Skip to Content

Saturday, May 21st, 2022

یاری ماڵه‌ باجێنه‌ … عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌زنجی

Closed

 

 

 

كۆڤین و هاوڕێكانی

به‌ خرشی و شادمانی

ڕۆژێكیان له‌به‌ر ده‌رگا

به‌ كۆمه‌ڵ له‌ یه‌ك جێگا

دۆشه‌كێكیان دانا بوو

لێی دانیشتبوون هه‌موو

سازیان دابوو له‌و شوێنه‌

یاری ماڵه‌ باجێنه‌

یه‌كێك بابه‌ و یه‌ك دایه‌ 

بێده‌نگ هه‌ر یه‌ك له‌ لایه‌ 

یه‌ك دووانێكیان میوان بوون

هه‌تاكو بڵێی جوان بوون

یه‌كێكیان مامۆستا بوو

قوتابی لا وه‌یتا بوو

یه‌كێكیان داپیره‌ بوو

ده‌وریان لێ دابوو هه‌موو

چیرۆكی ده‌گێڕاوه‌

قاقا بوو له‌ گشت لاوه‌ 

ئیتر دوای یاری كردن 

هه‌موو چوون بۆ ده‌ست شتن

كاتێك سفره‌ ڕاخرا

خواردنیش دابه‌شكرا

بێده‌نگ و وریا و هێمن

بۆ(چێشته‌ قولێ) خواردن

به‌ جوانی دانیشتبوون

له‌ په‌پووله‌ و گوڵ ده‌چوون

چونكه‌ بێ كینه‌ و ژیر بوون

تابلۆیه‌كی دڵگیر بوون

خۆشه‌ویستی و هاوكاری

ڕێز و پاكی ناو یاری

دیاری ماڵه‌ باجێنه‌ن 

له‌ به‌رزیدا بێ وێنه‌ن

* * *

كوردستان

 

كـــــوردستانه‌ كـــوردستان

خــــــــاكه‌ پیرۆزه‌كــــه‌ی من

خۆشـــــــــه‌ویسته‌ و بێ وێنه‌

نیشـــــــــــــــتمانێكه‌ مه‌زن

***

بستێك له‌م خاكه‌ جــــــوانه‌ 

لای من گشــــــــت دنیا دێنێ

با هه‌موو هــــــــه‌وڵ بده‌ین

تا به‌ جــــــــــــوانی بمێنێ

هه‌ركه‌س له‌ كـــــــــاره‌كه‌یدا

دڵســـــــــــۆزی خۆی بنوێنێ

***

بڕیار بێت له‌ ئێســـــــــتاوه‌

منی بچكۆله‌ و چــــــــــالاك

هه‌وڵی خۆم بخه‌مــــــــه‌ كار

بۆ سه‌ربه‌رزی گه‌ل و خــــاك

تا ناوی كوردســـــــــــتانم

گه‌ش بێت وه‌ك خۆری روناك

***

من دڵنیام گه‌ر هـــــــــــه‌موو

دڵسۆزانه‌ كار بكــــــــــــه‌ین

خۆمان ئاسووده‌ و ســــه‌ربه‌رز

كوردستانیش پێش ده‌خــه‌ین

دوژمنانی ئه‌م گــــــــــه‌له‌ش

به‌ یه‌كبوون له‌ ناو ده‌بــــه‌ین

 

7/6/2008 

 

 

Previous
Next