Skip to Content

Sunday, September 8th, 2024
کێشه‌ی صه‌در و مالیکی كێشه‌ی نێوان دوو باڵی ئیسلامی سیاسی سه‌ر به ‌ئێران ئه‌مه‌ریکایه

کێشه‌ی صه‌در و مالیکی كێشه‌ی نێوان دوو باڵی ئیسلامی سیاسی سه‌ر به ‌ئێران ئه‌مه‌ریکایه

Closed
by April 16, 2008 گشتی

  سه‌ردارعه‌بدولا حه‌مه…‌

ماوه‌یه‌ک به‌رله‌ ئێستا  جه‌نگی نێوان هێزه‌کانی موقته‌دا سه‌در و هێزه‌کانی حکومه‌تی مالیکی له‌ شاره‌کانی به‌غدا و باشوری عێراق  هه‌لگیرسا و سه‌دان که‌سی بێ  گوناهی کرده‌‌ قوربانی سه‌دان که‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و بریندار بوون و ئاواره‌ بوون. ئه‌مه‌ یه‌که‌م جه‌نگ و ئاخرین جه‌نگێک نیه‌ که‌ ئیسلامی سیاسی له‌ دژی خه‌ڵک به‌ رێوه‌ی ده‌با.ئیسلامی سیاسی هه‌میشه‌ له‌ مێژووی خۆیدا جگه‌ له‌ جه‌نگ و تۆندو تیژی جگه‌  له‌ رۆژ ره‌شی بۆ خه‌لک هیچی تری پێ نه‌بووه‌ .شه‌ر و مالوێرانی  تێک رمانی بنه‌ما مه‌ده‌نیه‌کان، سه‌رکوتی ژنان . سه‌رکوتی سیاسی و بیروا ، بێ مافی بۆ خه‌لک له‌ به‌رهه‌مه‌ کانیان بووه‌ .
شه‌ری نێوان سه‌در و مالیکی شه‌ری نێوان دوو بالی بۆرژوازی کۆنه‌په‌رسته‌ سه‌رکه‌وتنی هه‌ر لایه‌کیان پاروویه‌ک نان زیاد ناکا بۆ سه‌ر سفره‌ی خالی خه‌لکی نه‌دار و زه‌حمه‌تکێش ،ئه‌من و ئاسایش  به‌دی نا‌هێنێ ،کۆمه‌لگای سکۆلار مه‌ده‌نی پێ دانامه‌زرێ. ئه‌م شه‌ره‌ شه‌ڕی نێوان ئیسلامی سیاسی سه‌ر به‌ ئێران که‌ مۆقته‌دا سه‌در نوێنه‌ریه‌تی وه‌ ئیسلامی سیاسی سه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریکا که‌ مالیکی نوێنه‌ریه‌تی. ئه‌مه‌ریکا و جورج بۆش به‌ ئاشکرا پشتیوانی له‌ مالیکی ده‌که‌ن به‌ شه‌ڕێکی ئه‌زانن له‌ دژی ئیران و سوریا که‌ پالپشتی میلیشیا چه‌کداره‌کانی سه‌در ده‌که‌ن . ئه‌مه‌ریکا که‌ خۆی تووشی شکستی سیاسی و سه‌ربازی هاتوه‌ له‌ عێراقدا ده‌یه‌وێ ئه‌م شه‌رانه‌ به‌ده‌ستی به‌ کرێگیراوه‌کانی ئه‌نجام بدات که‌ حکومه‌ته‌که‌ی مالکی و هیزه‌کانی به‌در و ئه‌نجومه‌نی بالای ئیسلامی عێراقه‌ گه‌رچی ئه‌مانه‌ سه‌رده‌مانێک به‌ کرێ گیراوی جمهوری ئیسلامی ئێران بوون به‌لام ئه‌مرۆ که‌متر له‌ خزمه‌تی سیا‌سه‌ته‌کانی ئێراندان له‌ ناوچه‌که‌دا وه‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا بوونه‌ته‌ باشرین وه‌سیله‌و باشترین به‌ کرێ گیراو. بۆ  حکومه‌تی جمهوری ئیسلامی ئیرانیش موقته‌دا سه‌در باشترین وسیله‌ و باشترین به‌ کرێ گیراوه‌ و له‌ ریگای میلیشیا  چه‌کداره‌کانی سه‌دره‌وه‌ شه‌ری ده‌سه‌لات و ئه‌مه‌ریکا  ده‌کا له‌ عیراقدا.ئه‌مه‌ و سه‌ره‌رای بوونی تیرۆر کۆشت بری رۆژانه‌ی گروپه‌ ئیسلامیه‌کانی تری وه‌ک قاعیده‌و ئه‌وانی تر که‌ توشی ئه‌م خه‌لکه‌یان کردووه‌.  هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م شه‌ره‌ی ئێستاش شه‌رێکی نێوان دوو میلیشیای کۆنه‌په‌رسته‌ به‌شێکه‌ له‌و سیناریۆ ره‌شه‌ی که‌ له‌ ئه‌نجامی داگیر کاری ئه‌مه‌ریکا وهاوپه‌یمانه‌کانی بۆ خه‌ڵکی عێراق خولقاوه‌،وه‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ كێشه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێرانه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا .
خه‌لکی کریکار و زه‌حمتکێش و ئازادی خواز و چه‌پ و کۆمۆنیست و ته‌واوی خه‌لکی عیراق ده‌بێ بێنه‌ مه‌یدان له‌ دژی هه‌ردوولای شه‌ڕکه‌ر وه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ بن ئه‌م شه‌ره‌ را بگرن  وهێزه‌ چه‌کداره‌کانی هه‌ردوو  له‌ نێو کوچه‌و کۆڵان شه‌قامه‌کانی شاره‌کان دا بکرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ .وه‌ سه‌ره‌نجام هێزێکی نێو ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌خاله‌تی جیدی بکا له‌ عێراقدا بۆ چه‌ککردنی هه‌موو میلیشیا چه‌کداره‌کان ، له‌ هه‌مان کاتدا بۆ کردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی له‌ عێراقدا. هه‌روه‌ک چۆن حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له‌ ستراتیجی خۆیدا رایگه‌یاندوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵای شه‌ر و کوشتار له‌ سه‌ر خه‌لکی عێراق کۆتایی پی بێ له‌ ئێستادا خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ هیزێکی نێو ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ بێته‌ ناوه‌وه‌ و هه‌موو میلیشیا کان چه‌ک بکا و فه‌زایه‌کی ئارام و ئازاد دامه‌زرێ تا خه‌لک بریاری چاره‌نوسی خۆی بدات . ئه‌مه‌ ته‌نها ریگایه‌ بۆ چاره‌سه‌ری کیشه‌کانی ئه‌مرۆ. وه‌ ئه‌م حیزبه‌ رای گه‌یاندوه‌ ته‌نها ده‌وله‌تیکی سکۆلارو ته‌نها سۆشیالیزمه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ شه‌رو به‌ڵایانه‌ کوتایی پی دینێ یه‌کسانی و ئازادی و ئاسایش دابین ده‌کات ده‌با له‌ ده‌وری حیزبه‌ کۆبینه‌وه‌ خۆمان رێک خه‌ین.‌

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.