
قورسایی وه‌ره‌قه‌ی كوردی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی
دروستكردنی عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بریتی بووه له شێواندنی كه‌سایه‌تی تاكی كورد و عه‌ره‌ب ! كورد وه‌ك له نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌ر له به‌رایی دامه‌زراندنی عێراقی زۆره‌ملێوه به‌و ڕه‌وشه سیاسیه ڕازی نه‌بووه و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی به‌غداوه له كێشه و ململانێی نێو په‌رله‌مان و نێو شاخ بووه !شۆرشه‌كانی شێخ مه‌حموود و بارزان و مه‌لا مسته‌فا و شۆرشی نوێ و ململانێی ئێستایی په‌رله‌مانی عێراق باشترین به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی ئه‌و كێشه‌ن له هه‌ناوی عێراقدا!
كورد به په‌رله‌مان و شه‌ڕ نه‌یتوانیوه كێشه‌ی بوونی خۆی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك یه‌كلابكاته‌وه ! ده‌سه‌لاتی به‌غدا دكتاتۆری , دیموكراتی یان مه‌زهه‌بێكی جیا له مه‌زهه‌بی كورد بێ, به‌رامبه‌ر بوونی كورد بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته عه‌ره‌بیه هه‌ر بیركردنه‌وه‌ی ئیستعماریانه‌ی لۆكه‌ل بووه !
ئێستا ناوی هه‌رێمی كوردستان له نه‌زه‌ر به‌غداوه خۆی دانپَنانه له ته‌ره‌ف ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه داننانه به‌و سنووره‌ی باشووری كوردستان , كوردیش له لای خۆیه‌وه به‌و سنووره ڕازی نییه! جا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ دووباره نه‌بێته‌وه و تاكی كورد و عه‌ره‌ب نه‌بنه‌وه خه‌ڵووزی هیچ شه‌ڕێكی ئاینده!
ده‌سه‌ڵاتی كورد ده‌توانێ به بڕیارێك له قه‌باره بچووكی سێ شاریی ده‌ربچێ و ببێته هه‌شت نۆ شاری! ده‌توانێ هه‌له‌بجه و رانیه و چه‌مچه‌مال له ده‌ڤه‌ری سه‌وز بكاته شار (پارێزگا) , ئاكرێ , زاخۆ , سۆران له ده‌ڤه‌ری زه‌رد بكاته پارێزگا .به‌و شێوه‌یه كورد نۆ پارێزگای له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌بێ و به‌و قورساییه‌وه ده‌توانێ داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و مه‌خمور و سنجار….هتد بكات و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی له به‌غدا زیاتر به داخوازییه‌كانی كورد ڕازی بێت و بیر له مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕ نه‌كاته‌وه و تاكی عه‌ره‌بیش شۆڤینیه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌نده كاڵ ده‌بێ و كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیا له خۆی باشتر بخوێنێته‌وه!
سلام ناوخۆش