
ئازار و بون ئه‌به‌دین ! ….ئومێد حه‌مه عه‌لی
له خه‌ره‌ندی ناكۆتای بونداین و
هه‌ڵگری ئازارێكی سه‌رمه‌دین
به‌ڵام ئه‌فسوس
بینمان به‌بینی گۆرانییه‌كه‌وه گرتووه
سه‌رڕێژ لهشاگهشكهبون و
بێبه‌ری له‌خودی خۆی !
ئای شاگهشكهبون به‌ده‌م ژیانه‌وه
تۆ به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی گه‌مژانه‌وه و
بهحهقیقهتێكی ساختهكراوهوه
گه‌ره‌كته هه‌ستی به‌هه‌شتمان پێببه‌خشی
ئێمه , ته‌واو , ته‌واو
له‌نێو لۆچ و پۆچی فێڵه‌كانی تۆدا ڕۆچوین
تاقوڵایی ئه‌قڵمان پڕبوین له‌تۆ
پڕ , پڕ
ئێمه بهچهقهنهیهكی تۆ سه‌ما ئه‌كه‌ین
له‌بێده‌نگی تۆدا ئهتوێینهوه و
فه‌نا ئه‌بین !
شاگهشكهبون سه‌مایه‌كه
بۆ ژیان بێ , یان بۆ هه‌بون
هیچێ نیه غه‌یری نه‌بون
ئه‌ودیوی شاگهشكهبون هۆشمه‌ندییه و
وڵاتی غهمزهدهكانه ,
نیشتمانێكه ,
ته‌ریكه‌كان , نیگه‌ران و به‌دبه‌خته‌كان
له‌وێن , له‌وێ !
ئه‌وان له‌هه‌ر شوێنێكیتربن ,
نامۆن و ڕه‌نگی ئاواره‌یی ,
به‌ڕوخسار و ڕۆحیانه‌وه
ههڵدهنیشێ !
وه‌ره ئه‌ی نامۆبون
وه‌ره ئه‌ی ئاواره‌یی
وه‌رن ئه‌ی مهعشوقهكانم
قوڵتر و بێبنتربنهوه و
نزیك , نزیك له‌منه‌وه پیاسهكهن و
ههوارههڵدهن , ماڵچێبكهن له‌م بونهمدا
من و بونم ته‌نها
نیشتمانی ئێوه‌ین
من و بونم ته‌نها و ته‌نها
له‌ئاماده‌یی ئێوه‌دا ,
ئهكارین ببین به‌خۆمان !
ئای ڕۆژگاری شاگهشكهبون
چه‌ند بهتاریكیهكانت ئاشنام !
ئای تاریكی ئهنگوستچاو
چه‌ند سه‌رسامم به
ڕه‌سه‌نیه‌ت و
سهرمهدیهت و
ههرههبونی تۆ !
تۆ !
له‌ته‌ك بونا
هاوڕێ و
له‌ته‌ك ناكۆتادا یه‌ك و
له‌هه‌ناوی منا
دۆست و ته‌نانه‌ت خودی هۆشمهندیمیت
ئازیزه‌كه‌م
ئه‌ی به‌ندی نێوان من و بون
ئه‌ی دواهه‌مین ماڵی حه‌قیقه‌ت
تۆ , كه خۆت بهتاڵكردۆتهوه
لهشاگهشكهبون و
ئامێزت واڵاواڵاكردۆتهوه بۆ حه‌قیقه‌ت
بۆ غه‌مێكی ئه‌زه‌لی بون
تۆ ئه‌ی هاواری بونی من
ئه‌ی هێمای ڕۆشنبونهوهی جه‌وهه‌ری مرۆڤایه‌تیم
تۆ و هه‌ر تۆ
ڕه‌سه‌نترین ماڵی میتافیزیكی منی
تۆ خودی منی
شه‌پۆله ئاگرینه‌كانی ناو بونمی
ئه‌و تروسكانهی
كه لهنیگهرانیهكانمهوه له‌دایكبون
ئه‌و پانتاییانه‌ی
كه ته‌نها لهپێوابونهكانما هه‌ن
تۆ سه‌فه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی هیچ ی بهبونا
تۆ ته‌نهایت ته‌نها , ئه‌ی تاقانه‌ترین غه‌م
ئازیزم ! تۆ ته‌نهای ته‌نها !
2012-07-18
لیپێتسك – ڕوسیا