
دیموكراسی له‌ناو سه‌له‌فیه‌كانی میسردا
له‌گشت ولاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دا ناتوانین پێوانه‌ی دیموكراسی بكه‌ین كهسهد له‌سه‌د چه‌مكێكی موتله‌ق و ره‌هایه له‌گشت پرۆسه‌كانی ده‌وله‌تدا به‌تایبه‌ت له‌كارپێكردنی ده‌ستوردا وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا ناتوانین بلێین دیموكراسی هه‌ر وجودی نیه له‌هیچ كام له‌م ولاتانه‌ی رۆژهه‌لاتدا.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌لبژاردن له‌میسردا ئه‌نجام درا میسر گۆرانكاریه‌كی ته‌واوی به‌خۆوه بینی ، له‌ده‌سه‌لاتی حوسنی موباره‌كه‌وه بۆ ده‌سه‌لاتی محمد مورسی كهههریهكهو ئامانجێكی تایبه‌تی هه‌یه و هه‌بووه بۆ به‌رێوه‌بردنی میسر له‌سه‌ر بیرورایه‌كی گشتی یان تایبه‌ت به‌خۆی و ولاته‌كه‌ی ، بۆیه ئه‌بێ سی و پێنج سال حوكمی حوسنی موباره‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ولاته‌دا بگه‌ریته‌وه ده‌ستی محمد مورسی وه‌ك سه‌له‌فیه‌كی ده‌رچووی ئیخوانه‌كان له‌و ولاته‌دا بۆ سه‌رۆكایه‌تی میسر ئه‌بێت چ ئامانجیك به‌دی بكرێت له‌میسر دا بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و ئیداری و كۆمه‌لایه‌تی و لایه‌نی رۆشنگه‌ری ئه‌و ولاته‌دا.
ئیستا ئیخوانه‌كانی میسر بالاده‌ستن و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ولاته ده‌كه‌ن وه ئامانجیان بونیادنانی میسرێكه له‌سه‌ر ئه‌و بیر‌و رایه‌ی هه‌یانه وه هه‌وڵی ته‌واویش ده‌ده‌ن بۆی وه هه‌ر له‌دوای ده‌رچوونه‌وه‌ی مورسی به‌ته‌واوی ئه‌وه به‌دی ده‌كرێت له ولاتی میسردا.
به‌لام لێره‌دا ئایا گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌لات له‌لایه‌ن ئیخوانه‌كانه‌وه گه‌رانه‌وه‌ی میسره بۆ سه‌رده‌می یوسف؟ یان ئایا ئیستا ئیخوانه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن وڵات بكه‌نه مه‌دره‌سه‌یه‌كی ئیخوان موسلمین یان هه‌وڵ بده‌ن بۆ هێنانه‌دی ئه‌و پرۆسه دیموكراسیه‌ی چه‌نده‌ها ساله میسر قوربانی له‌پێناو ده‌دات به‌تایبه‌ت له‌م ماوه‌ی رابردوو؟
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی میسر بكه‌ین ولاتێكی ئێجگار فراوانی بواری مێژوو و سینه‌مایه وه خه‌لكانێكی زۆر له‌ولاتانی جیهان رۆژانه روو ده‌كه‌نه میسر بۆ گه‌شت و گوزار و بینینی ئه‌و مێژووه كۆنه‌ی له‌میسردا هه‌یه وه میسریش سودێكی زۆری بینیوه له‌رووی ئابوریه‌وه له‌م بواره واتا به‌شێكی سامانی ئه‌و ولاته داهاته‌كه‌ی گه‌شت و گوزاره .
وه‌زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روو له‌م وڵاته ده‌كه‌ن له‌ولاتانی ئه‌وروپاوه دێن بۆیه هاتنه سه‌ر ده‌سه‌لاتی ئیخوان موسلیمینێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی میسر والێك ده‌داته‌وه ئه‌و ولاته به‌ره‌و ولاتێكی ئیسلامییه سه‌له‌فیه‌كان هه‌نگاو بنێت بۆیه كاریگه‌ری ته‌واو دروست ده‌كات له‌م رووه بۆ ئه‌و ولاته به‌تایبه‌ت له‌رووی ئابوریه‌وه بۆمیسر چونكه به‌ره‌و كه‌می ده‌روات.
جگه له‌وه‌ش لایه‌نی هونه‌ری میسر زۆر پێشكه‌وتووه ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ولاتانی جیهان سوودمه‌ند بوون له‌لایه‌نی هونه‌ری میسر به‌لام ئایا پێمان وایه له‌لایه‌ن ئیخوانه‌كان هه‌موو شتێ رێگه پێدراو بێت و ئازادیه‌كی ره‌ها به‌دی بهێنرێت بۆ میسر له‌دوای ده‌سه‌لاتی دوور‌و درێژی حوسنی موباره‌ك. ئه‌گه‌ر بلێین نه‌خێر به‌ته‌ئكید لێره‌ش كاریگه‌ری ته‌واو دروست ده‌كات له‌م بواره‌وه .
بۆیه ئیستا به‌هاتنه كایه‌ی ئیخوانه‌كان بۆ میسر و ده‌سه‌لاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ولاته گۆرانكاریه‌كی ته‌واو له‌م ولاته‌دا دروست بووه وه ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت زۆرترین لایه‌نی سه‌ركه‌وتن بۆخۆیان ئاماده بكه‌ن له‌میسر وه‌ك خودی خۆیان واتا ئیخوانه‌كان ، ئینجا بۆیه سه‌ركه‌وتنی محمد مورسی و ئیخوان موسلمین له‌وه‌دانیه له‌ولاتی میسر ولات بكه‌نه ولاتێكی ئیخوان موسلمین وه سه‌له‌فیه‌كان زۆرترین ده‌سه‌لات بگرنه ده‌ست و لایه‌نی دیموكراسی ئازادی ولات لهههموولایهنهكانهوه بكه‌وێته مه‌ترسی ، به‌لكو ده‌بێت زۆرترین هه‌وڵ بده‌ن بۆ به‌دیهێنانی گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی دیموكراسی بۆ ولات بۆ ئه‌وه‌ی لهتاریخ دا بنوسرێت له‌سه‌ر ده‌ستی هێزێكی مسولمان ئیستا ولاتیكی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی خاوه‌ن دیموكراسیه‌تێكی ره‌هایه و وه ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌شۆرش و هێزی خه‌لكی مه‌ده‌نی ئه‌و ولاته چه‌نده‌ها قوربانیان دا بۆ ئه‌مرۆی میسر و دیموكراسی میسر بۆیه ئیستاش وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی میسر ده‌بێت هاوكار بن و پێشره‌و بن بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م پرۆسه‌یه له‌م ولاته‌دا ، وه‌له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بێت ئیخوانهكانیش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن له‌میسر و بگره له ولاتانی ده‌ورو به‌ریش..
ره‌هێل عزیز
7/7/2012