
په‌یه‌ده ده‌بێت چی بكات؟؟؟؟
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل رۆژی شه‌مه به‌دانی 3 شه‌هید لاپه‌ڕه‌یه‌كی گه‌شیان له رۆژئاوای كوردستان كرده‌وه و بوونه یه‌كه‌مین هێز له رۆژئاوای كوردستان به خوێن ئازادی بۆ ئه‌و پارچه‌یه به‌ده‌ست بهێنن, هه‌ر لێره‌وه جێی خۆیه‌تی 21ی یۆلی بكرێته رۆژی (هێزی پاراستنی گه‌ل یان رۆژی شه‌هیدان له رۆژئاوای كوردستان ).
په یه ده و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی جگه له پارتی ئازاد له یه‌كه‌م رۆژی روداوه‌كانی سوریاوه زۆر زیره‌كانه و به‌رپرسیارانه كاریان كرد بۆ پاراستنی گه‌ل و نه‌دانی به‌هانه به‌ده‌ست رژێمی سورییه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و كۆمه‌لكوژی به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان له رۆژئاوای كوردستان , وه‌ك ئه‌وه‌ی ینك و پدك و حسك و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كردیان به شه‌ڕی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی بارزانی و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالیان لێكهوتهوه , له لایه‌كی دیكه‌وه خۆیان له جه‌ماوه‌ریترین قه‌واره رێك خست و شه‌قێكی توندیا له سسته‌می سیاسی ته‌قلیدی دا ژنان و لاوان و جه‌ماوه‌ریان هێنایه ناو تێكۆشانهوهو داینه‌سۆره سیاسییه كۆنه‌كانی رۆژئاوایان خسته په‌راوێزی سیاسه‌تی پراتیكه‌وه, ته‌نها لێدوان و قسه‌ی زلیان له راگه‌یاندنه‌كان بۆیان هێشته‌وه, له كاتی سه‌قامگیری سیاسی‌دا ئه‌وه‌شیان به ده‌سته‌وه نامێنێت و له یاد ده‌چنه‌وه .
كارێكی باشی دیكه كه نموونه‌ی جوانی بوو په‌یه‌ده ئه‌نجامی دا , فه‌رمانگه‌كانیان پاراست و نه‌یان هێشت دیارده‌ی تاڵان و بڕۆ سه‌رهه‌ڵبدات .
هاوكات په‌یه‌ده هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی رزگار كردووه, كارێكی باشیكرد له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی كرده شه‌ریك ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌تی كاری فره‌ییه له داهاتوودا .
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه 22ی یۆلی وێڕای گه‌ریلا شه‌هیده‌كانی هێزی پاراستنی گه‌ل به خاك سپێردران, شاری كۆبانی یه‌كه‌م شاری رزگاری كوردان ده‌رگای فه‌رمانگه‌كانی خرانه سه‌ر پشت , بۆیه‌كه‌مجار له رۆژئاوای كوردستان كوردان ئه‌زمونی فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان برده بواری پراتیكه‌وه, لێره‌وه كۆمه‌ڵێك راو پێشنیار ده‌خه‌مه به‌رده‌ست هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له رۆژئاوای كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌ی ئه‌وان وه‌ك ئه‌وه‌ی باشووری لێنه‌یات و سه‌ركه‌وتوو بن :
1- هه‌نگاو بنێن بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی ته‌عریب له رۆژئاوای كوردستان و سازش له‌سه‌ر ئه‌مخاڵه نه‌كه‌ن و سنووری فه‌رمانڕه‌وایی كوردستان سنووره جوگرافیایه‌كه‌ی بێت, له گه‌ڵ پاراستنی هه‌موو مافێكی هاووڵاتیانی غه‌یره كورد له سنوری جوگرافیای كوردستان .
2- فه‌رمانبه‌رانی به‌رزی ده‌زگا كارگێڕییه به‌عسییه‌كان دوور بخه‌نه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی , وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌وانه تۆمه‌تبارن هاوكات سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵین , له‌م بواره‌دا سوریا رابردوویه‌كی پیسی له گه‌نده‌ڵی كارگێڕی هه‌یه.
3- سه‌ركرده‌كانی په‌یه‌ده و ئه‌نجومه‌نی گه‌ل وه‌ك جاران به‌شێوه‌ی كۆمۆنه‌یی بژێن و خۆ به دوور بگرن له وه‌رگرتنی پۆست و پێكه‌وه نانی سه‌روه‌ت و سامان هاوكات كه‌سوكاره نزیكه‌كانیشیان
4- چۆن له یه‌كه‌م رۆژی ئازادكردنی شاره‌كان نموونه‌یه‌كی جوانیان پێشكه‌ش كرد له ئه‌نجام نه‌دانی تاڵان و خولیا نه‌بوون بۆ ده‌سه‌ڵات, شه‌ڕ با بۆ ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل بێت نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی تاك و حیزب .
5- یه‌كه‌مجاره هێزێكی نزیك له پ‌ك‌ك وه‌ك فه‌رمانڕه‌وایه‌كی خاوه‌ند هژمۆنیا له پارچه‌یه‌كی كوردستان ده‌ربكه‌وێت , ئه‌مه ده‌بێته ئه‌زموون بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ش, ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌واییه‌كی باش و دادپه‌روه‌رانه بنیات بنێت , ئه‌وا ئه‌و مه‌قوله‌یه‌ی هه‌موویان یه‌كن بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات كۆتایی پێ دێنێت .
6- پاراستنی دیموكراسی و ئازادی سیاسی و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و پاوان نه‌كردنی به زۆر و خۆ دوور گرتن له كورسی په‌رستن .
7- بهرینكردنهوهی فه‌زای ئازاد بۆ رۆشنبیران و گوێگرتن له خاوه‌ند بیر‌و راجیاوازه‌كان و په‌راوێز نه‌خستنیان , كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌موو ره‌نگه‌كان .
8- پاراستنی یه‌كێتی خاك و رێگه گرتن له ناوچه‌ی نفوزی حیزبی و ئیماراتی بنه‌ماڵه‌یی .
9- مافی كه‌مایه‌تیه ئاینییه‌كانی كوردستان (سریان, ئێزیدی, عه‌له‌وی ….) پارێزراو بێت له پاڵ كه‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كوردستان به‌شداری كاریگهرو پراتیكیان پێبكرێت له فه‌رمانڕه‌وایی كوردستان له رێگه‌ی نوێنه‌ره راستهقینهكانیانهوه .
10- دامه‌زراندنی دادگایه‌كی ئازاد و سه‌رده‌میانه بۆ تاوانباران .