
پێغه‌مبه‌ر چاویانی ده‌رهێنا و ده‌ست و قاچیانی بڕی و پاشان فڕێیدانه به‌ر گه‌رما تا مردن
(وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ)1: تۆمان نه‌ناردووه ته‌نیا بۆ ره‌حمه‌ت نه‌بێ بۆ هه‌موو دونیا، ئه‌مه ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه هه‌میشه له ده‌می مسوڵمانان و پیاوانی ئاینیه‌وه گوێبیستی ده‌بین، بانگه‌شه‌ی ئه‌و سۆز و به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌ته‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه بووه به ڕه‌حمه‌ت بۆ هه‌موو دونیا، پێغه‌مبه‌رێك كه ره‌حمه‌تی ڕژاوه به‌سه‌ر مسوڵمان و موشریك و ئه‌هلی كیتاب و منداڵ و پیر و ژن و ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئاژه‌ڵانیشدا، گه‌لێك بانگه‌شه بۆ ئه‌و ره‌حمه‌ته پێوانه نه‌كراوه ده‌كرێت، ره‌حمه‌تێك كه سنوری نه‌بووه و نموونه‌گه‌لێك ده‌هێنرێته‌وه، ته‌نانه‌ت له جه‌نگه‌كانیشدا ئسوڵ و ئادابی خۆی هه‌بووه‌و ڕه‌فتاری كافرانی دووبارهه نه‌كردۆته‌وه و نه‌چووه وه‌ك و ئه‌وانه ته‌رمی كوژراوه‌كان بشێوێنێت، چونكه ئه‌م ئاینێكی ئاسمانی هه‌یه و وه‌ك قوره‌یشی نه‌فام ناكات كه لاشه‌ی حه‌مزه‌ی مامیان شێواند.
به‌ڵام گه‌ر به لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ژیانی محه‌ممه‌د دا بگه‌ڕێیت ئه‌وا چه‌ندین ڕوداوی بێ به‌زه‌ییانه به‌دی ده‌كرێن نه‌وه‌ك هه‌ر ره‌حمه‌تیان تیادا نییه به‌ڵكوو له‌مێژوودا هاوشێوه‌یان كه‌مه له قێزهونێتی و وه‌حشی گه‌ریدا، كۆمه‌ڵێ ڕووداو به‌دی ده‌كرێت ڕق هێنده زاڵبووه به‌سه‌ر (محه‌ممه‌د) دا كه خوێن به‌ری چاوی گرتووه‌و به‌وپه‌ڕی سادیزمه‌وه قوربانیه‌كانی له‌ناوده‌بات، جۆره كوشتنێك كه ره‌نگه ته‌نها له فیلمه سادیزمهكاندا بهدیبكرێن، كه ئه‌م ڕووداوانه له‌لایه‌ن پیاوانی دینیه‌وه به‌هیچ جۆرێك ئاماژه‌ی پێناكرێت و زۆربه‌ی مسوڵمانانیش بێ ئاگان له‌م ره‌فتارانه‌ی محه‌ممه‌د، لێره‌دا به‌س له روداوێكی كوشتنی كۆمه‌ڵه‌كه‌سێك ده‌كه‌ین كه به بێ هیچ به‌زه‌ییه‌ك و دور له مرۆڤایه‌تی به ناشرینترین شێوه ده‌كوژرێن، ڕووداوه‌كه به‌م جۆره‌یه:
سریة كُرْز بن جابر الفهري إلى العُرَنِيِّين، في شوال سنة 6 هـ، وذلك أن رهطاً من عُكَل وعُرَينَة أظهروا الإسلام، وأقاموا بالمدينة فاستوخموها، فبعثهم رسول الله صلى الله عليه وسلم في ذود في المراعي، وأمرهم أن يشربوا من ألبانها وأبوالها، فلما صحوا قتلوا راعي رسول الله صلى الله عليه وسلم، واستاقوا الإبل، وكفروا بعد إسلامهم2،
مانگی شه‌والی ساڵی شه‌شی كۆچی یه، هێشتا محه‌ممه‌د ده‌سه‌ڵاتێ له مه‌دینه‌دا هه‌یه‌و ده‌ستی نه‌كردووه به فتوحاته‌كانی، كۆمه‌ڵێك كه‌س له خێڵی (عگل) و (عرنیه) هاتنه مه‌دینه بۆلای محه‌ممه‌د و پێیان وت كهمسوڵمان بوون، به‌ڵام بارودۆخیان باش نیه و برسی و نه‌خۆشن، بۆیه محه‌ممه‌د ده‌یانێرێت بۆلای وشترگهلێك، هه‌تا بارودرخیان باشده‌بێت له‌وێ بمێننه‌وه‌و له شیری وشتره‌كان بخۆنه‌وه، ئه‌مانیش پاش ماوه‌یه‌ك شوانه‌كه ده‌كوژن و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه له ئیسلام وشترگهلهكه ده‌دزن و ده‌ڕۆن.
لێره‌دا له‌م ڕووداوه ده‌وه‌ستین و ده‌چینه سه‌ر ڕووداوی نزیك له‌م شێوه‌ی دزی وشترگهله
سرية عُكَّاشَة بن مِحْصَن إلى الغَمْر في ربيع الأول أو الآخر سنة 6هـ. خرج عكاشة في أربعين رجلاً إلى الغمْر، ما‌ء لبني أسد، ففر القوم، وأصاب المسلمون مائتي بعير ساقوها إلى المدينة3.
كات ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای كۆچه بۆ مه‌دینه مسوڵمانان له‌سه‌ر ڕاوڕوتی كاروانه‌كان و خێڵه‌كانی ده‌ورو به‌ری مه‌دینه ده‌ژین به ناوی سریه‌و غه‌زاوه، چه‌ندین كاروانی تاڵانچێتی ڕێكخرا له‌و ساڵانه‌ی سه‌ره‌تادا، محه‌ممه‌د كۆمه‌ڵێكی 40 كه‌سی به سه‌رۆكایه‌تی (عكاشه ی كوڕی محصن) به‌ره‌و (غمر) كه كانیاوێكی به‌نی ئه‌سه‌ده به‌ڕێ ده‌خات له‌وێ خێڵه‌كه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ڕاو ده‌نێن و 200 وشتر به تاڵانی ده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه.
سریە زيد بن حارثة إلى الجَمُوم في ربيع الآخر سنة 6هـ ـ والجموم ما‌ء لبني سليم في مَرِّ الظَّهْرَان ـ خرج إليهم زيد فأصاب امرأة من مُزَيْنَة يقال لها: حليمة، فدلتهم على محلة من بني سليم أصابوا فيها نعما وشاء وأسري، فلما قفل زيد بما أصاب وهب رسول الله صلى الله عليه وسلم للمزينية نفسها وزوجها4.
كات هه‌ر ساڵی 6 ی كۆچییه محه‌ممه‌د كۆمه‌ڵێكی تر ڕێكده‌خات به سه‌رۆكایه‌تی (زیدی كوری حارس)ی به‌ره‌و (جموم) كه ئاوێكی به‌نی سه‌لیمه له (مر الظهران)دا دای به‌سه‌ریاناو دیل و وشتر و مه‌ڕو ماڵاتێكی زۆریان ده‌ستكه‌وت.
زه‌مان زه‌مانی تاڵانی بهسهریهكدادانی یه‌كتری و بردنی وشتر گه‌لی یه‌ك بووه، به هێز یا به فێڵ، ده‌كرێت ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه‌ی كه هاتنه‌ی لای محه‌ممه‌د و وتیان مسوڵمان بوین له بنه‌ڕه‌تتدا مسوڵمان نه‌بووبن و به‌ڵكو فێڵێك بوبێت بهكاریانهێنابێت تا به كه‌مترین زه‌ره‌ر زۆرترین قازانج بكه‌ن، ئه‌م دوو ڕووداوه‌ی ترمان بۆیه به‌نموونه هێنایه‌وه تا ڕوونبێت كاری ئه‌م كۆمه‌ڵه هه‌ر وه‌ك كاره‌كانی محه‌ممه‌د بووه به‌ڵام له‌ژێر ناوی جیادا، ئه‌وه‌ی محه‌ممه‌د ناوی سریه‌ی و غه‌زای لێده‌نرێت و ئه‌وانیش دز و تاڵانچی.
ده‌چینه‌وه بۆ لای ڕووداوه‌كه
فبعث في طلبهم كرزاً الفهري في عشرين من الصحابة، ودعا على العرنيين: (اللّهم أعم عليهم الطريق، واجعلها عليهم أضيق من مَسَك)، فعمي الله عليهم السبيل فأدركوا، فقطعت أيديهم وأرجلهم، وسَمُلَتْ أعينهم، جزاء وقصاصاً بما فعلوا، ثم تركوا في ناحية الحرة حتى ماتوا ، وحديثهم في الصحيح عن أنس5.
پاش ئه‌وه‌ی كه شوانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د ده‌كوژن و وشترگهل ده‌ده‌نه پێش، محه‌ممه‌د به ڕووداوه‌كه ده‌زانێت بۆیه ده‌ست به‌جێ سریه‌یه‌ك رێك ده‌خات كه پێكهاتبوون له 20 كه‌س به سه‌ركردایه‌تی ( كرزی كوڕی جابری فه‌ری) به‌ره‌و عرنیه به شوێن ئه‌و كۆمه‌ڵه‌دا، پاشان خۆی نزای له عهرنیهكان كرد‌و وتی: خوایه سه‌ریان لێ تێك بده‌یت و دنیایان لێ به‌رته‌سك بكه‌یته‌وه، سه‌رئه‌نجام سریه‌كه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی دۆزیه‌وه‌و به دیلێ هێنانی بۆ لای محمد، ئه‌وان شوانێكیان كوشتووه له ئاینی ئیسلامدا سزای كوشتن كوشتنه كه‌واته سزای ئه‌مانه هه‌ر كوشتن ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌و پێغه‌مبه‌ری ره‌حمه‌ته هێنده رق زاڵبووه به سه‌ریدا ره‌نگه به‌شێكی هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بێت كه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه بۆیه هه‌موو یاسا‌و به‌زه‌یی و ره‌حمه‌تێكی بیرده‌چێته‌وه وه‌ك هه‌موو مرۆڤێكی ئاسایی و تووڕه فه‌رمان ده‌رده‌كات هه‌ردوو چاویان ده‌ربهێنرێت وه پاشان ده‌ست و قاچیان له بنا ببڕدرێت، بشیانخهنه به‌ر خۆری بیابان تا به چاوی ده‌رهاتوو و ده‌ست و قاچی بڕدراوه‌وه ئازار بچه‌ژن له‌به‌ر گه‌رمادا تا ده‌مرن!!
بیستنی ئه‌م ڕووداوه مرۆڤ توشی شوك ده‌كات سادیزمی كه‌سێك بگاته ئه‌و ڕاده‌یه كه به‌و جۆره چێژ له مردنی كۆمه‌ڵێك كه‌س ببینێ تا كهف و كوڵی ڕقی داده‌مركێته‌وه له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه بانگه‌شه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خودا بكا له‌سه‌ر زه‌وی!!
ئارام جه‌لال
Aram.jalal@hotmail.com
………………………………………………………..
1 – الأنبياء: 107
2- الرحیق المختوم صفي الرحمن المباركفوري 355، / زاد المعاد2/123 ، الصحیح البخاری 2/602
3- الرحیق المختوم صفي الرحمن المباركفوري 322
4- الرحیق المختوم صفي الرحمن المباركفوري 322
5- الرحیق المختوم صفي الرحمن المباركفوري 355، / زاد المعاد2/123 ، الصحیح البخاری 2/602