
له دوای کۆچی تۆ…… لاوێن ئه‌مانی
له دوای کۆچی تۆ ئازیزم
رۆژانی نه‌شئه و سه‌رسامی
رۆژانی خه‌ون و بێداری و
ئه‌و رۆژانه‌ش که عه‌شق
له سڵاوێکی شه‌رمنانه‌دا خۆی دووباره ئه‌کرده‌وه،
جێیانهێشتم و
به‌ره‌و مه‌مله‌که‌تی نه‌مان کۆچیان کرد…
بۆیه ئێستا ته‌نیا من ماوم و
ده‌لاقه سارده رووگرژهکه ى ژووره‌که‌م و
کۆمه‌ڵێک خه‌یاڵی ژاکاوى خه‌مۆک.
ئه‌مێستاکه و له دوای کۆچی تۆ ئازیزم، هه‌موو جارێ
به بڵێسه‌ی غوربه‌ت و ته‌نیایی ده‌روونم
خه‌مه‌کانم ئه‌توێنه‌وه و له چاوانما
دڵۆپ دڵۆپ ئه‌بن به ئاو و دێنه خوار.
ئازیزه‌که‌م له‌و رۆژه‌وه که تۆ رۆیشتیت
چیتر له‌م هه‌واره ده‌نگێک نایه‌ت،
جگه له گڤه‌ی تاریکی و
ناڵه ناڵی ئه‌و دره‌خته پڕگهڵایهی ناو باخچه‌که
که تای زه‌ردی گه‌ڵا رێزانی گرتووه،
له‌گه‌ڵ شیوه‌نی ئه‌و هه‌ورانه‌ی
که وه‌ک ئاپۆڕه‌ی تازێباران
له چاوه‌ڕوانیدان بۆ ساتی داباران.
له دوای کۆچی تۆ ئازیزم
خۆره‌تاوی وڵاتی دڵم
بۆته دیلی شه‌خته و سه‌هۆڵبه‌ندانی ته‌نیایی و
لێوه‌کانیشم، هێنده تینووی نمه بارانی ماچێکن
که چه‌شنی په‌ڕه‌ی گوڵێک سیس و ژاکاو هه‌ڵگه‌ڕاون،
ده‌سته‌کانیشم له دوای تۆ
له‌گه‌ڵ هیچ ده‌ستێکی تردا جووت نه‌بوون،
ئه‌وان ئێستاکه، گۆڕستانێکن
که یه‌ک به یه‌ک، یاده‌وه‌ری په‌نجه‌کانی تۆیان
له ناو خۆیان دا ناشتووه.
له دوای ئه‌تۆ ته‌مه‌نیشم، هه‌ر زۆر زوو
که‌وته ئه‌وینی میلی کاتژمێره دیواریهکه و
ساڵانێکیش، مه‌جنون ئاسا به دوای ئه‌ودا ڕێگه‌ی بڕی و
بۆ هیچکاتیش پێی نه‌گه‌یشت،
هه‌ر بۆیه، ئه‌ویش ئێستاکه
وا خه‌ریکه ئۆقیانووسی پیری جێ ده‌هێڵێ و
له که‌ناره‌کانی مه‌رگ ئارام ده‌گرێت…