
له‌كوێستانه‌وه …. بێستوون مینه
،،،،،،،،،
له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ساردی جنۆكه‌كان و مرۆڤه لاساره‌كان
“من” دووباره شتێكم به‌ر ده‌كه‌وێت وشه‌هید ده‌كرێم
نهجنۆكهكان له‌خوێنم خۆشده‌بن نهمرۆڤهكانیش.
………..
منیش به‌لاشه‌ی ساردووسڕی خۆمه‌وه چاوه‌ڕێی
گیان له‌ده‌ستدانی هاوه‌ڵه‌كانی خۆمم،
ئه‌وانه‌ی له‌كوێستانه‌كانه‌وه تائێره له‌گه‌ڵم هاتبوون.
……….
گومانی مرۆڤبوونی ئه‌وان ده‌كری َو منیش وایان ده‌بینم جنۆكهبن
نا..ڕوون نییه ئه‌وان چین !
ڕه‌نگه ئه‌وانیش خۆیان بن و
من ده‌بێ چی بم؟
………
ئه‌وان له‌شه‌ڕه‌كانی خۆیان به‌رده‌وامن و
لاشه‌ی سارد‌و وسڕی منیش هه‌روا
نه جنۆكه‌كان به‌هی خۆم ده‌زانن نه‌مرۆڤه لاسارهكانیش.
……..
منی به‌دبه‌خت له‌وه ده‌گه‌ڕێم كه‌سێ بێت و
لاشه‌كه‌م فڕێبداته دۆزه‌خێك
ئه‌وه‌ی ساڵانێكه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌م له‌سه‌ر ده‌می كوێستان نشینییهوه.
………..
خه‌می نه‌مردنی هاوهڵانیشم زیاتر دڵگرانم ده‌كات
ئه‌وانه له‌كوێستانه‌وه تائێره بۆمردن له‌گه‌ڵ من هاتن
ده‌ستیان به‌ردا له‌كچه شۆخه‌كانی ژێر ڕه‌شماڵه‌كانی ئه‌وێ.
…….
باوه‌شی كچێكی شارنشین بۆ كوڕێكی شوانی كوێستان نشین
من به‌و خه‌یاڵه‌وه خه‌ڵتانی خوێن كراوم
نازانم كێ و بۆچی ؟
…….
من له‌شه‌ڕی ساردی جنۆكه‌كان ومرۆڤه لاساره‌كان
شه‌هید ده‌كرێم.
……..
كه‌سێك نییه دڵم خۆشبكات، بڵێت:
هاوه‌ڵه‌كانت مردوون
ئه‌وان له‌ڕه‌گه‌زی مرۆڤ بوون و
تۆش جنۆكه‌یه‌كی هه‌ژاری كوێستان نشین
به‌سواری ئه‌سپێكی تیژڕۆی قاوه‌یی
هاتوویته ئێره
بێ چۆم
بێ كانی
بێ ئه‌شكه‌وت.
ژماره 8 ی گۆڤاری 23 ی ساڵی 2012 بڵاوكراوه‌ته‌وه.