
ئه‌لفبای فه‌رهه‌نگیی و زمانیی
له نێو كورد سێ جۆر ئه‌لفبێ هه‌ن: كوردی له كوردستان باشوور و رۆژهه‌ڵات به‌كاردێ، ئه‌لفبای لاتینی له باكوور و رۆژئاوای كوردستان، هه‌روه‌ها له هه‌ندێ گۆڤاری باشووریش به‌كاردێ، ئه‌لفبای سلاڤی (ئه‌م جۆره ئه‌لفبایه ) زیاتر له ناو كورده‌كانی سۆڤیه‌تی پێشوو به‌كاردێ. ئه‌م نووسینه له لایه‌نی نێگه‌تیڤ پۆزه‌تیڤی ئه‌و ئهلفبایانه نادوێ، به ڵكو هه‌وڵده‌دات هه‌ڵه‌یه‌كی باو Common Mistakes راست بكاته‌وه كه زۆرێك له فه‌رهه‌نگنووسان و نووسه‌رانی كورد دووچاری بوونه. ئه‌وه‌یش له یه‌ك جیا نه‌كردنه‌وه‌ی ئهلفبَی فه‌رهه‌نگیی و زمانییه.
بێگومان هه‌موو زمانێك ئهلفبایهكی هه‌یه به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌لفبایه زمان داده‌رێژرێت، ئه‌م جۆره ئه‌لفبایه له ناو قوتابیان به (abcd ) ناسراوه‌و ته‌واوی پیته‌كانی زمانێك ده‌رده‌خات، به‌واتای له‌م جۆره ئهلفبایهدا هه‌ردوو جۆره پیت بزوێن و نه بزوێن consonant- vowel هه‌تا نیمچه ڤاولیش quasi-vowel له خۆ ده‌گرێ، هه‌ر له پیته‌كانی ئه‌م ئهلفبایهش ده‌نگ درووست ده‌كرێن، فۆنیم و ده‌نگ كه له و پیتانه‌وه دروست ده‌كرێن، پێكه‌وه وشه‌یان لێ دروست ده‌كرێت، ئه‌دگارێكی تری ئه‌و پیتانه ئه‌وه‌یه ده‌كرێ له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست وكۆتایی وشه بێت به شێوازێكی تر ئه‌و پیتانه له هه‌موو وشه‌یه‌كی زمانه‌كه‌دا هه‌ن هه‌روه‌ها دیارده‌یه‌كی ده‌نگسازی هه‌یه كه له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر جودایه، ئه‌ویش دیارده‌ی هه‌بوونی ئه‌لفۆنه allophone، ئه‌له‌فۆن گۆكردنی فۆنیمێكه به چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاوازه‌وه ئه‌و پۆلیدهنگییه واتای وشه‌كه ناگۆڕێت، به‌ڵام بۆ نموونه، ئه‌وه‌ی پۆلیدهنگییه له ئینگلیزی‌دا له كوردیدا تاك فۆنیمییه هه‌ردوو پیتی (ڕ ) و (ل ) چ به قه‌ڵه‌و یان لاواز بیخوێنینه‌وه له ئینگلیزی‌دا واتا ناگۆڕێت، به‌ڵام له كوردیدا هه‌ریه‌كه له‌م دووه تاكفۆنیمییه بۆیه شێوه‌ی كۆ كردنیان واتا ده‌گۆرێت. .
هه‌رچی ئه‌لبای فه‌رهه‌نگیه له زۆر رووه وه له ئه‌لفبای زمانه‌وه جودایه، ئه‌لفبای فه‌رهه‌نگی هه‌موو ئه‌لفبای زمانی ناگرێته‌وه، ئهلفبلی فه‌رهه‌نگی ته‌نیا ئه‌م پیتانه ده‌گرێته‌وه كه توانایان هه‌یه له سه‌ره‌تای وشه بێن، ئه‌مه‌ش هه‌رته‌نها نه‌بزوێنه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو بزوێنهكانیش ده‌گرێته‌وه، هه‌ردوو پیتی (ڕ ) و (ل ) زۆری وشه‌سازی كوردی پێكدێنن، نابنه به شێك له ئه‌لفبای فه‌رهه‌نگی، چونكه كورد وشه‌ی نییه به (ڕای لاواز ) و (لامی قه‌ڵه‌و ) ده‌ست پێ بكات، هه‌روه‌ها له كوردیدا هه‌ردوو پیتی (و ) و (وو ) دوو ده‌نگی جودا پێكدێنن، هه‌ردوو وشه‌ی (كوڕ ) و (كووڕ ) ته‌واو له یه‌ك جودان، به‌ڵام له ئه‌لفبای فه‌رهه‌نگیدا ده‌بنه یه‌ك ،چونكه وشه‌ی نوێ پێكناهێنن، هیچ گۆرانێكی واتایی له نێوان (وشه ) و (وشه ) به (وته ) و (ووته ) دا دروست نابێ، به‌ڵام له ئه‌لفبای زمانییدا دوو فۆنیمی له یه‌ك جودان.
فه‌رهه‌نگه كوردییه‌كان تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو جۆری ئه‌لفبا
فه‌رهه‌نگنووسانی كورد وێرای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌لفبای تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ژماره‌ی پیته‌كانیش كۆك نین، گه‌وره فه‌رهه‌نگ نووسی كورد شێخ موحه‌مه‌دی خاڵ له فه‌رهه‌نگه سێ بهرگیهكهیدا ده‌نووسێ : زمانی كوردی (27 ) پیتی هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن: (أ ب پ ج ح خ د ر ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق ك گ ل م ن و ه ی ) هه‌رچی مامۆستا فازیل نیزامه‌دینه هه رچوار پیتی (ح ع غ ق ) به كوردی دانانێ و ژماره‌ی پیته‌كانی ده‌كاته (23 ) پیت، هه‌رچی مامۆستا هه‌ژار موكریانیه ژماره‌ی پیته‌كان ده‌كاته (31 ) پیت.
به‌مه‌ش هه‌ردوو ئهلفبایهكه تێكه‌ڵ ده‌كات : (هه‌مزه بێ پێ تێ جیم چێ حێ خێ دال ریبزرگ زێ ژێ سین شین عین غین فێ ڤێ قاف كاف گاف لام لام بزرگ میم نون واو واوی مجهول هێ یێ یای مجهول ) هه‌رچی مامۆستا گیوی موكریانیه له فه‌رهه‌نگی كوردستان ئه‌لفبای فه‌رهه‌نگی ئاوا ده‌نووسێ: (ا ب پ ت ج چ ح خ د ڕ ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق ك گ ل م ن و ه ی) وێرای ئه‌مه‌ش فه‌رهه‌نگنووسانی كورد له سه‌ر ژماره‌ی پیته‌كان ، هه‌روه‌ها جۆری ئهلفبایهكه كۆك نین، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه به بیانوویه‌ك پێتێك زیاد ده‌كات، یان كه‌م ده‌كات مامۆستا فازیل نیزامه‌دین هه رچوار پیتی (ح ع غ ق ) به كوردی دانانێ و ده‌ڵێ هاتوونه‌ته ناو زمانی كوردیه‌وه، گیوی موكریانیش (ع غ ) به كوردی دانانێ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێكردووه له زۆر شوێن (ح غ ) تێكه‌ڵ بكات.
هه‌رچی مامۆستا خاڵ و مام هه‌ژاره ئه‌وه هه‌ر چوار پیتیان به كوردی داناوه و په‌یڤیان بۆ هه‌ر چوار پیت هێناوه‌ته‌وه، مامۆستا خاڵ له‌و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌دا وشه‌ی بۆ چوار پیته هێناوه‌ته‌وه(ح47-57 )، (ع357-361 )، غ362-364 )، (ق541-594 ) له فه‌رهه‌نگی شاره‌زووری د. شه‌فیق قه‌زاز دا وشه بۆ ئه‌م چوار پیته هێنراوه‌ته‌وه، له له فه‌رهه‌نگی كوردستانش له لاپه‌ره (341-350 ) وشه بۆ پیتی (ح ) هێنراوه بۆ پیتی (ق )یش له لاپه‌ره (682-727 ) وشه بۆ پیته هه‌یه.
پێشنیار
به حوكمی ئه‌وه‌ی نووسه‌ر ی ئه‌م چه‌ند دێره، چوار پێنج ساڵه خه‌ریكی كاری فه‌رهه‌نگ نوسینه، ئه‌وه له پرۆسه‌ی فه‌رهه‌نگ نووسیندا بۆی ده‌ركه‌وتووه كه زۆربه‌ی فه‌رهه‌نگه كوردییه‌كان ته‌واو ڕه‌چاوی ئه‌لفبای فه‌رهه‌نگی ناكه‌ن، بۆ یه زۆر گرنگه فه‌رهه‌نگ له سه‌ر بنه‌مای ئه‌لفبای فه‌رهه‌نگی بنووسرێت، هه‌روه‌ها زۆر گرنگه له سه‌ر رێزبه‌ندی پیته‌كانیش هاو ئاههنگییهك هه‌بێت هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن – نیمچه – نه‌بزوێن زۆر گرنگه، چونكه ئه‌مه‌ش له ڕۆنانی وشه‌دا ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت.
له كۆتایدا كه ده‌لێین “فه‌رهه‌نگی كوردی ” ده‌بێ فه‌رهه‌نگی هه‌موو كورد بێت نه‌ك ته‌نیا زارێك، ئه‌مه‌ش زمانی ستانده‌ر به هێز ده‌كات هه‌ر بۆ نموونهله فه‌رهه‌نگی كوردی – كوردی ؛ كوردی ناوه‌ند له پیتی (ڤ ) زۆر هه‌ژاره، به‌ڵام كرمانجی سه‌روو زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده له‌م پیته‌دا، بۆیه به به‌كارهێنانی هه‌ر ئه‌م دوو زاره سه‌ره‌كییه‌ی باشووری كوردستان، زۆر وشه‌ی كوردی له فه‌وتان ڕزگار ده‌بێت.