جۆن دێوی و ڕامانێك له‌فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی*
چه‌مكی په‌روه‌رده یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ره گرینگه‌كانی ناو تێڕامانی بیرمه‌ندان و مه‌عریفه‌دۆستان. ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌م ئه‌و ڕه‌هه‌نده ڕووناك ده‌كاته‌وه، هیچ نییه جگه له‌گرینگی خودی چه‌مكه‌كه خۆی. بارودۆخی ژیانی مرۆڤایه‌تی به چه‌ند وێستگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌ی سروشتی‌دا تێپه‌ڕیوه، له‌ناو ئه‌و وێستگانه‌دا به‌هیچ جۆرێك په‌روه‌رده له ئاماده‌یی نه‌كه‌وتووه. هه‌رده‌م ئه‌و چه‌مكه وه‌ك هه‌ر پێویستیه‌كی دیكه‌ی ژیان هاوشانی مرۆڤ له گه‌شه‌كردندا بووه. هه‌ر ئه‌و هۆیه‌ش بووه، كه وایكردووه پرسوباسی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی له‌باره‌وه بكرێت. لێره‌دا ده‌مه‌وێت به شێوه‌یه‌كی زۆر كورت هه‌ندێ ئاماژه‌ی فه‌یله‌سوفان بخه‌مه‌ڕوو له‌باره‌ی چه‌مكی په‌روه‌رده. بێگومان فه‌لسه‌فه ئیشی له‌سه‌ر زۆرینه‌ی چه‌مكه گرینگه‌كانی ژیان كردووه، ئامانجیش له‌فه‌لسه‌فه به‌پێ پێناسه باوه‌كه‌ی بێت، ڕێگایه‌كه بۆ گه‌یشتنه بنه‌چه‌ی حه‌قیقه‌ت…ئه‌گه‌ر له‌و پێناسه‌وه ته‌وزیفی ئارمانجی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی بكه‌ین، ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، كه خودی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده ڕێگایه‌كه بۆ گه‌یشتنه حه‌قیقه‌ت، یاخود هه‌وڵه بۆ خۆڕاهێنان به باشترین شێوه بۆ گه‌یشتنه میوه‌ی حیكمه‌ت. پاشئه‌وه‌ی كه‌نێسه‌و ده‌سه‌لاتی ئایینی خۆرئاوا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ده‌مارگیرانه و خراپ بواری په‌روه‌رده‌یان قۆسته‌وه بۆ هه‌ندێ مه‌رامی تایبه‌ت، ناره‌زایی گشتی له‌و لایه‌نه‌وه دروست بوو. هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سوفان رابمێنن له ئاسۆی چه‌مكی په‌روه‌رده…به‌شێك له فه‌یله‌سوفان له به‌رامبه‌ر كاردانه‌وه‌ی كڵێسا رایانگه‌یاند كه منداڵ پێویسته له‌سه‌رتاوه بخرێته ناو پرۆسه‌یه‌كی سروشتییه‌وه، ئه‌وه‌ش به ئه‌زموون وه‌رگرتن له مرۆڤی كۆن كه له زۆر لایه‌نه‌وه به‌حیكمه‌ت تربوو له‌و منداڵه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌لات و په‌روه‌رده‌ی كڵێسا گه‌وره ده‌بوو. یه‌كێك له‌و نووسه‌ر و بیرمه‌ندانه‌ی داكۆكیان له ره‌هه‌ندی سروشتیبوونی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی كرد، ڤۆڵتێر بوو. ئه‌و بیرمه‌نده بووه سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌خنه له كڵیساو كاره‌كانی كڵیسا…
له‌دوای ڤۆڵتیریش، جان جاك رۆسۆ هاته مه‌یدانه‌كه و چه‌ندین ته‌وه‌رو باسی له‌م باره‌وه بڵاو كرده‌وه. رۆسۆ بروای وابوو كه ده‌بی منداڵ له نائازادی كڵیسا بهێنریته ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها بڕوای وابوو منداڵ پێش ئه‌وه‌ی فێری چاكه بكریت، ده‌بێت هه‌وڵبدرێت له خراپه بپاریزرێت.ڕۆسۆ زۆر به‌لایه‌وه گرینگ بووه منداڵ بیربكاته‌وه له‌سروشت و ده‌وروبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر زوو هه‌ست به بوونی خالق بكات.
زۆرن ئه‌و فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندانه‌ی قسه‌ی خۆیان هه‌بووه له‌بواری په‌روه‌رده‌دا به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپاو ئه‌مریكا كه‌م بیرمه‌ند مابوون قسه‌له‌وباره‌وه نه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی بۆچوونی جیاوازیان خسته ڕوو و ڕه‌وت و شیمانه‌ی فره ئاراسته‌یان خسته ڕوو وه‌ك جۆن لوك ، بیستالۆزی، هربت،فرۆبڵ و دواترینیشیان فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی جۆن دێوی.
ئه‌و بیرمه‌ندانه هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆریك قسه‌یان له‌باره‌ی ره‌وتی په‌وروه‌ردی كردووه. ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م بیرمه‌ندانه دابه‌شبوون به‌سه‌ر ئیشكردن له‌لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی و وانستی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده.
گه‌ره‌كمه كه‌مێك له‌باره‌ی بۆچوونه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی فه‌یله‌سوف جۆن دیوی قسه‌بكه‌م. ئه‌و بیرمه‌ند له‌ساڵی 1858له‌دایك بووه، له‌ساڵی 1952كۆچی دوایی كردووه. له‌ماوه‌ی ژیانییدا به‌چه‌ندین شێوه له وتار‌و كتێبه‌كانیدا ئیشی له‌سه‌ر رێڕه‌وی په‌روه‌رده‌یی كردووه. بیروڕاكانی جۆن دێوی زیاتر لاینگیر و یه‌كانگیرن له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی تاك له كۆمه‌ڵگادا. قسه‌كردن له‌سه‌ر مرۆڤ وه‌ك كائینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و مرۆڤه هانبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له بواری پێگه‌یشتندا وه‌ك مرۆڤ بمینێنیته‌وه و بنه‌ره‌ته گرینگه‌كانی مرۆڤبوون بپارێزیت. هه‌رچه‌نده جۆن دێوی له‌بیروبۆچوونه‌كانیدا ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفانی پێش خۆی، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ جۆن لوك كه‌بڕوای وابوو به‌شێك له‌فێربوون ده‌بی به‌فشاربكریت تا مرۆڤه‌كه راده‌هێنرێت، بۆ ئه‌و بابه‌ته‌س نموونه‌ی ئه‌نجامدانی وه‌رزشه ئه‌سته‌مه‌كان ده‌هێنیته‌وه و به‌ڵام پاش ڕاهێنان و فشارله‌خۆكردن ده‌بنه شتێكی ئاسایی. به‌ڵام جۆن دێوی بڕوای وابوو، كه به‌پێ توانا و ویستی منداڵ ده‌بێت پرۆسه‌ی فێربوون و په‌روه‌رده ئه‌نجامبدرێت…دێوی له‌گه‌ڵ بۆچونێكدا بوو كه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده كۆتایی نایه‌ت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه ره‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ڕێڕه‌وی په‌روه‌رده‌یی هاوشان له‌گه‌ڵ گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت. به شێوه‌یه‌كی گشتی جۆن دێوی له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕوایه‌دابوو كه ده‌بێت به گرینگی و فراوانییه‌وه ئیش له‌سه‌ر ده‌روونی منداڵ بكرێت. له كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهاندا، ئێستا ڕێسا‌و بنه‌مای په‌روه‌رده‌یی پشت به بیروبۆچوونی ئه‌و فه‌یله‌سوفانه ده‌به‌ستێت، وێڕای ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بیروڕاكانی جۆن دێوی له‌په‌روه‌رده‌ی سه‌ده‌ی 21خزاونه‌ته ناو مه‌ودای ئیشكردنی په‌روه‌رده‌ییه‌وه. لێره‌دا مه‌به‌ستمه به‌كورتی ئه‌وه‌ش بڵێم كه زۆر گرینگه به‌پێی بیركردنه‌وه و باری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده دابڕێژرێت…ڕه‌نگه ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ جۆره سیسته‌مێك گونجاو بێت كه خزمه‌ت به‌ره‌وتی په‌روه‌رده ده‌كات و سه‌ركه‌وتنی وه‌ده‌ست خستووه، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتووبوو تێدا له رۆژهه‌ڵاتیش سه‌ركه‌وتوو بێت. ده‌كرێت ئێمه‌یش وه‌ك كورد و وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی به هه‌ستیارییه‌وه ره‌چاوی بیرۆكه و بیركردنه‌وه فه‌له‌سه‌فییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بكه‌ین بۆ داڕشتن و جێیبه‌جێكردنی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی په‌روه‌رده. هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئیش ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وروپا سود له‌فه‌یله‌سوفێكی وه‌ك جۆن دێوی وه‌ربگرین. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جۆن هانمان ده‌دات پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌مان بێت.
ئارام شێخ وه‌سانی
*له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه سوودم له پوخته‌ی كتێبی (ئه‌زموون و په‌روه‌رده) و (بیردۆزی په‌روه‌رده‌یی) جۆن دێوی وه‌رگرتووه به ئینگلیزی.
Summary of Dewey’s classic book
)Experience & Education(
The Educational Theory of John Dewey