ئیسلامی سیاسی و دیموكراسی ؟
سه‌ره‌تا:
ده‌ست بردن بۆ بابه‌تێكی وا ته‌نها له‌و سه‌رچاوه‌وه نه‌هاتوه كه من وه‌ك فیكر‌و سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی خۆم، كۆك نیم له‌گه‌ڵ تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی له‌مه‌ڕ زۆرێك له بابه‌ت و پرسه جیاجیاكان و خۆم به‌خاوه‌نی تێڕوانین و ڕێبازی بیركردنه‌وه‌ی ته‌واو جیاواز له بزافی ئیسلامی سیاسی ده‌زانم، به‌ڵكو پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ڕاڤه‌كردن و خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده جۆراو جۆره‌كانی ئیسلامی سیاسی یه‌كێكه له پێداویستییه‌كانی واقیعی ئه‌مڕۆو هیچ پاساوێكی بابه‌تی نییه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمانی لێببوێرین. به‌مانا و دیتنێكی تر هه‌ڵبژاردنی ناونیشانی (ئیسلامی سیاسی و دیموكراسی) ئه‌گه‌رچی له ناونیشانه‌كه‌یدا هه‌ندێ ته‌قلیدیانه دێته پێش چاو، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م له ناوه‌ڕۆكدا په‌نجه بخه‌مه سه‌ر ئه‌و پرس و توخم و ڕه‌گه‌زانه، كه بۆ ئه‌مڕۆ به هه‌ردوو دیوه‌كه‌یدا بابه‌تی زیندوون، چونكه به‌رده‌وام به‌شێك له ئیسلامییه‌كان ئیدعای بڕوابوون به دیموكراسی ده‌كه‌ن و زۆرجاریش دیموكراسی وه‌ك پێوه‌رێك بۆ ڕه‌وایه‌تی دان به هه‌موو جوڵه و پڕۆژه جۆراو جۆره‌كانیان به‌كار ده‌به‌ن. به دیوه‌كه‌ی تریشدا هێزه چه‌پ و علمانی و دیموكراسی خوازه‌كان، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هێزی ئیسلامی سیاسی بۆ دوو ڕه‌هه‌ند یان ئاراسته دابه‌ش ده‌بێ، كه ئاراسته‌ی یه‌كه‌م میانڕه‌وه‌و ئاراسته‌ی دووه‌م توند ڕه‌و. ئه‌مانه و زۆر لایه‌نی تری ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بنه كه‌ره‌سته‌ی گفت و گۆكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته، به‌و ئومێده‌ی ئیزافه‌یه‌ك بێت بۆ سه‌ر كۆی ئه‌و بابه‌ت و خوێندنه‌وه‌و ڕه‌خنانه‌ی تر كه‌له‌م بواره كراون و به‌شێكی زۆریان له‌به‌ر ده‌ستن.
دیموكراسی چییه؟
چه‌مكی دیموكراسی زۆر له‌وه فراوانتره به‌چه‌ن دێرێك پێناسه بكرێ و ئه‌وه‌شی له‌سه‌ری نوسراوه‌و كراوه‌و خراوه‌ته پێش ده‌ست له ئه‌ژمار نایه‌ت، ههرقسهیهكیش كه لێره‌دا ده‌یكه‌ین مانای ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێ شتێكی نوێ له‌سه‌ر دیموكراسی ده‌وترێ، به‌ڵكو مه‌به‌سته‌كه له‌وێدایه كه خودی بابه‌ته‌كه پێوه‌ندی به دیموكراسییه‌ته‌وه هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بابه‌تیانه ئیش له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بكه‌ین پێش وه‌خت گه‌ڕاینه‌وه بۆ پێناسه سه‌رتاییه‌كانی دیموكراسی و بیرخستنه‌وه‌یان. بڕواشمان وایه گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ین بابه‌ته‌كه‌مان كه‌لێنێكی خراپی تێده‌كه‌وێ و ناتوانین ئه‌وه‌ی كه‌مه‌به‌ستمانه بیگه‌یه‌نین. دیموكراسی وه‌ك شێوازێكی ژیانی سیاسی له دنیای نوێ‌دا، له‌سه‌ر ژێرخان و كۆمه‌ڵێك پرنسیبپ پێكهاتوه، كه له پرۆسه‌ی درێژخایه‌نی تێكۆشان بۆ دامه‌زراندن یان بنیاتنانی حكومه‌ت و ده‌سڵاتی دیموكراسیانه هاتوه‌ته ئارا. ده‌توانین جه‌وهه‌ری ئه‌م ژێرخان و بنه‌مایه وه‌ك دكتۆر حسێن به‌شیرییه ده‌ڵێ به‌م شێوه‌یه دیاری بكه‌ین(1-بنه‌مای وه‌ك یه‌كی مافی مرۆڤ 2- پرنسیبی تاك گه‌رایی 3- پرنسیبی یاسا4- پرنسیبی حاكمییه‌تی خه‌ڵك و پێداگرتن له سه‌رمافی سرووشتی، مه‌ده‌نی و سیاسی و ڕێخكراوهیی ) و هتد دیاره خوێندنهوهگهلێك بۆ پرنسیپه‌كانی (به‌رابه‌ری ، تاك، یاسا، بنه‌ماكانی حاكمییه‌تی خه‌ڵك ) هه‌یه و لێره‌دا جێی ئه‌وه نابێته‌وه به وردی باسیان بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه كه كۆی ئه‌و خوێندنه وانه به‌بڕوای ئێمه زاده‌ی پێشكه‌وتن و ململانێكانی مرۆڤایه‌تین و پێوه‌ندی گرێدراوو ڕاسته‌و خۆیان به وه‌زیفه و مافی كۆی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه و دوور كه‌وتنه‌وه لێیان به هه‌رمانا و پاساوێك بێت، ناتوانێ دیوی بابه‌تی بوون و لۆژیكی بوون بگرێته خۆ، به پێچه‌وانه‌وه به‌وه دێته ئه‌ژمار كه هێزی په‌ڕگیر یان دووركهتوو له دیموكراسی و بنه‌ماكانی، ناتوانێ له گه‌ڵ پێشكه‌وتن و پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌نگاو بنێ و پێك بێت. كه‌م نین ئه‌و بیریارانه‌ی پێشڕه‌وی دیموكراسی و به‌ته‌نها ناوهێنانیان مرۆڤ ده‌توانێ بگاته ئه‌و بڕوایه‌یی چه‌مكی دیموكراسی و ئاراسته جیاجیاكانی به پێی قۆناغه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی، پێشكه‌وتن و هه‌نگاوی گه‌وره‌ی له بواره جۆراو جۆره‌كانی وه‌ك( فیكری ، سیاسی ، ئابوری ، كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری)و هتد ناوه. له‌و بیریاره دیارانه( ئه‌ره‌ستۆ 233- 384 پ . ز، بنكدیت دوسپینۆزا 1677-1632 ، جۆن لۆك 1704- 1632 ، مۆنتیسكۆ 1755- 1689، ژان ژاك رۆسۆ 1778- 1712، ئالكسی دوتۆكفێل 1859- 1805، تۆماس جفرسۆن 1826-1743، جیمس مادیسۆن 1836- 1715، ئه‌ندرۆ جه‌كسۆن 1845 1845- 1767، جان ئستیوارت میل 1873- 1806،ولیام جیمز 1910- 1842، جۆن دیوی 1952- 1859، هارۆڵد لاسكی 1950-1893،هارۆڵد لاسۆل 1978-1902،ژۆزف شومپیته‌ر 1950 – 1883،ریمۆن ئارۆن 1983- 1905، ئایزایا برلین 1997 -1907، كارل پۆپه‌ر 1994 -1902، هه‌روه‌ها رابرت دال و سیمۆن مارتین و ئانتۆنی داونز )و چه‌ندین زانا و بیریاری تر هه‌ریه‌ك له قۆناغه جیاجیاكاندا باس و خواس و قسه و گفت و گۆو بۆچوون و ئیزافه‌ی نوێیان بۆ دیموكراسی هه‌بوه. ڕه‌نگه و هه‌روایشه زۆرێك له‌وانه‌ی ناومان هێنان، زۆر سرووشتییه زۆر جار بیر‌و بۆچوونه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌گتر ناهاتوونهتهوه یان وێك نه‌چوون و جیاوازی له نێوانیاندا هه‌بوه، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی سرووشتی چه‌مكی دیموكراسی و یه‌كتری قبوڵكردنه وه‌ك توخمێكی بنه‌ڕه‌تی چه‌مكی دیموكراسی، له‌هه‌مانكاتیشدا زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیموكراسی زاده‌ی ئه‌ندێشه و بیری مرۆڤ و ململانێكانییهتی و به‌رده‌وام له پێشكه‌وتندا بوه‌و ده‌بێ و خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌كا.
به‌كورتی به خوێندنه‌وه و سه‌رنجدانی كورتی شیكاركاری و تێڕوانینی ئه‌و بیریار‌و زانا و تێبینی كردنی به‌شێك له‌و خوێندنه‌وه نوێیانه‌ی به‌رده‌ست ده‌كه‌ون یان له پێشدهستان ، له مه‌ڕ دیموكراسی و پایه‌كانی، ده‌توانین بێژین دیموكراسی یه‌كێكه له پێًداویستییه گرنگ و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی و هیچ كۆمڵگایهكیش ناتوانێ ده‌ست به‌رداری بێ. به دیوه‌كه‌ی تریشدا ده‌ست به‌رداربوون له دیموكراسی به‌واتای خنكاندنی وزه‌و تواناكانی مرۆڤ دێ و گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه بۆ چاخه‌كانی به‌ردین و جه‌هاله‌ت. (ئیسلامی سیاسی ) له نێو شه‌پۆله‌كانی ئه‌م كایه گرنگه‌ی ململانێكانی مرۆڤایه‌تی و ڕه‌وتی گه‌شه كردنه‌كانی له دوێنێ و ئه‌مڕۆ و داهاتوودا، پانتایه‌كی كه‌می له گفت و كردن و ڕه‌خنه و خوێندنه‌وه‌ی له یه‌كتر جیاواز وه‌رنه‌گرتوه، كه‌وا بوو با له پێناسه و شووناسی ئیسلامی سیاسییه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین.
پێناسه‌یه‌ك بۆ شوناسی ئیسلامی سیاسی ؟
له‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و پووكانه‌وه‌ی ده‌سڵاتی خه‌لافه‌تی عوسمانی له ساڵه‌كانی 1700كادا، وه‌ك دواین سیمبولی ده‌سڵاتی سیاسی ئیسلامی، له‌ساڵی 1800كاندا بۆیه‌كه‌م جار ئیسلامی سیاسی له‌سه‌رده‌ستی (جماله‌دین ئه‌فغانی) ده‌ستی پێكرد. دیاره ئه‌م زانا ئاینییه به هۆی بیر‌و ڕاكانی له چه‌ندین وه‌ڵاتدا ژیاوه، وه‌ك (ئه‌فغانستان، ئێران، هێندستان، میسر، فه‌ره‌نسا). به‌ڵام ئه‌وه‌ی (ئه‌فغانی و مه‌حمه‌د عه‌بده‌ی قوتابی)، له هه‌موو ئیسلامییه‌كانی تر جیاده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆر له ئیسلامییه‌كانی دوو توێی بزافی ئیسلامی سیاسی، ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌ویست ئیسلام وه‌ك ئاینێكی مۆدێرن بناسێنن و ڕاڤه‌ی زانستی تێكسته ئاینییه‌كان بكه‌ن كه بیر‌و هۆشی نوێ په‌سه‌ندییان بكات و پێی قبوڵ بێت. ته‌نانه‌ت (ئه‌فغانی) پاڵپشتی ئه‌وه‌ش بوه سوود له شارستانێتی خۆرئاوا وه‌ربگیرێت له زیندووكردنه‌وه‌و نوێكردنه‌وه‌ی كلتوری ئیسلامدا. ئه‌گه‌رچی (مه‌حه‌مه‌د عه‌بده‌ی) قوتابی (ئه‌فغانی) به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك میسری درێژه‌ی به بیر‌و بۆچوونه‌كانی مامۆستاكه‌ی (ئه‌فغانی)دا، به‌ڵام دوای ئه‌و(مه‌حه‌مه‌د ڕه‌شید ڕه‌زا)، كه خۆی به هه‌ڵگری بیر‌و بۆچوونی ڕێبازه‌كه‌ی (ئه‌فغانی و عه‌بده)ده‌زانی شكستی خوارد له درێژه‌دان به بانگه‌وازی ناوبراو، چونكه هێزی كۆنه‌په‌رست و په‌ڕگیرو داخراوی ئیسلامی به سوود وه‌رگرتن له كۆنه‌ستی زۆرینه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان، به هه‌موو مانایه‌ك دژی بیر‌و بۆچوونه‌كانی (ئه‌فغانی و عه‌بده و ڕه‌زا) بوونه‌وه‌و به هێرش بۆ سهرشوناسی ئیسلامی‌بوون وه‌سفیان ده‌كردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌یان به پێویستی بنه‌ڕه‌تی مانه‌وه‌ی ئیسلامبوونیان ده‌زانی. ئیتر دوای ئه‌م شكستخواردنه ، به‌مه‌ش زه‌مینه خۆش بوو بۆ (شێخ حه‌سه‌ن به‌نای سه‌عاتچی) كه دواتر له‌ساڵی 1929(بزووتنه‌وه‌ی ئیخوان موسلمینی) پێك هێنا و درووست كرد. بهچاوپیاخشانێكی خێراش به‌تێكڕای پارت و بزوتنه‌وه و ڕێكخراوه ئیسلامییه‌كانی ئێستا كه ناویان هه‌یه و هه‌ریه‌ك له به‌رگ و ڕه‌نگێكدا كار ده‌كه‌ن و گووتار ده‌ده‌ن ، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان زاده‌ی بزووتنه‌وه‌ی (ئیخوان موسلمینن) كه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا درووست بوو. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین پڕۆژه‌كه‌ی (ئه‌فغانی و دواتر مه‌حه‌مه‌د عه‌بده و مه‌حه‌مه‌د ڕه‌شید ڕه‌زا) و ئه‌وانه‌ی كه پشگیریان ده‌كردن ته‌واو جیاواز بوو له پڕۆژه‌كه‌ی (به‌نا)كه دوای شكستی (مه‌حه‌مه‌د ڕه‌شید ڕه‌زا) و به‌ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و دوای ئه‌وه هاته مه‌یدان، له‌خواره‌وه‌ش كه قسه له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی (به‌نا) ده‌كه‌ین ئه‌و جیاوازییه ده‌رده‌كه‌وێ و ڕوون ده‌بێته‌وه.
هێزی ئیسلامی سیاسی له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابووردوو، یان ڕوونتر له دوو ده‌یه‌یی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابووردوو، تائێستاشی پێوه‌بێ كۆمه‌ڵێ سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌نه‌كردنی جیاجیای به‌خۆوه دیوه‌و له‌هه‌ڵچوون و داچوونی جۆراو جۆری جێ پرسیاردا بوه. پێش وه‌ختی ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ ههردێرێك یان سه‌لماندنی پێوه‌رێك بۆ پێناسه‌ی شوناس و بنه‌ماكانی گوتاری ئیسلامی سیاسی ببه‌ین پێویستمان به‌وه‌یه كه‌مێك بگه‌ڕێنه‌وه دواوه‌و كۆمه‌ڵێ وێستگه‌ی گرنگ و هه‌ستیار له مێژووی كرداری ئیسلامی سیاسی دیاری بكه‌ین وه‌ك(شۆڕشی ئیسلامی سیاسی شیعه‌مه‌زهه‌ب له ئێران، گرتنی _ المسجد الحرام- له مه‌كه، تێههڵچونهكانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له شانشینی سوعدییه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سۆڤێت له ئه‌فغانستان، بهناوشۆِرش له دژی حكومی به‌عس له سوریا، به‌رهه‌ڵستكاری چه‌كدارانه له دژی حكومه‌تی به‌عس ، تیرۆركردنی سادات له میسر، هێرش و په‌لاماری چه‌كدارانه و كاری خۆكوژی له دژی ئیسرائیل، و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا له لوبنان، تێههڵچونهكانی به‌حرێن و ته‌قاندنه‌وه‌كانی ناو كوێت، بشوێی و كاری ئاژاوه‌گێڕی و تیرۆر له جهزائیرو تونس و مه‌غریب، كۆشت و كوشتاری چه‌ندین ساڵه‌ی ئیسلامییه‌كان له جه‌زائیر و سوودان، شه‌ڕكردنی ڕووسیا له‌به‌رامبه‌ر داگیركردنی چیچان له له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه، ته‌قینه‌وه‌كانی نایرۆبی و له‌نده‌ن و فه‌ره‌نسا و شه‌ڕه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و جوندل ئیسلام و ئه‌نسارول ئیسلام دژ به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانی ئێراق، ته‌قینه‌وه‌كانی یانزه‌ی سیپتهمبهرله ئه‌مریكا و كاری به‌رده‌وامی خۆكوژی و ته‌قینه‌وه‌و ڕفاندن و سه‌ربڕین و كوشتن و تیرۆركردن و ته‌كفیركردن و فراوانكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی دینی و مه‌زهه‌بی و تائفی له ژێر ناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام و وه‌ستانه‌وه به‌دژی داگیركاری ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه )و هتد به‌بڕوام ناوهێنانی ئه‌و وێستگانه‌ی سه‌ره‌وه یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێناسه‌یه‌كی ته‌ندرووست له‌سه‌ر شووناسی ئیسلامی سیاسی به‌ده‌ست بێنین، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه كه‌نار یان ئاراسته‌ی به‌دحاڵی بوون نه‌گرینه به‌ر ده‌كرێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ندێ سه‌رچاوه و نوسینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پسپۆر‌و شاره‌زان له بواری ئیسلامی سیاسی و خودی به‌شێك له خۆبهئیسلام كردوان وه‌ك دكتۆر ڕه‌فعه‌ت سیعید پێناسه‌یان بۆ ده‌كا. ئه‌وه‌تا (حه‌سه‌ن به‌نا)ی دامه‌زرێنه‌ری (ئیخوان) ده‌ڵێ( هه‌ركاتێك ئێوه ئه‌ی كۆمه‌ڵی برایان ، توانیتان سێسه‌د گرووپی جه‌نگیتان ئاماده‌كرد، ئه‌وكاته داوا له‌من بكه‌ن پێشتان بكه‌وم به‌نا و گێژاوی ده‌ریا و قوڵایی ئاسماندا و هه‌رچی مرۆڤی سه‌ركه‌ش هه‌ن ملكه‌چیان بكه‌م و پشت به خوا ئه‌م كاره‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌م)، كاتێ كه مرۆڤ سه‌رنج ده‌داته ئه‌م ووته زایهیی (به‌نا) ته‌واو بێ‌ئومێد ده‌بێ هه‌ڵگرانی په‌یامه‌كه‌ی (به‌نا ) ڕۆژێك له ڕۆژان بۆ ئه‌وه كاربكه‌ن كه ڕێز بۆ وزه وتوانای مرۆڤ بوون بهێڵنه‌وه‌و واقیعی مرۆڤایه‌تی و پێداویستییه‌كانی بكه‌ن به ئه‌جێندای كاركردنیان . ئه‌و تێكڕای مرۆڤایه‌تی به به‌سه‌ر كه‌ش و گوم ڕا ده‌زانێ و داوا ده‌كا له شوێن كه‌وتوانی گروپی چه‌كداری بۆ پێك بێنن و دواتر داوای لێبكه‌ن هه‌موو مرۆڤه‌كان مل كه‌چ بكا و به‌ڵێنیش ده‌دا كه پشت به خوا ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دا. دیاره قسه لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه دواتر (به‌نا) به كوێ ڕا گه‌شت ، به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه سرووشتی (به‌نا) له پێناسه و شووناسهكهیدا به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و وتهزایهیی چه‌ن به سانایی ده‌رده‌كه‌وێ و پێویستمان به ماندوو بوون نییه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین پێناسه‌ی ئه‌م (سه‌ركرده ئاینییه كارێزمییه) چییه و چۆنه و ده‌یه‌وێ به گرتنه‌به‌ری ڕه‌وتی توند ڕه‌وانه‌ی ئاینی چی بكات و چۆن هه‌موو مرۆڤایه‌تی بێنێته ژێر قامچی دهسڵاتییهوه. هه‌روه‌ها (مهحمودسباغ ) كه یه‌كێك بوه له سه‌ركرده‌كانی ئیخوان ده‌ڵێ: ئه‌ندامانی ده‌زگای تایبه‌ت (مه‌به‌ست له ده‌زگای تایبه‌تی ئیخوانه) مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بێئه‌وه‌ی پرس به‌كه‌س بكه‌ن ههردووژمنێكی سیاسی خۆیان بیانه‌وێ تیرۆری بكه‌ن). ئه‌وه‌تا له جێگایه‌كی تر (بنا ) ده‌ڵێ: ئیسلام په‌رستن و سه‌ركردایه‌تییه، ئاین و ده‌وڵه‌ته ، ڕووحانییه‌ت و كاره، نوێژ و جیهاده، پیرۆز‌و شمشێره، هیچیان له هیچیان جیانابنه‌وه). یان لهوهسفێكی تری ئیخواندا (به‌نا) ده‌ڵێ: ئێوه بانگه‌وازێكی سه‌له‌فی و ته‌ریقه‌یه‌كی سۆفین، ده‌سته‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ڕۆشنبیرین ، یانه‌یه‌كی وه‌رزشی و كۆمپانیایه‌كی ئابوری و بیرۆكه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تین)، به‌دوای ئه‌ویشدا (سه‌ید قوتب) دێ و توندتر‌و سه‌رسه‌ختانه‌تر ده‌ڵێ:مۆدێلی جل و به‌رگی به‌یانیان، جل و به‌رگی پێكه‌نین هێنه‌ر، یان ئه‌و هه‌موو كه‌ره‌سته‌ی خۆجوانكردنه، مكیاج و چاوو برۆ هه‌ڵگرتن، قژبڕین و گهفكردنی، ئه‌و هه‌موو مۆدیلانه خه‌ڵكی زه‌لیل كردوه هه‌روا له خۆوه درووست نه‌بوون) ئه‌گه‌ر سه‌رنج له بۆچوون و لێدوانه‌كانی ئه‌م سێ سه‌ركرده‌یه‌یی (ئیخوان) بده‌ین چۆن پێناسی ئیخوان و ئه‌ركه‌كانی ده‌كه‌ن و ڕێ و شوێن بۆ جێبه‌جێكردنی داده‌نێن، ئه‌و ئیخوانهی كه بهمناڵدانی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری حزب و ڕێكخراو گرووپه ئیسلامییه سوونییه‌كان داده‌نرێ، ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕایه‌یی كه باشترین پێناسێك بۆ ئیسلامی سیاسی قبوڵنه‌كردنی به‌رامبه‌ره و له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیشدا بۆی هه‌یه نادیموكراسیانه مامه‌ڵه بكا. یان به دیتنێكی تر ئیسلامی سیاسی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی فیكری سه‌له‌فی ئاینییه كه ههرڕاڤه كردن و ته‌ئویل و خوێندنه‌وه‌یه‌ك به تابوو له چوارچێوه‌ی فیكری ئاینی داده‌نێ. هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌شه (به‌نا و خوێندكاره‌كانی ) به ئاشكرابێ یان نهێنی دژی پڕۆژه‌كه‌ی (ئه‌فغانی و عه‌بده و ڕه‌زان) و ده‌شیانه‌وێ ببنه ئه‌لته‌رناتیڤی تێكڕای پڕۆژه‌كانی پێش خۆیان و میراتگری ئیسلام. جیاوازی (به‌نا و ئه‌فغانی) له‌وه‌دایه كه ئه‌فغانی داوای ئه‌وه‌ده‌كا و كار بۆ ئه‌وه ده‌كا ئیسلام مۆدرێنیزه بكا و له پیرۆزییه‌وه بیگوازێته‌وه بۆ ڕاڤه‌كردن و تێكه‌ڵی شارستانییه‌تی خۆرئاوای بكا و به‌ناش داوای ئه‌وه‌ده‌كا هه‌ركه‌س ئیسلامی قبوڵنه‌كرد بیكوژن و له‌ناوی دهن و هتد یان هه‌ر ڕه‌وت و ئاراسته‌یه‌كی تری به‌ده‌ر له سنوری پڕۆژه‌كه‌ی خۆی به بیدعه و دژایه‌تی كردنی دین ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیسلامیش بێ له قه‌ڵه‌م ده‌دا و كوشتن و بڕین و سه‌ركوتكردن له به‌رامبه‌ری به حه‌ڵال ده‌زانێ. بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی زیاتر خوێنه‌ر ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه زۆرێك له بیر‌و بۆچوونی بیریار‌و سه‌ركرده خۆ به ئیسلام كردوه‌كان له خۆده‌گرێ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له حه‌قیقه‌تی پڕۆژه‌ی فیكری و سیاسی و ڕێكخراوه‌یان تێبگه‌ین ، ده‌بێ ئه‌وه بزانین ، پێویسته نه‌ترس بین و په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر دیوی ناوه‌وه‌ی خاڵی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سپێكی جوڵه‌ی ئه‌وان واتا ئیسلامییه‌كان . بۆ پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌توانین ئه‌م بۆچوون و تێڕوانینانه بكه‌ینه كه‌ره‌سته‌ی ساغ كردنه‌وه‌و قسه‌لێكردن، دكتۆر هادی مه‌حمود ده‌ڵێ:(ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سیاسی بوه ، چونكه ناكرێ ئیسلام له‌و قۆناغ و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی مێژووییه‌یی فیكری ئاینی ئه‌نجامی دابوو ، جیابكرێته‌وه) ئه‌م بۆچوونه‌ی دكتۆر له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه به‌شێكی به‌رچاو له بیرمه‌نده دیموكراتی و علمانییهكان و ته‌نانه‌ت چه‌په‌كانیش پێیان وایه كه ئیسلام له‌سه‌ره‌تاوه سیاسی نه‌بوه، ئه‌و وه‌ك خۆی ڕوونی ده‌كاته‌وه له میتۆدێكی علمانی و چه‌پی دیموكراسییه‌وه جه‌خت له‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه. من بۆخۆم كۆكم له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕایه‌یی دكتۆر‌و باشتریش وایه دووركه‌وینه‌وه له‌و تێڕوانینه‌ی كه پێی وایه ئیسلام له‌سه‌ره‌تاوه سیاسی نه‌بوه، به‌ڵكو ئه‌وه بۆچونێكی فیكری و سیاسی نابابه‌تییه و بینێكی هه‌ڵه‌شه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی و ناساندنی شوناسه‌كه‌ی. به‌ڵكو ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئیسلام به سیاسی بوون له دایك بوه‌و قۆناغ گه‌لێكی جۆراو جۆری له پرۆسه‌ی كاری سیایدا بڕیوه‌و بزافی سیاسی ئیسلامی ئه‌مڕۆش سوود وه‌رگرتنه له مێژووی سیاسی ئیسلام و دهسڵاتدارێتیهكهی. به‌ڵام گرنگه له‌وه تێبگه‌ین كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه یه‌كێك له گرفته بنه‌ڕه‌تییه‌كان، تێكه‌ڵ كردنی ئاینی ئیسلامه به پرۆسه‌ی كاری سیاسی له‌لایه‌ن خۆ به ئیسلام كردوانهوه، چونكه خۆ به ئیسلام كردوان به‌رژه‌وه‌ندییان ڕاسته و خۆ په‌یوه‌سته به به سیاسی كردنی ئیسلامه‌وه، به دیوه‌كه‌ی تردا و به بینینێكی تر كاتێ ئاینی ئیسلام وه‌ك چۆن له ئه‌وروپا ئاینی مه‌سیحی و كڵێسا له سیاسه‌ت جیا كرانه‌وه، به‌رهه‌م بێت و جێبه‌جێ بێ، ئه‌و كاته خۆ به ئیسلام كردوان پڕۆژه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م سیجالێكی لۆژیكی و بابه‌تی و مانایه‌ك بۆ پشكدارییان له پرۆسه‌ی كاری سیاسی‌دا نامێنێته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه به هه‌موو هێزی فیكری و سیاسی و ئایدۆلۆژییان، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هه‌موو ئه‌و سیجال و گفت و گۆیانه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه كه ده‌یه‌وه‌ێ ئاین له سیاسه‌ت جیا بكرێته‌وه. به‌ڵكو زۆربه‌ی كات ئاماده‌ی گفت و گۆیه‌ك نین كه بابه‌ت و پرسی له یه‌ك تر جیاكردنه‌وه‌ی ئاین و سیاسه‌ت له خۆ بگرێ. ئه‌مه ته‌نها واقیعێك نییه له ئه‌مڕۆدا ڕوو به ڕووی بینه‌وه یان بوبێتینه‌وه به‌ڵكو مێژووی دوور‌و درێژی ئیسلام ئه‌م ڕاستیه‌یی له خۆ گرتوه‌و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی مێژوویی جۆراو جۆر ئه‌م قسه‌یه پشت ڕاست ده‌كه‌نه‌وه. پاشان ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین قۆناغه‌كانی به سیاسیكردنی ئاینی ئیسلام و خۆسه‌پاندن به‌سه‌ریدا، ئاراسته و تێڕوانینی له‌یه‌كتر جیاواز له خۆ ده‌گرێ. ئه‌و ئاراسته و تێڕوانینه جیاوازانه‌ش ناكرێ كۆی هه‌رهه‌موویان به نابابه‌تی و نالۆژیكی له قه‌ڵه‌م بده‌ین، وه‌ك له‌سه‌ره‌وه هێمامان بۆ كرد پڕۆژه‌ی ئه‌فغانی و دوای ئه‌ویش مه‌حه‌مه‌د عه‌بده و مه‌حه‌مه‌د ڕه‌شید ڕه‌زا، جیاوازی زۆری له گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌ی حه‌سه‌ن به‌نا و خوێندكاره‌كانی دوای به‌نا، هه‌یه. به‌ڵام گرنگه ئه‌وه بزانین به‌رده‌وام ئاراسته‌ی تووند ڕه‌و نامۆ به دیموكراسی و به‌هاكانی، پانتایه‌كی فراوان و هێزێكی فراوانتری له ئاراسته‌ی میانڕه‌وی ئیسلامی مونته‌می بۆ كرانه‌وه‌ی فیكری و سیاسی و تێكه‌ڵ بوون به پێشكه‌وتن له چوار ده‌ور كۆبووه‌ته‌وه و هه‌میشه له هه‌وڵی سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی بوه. به لێكدانه‌وه‌یه‌كی كورتی تر ده‌توانین بێژین هێزی تووندڕهوو په‌ڕگیری ئیسلامی كه زۆرینه‌ی پێكهاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی ئیسلامی داگیركردوه، ڕێگری سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی بوون له كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ئاینییه‌كان به ڕووی دنیای مۆدێرنیزهو پێشكه‌وتن و ئاشنابوون به چه‌مكه مرۆییه‌كان، كه كۆمه‌ڵگاكانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئاینی یان ئیسلامی به چه‌ندین ساڵ و شه‌قاو له پێش ئێمه‌وه پێی گه‌شتوون و ڕێز‌و ئازادی و سه‌روه‌رییه‌كانی مرۆڤیان تیا پاراستوه.
به گشتی ده‌توانین بێژین ئیسلامی سیاسی ده‌رهاویشته‌ی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئاینی ئیسلام و به‌سیاسی كردنێتی به پێی قۆناغه جیاجیاكانی، تا ئه‌م ڕه‌گه بنه‌ڕه‌تییه‌ش نه‌ناسین و شاره‌زایمان لێی نه‌بێ، ناتوانین ئیسلامی سیاسی وه‌ك وێنه‌ی ڕاسته قینه‌ی خۆی بناسین و گفت و گۆی له‌سه‌ر بكه‌ین. كه ئه‌م ڕهگهمان ناسی له فه‌لسه‌فه و فیكر‌و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ئیسلامی سیاسی تێده‌گه‌ین و ده‌توانین گفت و گۆی بكه‌ین. به گفت و گۆكردنیشی ئه‌و كات ده‌توانین ئاین وه‌ك ئاینی تاك و پێوه‌ندی نێوان تاك و ئه‌و پیرۆزییهیی بڕوای پێیه‌تی، له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی ئیسلامی جیا بكه‌ینه‌وه، كه ئیسلامی سیاسی هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و پێوه‌ندییه تێكه و لێكه بكا و خۆی به میراتگری هه‌موو پیرۆزییه‌كانی ئاینی ئیسلام بزانێ و ئه‌و مافه‌ش به خۆی بدا چی پێی قبوڵ نه‌بێ، به بیدعه و كوفر‌و له دژ به ئاینی له قه‌ڵه‌م بدا و كۆنه‌ستی كۆمه‌ڵگای ئسلامی له‌به‌رامبه‌ر بورۆژێنێ.
بڕوابوونی ئیسلامی سیاسی به دیموكراسی ؟
هاشم ساڵه‌حی گهورهنوسهری عه‌ره‌ب ده‌ڵێ( ئه‌وعه‌ره‌به سۆفستائیانهی له پایته‌ختی ڕۆشنگه‌ری (واته پاریس) ده‌ژین، ده‌ڵێن: كێشه‌ی فێندهمێنتالیزی ئیسلامی درووست كراوه‌و خۆرئاوا بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی ئه‌م كێشه‌یی خوڵقاندوه) یان ده‌ڵێن( ئێمه هیچ پێویستییه‌كمان به ڕۆشنگه‌ری نییه، چونكه نه كڵێسامان هه‌یه و نهفاتیكان و نهدادگاكانی پشكنین و نهتیرۆركردنی ئه‌قڵ و بیركردنه‌وه..كه‌واته ئێمه هیچ عهیبێكمان نییه و ئه‌و كێشانهشی هه‌مانه هه‌رهه‌مووی له‌ده‌ره‌وه بۆمان دێت، واته به‌رهه‌می ده‌ستی كۆڵۆنیالیزم و ئیمپریالیزمه)، كه‌به وردی له ڕوانینی ئیسلامییه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌وروپا، له دوو توێی ئه‌و ده‌ست نیشانكردنهی هاشم َسالح ده‌بینه‌وه ، ده‌بینی عه‌ره‌ب گه‌لێكی خۆ به موسڵمان كردوو یان خۆ به ئیسلام زان له پێشكه‌وتوو ترین وه‌ڵاتی ئه‌وروپی یاخود ڕۆژئاوایی ژیان ده‌گوزه‌رێنن و ئاماده‌نین ژیانی پێشكه‌وتووی ئه‌و وه‌ڵاتانه جێبهێڵن، كه‌چی له هه‌ڵپه‌ی ناته‌ندرووستی ئه‌وه‌دان ڕه‌خنه‌ی جیدی له پڕۆژه‌ی نادیموكراسییانهی ئیسلامییه‌كان به چه‌پ و ڕاستیانه‌وه، بده‌نه دواوه‌و ئه‌وروپا یان خۆرئاوا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به درووستكه‌ری كێشه بۆیان. یان به مانایه‌كی تر ئه‌و خۆبه ئیسلام زان و كردوانه ده‌یانه‌وێ بۆخۆیان له ئه‌وروپا و خۆرئاوا ژیانی ئه‌و په‌ڕی مۆدێرن بگوزه‌رێنن و وه‌ڵاته‌كانی خۆشیان بۆ هه‌میشه له دواكه‌وتوویی و نوقمی قه‌یراندا بمێننه‌وه و پێشنه‌كه‌ون. دیاره ئه‌وان ترسیان له‌وه‌یه ڕه‌وت و ئاراسته‌ی پێشكه‌وتن ، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بخاته مه‌ترسییه‌وه‌و له مه‌نگه‌نه‌ی بدا، بۆیه به‌م شێوه‌یه دژی ده‌وه ستنهوهو كۆی كایه جۆراو جۆره‌كانی به بیدعه و درووستكراوی ئه‌وروپا یان خۆرئاوا ده‌زانن. دیقه‌تی ورد بده چی ده‌ڵێن (ئێمه هیچ پێویستییه‌كمان به ڕۆشنگه‌ری نییه) به بۆچوونی ئه‌وان جیهانی ئیسلامی كلێسای تیانییه، فاتیكانی نییه، تیرۆركردنی عه‌قڵی تیانییه، ئازادی بیر‌و ڕای تیا مسۆگه‌ره؟ بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه ناته‌ندرووسته‌ی ئه‌و خۆ به ئیسلامكردوانه ته‌نها ئهوهبهسه نموونه‌ی (حه‌سه‌ن تورابی ) و پڕۆژه ئاینییه‌كه‌ی بێنینه‌وه پێش چاو، كه‌چی هێرش و په‌لامارێكی تووندییان دا و به ده‌جال و زه‌ندیق و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و چه‌ندین شتی ناشرینی تریان شوبهاند و داوای تۆبه و له ناودانیان كرد. ئا ئه‌مه‌یه چه‌مكی عه‌قڵ و لۆژیك و پێوه‌ری بڕوابوون به ئازادییه دیموكراسییه‌كان، لای ئیسلامییه‌كان یان خۆ به ئیسلامكردوان له كاتێكا حه‌سه‌ن تورابی خۆی به ئیسلام ده‌زانێ و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێ ته‌نها داوای كرانه‌وه‌و شیكار كاری بابه‌تیانه و مۆدێرن بۆ ئاین و تێكسته‌كانی ده‌كا و خوێندنه‌وه‌ی ناعهقڵیانیانهی ئیسللامییه په‌ڕگیرو سه‌له‌فییه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. ڕۆسۆ ده‌لێت ( هه‌ركه‌سێك پێش وه‌خت و به‌پشت به‌ستن به بنه‌مای مه‌زهه‌بی و ئاینی ، ته‌كفیری خه‌ڵكانی دیكه‌ی كرد، پێویسته له كایهیی سیاسی و ته‌نانه‌ت له كایهیی كۆمه‌ڵایه‌تیش دووربخرێته‌وه). ئه‌گه‌ر ئه‌م تێروانینه‌ی ڕۆسۆ وه‌رگرین و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وا پێویسته زۆرێك له خۆ به ئیسلامكردوان بكرێنه ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و شوناسی ژیانیان لێوه‌ربگیرێته‌وه، ته‌نانه‌ت به شێك له و به‌ناو موسڵمانانه‌ی كه له لوتكه‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌وروپا ده‌ژین و له‌وێوه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پێویست ناكا، كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان تێكه‌ڵ به شارستانییه‌تی ئه‌وروپا بن ، سه‌رنج بده بۆ كه‌سێكی ئیسلامی ڕه‌وایه له پاڵ ئازادییه‌كانی تاك و دیموكراسییه‌تی وه‌ڵاتێكی ئه‌وروپیدا، ژیان بگوزه‌رێنێ و بیر‌و بۆچوونه‌كانی خۆی ته‌رح بكا، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌مان خۆ به ئیسلامكردووی له ئه‌وروپا ژیا‌و، به بیدعه و كوفری ده‌زانێ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی به هه‌موو چین و توێژه‌كانییه‌وه سوود له ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپا وه‌ربگرێ. هاشم ساڵه‌حی گهورهنوسهرو توێژه‌ری عه‌ره‌ب ئه‌م پرسیاره بنه‌ڕه‌تیانه ئاراسته‌ی ئسوڵییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ(ئایا ئێوه له گه‌ڵ یه‌كسانی ته‌واوی هاوڵاتیاندان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا، بێگوێدانه ئه‌وه‌ی سه‌ربه چ ڕهگهزێكن و چی ئاین و ئاینزایهكیان هه‌یه؟ ئایا ئێوه له‌گه‌ڵ ئازادی وێژدان و بیر‌و باوه‌ڕدان واته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن مرۆڤ ئازادبێت له‌وه‌ی ئیمان بهێنێت یان نه‌هێنێت، یاخود ئازادبێت له‌وه‌ی سرووت و ڕێ و ڕه‌سمه‌كان به‌جێ بهێنێت یان ههرنهیكات؟ ئایا بوونی سه‌رجه‌م ئاین و ئاینزاكان له‌ده‌وڵه‌تدا به ڕه‌وا ده‌زانن و په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن، یاخوود ته‌نها یه‌ك ئاین و یه‌ك مه‌زهه‌ب به ڕاست و ڕه‌وا ده‌زانن؟ ئایا ئه‌و یاسایانه‌ی له‌سایه‌یی ئێوه‌دا حوكمی كۆمه‌ڵگای پێده‌كرێت، سه‌رچاوه له مافه‌كانی مرۆڤ و هاوڵاتی بوونه‌وه وه‌رده‌گرێت یاخود سه‌رچاوه‌كه‌ی شه‌رعییه‌تی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و فیقهی مه‌زهه‌بی كۆنه؟ با كۆنكریتی تر قسه بكه‌ین ،ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی (رۆسۆ) وه‌رگرین و به‌راوردی كه‌ین له گه‌ڵ ئه‌و پرسیاره بنه‌ڕه‌تیانه‌ی هاشم ساڵه‌ح ڕوو به ڕووی ئیسلامییه‌كان یان خۆ به ئیسلامكردوانی ده‌كاته‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌یی كه پێویسته زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حزب و هێزو گروپه ئیسلامییه‌كان، له هه‌ر ئاست و پلهیهكدابن له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌شداری له ده‌سڵات و كاری ڕێكخراوه‌یی و پلورانیزم بكرێنه ده‌ره‌وه، چونكه به‌شی هه‌ره زۆریان بڕوایان به دیموكراسی و فره‌یی بیر‌و ڕاو ئازادی ئاینه‌كان و فره‌یی ژیانی سیاسی و حزبی و جێ گۆڕكێی به ده‌سڵات له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه نییه. ئه‌وانه‌شیان كه به هه‌ر مه‌به‌ست و ئامانجێك بێت خۆ ده‌ده‌نه ده‌م شه‌پۆلی پرۆسه‌ی كاری دیموكراسییه‌وه، له دوا قۆناغی به هێزبوونیاندا، له ژێر ناوی پیرۆزییه‌كانی ئاین و به‌رژه‌وه‌ندییه بالاكانیدا، چه‌ندین كۆت و به‌ندو ڕێ و شوێنی نادیموكراسیانه ده‌گرنه به‌ر بۆ به‌رته‌سك كرنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی شه‌پۆل و مه‌ودای كاری دیموكراسیانه. له كاتێكا دیموكراسی و سنوری دهسڵاتهكانی، ته‌نها ڕێزگرتنه له خه‌ڵك و ئازادییه‌كانی به هه‌موو بیر‌و ڕا جۆراو جۆر‌و جیاوازییه‌كانییه‌وه به فیكر‌و سیاسه‌ت و ئاین و هتد كانییه‌وه. وه‌ك( هاشم ساڵه‌ح)یش ده‌پرسێ (ئایا بوونی سه‌رجه‌م ئاین و ئاینزاكان له‌ده‌وڵه‌تدا به ڕه‌وا ده‌زانن و په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن، یاخوود ته‌نها یه‌ك ئاین و یه‌ك مه‌زهه‌ب به ڕاست و ڕه‌وا ده‌زانن؟ بێگومان نه‌خێرو ئه‌وان ، ئه‌و خۆ به ئیسلامكردوانه وه‌ك وتمان له قۆناغی كۆتایی ده‌سڵاتیاندا هه‌وڵ ده‌ده‌ن و ئه‌جێندای كاركردنیان ته‌نها یه‌ك هێزو یه‌ك بیركردنه‌وه‌و یه‌ك ئاراسته‌ی كاركردن و یه‌ك پێوه‌ر و یه‌ك ده‌سڵات قبوڵ ده‌كه‌ن ئه‌ویش خۆیان و به‌س . خۆ ئه‌گه‌ر پاساوی ئیسلامییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسییان پێقبوڵه، یان شورا به جێگره‌وه‌ی دیموكراسی ده‌زانن و زۆر له گفت و گۆكانیاندا،( شورا) به نموونه‌ی بڕوابوونیان به دیموكراسی ده‌هێننه‌وه‌و ده‌یانه‌وێ به نموونه‌ی (شورا) و به كاربردنی له ژیانی سیاسی و ڕێكخراوهییاندا ، وای پێشان بده‌ن كه بڕوایان به دیموكراسی هه‌یه یان (شورا) دیموكراسییه‌تی ئه‌وانه و هه‌ڵێنجاوی ئیسلامه و پێویسته له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا له جیاتی دیموكراسی كه بیدعه‌ی خۆرئاوا‌و كوفر‌و دژه ئیسلامه به بۆچونی ئه‌وان، جێبگرێته‌وه. ئه‌وا بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م تێڕوانینه نادیموكراسی و نالۆژیكییه ده‌توانین سه‌رنجێكی خێرا بده‌ینه بۆچوونی دوكتۆرمهحهمهد عه‌بدل موته‌لیب لهۆنی سه‌باره‌ت (شورا‌و به‌راورد كردنی به دیموكراسی ) كه ده‌ڵێ: (شورا تایبه‌ت بوو به هه‌ندێ كه‌سی تایبه‌ت كه ده‌ست نیشان ده‌كران بۆ ئه‌و شوێنه و به شێوه‌یه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵنه‌ده‌بژێردران ، به‌ڵام دیموكراسی به‌مانای ئه‌وه‌یه كه‌ته‌واوی هاوڵاتیان به‌بێ جیاوازی بۆیان هه‌یه ڕای خۆیان بڵێن و نوێنه‌ری خۆیان ده‌ست نیشان بكه‌ن. هه‌موو هاوڵاتیان خۆیان ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و له‌سه‌ركارلابردنی ده‌سڵاتدارانی وه‌ڵاتیان هه‌یه. به‌م پێیه نه مێژووی ئیسلام و نه مێژووی مه‌سیحییه‌ت ، دیموكراسییان به خۆیانه‌وه نه‌بینیوه‌و ئاشنایه‌تیان له گه‌ڵیدا نه‌بوه، دیموكراسی بۆخۆی داهێنانێكی نوێیه و فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆشنگه‌ری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنای ). ئه‌گه‌ر له‌م خوێندنه‌وه چڕ‌و پڕه‌ی دكتۆر ورد بینه‌وه‌و شی بكه‌ینه‌وه ، به‌ته‌واوی له‌و بڕوایه نزیك ده‌بینه‌وه كه (شورا) دوور‌و نزیك پێوه‌ندی به دیموكراسییه‌وه نییه، به ڵكو بیرۆكه‌یه‌كی ئاینی بوه له سه‌ده‌كانی ڕابوردوودا و به كار هێنراوه بۆ ده‌ست نیشانكردن نه‌ك هه‌ڵبژاردن. ئه‌و ده‌ست نیشانكردنانهش دیاری كرا‌و بوه‌و هه‌موو تاكێك بۆی نه‌بوه ده‌ست نیشان بكرێ بۆ ئه‌و جێگایه و هه‌روه‌ها هه‌موو تاكێكیش مافی ده‌نگدانی له پرۆسه‌ی دیاری كردنی ئه‌و كه‌سه نه‌بوه بۆ شوێنی مه‌به‌ست . به‌ڵام دیموكراسی به پێچه‌وانه‌ی (شورا) به پێناسه كلاسیكی و سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی له خه‌ڵكه‌وه بۆ خه‌ڵكه و له پێناوی خه‌ڵكه، واته زاده‌ی ململانێ و پێشكه‌وتنه‌كانی ڕه‌وتی ژیانی مرۆڤایه‌تییه، وه‌ك دكتۆر ده‌ڵێ( فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆشنگه‌ری له گه‌ڵ خۆیدا هێنای). ئێمه لێره‌دا جه‌خت له‌و بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه‌ی دكتۆر ده‌كه‌ینه‌وه كه پێی وایه نه مێژووی ئیسلام و نه مێژووی مه‌سیحییه‌ت دیموكراسییان به خۆیانه‌وه نه‌دیوه‌و ئاشنایه‌تیان له گه‌ڵیدا نه‌بوه. كه‌وابوو ده‌توانین ئه‌و ڕاستییه دووپات كه‌ینه‌وه ئیسلامییه‌كان یان خۆ به ئیسلام كردوان ته‌نها له پێناوی ئه‌وه‌ی دیموكراسی ڕهتكهنهوهو بڕوای پێنه‌هێنن، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر (شورا)و به‌كاری ده‌به‌ن. خۆشیان ئه‌و حه‌قیقه‌ته باش ده‌زانن كه (شورا و دیموكراسی) به یه‌كتر به‌راورد ناكرێن و مه‌ودای چه‌مك و تێڕوانین و كاركردن و قبوڵكرن و پانتای لێكتێگه‌یشتنیان بۆ ته‌واوی كایه و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا، زۆر دووره له یه‌كتره‌وه. كاره‌ساتی گه‌وره‌تر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ئیسلامییه‌كان دێن كار له‌سه‌ر چه‌مكێك بۆ كاری پلورانیزم ده‌كه‌ن، كه هیچ عه‌قڵ و لۆژیكێك و ژیانی مۆدێرنه و پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی قبوڵی ناكا، به‌ڵكو مرۆڤایه‌تی چه‌ندین هه‌نگا وو پانتایی جۆراو جۆری بڕیوه‌و مومكین نییه بتوانێ قبوڵی ئه‌م عه‌قڵ و تێڕوانیینه ئێجگار كۆنه‌ی ئه‌وان بكا. به دیوه‌كه‌ی تردا ئیسلامییه‌كان ته‌نانه‌ت قبوڵی ڕاڤه و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆشنبیره ئیسلامیانه‌ش ناكه‌ن، كه ده‌یانه‌وێ جیهانی ئیسلامی له پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه گرنگه‌كانی جێنه‌مێنێ و ته‌جاوزی خوێندنه‌وه كۆنه‌كانی پێش خۆیان بۆ مێژووی ئاین و كلتوره‌كه‌ی بكه‌ن. ئه‌مه‌ش نیشانه و به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ئیسلامییه‌كان به تایبه‌ت هێزی فه‌نده‌مێنتالیزم و سیاسی ئیسلامی، نه‌ك نایه‌وێ به‌ڵكو به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی نییه ببێته به‌شێك له گۆڕانكاری و پێشكه‌وتن، به‌ڵكو هه‌میشه له هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌دایه وه‌ك هێزێكی په‌ڕگیرو تاك ڕه‌و و دابڕاو له جیهانی مۆدێرنه، له شوێن و پایه‌یی ده‌سڵاتی خۆیدا بمێنێته‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین و بنه‌ڕه‌تی ترین ڕێگره له پێشكه‌وتنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كلتور‌و عه‌قڵی ئیسلامیانه‌ی داخراو به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن. به دیوه‌كه‌ی تردا ئه‌م په‌ڕ گیری و داخرانه‌ی ئیسلامییه‌كان، به‌رده‌وام كاره‌ساتی فیكری و سیاسی و كلتوری و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و مرۆیی به‌رهه‌م دێنێ و ڕۆژ دوای ڕۆژیش قه‌باره‌ی كاره‌ساته‌كان گه‌وره تر‌و زیانبه‌خش تر ده‌بن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان پڕ‌و پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
علمانییه‌ت، ئیسلامی سیاسی ، دیموكراسی؟
علمانییه‌ت و دیموكراسییه‌ت به هۆشیاری ده‌ست پێده‌كه‌ن، نه‌ك به شێواندنی مێژوو و درۆ‌و چه‌واشه‌كردنی ڕاستییه بابه‌تی و لۆژیكییه‌كان و له خشته بردنی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا جۆراو جۆره‌كان. نوسه‌رو سیاسه‌تكاری میسری الحلاج الحكیم ده‌ڵێ: له پێناسه‌ی علمانییه‌تدا ده‌ڵێ: ده‌توانین بڵێین جیاكردنه‌وه‌ی ئاین له سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌ت، نه‌ك له كۆمه‌ڵگا و ژیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئاینی به پێی پێویست ده‌وڵه‌تێكی سته‌مكاره، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه ئه‌و مێژوه‌یه كه‌له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئاینی بیستوومانه، ئیتر ئایا ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌كاتی ده‌سڵاتی كڵێسهدابووبێ له مێژووی ئه‌وروپادا له‌سه‌رده‌می تاریكی‌دا، یاخوود له كاتی ده‌وڵه‌تی ڕابه‌ری ئاینیدا بوبێت كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌وكات ده‌وڵه‌تێكی ستهمكارو ڕزیو بوه له زۆربه‌ی سهردهمهكانیدا و ده‌سڵاتی دادگه‌ری و ڕاوێژ‌و به‌زه‌یی و لێبوردن له و ده‌وڵه‌تانه‌دا وه لاخستبوو). هه‌روه‌ها له جێگایه‌كی تر الحلاج الحكیم ده‌ڵێ:(علمانییه‌ت به هه‌موو به‌هاكانییه‌وه ، كه‌س سه‌ركوت ناكات و كه‌سیش ناچارناكات چه‌مكه‌كانی په‌یڕه‌و بكه‌ن به‌ڵكو یارمه‌تیان ده‌دات ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ڕاست و دروستی ده‌زانن پێڕه‌وی بكه‌ن ) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ( له ده‌وڵه‌تی ئاینیدا ناكرێ كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی یان دیموكراسی به‌رقه‌راربێ، كه‌واته له‌ده‌ره‌نجامدا مرۆڤانه نابێ), ئه‌گه‌ر ئه‌م تێڕوانینه شیته‌ڵ كه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌یی كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك له سه‌ر هه‌ر پنتێك له پنته‌كانی ئیسلامی بوون دامه‌زرابێ، به‌ڵام مۆدێرنه‌ی پێقبووڵ نه‌بێ و دیموكراسییه‌ت نه‌كاته بنچینه‌ی پلان و جوڵه‌ی فیكری و سیاسی و ڕۆشنبیری و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هتد، چۆن ده‌توانێ سه‌روه‌رییه‌كانی مرۆڤبوون و ئازادییه‌كانی بپارێزێ؟ ده‌وڵه‌تێك یان سیسته‌مێك كه ئیسلامییه‌كان ئیدعای ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له ناوه‌ڕۆكدا دیموكراسی و عیمانییهت به بیدعه‌ی ئه‌وروپا و كوفر له قه‌ڵه‌م بدا و به هێرش و په‌لامار بۆسه‌ر كلتوور‌و شوناسی ئیسلامی بوونی بچوێنێ، ده‌بێ چۆن بتوانێ ئازادی فیكری و سیاسی و ڕۆشنبیری و كلتوری و فره‌یی ئاینی و تیڕوانینه جۆراو جۆره‌كان قبوڵ بكا؟ نه‌ك دوور نییه به‌ڵكو مێژووی سیاسی ئیسلام پێمان ده‌ڵێ كه ئیسلامییه‌كانی بواری سیاسه‌ت كردن له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ململانێكانیاندا، ئاكام به‌رامبه‌ره‌كانیان به تۆقاندن و له ناوبردن و تیرۆركردن ته‌سفییه كردوه، نه‌ك بواریان دابێ به گفت و گۆی دیموكراسیانه و قبوڵكردنی بیر‌و بۆچوونی له یه‌كتر جیاواز. ڕوونتر ترسی ئیسلامییه‌كان له عیلمانییه‌ت و دیموكراسی ئه‌وه‌یه، قسه له‌و پیرۆزییانه بكرێ كه له بنه‌ڕه‌تدا پێویستیان به‌وه‌یه گفت و گۆ بكرێن و به پیرۆزی نه‌هێڵرێنه‌وه، ئه‌م ترسه‌ش له‌وێوه دێ كه پلانی كار كردنی ئیسلامییه‌كان و درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی جوڵه‌ی سیاسیان گرێ دراوه به‌و پیرۆزییانهوه و به گفت و گۆكردنیشی له چوار چێوه‌ی پیرۆزیدا نامیننهوهو وه‌ك هه‌ر دیارده‌یه‌كی تری كۆمه‌ڵگا ده‌بنه كه‌ره‌سته‌ی هه‌ڵینجانی ئاراسته و تیڕوانینی فره ڕه‌نگ و به‌رده‌وامیش قابیل به سوود لێوه‌رگرتن ده‌بن و ده‌كه‌ونه به‌رده‌م گۆڕان نه‌ك پیرۆز ڕاگرتنیان ، كه لای ئیسلامییه‌كان ئه‌م پرسه جێی گفت و گۆ نییه. دیاره ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ هه‌موو ئاین و ئاینزایه‌ك و ڕابه‌ره سیاسییه‌كانی وایه، بۆ نموونه مێژووی ململانێكانی نێوان ئاینی مه‌سیحی و بیریار‌و سیاسییه ڕۆشنگه‌ره‌كانی ئه‌وروپا، باشترین به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییه‌یی سه‌ره‌وه‌ن. به‌ڵام ئه‌وروپا توانی سیاسه‌ت و ئاین له یه‌كتر جیا بكاته‌وه و سیاسه‌ت بۆ كار‌و باری ڕۆژنه‌ی كۆمه‌ڵگا و ئاین بۆ موماره‌سه‌ی مافی تاك جێبهێڵێ و خه‌وش و به‌دحاڵی بوونه‌كان ساغ بكاته‌وه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان ده‌توانن ئه‌مه قبوڵ بكه‌ن؟ یاخود ئایا بزووتنه‌وه‌ی سیاسی ئیسلامی ئه‌مه قبوڵ ده‌كا و ملاملانێكهش وا به ئاسانی كۆتایی دێ؟ ووته‌یه‌كی چینی هه‌یه ده‌ڵێ: كاتێك هه‌موو یه‌ك جۆره پۆشاك بپۆشن ده‌بنه سه‌رباز. ده‌وڵه‌تی ئاینی ده‌وڵه‌تی ئه‌و سه‌ربازانه‌یه كه به‌فه‌رمانی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی بهڕێپێدراو له‌لایه‌ن خوداوه ده‌زانێ و ئاكارێ له ئاكاره‌كانی ده‌كاته ناوی خۆی، كارده‌كه‌ن)، ئێستاشی پێوه‌بێ جگه له هه‌ندێ بیریاری ئاینی پێشكه‌وتنخواز كۆی ئیسلامییه‌كان و خۆ به ئیسلام كردوانیش له جه‌وهه‌ردا كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یه‌ك ده‌وڵه‌ته و یه‌ك سیما و یه‌ك ئاراسته و یه‌ك بیركردنه‌وه‌و یه‌ك سیسته‌م و ته‌نانه‌ت یه‌ك ئاینیش سه‌رچاوه‌ی بڕیار‌و بیر كردنه‌وه‌یه‌تی، ئیتر كێ ده‌توانێ له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا كه ئیسلامییه‌كان به ڕاسته و خۆ‌و ناڕاسته و خۆ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ده‌نگ و ڕه‌نگ و به‌رگ و بۆچوون و سیاسه‌ت و ئاین و فه‌لسه‌فه‌ی جیاوازی هه‌بێ؟ ئه‌گه‌ر دیقه‌تێكی وردی ئه‌م ووته زایهیی ئیسلامییه‌كان له خواره‌وه بده‌ین كه هه‌موو جارێ و له كورتهێنانیان له گفت و گۆكانیان له گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌یكه‌نه دیواری كۆنكریتی به‌رده‌م گفت و گۆ، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین كه ئیسلامییه‌كان تاچی ڕاده‌یه‌ك بڕوایان به دیموكراسی هه‌یه و تاكوێ قبوڵی ده‌كه‌ن و علمانییهتیش وه‌ك پنتێكی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیزهكراو، چی مانایه‌ك ده‌به‌خشێ له فه‌رهه‌نگی فه‌لسه‌فی و فیكری و سیاسی و ڕۆشنبیری و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسلامییه‌كان یان خۆ به ئیسلامكردواندا (نابێ هیچ یاسایه‌ك دابڕێژرێ ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئه‌حكامی ئیسلامدا).
ئه‌وه‌ی له‌م به‌شه‌ی بابه‌ته‌كه‌ماندا پێی ده‌گه‌ین ئه‌وه‌یه كه ئیسلامییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی بڕوایان به دیموكراسی و كۆمه‌ڵگای كراوه‌و مۆدێرن و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و چه‌مكی هاولاتی بوون و ئازادی سیستماتیكراو، هه‌بێ. به‌پێچه‌وانه‌وه كۆك و ته‌بان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای داخراو‌و یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك بیركردنه‌وه‌و یه‌ك سیاسه‌ت و یه‌ك ئاراسته‌ی كاركردن و نه‌فی كردنه‌وه‌ی هه‌موو بیر‌و بۆچونێك، كه جیاواز بێت له گه‌ڵ خۆیان، ئه‌مه‌ش له كۆمه‌ڵگای دیموكراسی و ژیانی پلورالیزم و مۆدێرنیزه كراودا، بایه‌خ و گرنگییه‌كی نییه و به‌ڵكو به هه‌موو مانا و لێكدانه‌وه‌یه‌ك ڕه‌تده‌كرێته‌وه. ئیسلامییه‌كان قبوڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌و سیسته‌مه‌ی كه خۆیان ته‌به‌نی ده‌كه‌ن، خه‌ڵك بكوژن و ئازادی له خه‌ڵك زه‌وت بكه‌ن و حه‌رام له كۆمه‌ڵگادا ته‌وزیف بكه‌ن، به‌ڵام دژی ئه‌وه‌ن كه دیموكراسی و علمانییه‌ت ئازادی فه‌لسه‌فه و فیكر‌و سیاسه‌ت و ئاین و ئاینزا و ڕۆشنبیری به هه‌موو كه‌س بدا و كۆمه‌ڵگایه‌كی دوور له جه‌بر به‌رهه‌م بێنێ، ئه‌مه‌یه خاڵی بنه‌ڕه‌تی و جیاوازی نێوان چه‌مكی دیموكراسی – عیلمانی و ئیسلامییه‌كان، هه‌رلێره‌شه‌وه ئیتر مانایه‌ك بۆ پێوه‌ندی نێوان خۆ به ئیسلامكردوان و دیموكراسی – علمانییه‌ت نامێنێته‌وه‌و ململانێكه‌ش تا ئاستێكی فراوان سه‌خت و پڕ سیجال ده‌بێ و ئاكامیش ڕه‌وتی ڕوو له گه‌شه و پێشكه‌وتنخوازی له چه‌شنی نموونه‌ی ئه‌وروپا نزیكتره له بردنه‌وه‌ی گره‌وی پێشكه‌وتن.
عێراق و كوردستان وه‌ك نموونه‌ی كاری ئیسلامی سیاسی و دیموكراسی؟
هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی عێراق و كوردستان، وه‌ك دوونموونه‌ی زیندووی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی ئیسلامی و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌مكی دیموكراسی و ڕێ و شوێنی بڕوابوون پێی و كارپێكردنی، مانا و گرنگی خۆی هه‌یه. به لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر، ده‌كرێ نموونه‌ی عێراق و كوردستان زۆر نهێنی و بابه‌تی جۆراو جۆری لێوه ده‌ربهێنرێ و كاری له‌سه‌ر بكرێ كه ئه‌مه له‌م بابه‌ته‌دا جێی نابێته‌وه‌و له ده‌رفه‌تێكی تر و ئیشكردنێكی تر ده‌توانرێ كاری له‌سه‌ر بكرێ. به‌ڵام ئێمه له‌م به‌شه‌ی بابه‌ته‌كه‌ماندا پێش هه‌رشتێك پێویستمان به پۆلێنكردنێكی بابه‌تیانه‌ی حزب و ڕێكخراو‌و گرووپه ئیسلامییه‌كانه به سوونه و شیعه‌وه، دوای ئه‌و پۆلێنكردنه ده‌توانین درێژه به‌م به‌شه‌ی بابه‌ته‌كه بده‌ین و بگه‌ینه ئه‌و جێگایه‌یی كه مه‌به‌ستمانه و جێی قسه‌مانه.
له عێراق و كوردستان دوو ئاراسته‌ی سیاسی ئیسلامی (سوونه- شیعه) كار ده‌كه‌ن، له سه‌رئاستی عێراق ئاراسته‌ی (سوونه و شیعه) له ئاستی ململانێیه‌كی تووند، بوونیان هه‌یه و تاش دێ ململانێكه‌یان سه‌خت و تووندتر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له سه‌رئاستی كوردستان ته‌نها ئاراسته‌ی (سوونه) بوونی هه‌یه و ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ شوێن و جێگاش هاوڵاتی شیعه مه‌زهه‌ب هه‌بێ، یان دووره له ئینتمای بۆ حزبی ئیسلامی شیعه مه‌زهه‌ب یاخوود به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، چوه‌ته ناو حزبه شیعه‌كانی عێراقه‌وه یان دوور‌و نزیك بڕوای به حزبه ئیسلامییه‌كانی ئاینزای شیعه نییه وه‌ك چۆن له ناو ئاینزای سوونه‌شدا هه‌مان حاڵه‌ت هه‌یه و له سه‌ر هه‌ردوو ئاستهكهش كه‌م نین ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی بڕوایان به ئینتما بۆ حزبه ئیسلامییه‌كانی هه‌ردوو ئاینزای شیعه و سوونه نییه. له تێكڕای عێراق و كوردستان به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ر ده‌ستن نزیكه‌ی (30) حزب و ڕێكخراو‌و گرووپی ئیسلامی جۆراو جۆر هه‌یه، (26) حزب و گروپ و ڕێكخراویان له سه‌رئاستی عیرَاقن و (4) له هه‌رێمی كوردستانی عێراقن، ئه‌وانه‌ی عێراق نزیكه‌ی (7) یان حزب و ڕێكخراو‌و گرووپی شیعه مه‌زهه‌بن و (19)یانیش حزب و ڕێكخراو‌و گرووپی سوونه مه‌زهه‌بن. به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان سه‌دی سه‌د حزب و ڕێكخراو‌و گرووپه ئیسلامییه‌كان سوونه مه‌زهه‌بن، ئه‌مه جگه له چه‌ندین گرووپی ئیسلامی تر كه زۆرتر به شێوه‌ی نهێنی كار ده‌كه‌ن و له‌سنوری جوگرافیای شارێك و دووشار كار ده‌كه‌ن. ئه‌م حزب و گروپ و ڕێكخراوانه، دابه‌ش ده‌بن بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئاراسته‌ی قوتابخانه‌ی كاركردنی له‌یه‌كتر جیاواز و ته‌نانه‌ت زۆر جار تێڕوانین و ته‌فسیرو خوێندنه‌وه‌ی له یه‌كتر جیاوازیان، بۆ ئاینی ئسلام و ده‌سڵات و ڕێ و شوێنه‌كانی كاركردن بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی دهسڵادارێتی ئیسلامی هه‌یه و بگره زۆرێكیشیان ته‌كفیری یه‌كتر ده‌كه‌ن چی له نێوان هه‌ردوو ئاینزای سوونه و شیعه و چی له ناو خوودی ئاینزای شیعه و ئاینزای سوونه‌دا. دیارترین ئه‌و حزب و ڕێكخراو‌و گرووپه ئیسلامیانه ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن(دوو حزبی ده‌عوه- مالكی و جه‌عفه‌ری، حزبی فه‌زیله، ڕه‌وتی سه‌در، ڕێكخراوی به‌در، ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی، حزبی ئیسلامی ، تنڤیم القاعده فی بلاد الرافدین، جیش انصار السنه، انصارالاسلام، الجیش الاسلامی فی العراق، كتائب پوره العشرین، الجبهه الاسلامیه للمقاومه العراقیه، جیش الراشدین، جیش المجاهدین، عصائب العراق الجهادیه، الجماعه السلفیه المجاهده، جیش محمد، پوار الانبار، جیش المهدی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی ، یه‌كگرتووی ئیسلامی ، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی) و چه‌ندین ڕێكخراو‌و گرووپی تر، كه ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان له په‌نجه‌ی ده‌ست تێناپه‌ڕن. ئێمه نامانه‌وێ پیناسه یان خوێندنه‌وه بۆ به‌رنامه و گوتاری هه‌ریه‌ك له‌و حزب و گرووپ و ڕێكخراوانه‌ی كه ناویان هاتوه بكه‌ین، به‌ڵكو مه‌به‌ستمانه بزانین ئه‌و حزب و ڕێكخراو‌و گرووپانه، چه‌ند بڕوایان به دیموكراسی و پلورالیزم و علمانییه‌ت ده‌كه‌ن و قبوڵی ده‌كه‌ن، ئه‌مه جه‌وهه‌ری مه‌به‌سته‌كه‌ی ئێمه‌یه، نه‌ك هه‌رشتێكی تر.
كۆمه‌ڵێ پرسیاری كۆنترۆڵی هه‌یه كه هه‌مووجارێ ده‌كرێن و وه‌ڵامیش پێیان، دید و بۆچوونی له یهكترجیاواز له خۆ ده‌گرێ. ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كان كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن ، به‌راورد كه‌ین به بڕوا‌و تێگه‌یشتنی ئیسلامییه‌كان بۆ دیموكراسییه‌ت و چه‌مكی علمانییه‌ت، وه‌ك( ئایا ئسلامییهكان یان خۆ به ئیسلامكردوان له عێراق و كوردستان، بڕوایان به نوێخوازی و دیموكراسی و علمانییه‌ت هه‌یه و ده‌توانن، قبوڵی بكه‌ن؟ ئا‌یان ده‌توانن له گه‌ڵ دیموكراسیه‌ت و علمانییه‌ت تێكه‌ڵ بن و له‌گه‌ڵی بڕۆن؟ ئایا ئیسلامییه‌كان له كوردستان و عێراق قبوڵی پلورالیزم و سیسته‌می سیاسی فره‌یی ده‌كه‌ن؟ ئایا ئیسلامییه‌كان له عیرَاق و كوردستان، بڕوایان به بیر‌و ڕای ئازاد‌و مافه‌كانی مرۆڤ و هاوڵاتی بوون و كرانه‌وه‌و فره‌یی كاری حزبی هه‌یه؟ له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌م بابه‌ته‌وه وتمان هێزی سیاسی ئیسلامی یان خۆ به ئیسلامكردوو، بۆ سه‌ر دوو ڕه‌وت یان ئاراسته‌ی كاركردن دابه‌ش بوون، ڕه‌وتێك له ژێر ناوی میانڕه‌وێتی و ڕه‌وتێكی تر له ژێر ناوی تووندڕه‌وێتی، كاری ئه‌م دوو ڕه‌وته یان ئه‌م دوو ئاراسته‌یی ئیسلامییه‌كان، له سه‌ره‌نجامدا هه‌وڵدانی چڕ‌و پڕه بۆ دامه‌زراندنی ده‌سڵاتی ئیسلامی سیاسی و به ئیسلامیكردنی هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵگا. به خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر میانڕه‌وێتی له نێو حزب و ڕه‌وته ئیسلامییه‌كاندا، جگه له یارییه‌كی كاتی ئه‌و حزب و گرووپانه مانایه‌كی تر نابه‌خشێ و بڕوابوون ناگه‌یه‌نێ به دیموكراسی و عالمانییهت و پلورالیزم، به‌ڵكو یاری یان فێڵێكه بۆ خۆسه‌پاندن و قایمكردنی بنه‌ماكانی ده‌سڵاتی سیاسیان. ئه‌م شێوازی كاركردنه ته‌نها جیاوازی له گه‌ڵ ڕه‌وت یان ئاراسته‌ی تووندڕه‌وانه‌ی باڵه‌كه‌ی تر، ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێ به گرتنه به‌ری ئه‌م شێوازه‌ی تێكۆشان، وای پێشان بدا كه له‌گه‌ڵ گرتنه به‌ری ڕێ و شوێنی توندڕه‌وانه نییه . بۆ زیاتر شاره‌زابوون و سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستییه‌یی سه‌ره‌وه ، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌رنامه و گووتاری تێكڕای حزبه ئیسلامییه‌كان له عێراق و كوردستان و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی سه‌رخان و ژێرخانی گووتاری فیكری و سیاسیان. ئه‌و دووئاراستهیهیی كه باسمان كرد كه ئیسلامییه‌كانی به‌سه‌ردا دابه‌ش بوه له عێراق و كوردستان، به شیعه و سونه‌وه، ته‌نها یه‌ك شت له یه‌كتریان جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌ناو ئاراسته میانڕهوهكهیان، بۆ مه‌رام و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان خۆیان داوه‌ته ده‌م شه‌پۆل و بزافی دیموكراسییه‌وه و به‌شه‌كه‌ی تریان، به هه‌موو توانا و هێزییان، دژی دیموكراسی و داكۆكی كاران لێی، ده‌وه‌ستنه‌وه‌و ته‌كفیری ئه‌وانه ده‌كه‌ن، كه كار له پێناوی چه‌سپاندنی دیموكراسی ده‌كه‌ن. به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌یان، دژ به دیموكراسی و بنه‌ماكانی و چهسپاندنین. با نموونه‌یه‌كی ڕوونتر بێنینه‌وه، (حزبی ئیسلامی عێراق، ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له عێراق، حزبی فه‌زیله، حزبی ده‌عوه هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی، یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان، ڕه‌وتی سه‌در)، ئه‌مانه تێكڕایان له ده‌سڵات به‌شدارن و به‌شداری پرۆسه‌ی كاری سیاسی ده‌كه‌ن، له ژێر سێبه‌ری دیموكراسیدا، كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه، كه ده‌كه‌ونه دیالۆگ له سه‌ر هه‌رباس و بابه‌تێك، نه‌ك دیموكراسی به‌ڵكو ده‌بنه گه‌وره‌ترین و سه‌رسه‌ختترین دووژمنی دیموكراسی، به‌و ده‌لیله‌ی كه ئاماده‌نین دیالۆگ قبوڵ بكه‌ن. زۆریك له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبانه‌ی كه ناومان هێنان له ڕێگای پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌وه، گه‌شتوونه‌ته پله‌ی جیاجیای ده‌سڵات، كه‌چی له دواندنیانا ئه‌سڵه‌ن بڕوایان به دیموكراسی نییه، و به بیدعه و درووستكراوی ڕۆژئاوای ده‌زانن. بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه یه‌كگرتووی ئیسلامی له هه‌موو حزبه ئیسلامییه‌كانی عێراق و كوردستان، زیاتر بڕوابوونی خۆی به دیموكراسی پێشان ده‌دا، به‌ڵام هه‌موو ئاراسته‌كانی كاركردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، كه ئه‌م بڕوا نیشاندانه‌ی یه‌كگرتوو له بنه‌ڕه‌تدا بڕوابوون نییه به دیموكراسی، به‌ڵكو فێێڵ و گه‌مه‌یه بۆ جێكردنه‌وه‌ی خۆی له نێو گه‌مه‌ی سیاسی‌دا له ڕێگای دیموكراسییه‌وه. دواتر هه‌موو ئیسلامییه‌كان یان خۆ به ئیسلامكردوان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌سڵات و حكومه‌تی ئیسلامی دامه‌زرێنن، له پاڵ ده‌سڵات و حكومه‌تی ئیسلامیشدا، به وردبوونه‌وه له هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی ده‌سڵات و ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی شتێك نییه ناوی دیموكراسی و ئازادی و پلورالیزم بێ، به‌ڵكو ده‌سڵاتی تووندڕه‌وانه و خنكاندنی تێكڕای ده‌نگ و ڕه‌نگ و بۆچوونه جیاوازه‌كان و تیرۆركردنی فیكر‌و عقڵ و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئاراسته جیاوازه‌كانی به‌رامبه‌ربه خۆیان، سه‌رته‌ڵی ئه‌جێندای كاری ئه‌وانه.
ڕوونتر ئێستاش پاش ئه‌و كاره تیرۆرستی و نامرۆیانه و توند‌و تیژی و تۆقاندنه‌ی كه له‌لایه‌ن حزب و ڕێكخراو‌و گرووپه ئیسلامییه‌كانه‌وه ده‌كرێ، جگه له دژایه‌تی و ململانێی نێَوان شیعه و سوونه، و نه‌فی كردنه‌وه‌ی یه‌كتر له ڕوانگه‌ی مه‌زهه‌بییه‌وه، ئاماده‌نین بڵێن ئه‌وانه تیرۆرستن، به‌ڵام وه‌ك هێمام بۆ كرد حزب و گروپه سوونییه‌كان به حزب و ڕَێكخراوو گرووپه ئیسلامییه شیعییه‌كان ده‌ڵێن تیرۆرست و به پێچه‌وانه‌شه‌وه حزب و ڕێكخراوه شیعه مه‌زهه‌به‌كان به حزب و ڕێكخراوه سوونی مه‌زهه‌به‌كان ده‌ڵێن تیرۆرست. ئه‌گه‌ر بمه‌وێ ئه‌م نموونه‌یه ڕوون بكه‌مه‌وه، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ش ڕوون كه‌ینه‌وه، بۆنموونه حزبی ئیسلامی عیرَاقی به‌شداره له ده‌سڵاتی ئێستای عێَراقیدا كه‌چی به ده‌یان كرده‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌دا. حزبی ده‌عوه‌و ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆِرشی ئیسلامی و ڕه‌وتی سه‌درو هێزی به‌در به‌شدارن له ده‌سڵاتدا، كه‌چی به ڕۆژانه كرده‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كه‌سیان ئاماده‌نین ئه‌وی تریان بسه‌لمێنن. حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستانیش به‌ده‌ر نین له كرده‌ی تیرۆر‌و تۆقاندن، ئه‌وكاتانه‌شی كه دۆخ له بار نه‌بێ ئه‌وا سه‌رقاڵی تیرۆری فیكر‌و عه‌قڵ و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و هتد
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و حزبه ئیسلامییه‌كانی عێراق و كوردستان؟
پێش ڕووخانی ڕژێمی دكتاتۆری به‌عس، حزب و گرووپه ئیسلامییه‌كان به شێوازی له یهكترجیاواز ده‌رده‌كه‌وتن. بۆنموونه حزب و گرووپه ئیسلامییهشیعیهكان به شێكی زۆریان وه‌ك به‌رهه‌ڵستكار ده‌رده‌كه‌وتن و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئسیلامی شیعه‌مه‌زهه‌بی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كران و به‌شێكی تریشیان به شێوه‌ی نهێنی له ناوخۆی عێراق كاریان ده‌كرد. هه‌رچی حزبه ئیسلامییه سوونهكانیشه جگه له كوردستان، ئه‌وا ئه‌و حزب و ڕێكخراوانه‌ی كه ئێستا به میانڕه‌وو تووند ڕهویانهوه، به‌شێكیان چالاكی حزبی و سیاسی خۆیان هه‌ڵپه‌ساردبوو، به‌شه‌كه‌ی تریان به‌شێوازی جۆراو جۆر‌و به پاڵپشتی ده‌وڵه‌ت و حزبه ئیسلامییه‌كانی وڵاتانی تر، نه‌ك دژی ڕێژێم و سیاسه‌ت و ڕه‌فتاره نامرۆڤانه‌كانی نه‌بوون، به‌ڵكو هاوههڵوێستیش بوون له‌گه‌ڵ رَژێم و پاڵپشتی سیاسه‌ت و ڕه‌فتاره‌كانی ڕژێمی به‌عسیشیان ده‌كرد. حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستانیش جگه له بززتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و یه‌كگرتوی ئیسلامی به‌پله‌ی یه‌كه‌م و كۆمه‌ڵ به‌پله‌ی دووه‌م زۆر شه‌رمنانه هه‌ڵویسته‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر ڕژێم ده‌ده‌بڕی و بهڵًكو بۆ مێژووش پێش ڕووخان یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك خۆی به‌دوور ده‌گرت له باسی ڕژێمی به‌عس و مه‌ودای دكتاتۆرییه‌ت و ئاراستهشۆڤێنییهكهی. به‌ڵام كه ڕژێمی به‌عس ڕووخێنراو پانتایی كاری سیاسی و پلورالیزم و دیموكراسی فراوان بویه‌وه، نه‌ك ئه‌و حزبه ئیسلامیانه‌ی پێشوو تر كهسهربهههردوو ئاینزای (شیعه و سوونه) بوون، به‌ڵكو چه‌ندین حزب و ڕێكخراو‌و گرووپی تر درووست بوون و كهوتنهمهیدانی كاركردن، وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ناوی هه‌ندێكیانمان هێنا. ئێستا پرسیاره ئه‌وه‌یه حزب و گرووپه ئیسلامییه‌كانی عێراق، به شیعه و سوونه‌وه، له كوێی هاوكێشه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدان؟ ئایا به‌ڕاست بڕوایان به مه‌بده‌ئی هه‌ڵبژاردن وه‌ك پنتێكی بنه‌ڕه‌تی دیموكارسی و ئاڵوگۆڕی ده‌سڵات له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه؟ حزبه ئیسلامییه‌كان وه‌ك سرووشتی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان، تا ئه‌و جێگایه دیموكراسین و بڕوایان به هه‌ڵبژاردن هه‌یه، كه‌خۆیان براوه‌بن، به‌پێچه‌وانه‌وه كه خۆیان براوهنهبن ئیتر هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك دووژمنكارانه‌یه و دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گشتی وه‌ڵاته. بۆنموونه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، كاتێ ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له عێراق یان حزبی ئیسلامی عێراق یاخود حزبی ده‌عوه یان حزبی فه‌زیله یان بزووتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌ركامێكیان ده‌نگ بێنن و ده‌نگ بێنن و سه‌ركه‌ون، ئه‌وه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پۆزه‌تیفه و پێویسته شه‌رعییه‌تی پێبدرێ و بسه‌لمێنرێ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر ده‌نگیان نه‌هێنا و سه‌رنه‌كه‌وتن ئه‌وه پێویسته به‌هه‌موو هێزو توانایان ڕووبه ڕووی ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ببنه‌وه. به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر حزبه ئیسلامییه‌كانی عێراق و كوردستان به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ ئه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه كه بڕوایان به دیموكراسی هه‌یه و هه‌رئه‌م بڕوابوونهشیان به دیوكراسی وایان لێده‌خوازێ كه وه‌ك زه‌رووره‌ت به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، به‌ڵكو ڕاستییه‌ك هه‌یه ئه‌وان لێی تێگه‌یشتوون ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دۆخی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه قبوڵی ئهوهناكا، كه ئیسلامییه‌كان به شیعه و سوونهشهوه بیر له كودێتا یان به تۆبزی ده‌سڵات بگرنه ده‌ست. له‌و جێگایانه‌ی كه حزب و ڕێكخراو‌و گرووپه ئیسلامییه‌كان نفوزی جه‌ماوه‌رییان زۆره یان ڕوو له به‌رفراوانبوونه هه‌رچی یاسای دژه ئازادی و دیموكراسی و پلورالیزمه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و له‌ڕه‌نگ و ده‌نگی خۆیان زیاتر هیچ ده‌نگ و ڕه‌نگێكی تر قبوڵ ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و جێگایانه‌ی كه حزب و ڕێكخراوه ئیسلامییه‌كان تیای باڵاده‌ستن، چه‌ندین شێوازی تووند‌و تیژی و نادیموكراسیانهی تیا ده‌گیرێته به‌ر، له تیرۆركردن و ترساندن و هه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕین و لێدان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و هێرش كردنه سهرنهیارهكانیان و كڕینی ده‌نگ و ته‌زویرو زۆر كرده‌ی تری ناكۆك و دژ به پرنسیبه‌كانی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن وه‌ك توخمێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵبژاردن و قبوڵكردنی كه‌شی فره‌یی.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ نموونه‌ی به‌رجسته كرا‌و له بڕوانه‌بوونی ئیسلامییه‌كان به دیموكراسی و قبوڵنه‌كردنی به‌رامبه‌ر بێنینه‌وه له عێراق و كوردستان، ئه‌وا ده‌توانینین ئه‌م نموونانه بخه‌ینه پێش چاو، یه‌كه‌م : نمونه‌ی ده‌سڵاتی حزبه شیعه مه‌زهه‌به‌كان له خوارووی عێراق. دووه‌م : نموونه‌ی ده‌سڵاتی حزبه ئیسلامییه‌كانی سوونه له ناوچه سوونه نشینه‌كان. سێیه‌م: نموونه‌ی ده‌سڵاتدارێتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی شیعه مه‌زهه‌ب و ئاراسته‌ی تاكڕه‌وانه و دكتاتۆریانهی سه‌رۆكه‌كه‌یان (مالكی). چواره‌م : نموونه‌ی ده‌سڵاتی حزبه ئیسلامییه‌كان هه‌ڵبجه و ده‌ورو به‌ری له‌وكاته‌ی ناوچه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه بوو. پێنجه‌م : نموونه‌ی ده‌سڵاتی ئه‌نسارو جووندلئیسلام له خورماڵ و ده‌ورو به‌ری. له‌و شوێن و جێگایانه‌ی كه ناومان هێنان به‌رده‌وام كرده‌ی تیرۆری نه‌یارانی خۆیان و داكۆكی كار له دیموكراسی، تیرۆری عه‌قڵ و فیكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و قۆرغ كردنی ئازادییه سیاسی و دیموكراسییه‌كان بوونی هه‌بوه‌و هه‌یه. كه‌واته نه‌ڕاسته و نهمومكینه له سایه‌یی ده‌سڵاتی ئیسلامی سیاسی له عێراق و كوردستاندا، چاوه‌ڕوانی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنی دیموكراسیانهبین، به‌و ده‌لیله‌ی ئه‌وان دیموكراسی و مه‌بده‌ئی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیموكراسیانه تا ئه‌و جێگایه قبوڵ ده‌كه‌ن، خۆیان باڵاده‌ست و حكوم ڕان بن. ئه‌گه‌ر قسه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌بێ كه له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی دكتاتۆری به‌عسه‌وه ئه‌وه هه‌ۆ ئیسلامییه‌كانن به شیعه و سوونه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و بڕوای خۆیان به دیموكراسی و پلورالیزم پێشان ده‌ده‌ن، ده‌بێ حه‌قیقه‌تی پشت ئه‌م بڕوابوونهیان خورد كه‌ینه‌وه كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌وان هێزێكن له بنه‌ڕه‌تدا نامۆن به دیموكراسی و ژیانی فره‌یی فیكری و سیاسی و ڕێكخراوه‌یی و هتد ملدانیشیان به دیموكراسی بۆ به‌رگرییه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان تا ئه‌و جێگایه‌یی له به‌رژه‌وه‌ندییان بێت، ده‌نا به دیوه‌كه‌ی تردا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دیموكراسی كه ڕێكخه‌ری سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و ئاڵوگۆڕی ده‌سڵاته دژی ده‌وه‌ستنه‌وه. دیاره ئه‌م سرووشت و باگراوه‌نده فه‌لسه‌فی و فیكری و سیاسیه‌یی ئیسلامییه‌كان، له بنه‌ڕه‌تدا بارگاوییه به نامۆبوون و ناجۆربوون له گه‌ڵ دیموكراسی و هه‌ڵگری په‌یامێكه كه‌هه‌میشه ئاره‌زووی داخران و په‌ڕگیری و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له دنیای گۆڕان و پێشكه‌وتن و مۆدێرنیزه‌كردنی سیسته‌می ململانێكانه. ڕه‌نگه لێره‌دا پرسیارێك بكرێ و بوترێ ئه‌وه‌نییه ئیسلامییه‌كانی كوردستان به‌شداری هه‌ڵبژاردنیش ده‌كه‌ن و دۆڕانیش قبوڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه ڕاسته و به‌ڵام پشتی ئه‌م ڕاستییه هۆكارگه‌لێكی زۆر هه‌یه ده‌بێ بزانرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئیسلامییه‌كانی كوردستان ئه‌و هێزو ده‌سڵاته‌ی حزبه ئیسلامییه‌كانی عێراقیان له نموونه‌ی ئیسلامی سیاسی شیعه مه‌زهه‌ب یان سوونه مه‌زهه‌ب هه‌بێ، نه‌ك دۆڕان قبوڵ ده‌كه‌ن به‌ڵكو ده‌كۆشن ئه‌و كهمهئازدییهیی كه هه‌یه به یاسای جۆراو جۆر كۆت و بهندبكهن و به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه. وه‌ك ده‌شبینین له گفت و گۆی پڕۆژه و ڕه‌شنوسی ههریاسایهكدا، له پارله‌مانی كوردستان یان له‌به رامبه‌ر ته‌رح كردنی هه‌رپرسێكی فیكری و ناكۆك به بیر‌و ڕای خۆیان و ڕاڤه‌كردنی تێكستێك له تێكسته ئاینییه‌كان، بۆچوون و خوێندنه‌وه‌یان چۆنه و به چی زمانێكی نهشازو زبر دێنه وه‌ڵام و هتد
كۆتایی :
من له‌م نوسین و پشكنینه كهمهمدا گه‌شتمه ئه‌و بڕوایه‌یی ئه‌م بابه‌ته زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێ و دیالۆگ و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری پێویسته. به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌م بۆ ساغ بوه‌وه كه هێزو حزب و ڕێكخراو‌و گرووپه ئیسلامییه‌كان، له هه‌ركوێیه‌ك بن و به‌رنامه‌یان چی بێت، یه‌ك ئاراسته‌ی فیكری و سیاسی ئاراسته‌یان ده‌كا بۆ كاركردن، ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش دوور‌و نزیك پێوه‌ندی به دیموكراسییه‌ت و جهوههرهكهیهوه نییه، به‌ڵكو به هه‌موومانا و لێكدانه‌وه‌یه‌ك دژی دیموكراسییه و قبوڵی ناكا. به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی كۆی ئه‌و هێزه خۆ به ئیسلامكردوانه، له بنه‌ڕه‌تدا دیموكراسی به بیدعه و هه‌نارده‌ی ڕۆژئاوا‌و ئه‌وروپا ده‌زانن و پێیان وایه له گه‌ڵ سرووشتی كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه جۆرنییه و ناگونجێ، ئه‌وانه‌شیان كه‌وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد خۆیان ده‌ده‌نه ده‌م شه‌پۆلی دیموكراسی و له ڕووكه‌شدا، قبوڵی ده‌كه‌ن، به‌مه‌ستی گه‌شتنیانه به ده‌سڵات له ڕێگایه‌وه نه‌ك ڕاستییه‌كه‌ی بڕوابوون پێی. چونكه له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه دهسڵاتداربن یان به هێز بن ، نه‌ك كه‌متر به‌ڵكو دیموكراسی به هه‌موومانا و لێكدانه‌وه‌یه‌ك ڕهتدهكهنهوهو به‌ده‌یان بیریار‌و نوسه‌رو شاعیر‌و ڕۆژنامه‌نوس و هونه‌رمه‌ند، یان تیرۆر و ته‌كفیر ده‌كه‌ن یاخوود ناچاری هه‌ڵاتنی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌م حاڵه‌ته خودی ئه‌و بیریار‌و نوسه‌ره ئاینیانهشی گرتوه‌ته‌وه، كه بڕوایان به كرانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی تێكسته ئاینییه‌كان و ڕاڤه‌كردنیان به پشت به‌ست به میتۆدی زانستی هه‌یه. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌و حزب و ڕێكخراو‌و گرووپه ئیسلامیانه‌ی خۆیان به میانڕه‌و ناو زهد ده‌كه‌ن و وای پێشان ده‌ده‌ن بڕوایان به دیموكراسی هه‌یه، ئه‌وا له هێزی بڕوابوونیانه‌وه نییه به دیموكراسی، به‌ڵكو له لاوازی و ملدانیانه به ئه‌مری واقیعێك كهنایانهوێ كێشه و گرفت بۆ به‌رنامه‌ی كاركردنیان درووست بكرێ بۆ قۆناغێكی دیاری كرا‌و ، به‌ڵكو به‌م ڕێگا و گرتنه‌به‌ری ئه‌م ئاراسته‌یه، جێ پێی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌و ڕێ و شوێن بۆ شانه مه‌ترسی داره‌كانی داهاتوویان خۆش ده‌كه‌ن.
نوسینی : تههاسلێمان
————————
سه‌رچاوه:
– فه‌نده مێنتالیزمی ئیسلامی له جیهانی عه‌ره‌بدا/ رێچاردهرایهر- وه‌رگێرانی : ئاسۆكریم 2005
– به‌ناو ئیسلامه‌كان / ڕهفعهد سه‌عید – وه‌رگێرانی : حه‌سه‌ن عه‌بدل كه‌ریم – 2004
– هاشم ساڵح/ ته‌نگژه‌ی فێنده‌مێنتالیزمی ئیسلامی/ وه‌رگێڕانی : شوان ئه‌حمه‌د 2007
– ڕۆژنامه‌ی میدیا 2008 ته‌موز- چاپێكهوتنی دكتۆر هادی مه‌حمود
– ئیسلامی سیاسی ، یان توندڕه‌وی و تیرۆزمی/ نوسینی : بهرۆز حمه خورشید/ به‌شی سێیه‌م/سایتی ده‌نگه‌كان
– ئیسلامی سیاسی ، یان توندڕه‌وی و تیرۆزمی/ نوسینی : بهرۆز حمه خورشید/ به‌شی یه‌كه‌م/سایتی ده‌نگه‌كان
– پێوه‌ندی نێوان علمانییه‌ت و ده‌وڵه‌ت و ئاین و كۆمه‌ڵگه/ نوسینی : الحلاج الحكیم/ وه‌رگیڕانی : مه‌حه‌مه‌د موشیر/ گۆڤاری بیری نوێ ژماره (39) 2006
– علمانییه‌ت بێباوه‌ڕی نیه / فه‌ریده نقاش / وه‌رگێرانی : كۆسار سعید/ بیری نوێ ژماره (42)- 2007
– دیموكراسی بۆ هه‌مووان / نوسینی : دكتۆر حسێن به‌شیری/ وه‌رگێڕانی : حوسێن مه‌حه‌مه‌د زاده/ كوردستان _ 2005
-التوڤیف السیاسی للفكر الدینی(بحوپ و مقالات) : دكتور هادی محمود 2008 / كوردستان
– حه‌سه‌ن ترابی و پڕۆژه‌ی نوێخوازی ئاینی: نوسینی / سه‌روه‌ر عه‌بدل ڕه‌حمان گۆڤاری دۆسییه‌یی ئیسلام/ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی 2006 سلێمانی
-ئاین ، فاشیزم، مه‌رگ_ نوسینی : هاشم ساڵح/ وه‌رگێڕانی : هه‌ورامان وریا قانع – 2006
– صادق اگمیش -الازواجیه فی فكر الاسلام السیاسی سایتی : www.ssrcaw.org
– الاسلام السیاسی الاسلام السیاسی و الصراع علی السلگه www.dgyemen.com
– الاسلام السیاسی فی العراق بعد صدام حسین/ بقلم : د. غراهام فولر