کتێبه‌که‌ی یوسف مه‌نتک له نێوان وه هم و خراپ حاڵی بوون له بیبلۆگرافیا
له‌م ساڵانه‌ی دوایی دیارده‌یه‌کی زۆر ناشرستانی له‌ناوه‌ندی رۆشه‌نبیری کوردی بڵاوبۆته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خه‌ڵک به زۆری زۆرداره‌کی ده‌یانه‌وێ ناسنامه‌ی رۆشنبیری خۆیان له‌رێگه‌ی به‌چاپگه‌یاندنه‌وه به خه‌ڵک رابگه‌یه‌نن، جا گرنگ نیه چی چاپ ده‌که‌ن و چی بڵاو ده‌که‌نه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه له و شوێنانه‌ی پێویست ده‌کات ئه‌وه به‌چاوی خه‌ڵکدا بده‌نه‌وه که فه‌رموو هێنده ساڵه لێره‌و له‌وێ شتان بڵاو ده‌کاته‌وه‌و هێنده کتێبه‌شی نووسیون!! راستیه‌که‌ی ئه‌م دیارده‌یه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌شه گه‌نده‌ڵیه‌یه که باڵی به‌سه‌ر هه‌موو که‌ناڵ و کون و که‌له‌به‌ره‌کانی ژیاندا کێشاوه له کوردستان، ئه‌و که‌شه کاری کردۆته سه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆری نووسه‌رانیش، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌ڕێگه‌ی نووسراوو چاپه‌مه‌نیه‌کانه‌وه دانپیانانی خه‌ڵک بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، ئه‌وه نیه له‌هه‌ر شوێنێک پرسیارت لێبکه‌ن تۆ کێی؟ ده‌توانی وه‌ڵام بده‌یته‌وه بڵێی چۆن نازانی ئه‌من کێم!؟ ئه‌من خودانی هه‌نده مه‌قالانم، دوو کیتابانیشم به‌چاپێ گه‌یاندوونه..به‌داخه‌وه که ئامانجی چاپ و چاپه‌مه‌نی به‌و ده‌رده ببرێ، ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی بیر کردنه‌وه په‌ل بۆ رۆشه‌نبیرانیش باوێ، که ئه‌وان داواکراوی یه‌که‌من له رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و دیادره ناشرستانیانه‌ی رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵ ئه‌بنه‌وه.
له‌م دوواییه ناوونیشانێک سه‌رنجی راکێشام بیبلۆگرافیای کوردستان له چاپه‌مه‌نیه‌کانی ئه‌ڵمانیاو رۆژهه‌ڵات. ئه‌م ناونیشانه بۆمن زۆر گرنگ بوو چونکه له دانیمارکه‌وه زۆر به‌دوای شتی وه‌هادا ده‌گه‌ڕێم. به‌ڵام که سه‌یری کتێبه‌که‌م کرد رێک ئه‌و په‌نده کوردیه‌م هاته‌وه بیر که ده‌ڵێ ناوی زل و دێی وێران. چونکه ئه‌و کتێبه نه‌ک هه‌ر بیبلۆگرافیا نیه به‌ڵکو ناگاته ئه‌و که‌ته‌لۆگه بازرگانیانه‌ی که کتێبخانه‌کان ناوه ناوه بۆ فرۆشتنی کتێبه‌کانیان وه‌ک ریکلام بڵاوی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی سه‌یره کاک مه‌نتیک له‌پێشه‌کی کتێبه‌که‌دا ئه‌و کاره‌ی هێناوه‌ته رێزی بیبلۆگرافیا کوردیه‌کانی وه‌ک مسته‌فا نه‌ریمان و جه‌مال خه‌زنه‌دارو نه‌وزاد عه‌لی و ئیسماعیل ته‌نیا. به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگات که ئه‌و نووسه‌رانه چ شه‌ونخوونی و چه‌ندین ساڵی ته‌مه‌نیان بۆ بیبلۆگرافیه‌کانیان ته‌رخان کردووه، کاره‌کانیان له‌سه‌ر هێلێکی ئه‌کادیمی زانستی ئاراسته کردووه له کاتێکدا هیچ کامیشیان تایبه‌تمه‌ندی بواری بیبلۆگرافیا نه‌بوونه. چونکه وه‌ک ده‌زانین ئێستا بیبلۆگرافیا کارێکی زانستی و ئه‌کادیمیه‌و وه‌ک به‌شێکی سه‌به‌خۆ له‌بوواره‌کانی کتێبخانه‌زانیدا ده‌خوێنرێ. بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌ری خوێنه‌ر نه‌یه‌شێنم تێبینیه‌کانم له‌و چه‌ند خاڵه‌دا کورت ئه‌که‌مه‌وه
1.ده‌کرێ کتێبێکی سه‌دو هه‌شتا لاپه‌ڕه‌یی به‌و ناوونیشانه قه‌به‌یه، به لاپه‌ڕو نیوێک پێشه‌کی و به‌بێ هیچ روون کردنه‌وه‌یه‌کی پێویست کۆتایی پێبهێنرێ؟ له‌کاتێکا پێشه‌کی شانسێکی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م نووسه‌ر که ئامانجی کاره‌که‌ی بۆ خوێنه‌ران روون بکاته‌وه، ئه‌و لایه‌نه ته‌م و مژاوی و نائاشکرایانه بۆ خوێنه‌ر نا رۆشه‌نن.
2. کاک مه‌نتیک بۆمانی روون نه‌کردۆته‌وه چۆن ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام داوه، ئایا خۆی چۆته کتێبخانه‌کان و یه‌که یه‌که‌ی ئه‌و کتێبانه‌ی بینیوه، یان له‌ماڵه‌وه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت دانیشتووه له گوگله نووسیویه‌تی( کورد) ئیتر کلیکی کردووه و سه‌دان ناوی نووسیوه‌ته‌وه، له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕه بازرگانیه‌کانی وه‌ک ئیبێی و ئه‌مازۆن و ئیکت وهتد.. روون کردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه زۆر گرنگه که نووسه‌ر زۆر و که‌م به‌لایدا نه‌چووه. ئه‌و خاڵه گه‌وره‌ترین پرسیار دروست ده‌کا چونکه ئاستی زانستی و ئه‌کادیمێتی کاره‌که له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌وه ده‌رده‌که‌وێ.
3. کاک مه‌نتیک باسی ناوه‌رۆکی هیچ کتێبێکی نه‌کردووه هیچ کتێبێک به‌یه‌ک وشه‌ش به کوردی له‌پاڵی نه‌نووسراوه باسی چی ده‌کات، ته‌نها وه‌ک ریکلامێکی بازرگانی باسی ساڵ و وه‌شانگه‌و ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ده‌کات، ئه‌مه‌ش زیاتر گومانی ئه‌وه‌مان لا دروست ده‌کات که ناوونیشانی ئه‌و کتێبانه‌ی هه‌مووی له ئینته‌رنێته‌وه به‌بێ ده‌سکاری کۆپی کردۆته ناو کتێبه‌که‌ی، ئه‌وه ناڵێم ئه‌گه‌ر جاروبار زانیاری له‌سه‌ر هه‌ندێ کتێب له‌و نووسه‌ره کوردانه وه‌رگرتبێ که خۆیان کتێبه‌کانیان نووسیوه وه‌ک دکتۆر که‌مال فوئاد وزوهدی داودی وهتد
4. کاک مه‌نتیک به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بیبلۆگرافیا کوردیه‌کان پێڕه‌وی هیچ ریزبه‌ندیه‌کی نه‌کردووه، نه رێز به‌ندی پیتی ئه‌بجه‌دی، نه رێزبه‌ندی به‌دوای یه‌کداهاتنی ساڵه‌کان، واته ئه‌گه‌ر تۆ رێت بکه‌وێت و پێویستت به‌و کتێبه بیت و به‌دوای شتێکدا بگه‌ڕێی ئه‌وا ده‌بێ هه‌ر سه‌دو هه‌شتا لاپه‌ڕه‌که بخوێنیته‌وه. کاک مه‌نتیک هیچ خۆی به‌مه ماندوو نه‌کردووه، هاتووه وه‌کو شێوی حه‌مه‌شێت هه‌رچی له که‌ته‌لۆگه‌کانی ئیبه‌ی و ئه‌مازۆنی ئینته‌رنێت دۆزیویه‌ته‌وه فرێێ داوه‌ته ناو کتێبه‌که‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌بیر نه‌کردووه له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ڵاپه‌ڕه‌کانی کتێبه‌که ناوی خۆی بنووسێ!!!!ئه‌وه‌ش زیاتر ئه‌و راستیه‌مان لا ده‌چه‌سپێنێ که ناو‌و لاف لێدان به کتێبه‌که ی له خودی کتێبه‌که‌ی لا گرنگ تربووه.
5. کاک مه‌نتیک هاتووه زیاتر له سه‌دا هه‌شتای ئه‌و کتێبانه‌ی نووسیوه که له‌دوای ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه، که دۆزینه‌وه‌و به‌دوا گه‌ڕانی ئه‌و کتێبه تازانه به‌یه‌ک کلیکی ئینته‌رنێت دێته به‌رده‌ستی مرۆڤ، گرنگ ئه‌وه‌بوو کاک مه‌نتیک ئه‌و کتێب و نووسراوانه بخاته به‌ر ده‌ست که ته مه‌نیان له سه‌رووی سه‌د ساڵه‌وه‌یه یان هه‌ر هیچ نه‌بێ تا پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م نووسراون. که‌چی ئه‌و کتێبانه زۆر به‌که‌می ئیشاره‌تیان پێکراوه، که له کتێبخانه کۆنه‌کانی وڵاتانی ئه‌ورووپا هه‌ن و که‌میان گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر ئینته‌رنێت، تاکه سه‌رچاوه‌ی کاک مه‌نیتیک!!
6. کاک مه‌نتیک له‌ناوونیشانی کتێبه‌که‌ی باس له چاپه‌مه‌نیه‌کانی ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی رۆژئاوا ده‌کات!! نازانم مه‌به‌ستی چیه له‌وڵاتانی رۆژئاوا؟ ئایا چۆته کتێبخانه‌کانی به‌ریتانیا و بزانێ له‌وێ چ حه‌مکه نووسراوێکی کۆن له‌سه‌ر کورد هه‌یه؟ که مێژوو نووسێکی وه‌کوو که‌مال مه‌زهه‌ر لای وایه ساڵانێکی زۆرمان ده‌وێ تا ئه‌و خه‌رمانه گه‌ره‌یه‌ی ئه‌وێ لای خۆمان تۆمار بکه‌ین. ئایا چۆته ئارشیفخانه‌کانی وڵاتی فه‌ره‌نسا که که‌سانێکی وه‌کو مامۆستا نه‌جات عه‌بدوڵاو دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ چه‌ندین ساڵی ته‌مه‌نی خۆیان بۆ شته کوردیه‌کانی ئه‌وێ ته‌رخان کرد‌و هێشتاش هه‌ر به کۆتا نه‌هاتووه؟؟ له دانیمارک له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردوو خاتوو هێنی هارۆلد هه‌نسن کتێبێکی ناوێزه‌ی له‌سه‌ر کورد نووسیوه کوا ناوی ئه‌و کتێبه؟ ئایا باشتر نه‌بوو کتێبه‌که هه‌ر ته‌نها تایبه‌ت بووایه به‌و کتێب و چاپه‌مه‌نیانه‌ی له وڵاتی ئه‌ڵمان له‌سه‌ر کورد نووسراون؟ یان ئه‌وه بۆ قه‌به کردنی ناوونیشانی کتێبه‌که‌یه. ئه‌گینا ده‌کرێ کاک مه‌نتیک پێمان بڵێ له‌سه‌دا چه‌ندی کتێبه‌کانی ئه‌و که‌ته‌لۆگه هی(( ووڵاتانی رۆژئاوان))ن؟
7. کاک مه‌نتیک له‌به‌شی دوه‌می کتێبه‌که‌یدا که‌تایبه‌ته به‌و نووسینانه‌ی له توێی چاپه‌مه‌نیه‌کانه‌وه له‌سه‌ر کورد نووسراون، وه‌کو به‌شی یه‌که‌م نه‌هاتووه کتێبه‌کان به‌پێی ریزبه‌ندی بابه‌ته‌کان بنووسێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بته‌وێ بزانی له‌ئه‌ڵمانیاو وڵاتانی رۆژئاوا چی له‌سه‌ر کورد نووسراوه ده‌بێ بێی سه‌راتاپای ئه‌و به‌شه بخوێنیته‌وه، له‌کاتێکدا به‌یه‌ک وشه‌ش به کوردی ده‌رباره‌ی هیچ بابه‌تێک نه‌نووسراوه، نازانم بۆ که‌سێکی کوردی دانیشتووی دانیمارک که ئه‌ڵمانی نازانم چۆن ئه‌و هه‌موو ناوونیشانه بخوێنمه‌وه؟ ئه‌وه‌ش وام لێ ئه‌کات زیاتر بپرسم ئه‌رێ ئه‌و کتێبه بۆ چ خوێنه‌رێک نووسراوه؟ ئایا خوێنه‌رانی کورد له کوردستان چ سوودێک له‌و کتێبه وه‌رده‌گرن؟ ئه‌رێ باشتر نه‌بوو له‌سه‌ر کتێبه‌که بنووسرایه (( تایبه‌ته به‌و کورده ئه‌لمانی زانانه‌ی له‌ولاتی ئه‌لمانیا ده‌ژین))!!
8. له کۆتایی کتێبه‌که هه‌ندێ وێنه بڵاوکروانه‌ته‌وه، که کاک مه‌نتیک له‌سه‌ری نووسیوه به‌کامیرای خۆی گرتوونی؟ نازانم ئه‌و وێنانه چ په‌یوه‌ندیان به ناوه‌رۆکی کتێبه‌که‌وه هه‌یه؟ من ئه‌و به‌شه‌م ته‌نها وه‌ک موجامه‌له کردنی کاک مه‌نتیک دێته پێش چاو بۆ ئه‌و نووسه‌رانه، ئه‌گینا ده‌بووایه هه‌ر نووسه‌ریك له‌پاڵ ناوی کتێبه‌که‌ی وێنه‌که‌ی بڵاو کرابوایه‌وه. عیباره‌تی به‌کامیرای یوسف مه‌نتیک گیراوه عیباره‌تێکی خۆ ره‌پێش که‌رانه‌یه، ئه‌گینا کاک مه‌نتیک له ساڵانی شه‌ری جیهانی له‌کوێ بوو تا وێنه‌ی فرۆکه‌یه‌ک بگرێ له ئاسمانی ره‌واندز؟ یان وێنه‌ی تۆماس بۆیس؟ یان مۆلتکه یان موحه‌مه‌د عه‌لی..یان ..یان کاک مه‌نتیک هاتووه هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی له ئینته‌رنێته‌وه کۆپی کردووه به‌بێ گوێدانه مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه یان ئاماژه دان به سه‌چاوه‌وه ناوی وێنه‌گر ونیگارکێشه‌که. که‌چی ئه‌و مافه به خۆی ده‌دا بۆ وێنه‌کانی خۆی بنووسێ به‌کامیرای خۆم گیراوه تا که‌س مافی به‌کارهێنانیانی نه‌بێ!!! بانێکه‌و دووهه‌وا..
خۆزگه کتێب هه‌میشه به‌و رێز‌و شکۆیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرا، که گه‌یه‌نه‌ری په‌یام و خزمه‌تێک بێت بۆ خه‌ڵک، خۆزگه کتێب قه‌ت به‌رۆژێکی وه‌کو ئه‌مرۆ نه‌ده‌گه‌یشت بکرێ به وه‌سیله‌ی خۆ بردنه پێش و خۆ ئیسپات کردن و خۆ پێهه‌ڵکێشان. کتێب بۆیه له‌به‌رچاوی خه‌ڵک هه‌میشه به گه‌وره سه‌یر کراوه چونکه به‌درێژایی مێژوو خه‌ڵکی زانیویانه به چ ماندووبوون و کۆششێکی تاقه‌ت پرووکێنه‌ر نووسراوه، کتێب هه‌میشه رووی له‌ده‌می له‌خه‌ڵک بووه تاشتێکیان فێر بکات، نه‌ک پێیان بڵێ ئه‌ها خه‌ڵکینه منیش ده‌توانم کتێب بنووسم!
کامه‌ران عه‌لی ئاغۆک – دانیمارک
kameran.agok@yahoo.com