
ئه‌مشه‌و گه‌وره‌ییت ده‌شکێنم …. هێمن بابان
Closed
ئه‌مشه‌و گه‌وره‌ییت ده‌شکێنم
ئه‌مشه‌و مه‌لی به‌رزه‌فڕت
پێچێک ده‌دا و
په‌ڕ و باڵی ده‌وه‌رێنم
ئه‌مشه‌و وه‌ک هه‌وره تریشقه
له‌به‌ر چاوی تاریکتدا
دهبروسکێنم
کوا گه‌وره‌ییت ، به‌چی دیاره ؟
به‌و لێوانه‌ی وه‌ک نێرگه‌له
هه‌ر ئێواره و یه‌کێک ده‌می پێوه ده‌نێ ؟
به‌و سێوانه‌ی وه‌کو ته‌ڵه
هه‌ر ئێواره و گۆڕ بۆ که‌سێک هه‌ڵده‌که‌نێ؟
یا به‌و چاوه‌ی له یه‌ک کاتدا
ده‌هۆڵی عه‌شق ده‌کوتێ و
زوڕنای درۆم بۆ ده‌ژه‌نێ
به‌چی دیاره؟
به‌و دڵه‌ی وه‌ک کاروان سه‌را
چی رێبواره و بهچهقیدا تێده‌په‌ڕێ
یا به‌و جه‌سته‌ی شه‌قام ئاسا
هه‌ستی پیاوی ئه‌م ووڵاته‌ی تێ ده‌گه‌ڕێ
ئه‌مشه‌و گه‌وره‌ییت ده‌شکێنم
پارچه‌کانی
هه‌موو ده‌که‌م به تابلۆیه‌ک
دایانده‌نێم له‌ناو قه‌فه‌س
تا ئه‌وانه‌ی له‌دوای تۆدا دێنه دنیا
فێریان بکه‌م هه‌ر مرۆڤ بن
مرۆڤ و به‌س
* * *