
په‌تییه‌تی له زماندا و دووری له شارستانیه‌ت
مه‌سه‌له‌ی ” په‌تییه‌تی له زماندا ” له باشووری كوردستان زۆر قسه‌ی له سه‌ر ده‌كرێ. بۆچی باشووری كوردستمان كردۆته نموونه؟؟ باشووری كوردستان جارێكی تر له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كورده‌وه دووچاری سایكس_بیكۆیه‌كی كوردی بۆته‌وه , نه‌وه‌ك دوو ده‌ڤه‌ری له یه‌ك جیایان بۆ خۆیان پاوان كردووه , به‌لكو ناوێكی تریان بۆ باشووری كوردستان داتاشیووه به ناوی ” هه‌رێمی كوردستان ” كه له بنه‌ڕه‌تدا له ئۆتۆنۆمیه‌كه‌ی مسته‌فا بارزانی زیاتر نییه , به واتای ئه‌وه‌ی له 1975 مه‌لا مسته‌فا پێی ڕازی نه‌بوو , ده‌سه‌ڵاتی كوردی له 2003 به‌و حوكمیزاتیه به ناوی فیدرالی ڕازی بووه .هه‌موو حیزبه‌كانی كوردی له قۆناغی “ڕزگاری نیشتمانی ” ده‌رباز بوونه و ئێستا له قۆناغی ” حكومه‌تكاری ” ده‌ژین , بۆیه له‌و قۆناغه خه‌ریكی بیناكردنی كه‌سێتی كوردین . زمانی كوردی یه‌كێ له‌و شتانه‌یه ده‌بێ زۆر ئیشی له سه‌ر بكرێ , خاوێنكردنه‌وه‌ی زمانی كوردی له وشه‌ی عه‌ره‌بی یه‌كێك له ستراتیژیه‌تی دووری ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆلیزمی كوردیه!
جارێ با ئاماژه‌یه‌ك به دیارده‌ی په‌تییه‌تی له زماندا بكه‌ین . خاوێنكردنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی زمان له وشه‌ی زمانی بێگانه واتای ناوبراو ناگه‌یه‌نێت .هیچ زمانێك له سه‌ر گۆی زه‌وی نییه , وشه‌كانی زمانه‌كه‌ی ته‌نها وشه‌ی ره‌سه‌نی خۆی بن! هه‌ر زمانێك بۆ هه‌موو بوارێك :فه‌لسه‌فه , یاساناسی , كیمیا , ئایین …هتد وشه‌ی هه‌بێت! په‌تیه‌تی له زماندا نییه یان دیارده‌یه‌كه ناسیۆنالیزمی ده‌یه‌وێت بیسه‌پێنێت. وشه وه‌رگرتن عه‌یبه نییه ,شوره‌یی نییه! هیچ زمانێك نییه له هه‌موو بوارێك وشه‌ی خۆی هه‌بێت .ئه‌م پرۆسه‌یه په‌یوه‌ندی به گۆڕانی زمانه‌وه وه نییه , به‌لكو ئه‌و دیارده‌یه –نه‌بوونی وشه بۆ هه‌موو بوارێك-دیارده‌یه‌كی سروشتی زمانه .نه زمانی ئینگلیزی هه‌موو وشه‌كانی بواری فه‌لسه‌فه و یاسا و بایۆلۆجی ئینگلیزین وه نه زمانی عه‌ره‌بی ده‌توانێ دیارده‌یه‌كی نه‌بووی نێوخۆی به زمانی عه‌ره‌بی له كه‌سی به‌رامبه‌ر بگه‌یه‌نێت!
هه‌ر زمانێك ده‌ربڕی شارستانیه‌كه هه‌روه‌ها هه‌ر شارستانیه‌ك وشه‌ی خۆی هه‌یه له‌وانه‌یه له زمانی به‌رامبه‌ر بوونی نه‌بێت.وشه‌ی ” فیرعه‌ون ” كه له شارستانی مسڕیه دێرینه‌كان هه‌بووه و په‌یدابووه له زۆربه‌ی زمانه‌كان ڕه‌گی میسریه‌كه‌ی كه‌م و زۆر هه‌ر پاراستووه!یان وشه‌ی وه‌ك ماڵپه‌ڕ , ڕووماڵ , ئینته‌رنێت…وشه‌ی ئه‌م شارستانیه نوێیه‌ن .هه‌ندێ له‌و وشانه كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له كوردی هه‌یه , ئه‌وانی تر به سپێلی خۆیان به ناچاری دێنه ناو زمانی كوردی!
كه‌واته هه‌ندێ وشه به پرس و به بێ‌پرس دێنه ناو زمانه‌كه‌ته‌وه و هه‌ندێ وشه وه‌رناگێردرێن وه‌ك لیله القدر , ژكاه ,رمچان , جا با له هه‌موو زمانه‌كان وشه وه‌رگرین تاكو زمانی شارستانی دروستبكه‌ین وه‌ك زمانی ئینگلیزی كه له سه‌ره‌تا زمانی چه‌ند عه‌شیره‌تێك بوو ,ئێستا به هۆی زمانه‌كانی تره‌وه ملیۆن وشه‌ی هه‌یه!