
ئیدی بڕۆ.. جه‌هه‌ننه‌م*! …. هێمن حه‌مه جه‌زا
“ڕه‌قیبی سه‌گ حه‌زی بوو، كوشتمت، سه‌یریكه چۆنی بۆم
دوعا بۆ ده‌ست و تیغت ده‌كه‌م، من، بڕوانه چۆنم بۆت!”
“مه‌حوی”
هێمن حه‌مه جه‌زا
Hemn_hamajaza@hotmail.com
دروست،
ئه‌من.. كه نازانم!
ئه‌تۆ.. پێمبڵێ:
به‌م ته‌وه‌للابوون و
غرور و
بیانوانه‌ته‌وه،
كه نه‌هاتی!
ئه‌م هه‌موو ته‌نهاییه.. چی لێده‌كه‌ی؟
نازانم چۆن بوو،
وتت دێم و
ده‌ست له‌سه‌ر دڵت، جێده‌هێڵم!
وتت دێم و
شپرزه‌یت، ده‌خه‌مه به‌ر فواره‌ی ئارامی!
وتت دێم و
حه‌رف به حه‌رفی عومرت، دائه‌گیرسێنم!
نه‌هاتی و
دڵمت.. به‌خشی به “بـــا”!
نه‌هاتی و
دڵمت.. خسته به‌ر “ته‌رزه”!
دروست نازانم.. كه‌نگێ بوو؟
هێنده نه‌بێ..
هه‌ر له‌م شه‌وانه‌ی ڕابردووا
كه بێخه‌وی، وه‌ك خۆره تێیدابووم و
عاده‌تم، به قسه‌كردن له‌به‌رخۆوه.. به تۆ گرتبوو
هاتیت و
له‌به‌ر ده‌لاقه‌ی ژووره‌كه‌ما،
به‌وپه‌ڕی نابه‌دڵی و
چه‌شنی میوانێكی سه‌رپێیی،
به‌و هه‌موو كه‌مدووییه‌ی خۆته‌وه.. له عه‌شقا،
وتت:
ئه‌گه‌ر ڕۆژانێ،
(كامیل)**.. له‌و هه‌موو چوون و نه‌چوونه‌یا،
گیری كردبێ،
ئه‌وا من.. بێ دوودڵی دێم!
دێم و
ئیدی.. ناگه‌ڕێمه‌وه!
دێم و
ده‌ست له نێو قه‌فه‌زه‌ی سینه‌تا..
جێده‌هێڵم!
دێم و
له‌كن تۆ،
له‌نێو.. ژوور به ژووری دڵتا،
بۆ هه‌میشه، ئۆقره ده‌گرم!
كه‌نگێ بوو؟
دروست، له‌یادم نییه!
وه‌لێ.. هێنده ده‌زانم،
نامه‌یه‌كی كورت..
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی، ده‌ستی بادی سه‌با بیگرێ،
ناردت و
نووسیبوت:
ئارامی.. ته‌نیومی!
دووریت.. ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوم!
ئیدی واچاكه،
بین بنێمه‌وه.. به ته‌نهایمه‌وه!
چاو داخه‌م و
گیرۆده‌بوونت،
وه‌ك.. كوپێك ژه‌هر
وه‌ك.. كه‌وچكێك تاعوون
وه‌ك.. قه‌تره‌یه‌ك نه‌فره‌ت،
بنۆشم!
تــا.. ئاوابێ،
ساڵگاری بێ تۆ!
تــا.. كۆتابێ،
مانگی به‌ر ده‌لاقه‌ی تۆ!
جه‌خار،
نه‌هاتیت و
دڵمت.. دا به “بــا”!
نه‌هاتیت و
دڵمت.. دا به “تۆفان”!
ته‌واو..
ئیدی ته‌واو!
ده‌چمه‌وه سه‌ری دێڕی،
ئه‌م ته‌نهاییه هه‌میشه‌یی و
خانه‌خۆێیه و
جارێكی دی،
له ئه‌لفه‌وه.. ته‌جویدی ده‌كه‌مه‌وه!
خه‌یاڵم..
چه‌شنی پاككردنه‌وه‌ی ماڵ،
له ته‌ونی جاڵجاڵۆكه!
له شاره مێرووله!
له تۆز و غوباری حیكایه‌ته‌كانت..
پاك ده‌كه‌مه‌وه، له تۆ!
ئیدی..
بۆ كه‌س!
بۆ هیچ كه‌س،
دڵ له دڵ.. ناده‌م!
ئیدی ته‌واو!
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌م، به قوڕ سواغ ئه‌ده‌م،
تا كه‌س.. نه‌بینم!
ژماره‌ی نهێنی دڵم، له بیر خۆم ده‌به‌مه‌وه،
تا كه‌س.. نه‌یكاته‌وه!
ده‌رگا، له‌سه‌ر خه‌یاڵم دائه‌خه‌م،
تا كه‌س.. به نێویدا گوزه‌ر نه‌كا!
بێزاربووم.. بێزار!
بێزاربووم،
له بیركردنه‌وه!
له خه‌یاڵ ڕۆیشتن و
له داڵغه لێدان!
ئیدی،
بێزاربووم.. له تــــۆ!
شه‌یتانه چكۆله‌كه،
تۆ بزانه..
بزانه.. چیت به‌سه‌ر هێنام!
تــــۆ،
دڵمت.. دا به “بــــا”!
تــــۆ،
دڵمت.. نارد بۆ “سه‌قه‌ر”!
ئێستاكه دروست،
ئه‌من.. كه نازانم!
ئه‌تۆ.. پێمبڵێ:
به‌م هه‌موو..
شكاویی و
ختوره و
وه‌سوه‌سه‌یه‌وه،
چی له دڵ بكه‌م؟
ئاخر، تۆ وتت:
دێم و
(هه‌ر نه‌هاتی)***!
ئیدی كه نایه‌یت،
لێگه‌ڕێ.. من، چی ده‌گوزه‌رێنم!
لێگه‌ڕێ.. عاقیبه‌تی دڵ، چی لێدێ!
لێگه‌ڕێ.. چه‌ند مونته‌زیر مام!
تازه كه نایه‌یت،
لێگه‌ڕێ!
ئیدی تۆش،
بڕۆ.. جه‌هه‌ننه‌م!
* ئێدیۆمێكی كوردییه.
** مه‌به‌ست له شیعرێكی شاعیر “سید كامیلی ئیمامی”ه.
*** ده‌سته‌واژه‌یه‌كی شیعریی “مه‌حوی”یه.
مانگی (10 و 11) / 2011
سلێمانی