
مه‌رگی دیكتاتۆر، كۆتایی دراماكه
هه‌رگیز دیكتاتۆره‌كان ئه‌زموون وه‌رناگرن. دیكتاتۆر مه‌خلوقێكه ته‌ماشای ئاوێنه ناكات و هه‌ست ناكات كه وه‌ك ته‌مه‌ن و وه‌ك ڕه‌فتار كۆتایی هاتووه. دیكتاتۆر مه‌خلوقێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن، ئه‌وه‌ی دیكتاتۆر ده‌یكات هه‌رگیز یه‌كسان نیه به خه‌ونی كۆمه‌ڵگه.
بۆ زیاتر له ساڵێك ده‌چێت، سوریا خوێنی لێ ده‌چۆڕێت، به هه‌زاران كه‌س به‌ده‌ستی ڕژێم له‌ناوچوون، كه‌چی سه‌رۆك زۆر به ساده‌یی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ڕۆژی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به سه‌دان منداڵی ولاته‌كه‌ی به‌ده‌ستی سوپا ڕۆژانه له‌ناو ده‌چن. ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه دیكتاتۆر له دۆڵێكه و خه‌ڵك له دۆڵێكی تر. موسیبهتترین كرده‌یه‌ك كه له دیكتاتۆره‌كانه‌وه ده‌یبینین ئه‌وه‌یه كه شوێنی دیكتاتۆر وه‌ك ده‌سه‌ڵات و وه‌ك ڕه‌فتار یه‌كسان نیه به شوێن و ژیان و ڕه‌فتاری خه‌ڵك، ئه‌مه ڕێك ئه‌و دۆخه‌یه كه سوریا پێیدا تێ ده‌په‌ڕێت و بێشك به كۆتایی ئه‌م شانۆگه‌رییه كۆتایی دێت و به‌ره‌ی گه‌ل ( ئیدی له هه‌ر بیر و به‌ره‌یه‌ك بێت) سه‌رده‌كه‌وێت و دیكتاتۆر ده‌چێته زبڵدانی مێژوو.
یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كه له‌م ڕووداوانه‌دا ده‌یبینین ئه‌وه‌یه كه دیكتاتۆر هه‌رگیز ئه‌زموون وه‌رناگرێت. دروست شتێك نیه به‌ناوی ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌لایه‌ن سه‌ركرده ستهمكارهكانهوه. له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا له تونس و مسر و لیبیا دیكتاتۆره‌كان كه‌وتن و به‌چاوی هه‌موو جیهانه‌وه مه‌رگی قه‌زافی ده‌بینین به‌ده‌ست شۆڕشگێڕه‌كانه‌وه، كه‌چی ئه‌م جۆره له ماڵئاوایی دیكتاتۆره‌كان هه‌رگیز نابێته ئه‌زموون بۆ خۆیان و ده‌سه‌ڵات و ڕه‌فتاریان.
ئه‌وه‌ی له سوریا ده‌یبینین هیچ نیه جگه له شانۆگه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه و خوێناوی. شانۆگه‌رییه‌ك بێشك كۆتاییه‌كه‌ی دیاره و به مه‌رگ یان جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه كۆتایی پێ دێت. به‌ڵام ئه‌و ڕاستیه ناشاردرێته‌وه ئه‌م جۆره له شانۆگه‌ری ناشرینترین و تراژیدیترین شانۆگه‌ری دنیای سیاسه‌ت و حوكمڕانین له ناوچه‌كه‌دا.
ماڵئاوایی سه‌ركرده‌كانی دنیای عه‌ره‌بی كۆتایی سهركرهگهڵێكن كه سه‌رده‌مانێك شۆڕ‌شیان بۆ ئازادی گه‌لانی خۆیان كردووه. قه‌زافی سۆڕشگێره گه‌نجه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌تی و موباره‌ك به‌رهه‌می شۆڕشی یۆلیۆی مسره و ئه‌سه‌دیش به‌رهه‌می شۆڕشی حزبی به‌عسه له سوریا، كه‌چی ئێستا ئه‌م سه‌ركردانه خۆیان ده‌بنه سته‌مكار به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه و دواجاریش به جۆرێكی تر شۆڕش ده‌ستپێده‌كاته‌وه دژ به پیاوانی شۆڕشی دوێنێ.
لێره‌وه ئه‌و ڕاستیه ده‌بینین كه بێشك مه‌فهومی شۆڕش گۆڕانی به‌سه‌ر هاتووه. شۆِرشگێڕان له هه‌ر بیر و ئایدیایه‌ك بن بێشك دواجار ده‌بنه دیكتاتۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه. دروست ئه‌وه‌ی له دنیای عه‌ره‌بی دا ڕوویدا و ئێستاش ڕوو ده‌دات شۆڕشه دژ به به‌رهه‌می شۆڕش. بێشك هه‌موو شۆڕش و ڕاپه‌ڕینێك جوانی له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێت به‌ڵكو ڕه‌نگه شۆڕش دواجار نه‌هامه‌تی بۆ خه‌ڵك بێنێت و ئه‌گه‌ر چاوێك نه‌بێت چاودێری شۆڕش بكات بێشك شۆڕش بۆگه‌ن ده‌كات و ده‌بێت خه‌ڵك خۆی بۆ جۆرێكی تر له شۆڕش ئاماده بكات.
شۆڕش پێویستی به چاوێكه بۆ چاودێری. هه‌ر شۆڕشێك چاوه‌كان كوێر بكات كه چاودێری ده‌كه‌ن، بێشك ڕۆژێك دێت خۆشیان به بێ چاو ده‌مێنننه‌وه. شۆڕشی بێ چاو دره‌نگ یان زوو نابووت ده‌بێت. ئه‌وه‌ی له دنیای عه‌ره‌بیدا ڕوو ده‌دات كۆتایی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌یه كه شۆڕش ڕێگه به چاوه‌كان نادات كه چاودێری بكه‌ن. هه‌ر شۆڕشێك چاوێك نه‌بێت چاودێری بكات، دره‌نگ یان زوو ده‌بێت كۆتایی شانۆگه‌رییه‌كه ببینین. ئه‌وه‌ی له سوریا ڕوو ده‌دات گومان شانۆگه‌رییه‌كه هێشتا نه‌گه‌یشتۆته كۆتایی، به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی دیاره. جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن سه‌رۆكی سته‌مكاره‌وه، به مه‌رگ یان به هه‌ڵهاتن.
Azizrauf75@yahoo.com