تۆقاندنی زمان … سلام ناوخۆش
چه‌مكی تۆقاندنی زمان هه‌رچه‌نده له ڕووی كاته‌وه نوێیه , به‌ڵام ڕه‌گی ئه‌و دیارده زمانه‌وانیه به قه‌د دروستبوونی كۆمه‌ڵگای مرۆڤیه‌وه كۆنه! تۆقاندنی زمان زۆر نزیكه له كوشتنی زمان .ئه‌و دیارده‌یه له‌گه‌ڵ دروستبوونی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و په‌ڕگیری له دین و كو‌لتوردا په‌یدابووه , به واتای ده‌مارگیری به تایبه‌تی ده‌مارگیری مه‌سیحی و په‌ڕگیری دینی و كه‌لتوریی بنه‌ما و شه‌نگستی تۆقاندنی زمان بوونه!
تۆقاندنی زمانی عه‌ره‌بی
موسلمانه عه‌ره‌به‌كان له پێشه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات بوونه .به‌رامبه‌ری دژ زه‌نی وا بووه كه زمانی عه‌ره‌بی زمانی ده‌قی قورئانه بۆیه گرنگه له ڕێگای ئه‌و زمانه‌وه قسه‌ی له سه‌ر بكرێ ! ستراتیژیه‌تی له مه‌ڕ قه‌ڵاچۆكردنی بخرێته كار. دژه‌كانی موسلمانه عه‌ره‌به‌كان ده‌یانزانی عه‌ره‌ب پێش موسلمانبوونی به چه‌نده‌ها زار و بنزار قسه‌ی كردووه , به‌ڵام ئێستا هه‌موو ملكه‌چی زمانێكی ئیلاهین و به هیچ زارێكی عه‌ره‌بی ناچێت و ئه‌و زمانه ده‌قی قورئانی پێ نووسراوه‌ته‌وه و وشه‌كانی له نێو سیسته‌مێكی موتله‌ق جێ خۆی گرتووه.ئه‌و هارمۆنیه‌ته ته‌نها له زمانی قورئان هه‌یه هه‌تا خوێندنه‌وه‌ی وشه و ڕسته‌كانی له خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكی عه‌ره‌بی مرۆڤكرده ناچێت .
قسه‌كردنی عه‌ره‌ب جۆرێكه له زمانی دایك و دایه‌لێكتێكه له زاره جیاوازه‌كانی عه‌ره‌بی , زمانی ده‌قی قورئان هه‌م پاراوه هه‌م زمانێكی ئیلاهیه و گه‌یشتۆته ئاستێك پێیبگوترێ زمانی باڵا .ئه‌و زمانه‌ش ته‌واو جودایه له هه‌ر زارێك یان بنزارێكی عه‌ره‌بی .له ڕووی زمانه‌وانیش ناكرێ ” زمانێكی ئیلاهی ” به ” زارێكی ناوخۆیی ” به‌راورد بكرێت.هه‌ر زارێك به چه‌ند قۆناغێك داده‌چێت و ده‌بێ چه‌ند ئه‌دگارێكی هه‌بێ و له هه‌مووی گرنگتر ده‌بێ له ئه‌دگاری هه‌رێمیی یان ناوچه‌یی ڕزگار ببێ تا ده‌بێته زمان!!ئه‌وه وه‌یكردووه زمانی قورئان له دایه‌لێكته‌كانی عه‌ره‌بی جودا بێ.
ئه‌وروپیه‌كان , هه‌رچه‌نده له چه‌مكی دین هه‌ڵدێن , به‌ڵام دینێكی وه‌ك له ئه‌وروپا ده‌سه‌ڵاتی په‌یدا كرد جۆرێكی تره ئه‌وه‌ته وڵاتێكی وه‌ك سوێد بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه تاكه‌كانی له سه‌دا هه‌شتا و پێنجی 85% له سه‌ر هیچ دینێك نیین, به‌ڵام به‌رامبه‌ر ده‌ركه‌وتنی ئیسلام له هه‌ناوی ئه‌وروپا هه‌مان هه‌ڵوێستیان ده‌بێت ؟ئه‌ی ئه‌وه‌ی له بۆسنه و ئه‌لبانیا ڕوویدا زۆربه‌ی ئایدۆلۆژیه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌سابخانانه‌ی له ولاتێكی وه‌ك یۆگسلافیا ڕوویدا به چۆكا نه هاتن؟ !
بۆیه ئه‌و نموونه‌م هێنایه‌وه , چونكه ڕه‌گی تۆقاندنی زمان له ده‌ركه‌وتنی ئیسلام له ئه‌سپانیا سه‌ریهه‌ڵدا .ئه‌وروپیه‌كان له به‌ر دوو هۆی بنه‌ڕه‌تی له موسلمانه‌كانی ئه‌سپانیا نزیك بوونه‌وه : یه‌كه‌میان دیارده‌ی زانستی له‌وێ به تایبه‌تی پزیشكی! دووه‌میان پرۆسه‌ی فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای زمانه‌وه تۆمه‌ت بۆ ئیسلام بدۆزنه‌وه . له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قی قورئان به زمانی عه‌ره‌بیه , هه‌وڵیانداوه له ڕێگای زمانی ئه‌و ده‌قه‌وه , پیرۆزی ئه‌و ده‌قه له لای تاكی ئه‌وروپی بشێوێنن و گومانی بۆ دروست بكه‌ن.هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنیاته‌ش سه‌ره‌تا قورئان له سه‌ده‌ی پازده به غه‌ڵه‌تی ته‌رجومه‌ی زمانێك له زمانی ئه‌وروپی كرا!
ئه‌و جۆره ڕۆژهه‌ڵاتناسیه له دوای گرتنی غه‌رناته ده‌ركه‌وت .ئه‌وسا تۆقاندنی زمانی عه‌ره‌بی , به تایبه‌تی زمانی قورئان كاری له سه‌ر كرا .ئه‌و تۆقاندنه و كوشتنه عه‌ره‌ب و له پاشان ئه‌و جوله‌كانه‌ی ناسرابوون به جوله‌كه‌ی دۆنمه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی عوسمانی كۆچیان پێكرا .هه‌رچه‌نده تۆقاندنی عه‌ره‌ب و جوله‌كه له دوو وه‌ختی جودا و به دوو سیاسه‌تی جودا كراوه , به‌ڵام ئه‌وه گه‌لانی ئه‌وروپا بوون سیاسه‌تی تۆقاندنی زمانیان به موسلمان و جوله‌كه په‌یڕه‌وكرد.
تۆقاندن و زمانی كوردی
كورد مێژووێكی دوور و درێژی له سه‌ر نه خوێندنه‌وه‌ی زمانه‌كه‌ی له ته‌ره‌ف ئه‌وانی تره‌وه, هه‌یه.تیرۆرزمی زمان پرۆسه‌یه‌كه كورد له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كات , چونكه خۆی له هه‌ناوی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ژیت .حاڵه‌تی داگیركردنی كوردستان وه‌یكردووه گه‌لانی داگیركه‌ر تورك و عه‌ره‌ب و فارس زمانی خۆی وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێكی بكوژی زمانی كوردی له په‌روه‌رده هه‌تا له پۆشاكیش به خۆهێشتی بسه‌پێنێت . ئه‌و میلله‌ته داگیركه‌رانه هه‌وڵیانداوه به توند و تیژی یان به ئاشتی زمانی كوردی له شاره‌كاندا تیرۆر بكه‌ن . بۆیه ده‌ڵێم شاره‌كان , چونكه شاره‌كان به ناوی شارستانیبوونه‌وه ژێده‌رێكی باشن بۆ پیسبوونی زمان به وشه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی تره‌وه , به‌ڵام زمانی كۆمه‌ڵگای گوند پاروێكی هێنده ئاسان نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی شار .سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ئه‌تاتورك پاش له سێ چاره‌گه سه‌ده نه‌یتوانیوه به هه‌موو توند و تیژیه‌ك توركی به سه‌ر زمانی كوردی بسه‌پێنێت .
جۆره‌كانی تۆقاندنی زمان
دوو جۆری سه‌ره‌كی تۆقاندنی زمان هه‌یه :
یه‌كه‌م ,تۆقاندنی ده‌ره‌وه
ئه‌و جۆره تۆقاندنه له سه‌رده‌می ئه‌ستیاگ ده‌ستیپێكردووه به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كوڕی خوشكی له گه‌ڵ ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیان له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كرد و ئه‌ستیاگیان زیندانی كرد.له پاش ئه‌و كوده‌تایه زمان و زمانی ئایین –ئا‌ڤێستا –ئه‌لفبێی كوردی ونكرا یاخود هه‌خامه‌نشینه‌كان –فارسه‌كان- خۆیان كرده خاوه‌نی .ئه‌و بێ ناسنامه‌یی و تۆقاندنه‌ی زمانی كوردی هه‌تا ده‌ركه‌وتنی حوجره‌ی كوردی درێژه‌ی هه‌بوو . جارێكی تر زمانی كوردی له حوجره‌ی كوردی له سه‌ر ده‌ستی مه‌لای كوردی ژیاوه و زمانێك دروستبوو به ناوی زمانی مه‌لایی !هه‌ر به‌و زمانه‌ش پێش هه‌موو گه‌لانی ئه‌وڕوپا , مه‌لایه‌كی كورد زمانی به‌راودی له نێوان عه‌ره‌بی و كوردی و فارسی دانا! هه‌روه‌ها به زمانه بابه تاهیری هه‌مه‌دانی چه‌ند سه‌ده به‌ر له ئینگلیز شیعری پێهۆنیه‌وه!
پاش دابه‌شكردنی كوردستانیش بۆ پێنج به‌ش , ته‌نیا له باشوور نه‌بی, له به‌شه‌كانیدی زمانی كوردی له په‌روه‌رده قه‌ده‌غه‌كرا !به كورتی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی تورك و فارس و عه‌ره‌ب گه‌وره‌ترین تۆقاندنی زمانیان دژ به زمانی كوردی به‌كارهێناوه!
دووه‌م , تۆقاندنی ناوه‌كی
كورد به خۆی بێئه‌وه‌ی هه‌ست بكات تیرۆرزمی زمانی دژی زمانی كوردی به كارهێناوه .ده‌كرێ ئه‌م تۆقاندنه له چه‌ند خاڵێك كورتبكه‌ینه‌وه :
1. فه‌رامۆشكردنی زمانی ستانده‌ر و فه‌رمی له داموده‌زگا تایبه‌ته‌كان ! خه‌ڵك یان به هه‌ڵه له زمانی ستانده‌ر و فه‌رمی-ڕه‌سمی- گه‌یشتووه یان نایه‌وێ له ڕاستی ئه‌و دووه بگات . زمانی ستانده‌ر زمانی خوێندنه , زمانی نووسینه زمانی قسه‌كردن-ئاخاوتن- نییه .ئه‌و جۆره زمانه ته‌نها له په‌روه‌رده ئیشی له سه‌ر ده‌كرێ .له ماڵه‌وه , له میدیا خه‌ڵك ئازاده به چ زارێك و بنزارێك ده‌دوێ.كه له رێگای پلانی زمان زارێك یان بنزارێك هه‌لده‌بژرێدرێ به زمانی ستانده‌ر , كورد له نه‌ته‌وه‌بوون نزیك ده‌كاته‌وه! كه د.ئه‌میر پوور باس له‌وه ده‌كا به په‌سندكردنی زارێك دوو نه‌ته‌وه له نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروست ده‌بێ , ئه‌مه‌شی پێ دیموكراسیه زۆر له نه‌ته‌وه‌بوون له رێگای زمانه‌وه دووره . ئه‌گه‌ر پێی دیموكراسیه‌ت بێ كه( صرب و كروات ) و ( چیك و سلۆڤاك ) له ڕێگای زمانه‌وه هه‌ر یه‌كه‌ی بووته دوو نه‌ته‌وه , كوردیش ئه‌وها ببێته دوو نه‌ته‌وه ئه‌وا پرۆژه‌ی داگیركه‌ران پیاده ده‌كات و هه‌ر خۆی په‌یره‌وی تیرۆرزمی زمانی كوردی ده‌كات . ئه‌و ڕایه سایكس –بیكۆیه‌كی كوردیه! زمانی فه‌رمیش ته‌نیا زمانێكی كارگێریه مه‌به‌ست لێی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ته له سه‌رانسه‌ری وڵات. ئه‌و زمانه‌ش له ماڵه‌وه , بازاڕ قسه‌ی پێ ناكرێ.كه‌واته جووتستانده‌ری پرۆژه‌یه‌كی پڕ تۆقاندنه ده‌رهه‌ق به زمانی كوردی !
2. دایه‌سپۆرای كوردی
له كۆمه‌ڵگای نامۆ و دوور له ده‌سه‌ڵاتی زمانی كوردی پرۆسه‌ی تۆقاندنی زمانی كوردی. پاش مانه‌وه‌ی كورد له‌و كۆمه‌ڵگانه, خۆیان خزمه‌تی زمانی كوردیش بكه‌ن , نه‌وه‌كانیان له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له بیری ده‌كه‌ن .
3. ئه‌و كوردانه‌ی به هه‌ر هۆیه‌كی سیاسی یان ئابووری چوونه‌ته به‌غدا , ته‌هران , دیمه‌شق , ئه‌سته‌مبۆل , نه‌وه‌یه‌كی بێ ئاگا یان نه‌زان له زمانی كوردیان لێده‌رده‌چێ!
4. فه‌رامۆشكردنی زمانی كوردی له خوێندن یان ڕێزنه‌گرتنی زمانی كوردی له لای كورده‌كان یان نووسینه‌وه‌ی یاساكانی په‌رله‌مانی كوردستان به زمانی دی !!ئه‌وانه هه‌موو نموونه‌ی تیرۆركردنی زمانی كوردین.