چه‌كمی توند‌و تیژی له رووی كۆمه‌ڵا یه‌تیه‌وه
پێناسه‌كانی توند‌و تیژی گه‌لێكن و هه‌مه جۆرن به‌قه‌د گۆشه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌كانی تێژه‌رو پسپۆڕیه زانستیه‌كه‌ی له‌چوار چێوه‌ی زانستی كۆمه‌ڵناسیشدا ئه‌و چه‌مكه بۆ ئه‌وه به‌كار هاتتوه تا ئاماژه به هه‌موو ئه‌و شتان بكا كه سیسته‌می كۆمه‌ڵا یه‌تی ده شێوێنی َ و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌ندامه‌كانی تێك ده‌دا . زانایانی كۆمه‌ڵناسی بۆ ئه‌وه ده‌چن كه‌وا بڵێن توند‌و تیژی ره‌وشتێكه به ئامانجی زیان گه‌یاندنی جه‌سته‌یی به كه‌سه‌كان یا زیان پێ گه‌یاندن به‌سامانه‌كانیان . به چاو چۆشین له‌وه‌ی كه‌وا ئه‌و ره‌فتاره تاكه كه‌سی بێت یا شێوازێكی به‌كۆمه‌ڵی هه‌بێ . هه‌ندێك وا پێناسه‌ی ده‌كه‌ن كه‌وا ئازاردانێكی مه‌عنه‌وی. زمانیی. ده‌ستیی,بێت و به تاكه‌كه‌ش یا به‌كۆمه‌ڵ و به شێوه‌یه‌كی رێكخراوه‌یه‌كی له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌نجام بدرێ .وه به‌هردوو رووی ده‌روونیی و كۆمه‌ڵا یه‌تیه‌وه له‌رووه مه‌عنه‌ویه‌كه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ناوبانگی یه‌كێك له‌كه‌داربكا یا له رووی ماددیه‌وه ویانی پێ بگه‌یه‌نێ ئه‌مانه‌ش ده‌مانخه‌نه رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه مه‌به‌ستی بووه توند‌و تیژی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌نجتام بدا.
توند‌و تیژی ئه‌و كاته ده‌كه‌وێته خانه‌ی كۆمه‌ڵا یه‌تیه‌وه و له شێوه‌كانی توند‌و تیژیجیا ده‌كرێته‌وه كه ئامانجی سیاسیان هه‌یه.واته به كۆمه‌ڵا یه‌تی بوونی توند‌و تیژی بوار‌و شوێنی توند‌و تیژیه‌كه دیاری ده‌كات ئه‌مه‌ش واده‌گه‌یه‌نێ لكاندنی سیفه‌تی كۆمه‌ڵا یه‌تی به چه‌مكه‌كه ئه‌و سیما رێخاریانه‌ی پێ نابه‌خشێ كه به ژیانی كۆمه‌ڵا یه‌تیه‌وه دیاره بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌یه‌ك ببێته كۆمه‌ڵا یه‌تی ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگیرێ كه كه‌سانی تر هه‌بن و رووداوه‌كه كاریان لێ‌بكا .هه‌روه‌ها ده‌بێ ئامانجێكی دیاركراوی هه‌بێ خزمه‌تی پێداویستی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بكه‌ری توند‌و تیژیه‌كه بكا وه له ژێر پێوه‌ره‌كانی رێكخستنێك بێت . چه‌مكی توند‌و تیژی كۆمه‌ڵا یه‌تی له نووسینه‌كانی هه‌ندێك توێژه‌ردا هاتووه وه‌كو ئاماژه كردنێك بۆ هه‌ڵس و كه‌وتی هه‌ندێك گروپی توند ره‌و له دژی ده‌وڵه‌ت یا دژی كۆمه‌ڵگا له لایه‌نێكی تریه‌وه .ئه‌و پێناسه‌یه ناوه‌ڕۆكێكی كۆمه‌ڵا یه‌تی هه‌یه زیاتر له‌وه‌ی توند‌و تیژی كۆمه‌ڵا یه‌تی بێت جا ئه‌گه‌ر توند‌و تیژیه‌كه له‌دژی ده‌وڵه‌ت بێ یا دژی كۆمه‌ڵگا ئه‌وه ده‌یه‌وێ چۆڕانكاری له بونیاتی سیاسی دا به‌رپا بكات .هه‌ندێك جار كومه‌ڵه توند ره‌وه‌كانی دژی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا وز نه‌ریت و به‌ها باوه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێ ئه‌و جۆره ره‌ت كردنه‌وه‌یه‌ش به‌ره‌ت كردنه‌وه‌و ناره‌زایی و بایكۆت كردنی دیارده سه‌یره‌كان یا هێنراوه‌كانی ده‌ره‌وه یاخود بایكۆت كردنی دیارده‌یه‌كی رۆشنبیری سه‌یر له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگاو ره‌وشته‌كانی گوزارشتی لێ ده‌كرێ .
هه‌ندێك له توێژه‌ران روماڵ كردنی ئه‌و پێناسانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كرێ ببێته هۆی تێبینی كردنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه :
1/توند‌و تیژی هه‌ر له‌بابه‌ته‌كه‌یه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وا بابه‌تێكی فره شێوه بێت . چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانانه‌ی كه ئاراسته‌ی سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی مرۆڤ و سه‌رو سامانی ده‌كرێ چه‌ندین فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌ش هه‌ن توند‌و تیژیه‌كه‌یان به‌قه‌د زامدار كردنی جه‌سته‌و ته‌نانه‌ت مرد ن ده بێت .
2/یه‌كه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری بۆ هه‌موو دیارده‌كانی توند‌و تیژی هه‌یه . سه‌ره‌ڕای فره‌یی و هه‌مه جۆری شێوازه‌كانی . چونكه ئه‌و دیاردانه خاڵێكی ره‌وشتی به‌یه‌كه‌ویان ده‌به‌ستێته‌وه كه‌له هه‌ست كردن به گوێ پێ نه‌دان و كه‌مته‌رخه‌می له‌هه‌مبه‌ر به‌رامبه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و ده‌ست پێ ده‌كا تا ده‌گاته كاره‌كانی كوشتن و وێرانكردن .
3/ ئاسان نی یه توند‌و تیژی به‌سروشتی كرده ماددیه‌كه‌وه ببه‌سترێته‌وه كه پشتی پێ ده‌به‌ستێ . به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاسانه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و كرده‌یه‌و مروڤی قوربانی كرده‌كه رایه‌ڵ بكرێ . بۆ نموونه كاتێك وه‌رش وانێكی سه‌ركه‌وتوو چیا به‌رزه‌كان له‌ناكاو گا به‌ردێكی به‌سه‌ردا به‌رده‌بێته‌وه و له‌ناو ده‌چێ ئه‌وه له‌وحاڵه‌ته‌دا ده بێته قوربانی رووداوێك به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستێك له پشت به‌ردانه‌وه‌ی گابه‌رده‌كه‌دا هه‌بوو ئه‌وه ده بێته قوربانی كرده‌یه‌كی توند‌و تیژی بۆیه زۆ‌ور جار هه‌ست به‌ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر مافێك ده‌كرێ كه هه‌ر خۆی له بنه‌ره‌تدا بوونی نییه .
4/ هه‌روه‌ها ره‌هه‌ندێكی ئه‌خلاقیش له پێناسه‌كردنی توند‌و تیژیدا هه‌یه . چونكه گه‌وهه‌ری چه‌مكه‌كه ئه‌گه‌ری شه‌رانگێزیه‌ك له‌خۆده‌گرێ . لێره‌شدا كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقی ده‌خاته‌روو چونكه شه‌رانگێزی وا ده‌رده‌كه‌وێ هه‌روه‌ك ده‌ست درێژی كرن بێت بۆ سه‌ر مرۆڤ
5/ده‌بێ مه‌به‌ستێك هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشته‌كه ببێته توند‌و تیژی . چونكه توند‌و تیژی ئاماژه به‌كرده‌یه‌ك ده‌كا مه‌به‌ستی ئازاردانی كه‌سانی تره.
6/له‌كاتی ورد بوونه‌وه له پێناسه جیا جیاكانی توند‌و تیژیدا ده بینین كه‌وا ئه‌و توند‌و تیژیانه ده‌كه‌ونه ژێ سێ خانه‌ی سه‌ره‌كیه‌وه.یه‌كه‌میان توند‌و تیژی وه‌كو ده‌سته‌ڵا یا هێزێك پێش كه‌ش ده‌كا كه‌له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه به هه‌ژموونه‌كانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێ توند‌و تیژیش لێره‌دا له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه دێت واته له‌لوتكه‌وه بۆ بنكه‌و ژێه‌وه . پێناسه‌كانیش ره‌نگدانه‌وه‌ی تێڕ وانینی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ن كه‌له‌لایه‌ن دام‌و ده‌زگا جیاجیا كانه‌وه كۆنتۆرڵ كراون كه سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا سیاسی و ئابووری و ئایی و په‌روه‌رده‌یی و خێزانیه‌كانی لێ پێك دێت . ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی هاو شێوه‌ی پێویسته چونكه هه‌موو فشارێك ده‌بێَته هۆی وروژاندنی كاره توند‌و تیژیه دژ‌و پێچه‌وانه
كانی
*سه‌رچاوه :ئه‌نته‌رنێت/ سایتی شبكه النبا المعلوماتیه