
نامه‌یه‌ك بۆ (گۆران ڕه‌ئوف)…بۆ ڕۆماننووسه لاوه‌كه‌ی نیشتیمان…بۆ شاعیره شه‌رمنه‌كه‌ی غوربه‌ت.
هاوڕێ گیان ئه‌م شه‌و له‌بیری خۆمدابووم، بیرمده‌كرده‌وه ئاخۆ كێ منی فێر ناسینی بیابان كرد؟ كێ منی ئاشنای ئه‌و باخانه كرد كه‌گشت گوڵه‌كانی هێنده‌ی مه‌ستبوون بۆندارن؟ یان فێری ئه‌وه‌ی كردم كه‌چۆن به‌شێوه‌ی سروشتی ته‌ماشای ده‌ریاكان بكه‌م؟ چۆن وه‌ك بنه‌ڕه‌تی ڕاستییه‌كان په‌ی ببه‌مه سێبه‌ره سیحراویه‌كانیان؟ چۆن وه‌ك كه‌شتیوانه به‌ئه‌زموونه‌كان ببمه كاپتنێكی ڕووخۆش؟ بڕوابكه هه‌ركاتێك ڕۆحی سه‌ركه‌شی تۆم لێ‌ون ده‌بێت ئه‌وكات من وه‌كیلی بوونی خۆم نابم، بڕوا به‌وه‌ناهێنم كه ڕاستییه ژیان دوور له ئه‌درسه نادیاره‌كانی خه‌یاڵی تۆ، بۆیه هه‌روه‌ك باڵنده‌یه‌ك له‌ئاسماندا ده‌فڕم و ئاوازێكی پچڕ پچڕ ده‌ڵێم، یان هه‌وڵه‌ده‌م له‌م مه‌مله‌كه‌تی خیانه‌ته‌دا وننه‌بم و نه‌بمه تۆزی به‌ربا، یاخود ده‌گه‌ڕێم به‌سه‌ر ئه‌و شارانه‌دا كه بۆنێكی خۆشیان لێنایه‌ت، ده‌گه‌ڕێم به‌نێو ئه‌و دوكه‌ڵانه‌دا كه ڕۆگاره‌كانی ساده‌یم تیادا ونكرد بۆئه‌وه‌ی مه‌یدانه‌كانی ژیان چی دی پڕنه‌بن له‌و كه‌سانه‌ی له‌م ژیانه‌دا (له‌خۆڕازین) پڕن نه‌بن له‌و ڕاوچییه شكستخواردوانه‌ی كه شه‌ڕ به دار و به‌رده‌كان ده‌فرۆشن پڕنه‌بن له وه‌چه‌كانی دۆڕان و له زڕیه‌ته‌كانی توانه‌وه، له‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت وه‌ك تۆبن به‌ڵام هیچ كات پێیان ناكرێت، ده‌یانه‌وێت وه‌ك تۆ و په‌یامه‌كانت بۆنی فریادڕه‌سییان لێ بێت به‌ڵام ئه‌وه‌شیان پێناكرێت، چونكه تۆ په‌پوله‌یه‌كی به‌ده‌وری باخێك له باخه‌كانی فیرده‌وسدا ده‌سوڕێیته‌وه، تۆ مرۆڤێكی له‌به‌رامبه‌ر دیدی مندا وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو له‌نێو مه‌یدانه‌كانی جه‌نگدا جه‌نگی خۆتت كردووه، تۆ ڕۆحێكی هێنده مه‌زنی ڕه‌نگه كۆتاییه‌كه‌ی بگاته ئاسمانه دووره‌كان. به‌ڵام پێم سه‌یره كۆمه‌ڵێك ئه‌هریمه‌نزاده و رێگه لێ‌ون له‌م ژیانه‌دا ده‌یانه‌وێت ڕۆحیان هاوشێوه‌ی ڕۆحت بێت ده‌یانه‌وێت بگه‌نه شاڕێگاكانی بلیمه‌تیت، بگه‌نه ماڵه كوخینه‌كانی به‌خشنده‌یت، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و خه‌ونه‌یان نایه‌ته‌دی، ده‌بێت ڕه‌وانه‌ی نێو گۆڕه سه‌رسامه‌كانی خۆیانی بكه‌ن، یان جارێكی تر بۆ خه‌ونیان ئه‌ودیو سه‌راب بگه‌ڕێن و به‌نێو ڕۆژگاره ئاڵۆزه‌كانی خه‌یاڵدا گوزه‌ركه‌ن ئه‌گینا ناگه‌نه ئه‌و ده‌ربه‌ندانه‌ی هه‌وارت سازكردووه تێیدا ناگه‌نه ئه‌و كۆشكانه‌ی له شاره ئاڵۆزه‌كانی خه‌یاڵدان و له كوچه عاسییه‌كانی خه‌وندان.
هاوڕێم له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا من ده‌زانم زه‌مه‌نێك برینداره‌كان تابه‌رقاپی حه‌كیمی تۆ دێن و داوای خزمه‌تكاری خۆیان ده‌كه‌ن، تابه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و خه‌ونانه‌ت دێن كه بۆئه‌وانت دانابوو به‌ڵام دڵڕه‌قیان شێواندی، تابه‌ر ته‌لاره ڕه‌نگینه‌كانی دڵفراونیت دێن و داوای ئه‌و شه‌ونمانه ده‌كه‌ن كه‌تۆ له ڕۆژگاره‌كانی قاتوقڕیدا زۆرێك له دۆسته‌كانت پێ ده‌ژیان، داوای ئه‌و سێبه‌رانه ده‌كه‌ن كه ئه‌دگاره‌كانت درووستی كردوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی لێت یاساغه، ده‌بێت شرۆڤه‌ی پاسارییه‌كی زیكرناس بكات یان ڕاڤه‌ی ده‌سته‌واژه‌كانی باڵنده‌یه‌كی پڕ گوفتاربكات بۆئه‌وه‌ی له‌حه‌قیقه‌تی جوانییه‌كانت بگات، له‌و ده‌مه‌شدا ئیدی ده‌گاته ڕاسته‌ڕێگاكانی دڵنیایی و ده‌گاته شه‌وه پڕ نهێنییه‌كان و ڕۆژگاره په‌نهانه‌كانی ڕووناكی و له‌به‌رده‌م شكۆمه‌ندییه بڵنده‌كانتدا ده‌شكێته‌وه و داوای ئه‌و گۆرانییانه‌ت لێده‌كات كه‌تۆ به‌ر له هه‌ڵهاتنیان بۆتده‌گوتن، داوای ئه‌و ئاوازانه‌ت لێده‌كات كه‌تۆ به‌رله‌وه‌ی جێتهێشتن پێشكه‌شتكردن و دڕاندیان، هاوڕێم من ده‌زانم بڕوامپێبكه من ده‌زانم له ناخی تۆ چۆن عه‌شقێك هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م جیهانه وه‌همه‌یانه‌دا ده‌یانه‌وێت بگه‌نه حه‌قیقه‌ت به‌ڵام له‌تاو بۆگه‌نی شه‌مامه‌ی ده‌ستی خۆیان سه‌رسامی نمه‌ی ئاورنگێك ده‌بن به‌سه‌ر گوڵێكه‌وه ته‌نانه‌ت كاروانچییه‌كانی ڕێی سه‌فه‌ریش مه‌ستن له‌بۆنكردنی، بۆیه هه‌میشه توێشوی ڕێگات له‌عنه‌ت له‌و كه‌سانه ده‌كات كه پرسیاری نرخی تۆده‌كه‌ن، هه‌میشه ته‌پوتۆزه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ت توڕه‌یه له‌و هه‌ستانه‌ی ستایشی درۆینه‌ت ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه ده‌ڤه‌ره نهێنیه‌كانت و بگه‌نه حه‌وشه پڕ میوه‌كانت، به‌ڵام من دڵنیام له زرنگیت و گونمانم نیه له ویقارت، هه‌ربۆیه تۆ ئه‌و خڵه‌فاوانه ده‌ناسیته‌وه چونكه تۆ شه‌تڵێكی هه‌ر به‌ناسكی له‌نێو كۆڕی مێردمێنداڵه‌كاندا گوڵبژێریانكردی و له باخی ژیانیشدا تاجی گه‌وره‌ییان له‌سه‌رنای.
هاوڕێ گیان من له‌گه‌ڵ تۆدا شادم، چونكه تۆ تۆفانی غه‌م لاده‌به‌ی، تۆ دووباره‌ی لێشاوی عیشق ده‌هێنیته‌وه بۆ محرابه‌كانی دڵ، تۆ تیشك تێكه‌ڵاوی سوتانی ڕۆح ناكه‌ی سه‌رسامی ئێمه‌ش به‌تیشك زیندوو نابێته‌وه، ئاه ئێمه ناتوانین بولبوله‌كان فێری نیشتنه‌وه‌بكه‌ین چونكه تۆ به‌ئاوازه ڕه‌نجاوه‌كانی نیشتیمان فێری نیشتینه‌وه‌ت كردوون، فێری زیكرت كردوون، فێری ئه‌وه‌ت كردوون خه‌یاڵه‌كان ببن به واقیع و وه‌همه‌كانیش به حه‌قیقه‌ت.
هاوڕێم ئێمه له‌مێژه سمبولی غه‌مگینی خۆمانمان گۆڕیوه بۆ جێگایه‌ك كه دووره له‌سنووری بیابانه‌كان بۆئه‌وه‌ی جارێكی دی ئه‌ویش ڕاگوێزمان نه‌كات و كاتی خۆی له‌گه‌ڵمان به‌سه‌رنه‌بات و فێری گومڕایی و پوچێتیمان نه‌كات، بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر نه‌مانكاته‌وه به تاوانبار و نه‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كۆڵانه‌كانی ساده‌یی، هه‌ربۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه جوانییه‌كانی ژیان له‌به‌ركه‌ین و به‌ره‌و ئاشنایه‌تی ئه‌وكاتانه بڕۆین كه پێشتر ئاشنایان نه‌بووین… ئێمه ئاشنا نه‌بووین به زه‌رده‌خه‌كانی عه‌شق و به كۆشكه پڕ یادگارییه‌كانمان به په‌پوله بێده‌نگه‌كانی نێو غوربه‌ت، ئێمه شه‌پۆلی ده‌ریا و ده‌نگی سروه‌ی (با) و گریانی نه‌وره‌سه‌كانمان نه‌ده‌ناسی به‌ڵام تۆ وه‌ك سروشێكی ئاسمانی هاتی و ئێمه‌ت له‌م بیابانی ساده‌ییه دوورخسته‌وه، ئێمه‌ت هه‌ڵدایه نێو قوڵاییه‌كانی ئاڵۆزی.
هاوڕێم تۆ هه‌ركات بته‌وێت له ویژدانی مه‌له باڵداره‌كان ده‌گه‌یت به‌ڵام ئه‌وه ئێمه‌ین نازانین باڵنده وه‌همكرده‌كانی خۆمان چۆن ئازادكه‌ین، چۆن فێری ئه‌وه‌بین له‌هه‌ڵهاتن خۆمان ڕزگاركه‌ین، چۆن بگه‌ڕێین به‌نێو دڕكی چیاكاندا و چۆن بۆنی لاولاوه مردووه‌كان بكه‌ین، بۆیه ئێمه لێره ده‌ڕۆین به‌ره‌و شارێك كه سه‌رتاپا كوچه‌كانی هاواری بێده‌نگی ده‌كه‌ن و وه‌ڕسن له سێبه‌ره گوله‌كانی خۆیان، ده‌چینه شوێنگه‌یه‌ك كه‌خه‌ونی هه‌میشه‌ییه بۆ تێنه‌گه‌یشتن له‌وكاته‌ی كه‌نازانین موسافیره ده‌ست به‌تاڵه‌كانمان كێیه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه نازانین شنه‌با جوانه‌كانی ده‌ریا كام ماسی ڕه‌نگدار له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت و كام ئه‌ستێره‌ی ده‌ریا تووشی شۆك ده‌كات.
دۆستی ئه‌زیزم گۆران گیان گه‌ر ئه‌ندازه‌ی هه‌موو ژیان به‌جوانی سه‌یربكه‌ین ئه‌وا هیچ مانه‌یه‌كی جوانی له‌ڕێگه‌ی چاوه‌ڕوانیدا به‌دی ناكه‌ین، ته‌نها به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك نه‌بێت گریان فه‌رامۆش ده‌كه‌ین و فرمێسكه‌كان ده‌فرۆشین به‌و كه‌سانه‌ی كه گریانیان بیرچۆته‌وه، ئێمه له‌خۆڕایی وه‌فامان بۆ فرمێسكی چاو هه‌بووه چونكه ڕوبارێكی سوێره، ئه‌وان كه‌گریانیان بۆنایه ئیدی چۆن تێده‌گه‌ن له واتاكانی عه‌شق و له شه‌رمه ده‌نگه‌كانی هاوڕێیه‌تی، سزای ئه‌وان په‌شیمانییه له پرسیاره‌كانی كۆتا و ناكۆتا، ئێمه له‌و كاتانه‌ی له باخه‌كانی نه‌بووندا خه‌وتبووین له‌ودیو جوانییه‌كانه‌وه سه‌رابی هیواكانمان لێ ببووه كانی، له‌و ساته‌ی مانگ له‌ده‌ریا دووره‌كاندا خۆی بینییه‌وه ئه‌وكات ئێمه له میحرابه‌كانی په‌شیمانی سزاده‌دراین به‌گێژاوه‌كانی ده‌ریادا ده‌چینه خوارێ تاده‌گه‌ینه ماڵه لماوییه‌كان، ئه‌ویش له‌وێوه به‌زیندووی نامانهیڵێ و فڕێمان ده‌دات ئیدی ده‌بینه بڵقی سه‌رئاو و ده‌بینه‌وه گاڵته‌جاڕی و پێكه‌نینی ماسییه‌كانی ناو ده‌ریا.
هاوڕێم تۆ دووباره باوه‌شێك له‌میهری خۆت و فلودێكی دێرنت هێنایه‌وه سه‌ر ئه‌م خاكه، خه‌رمانێك له ئاوازه نه‌بیستراوه‌كانت ئاشنای زۆربه‌مان كرد و ئێمه‌ش به سۆزه‌وه پێشوازیمان لێ‌كرد، به‌ڵام ئه‌فسوس بۆ ئه‌و مرۆڤه ڕقاویانه‌ی نایانه‌وێت له ئاوازه نه‌مره‌كانت بگه‌ن، ئه‌وان شه‌ڕێكی پووچانه له‌گه‌ڵ خۆیان و به‌ها مرۆییه‌كاندا ده‌كه‌ن ئه‌گینا بۆ مه‌ست نابن به‌و نۆتانه‌ی له ده‌نگی سه‌مفۆنیاكانتا بوونیان هه‌یه بۆ ناتوێنه‌وه به‌و وێنه ئه‌فسوناویانه‌ی كه سروشت له‌ئاستیاندا شه‌رم ده‌كات، تۆ شه‌پۆلێكی زه‌ریائامێزت هێنا و پڕتكرد له یادگاری ئه‌و ڕۆژانه‌ی داستانی هاوڕێیانی تیادا ده‌ستپێكرد، ئیدی نه‌ك به‌خه‌یاڵ به‌ڵكو به‌حه‌قیقه‌ت گه‌یشتینه ئه‌و بێده‌نگییه‌ی كه ڕۆژگارێك باست ده‌كرد و من و دۆستان وه‌ك ته‌لیسمێكی سیحراوی ده‌كه‌وته پێشچاومان، وه‌ك سه‌رابێكی دوور دوور ته‌ماشامان ده‌كرد، وه‌ك باڵنده‌یه‌ك له‌نێو ته‌مدا ونبووبێت لێمانده‌ڕوانی، به‌ڵام هاوڕێ هه‌نووكه تێگه‌یشتووم ئه‌و جیهانه بێده‌نگه‌ی باست ده‌كرد گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم به‌شێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه له حه‌قیقه‌ت.
هاورێم ئێمه‌ین هه‌رچاوه‌ڕوانی پایزێكی بێ هیواین بۆئه‌وه‌ی ڕه‌هێڵه‌كانی ئاسمان ئاوانه‌بن لێمان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌دره‌سه‌كانی ته‌نهایی نه‌مانناسنه‌وه بۆئه‌وه‌ی نیشتیمان خۆیمان لێنه‌كات به‌غه‌ریب بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر چركه‌كانی زه‌مه‌ن وه‌ك خونچه‌یه‌كی ده‌مكراوه پێنه‌كه‌نن پێمان.
دانا
هاوینی 2010