جه‌سته وه‌ك نیشتمانێكی ئازادله‌شیعری(رووت بوونه‌وه‌ی_هیرۆكوردە)دا
جه‌سته‌ی ژن , هه‌میشه ئه‌و نیشتمانه داگیركراوه بووه,كه پیا‌و خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێت‌وهاوشێوه‌ی موڵكی خۆی ته‌ماشای ده‌كات. له كاتێكدا جه‌سته‌ی هه‌رژنێك به‌رله‌وه‌ی نیشتمانی پیاوێك بێت, ناسنامه‌و نیشتمانی خودی ژن خۆیه‌تی.وه‌ك چۆن پیا‌و جه‌سته‌ی خۆی به ته‌نیا به هی خۆی ده‌زانێت ,ئه‌وا بۆژنیش جه‌سته‌ی خۆی هی ئه‌وه به‌ته‌نیا.له كۆمه‌لگا دواكه‌ووتوه‌كانداو كوردیش وه‌ك یه كێك له‌و كۆمه‌لگایانه,جه‌سته‌ی ژن هه‌ر ته‌نیا ئاماژه‌یه‌كی بایۆلۆژی‌و فسیۆلۆژی نییه, كه هێمایه بۆ پێكهاتی مرۆڤ.به‌ڵكو ره‌هه‌ندێكی دیكه‌شی هه‌یه, كه ویش به ستنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌سته‌یه‌یه, به تێرمی شه‌ره‌ف. له كۆمه‌لگای ئێمه‌دا, هه‌موو ماناكانی شه‌ره‌ف بچوك كراوه‌ته‌وه, له جه‌سته‌ی ژن.بۆیه دۆراندنی ئه‌و جه‌سته‌یه, به مانای دۆڕاندنی شكۆی بنه‌ماڵه‌وخێل‌و عه‌شیره‌ت‌وته‌نانه‌ت چه‌مكی شه‌ره‌فیش.به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش پارێزگاریكردنی, به‌مانای پارێزگاری ئه‌و چه‌مكانه دێت. له كاتێكدا, ئه‌وه‌ی شكۆی بنه‌ماڵه,ده‌ڕمێنێت, جه‌سته‌ی ژن نییه, به‌ڵكو به كۆیله بوونی جه‌سته‌ی ژنه. به‌ده‌ربرینێكی تر,كاتێ مرۆڤ, مرۆڤێكی تر ده‌كاته كۆیله‌ی خۆی‌وهه‌موو ئازادی‌وسه‌ربه‌ستیه‌كانی به هی خۆی ده‌به‌ستێته‌وه, له‌و ساتانه‌دا مانایه‌ك‌و به هایه‌ك بۆ جه‌سته‌ی ژن نامێنێته‌وه, ئا له‌و كاتانه‌دا شكۆی مرۆڤ‌وكۆمه‌لگه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ژن به كۆیله‌ی خۆمان بزانین‌و له هه‌مان كاتیش‌دا,به پارێزه‌ری شه‌ره‌ف.سنووری ئازادیه‌كانی مرۆڤ له‌وێوه كۆتایی دێت, كه ئازادیه‌كانی یه‌كێكی تر ده‌ستپێده‌كات.كاتێ ئازادیمان نه‌دا ژن‌وهاوشێوه‌ی كۆیله‌یه‌ك, سنوورمان له به‌رده‌م دانا,ئه‌و ساتانه شوناسی ژن‌بوون ده‌دۆرێت.ئایا رێی تێده‌چێت كۆیله شه‌ره‌فی مرۆڤه‌كان بپارێزێت؟شكۆی پیاوه‌كان به‌وه ناڕمێت ژن ئازاد بێت,به‌ڵكو به‌وه ده‌ڕمێت ژن بكاته كۆیله‌و بیچه‌وسێنێته‌وه. مادامه‌كێ ژنیش وه‌ك پیا‌و مرۆڤه,ئیدی وه‌ك ئه‌ویش مافی بوون‌وژیانی هه‌یه.جه‌سته‌ی ژن مولكی ژن خۆیه‌تی نه‌ك نیشتمانی پیا‌و. ئێمه‌چونكه جه‌سته‌ی ژن به نیشتمانێكی داگیركراوی خۆمان ده‌زانین, ئیدی به‌لامانه‌وه ئاسایه چۆنمان بوێت به‌و شێوه‌یه بڕوانینه ژن.له‌و روانگه‌یه‌وه جه‌سته‌ی ژن هێنده‌ی ئامرازێكه له تێروانینی پیاودا, بۆ تێركردنی ئاره‌زووه ئیرۆتیكیه‌كانی هێنده ده‌لاله‌تی شوناسی مرۆڤێك ناگه‌یه‌نێت كه ناوی ژنه.بۆیه ئه‌وه ژن نییه كه‌خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆیه‌تی,به‌لكو ئه‌وه پیاوه‌كانن,گه‌ر بۆیان بلوێت, جه‌سته‌ی هه‌موو ژنانی دنیاده‌كه‌نه نیشتمانی خۆیان‌وخۆشیان ده‌بن به پاشا‌و فه‌رمانره‌وای ئه‌و نیشتمانه‌وته‌راتێنی تیادا ده‌كه‌ن!لێره‌وه‌ش هه‌میشه شه‌ری ژن,له‌كۆمه‌لگا دواكه‌وتوه‌كاندا,شه‌ری ئازادكردنی ناسنامه‌و سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌یه,كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیا‌و دایه.هه‌میشه له‌كۆمه‌لگا دواكه‌وتوه‌كاندا, ژن بوونه‌وه‌رێكی چه‌وساوه‌وبێ ماف بوه.بوونه‌وه‌رێك كه مانا‌وشوناسه‌كانی بوونی به ستراونه‌ته‌وه, به شوناسی پیا‌و.بۆیه ئازادیه‌كانیشی دواجار له‌و سنووره ده‌ست پێده‌كات كه پیا‌و بۆی دیاری ده‌كات‌وله‌و شوێنه‌ش كۆتایی دێت كه ئه‌و مه‌به‌ستیه‌تی.كه‌واته ئازادیه‌كانی ژن, مافێك نییه په‌یوه‌ست به ژن خۆی, به قه‌د ئه‌وه‌ی پێدراوێكی پیاوه‌بۆی. كه‌واته ئازادی ژن, به‌رله‌وه‌ی مافێكی سر‌وشتی ژن خۆی بێت, هاوشێوه‌ی ره‌گه‌زه‌كه‌ی دیكه كه پیاوه,ئه‌وا له ده‌ستی خودی پیا‌و خۆیدایه.لێره‌وه‌ش له بڕی ژن, ئه‌وه پیاوه بریار ده‌دات‌و سنووره‌كانی ژیانی بۆ دیارده‌كات.ژنیش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه سروشتیه‌ی خۆی به ده‌ست بێنێته‌وه, كه ئه‌ویش ئازادییه,بێگومان ده‌بێ شه‌ری په‌تریاكیه‌ت‌وتێروانینی چه‌قبه‌ستووی نێر سالاریانه بكات له كۆمه‌لگادا.به‌ومانایه‌ی ئه‌و تێروانینه چه‌قبه‌ستوه‌ی پیا‌و بگۆرێت, كه بۆ جه‌سته‌ی ژن هه‌یه‌تی‌و جه‌سته وه‌ك ئامرازێك له خزمه‌تی خۆیدا ده‌بینێت.كاتێكیش ئه‌و تێروانینه دروست بوو, ئیدی ژنیش ده‌بێته‌وه خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆی.له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین, خه‌می ژن هه‌میشه خه‌می گه‌رانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ژنێتی‌ومرۆڤبوونیه‌تی.ژنان له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا, چونكه وه‌ك سێبه‌ری پیا‌و ته‌ماشا ده‌كرێن‌و بوونیان به بوونی پیاوه‌كان ده‌به سترێته‌وه, ئیدی هه‌میشه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی دیكه‌ی جیا له پیاوه‌كان, وێنا ده‌كرێن.بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پاشكۆبوونه‌ی ژنیش بۆ پیاوه‌كان,كۆتایی بێت,ده‌بێ ژن خۆی هه‌وڵی ئازادكردنی ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی خۆی بدات.ئازادی ژنان, مافێك نییه پیا‌و بیدات,به ڵكو شه‌رێكی یه كلاكه‌ره‌وه‌یه,كه ده‌بێ ژن بیكات. هه‌موو شه‌رێكیش قوربانی دانی ده‌وێت,بێگومان شه‌رێكیش له پێناو ئازادی‌وسه‌ربه‌ستی ناسنامه‌ی مرۆڤ خۆی بێت,ئه‌وا شه‌رێكی ره‌واو پیرۆزه.شیعری(رووت بوونه‌وه)*هه‌وڵێكه بۆ ئازاد كردنی جه‌سته‌ی ژن,له هه‌موو ئه‌و ته‌وق‌وكۆتانه‌ی پیاوبۆی دروستكردوه.هه‌وڵێكه بۆ گۆرینی ئه‌و تێروانینه ئیرۆتیكیه‌ی پیا‌و كه جه‌سته ته‌نیا,له پرۆسیسێكی سێكسی كورت ده‌كاته‌وه, كه هێنده‌ی پرۆسه‌یه‌كه ژن تیایدا قوربانیه‌وپیاویش جه‌لاد, هێنده ده‌لاله‌تی ,سۆز‌وپه‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی جیا ناگه‌یه‌نێت.بۆیه له پرۆسه‌ی سێكسی‌دا,به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو,جه‌سته‌ی ژن, نیشتمانی داگیركراوی پیاوه. ئه‌گه‌رچی خودی ژن خۆی له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا,هیچ شوناسێكی نییه‌و هه‌موو بوونی په‌یوه‌ست ده‌كرێت به پیاوه‌وه, ته‌نانه‌ت به ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی ژیانیشه‌وه. بۆیه به بۆچوونی من وه‌ك خوێنه‌رێك, شیعری( رووت بوونه‌وه) هه‌وڵێكه بۆ رزگاركردنی جه‌سته‌و گێرانه‌وه‌ی ئازادیه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆی.به ده‌ربرینێكی تر , ئه‌گه‌رهه‌ردوو ره‌گه‌ز ته‌واوكه‌ری ژیانی یه كتری بن, ئه‌وا ئازادی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وی تر بۆ هه‌ردوو كیان گرنگه. له نێو ئێمه‌دا, چونكه زۆرجار ژن,دوور له‌ویست‌و خه‌ون‌و ئیراده‌ی خۆی,په‌یوه‌ست ده‌كرێت به پیاوێكه‌وه, ئیدی له‌و ساتانه‌دا هه‌رچی ئازادی‌وسه‌ربه‌ستی خۆی هه‌یه,له‌ده‌ستی ده‌دات. ئه‌مه‌ش هێنده‌ی پرۆسه‌یه‌كی داگیركاری‌وكوشتنی خه‌ونه ره‌نگاو ره‌نگه‌كانه,مانای تێكه‌ڵاوبوونی دوو مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت, له رووی جه‌سته‌یی‌و روحیه‌وه.بۆیه كاتێ ژن دوور له ئازادی هه‌ڵبژاردن‌وخواستی خۆی, ده‌لكێنرێت به پیاوێكه‌وه, ئه‌وا جه‌سته‌وبگره روحیش وه‌ك نیشتمانێكی داگیركراویان لێدێت‌وهه‌میشه له‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دایه ئازادیان بكات.وه‌لێ بێگومان گه‌یشتن به ئازادی, یاخیبوون‌وبوێری‌وهاتنه‌وه به‌گژكلتووری پیا‌و سالاری ده‌وێت.گه‌یشتن به ئازادی تێكشكاندنی هه‌موو ئه‌و تابوت‌وسنوورانه‌ی گه‌ره‌كه, كه له به‌رده‌م ژن كێشراون.ژن بۆئه‌وه‌ی, شوناسی خۆی له ده‌ستی پیا‌و, ئازاد بكات,ده‌بێ شه‌ڕی مه‌حاڵ بكات.ده‌بێ قوربانی به‌رده‌وام بدات, تا ئه‌و دنیابینیه لای پیا‌و دروست بكات, كه‌ئه‌ویش وه‌ك ئه‌و مرۆڤه‌وجه‌سته‌ی خۆی هی خۆیه‌تی‌و نیشتمانی خه‌فه‌كردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كانی پیاونییه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش, ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ئازادبوون بدات.ئازادبوون له ده‌ست پیا‌و,كۆمه‌لگه,ترادیسیۆن,كلتووری په‌تریاكی.ده‌بێ شه‌ری هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه بكات, تا بتوانێت ئازادی وسه‌ربه‌ستی زه‌وتكراوی خۆی له ده‌ست پیاوه‌وه ده‌ربێنێ.له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه,سه‌ره‌تا ده‌بێ له چوارچێوه‌ی ئه‌و سنووره كۆمه‌ڵایه تیانه‌وه ده‌ربچێت,كه له به‌رده‌میدا كێشراون.بۆیه(هێرۆ)ی شاعیر, به‌و په‌ڕی بوێری‌و یاخیبوونه‌وه ده‌ڵێت:_
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م گۆشه‌یه‌ی لێی دانیشتووم..
یه‌ك..یه‌ك
جله‌كانی سه‌ره‌وه‌و ژێره‌وه‌م..
له خۆم ده‌كه‌مه‌وه…
خه‌یاله‌كانت ده‌پۆشم..رووتترده‌بمه‌وه…
بێگومان رووتبوونه‌وه,وه‌ك كردارێكی داماڵینی جه‌سته, به‌بێ ئازادبوونی شوناسی مرۆڤ, له كۆمه‌لگه‌دا روونادات. ده‌بێ ئه‌و زیندان‌وسنووره ده‌ستكردانه,تێكبشكێنین كه له به‌رده‌م رووتبوونه‌وه,داندراون.ئه‌م كرداره په‌یوه‌سته به ئازادبوونی شوناسی مرۆڤ. مرۆڤ ئه‌و كاتانه ده‌توانێت هه‌موو خه‌ونێك ببینێت‌و هه‌رچیه‌كیش دڵی بخوازێت بیكات,كه ئازادبوو.شاعیریش بۆ ئه‌وه‌ی له‌و گۆشه‌یه ده‌ربچێت, سه‌ره‌تا ده‌بێ خود‌وشوناس ئازاد بكات.لێره‌دا ده‌شێ ئه‌و گۆشه‌یه‌ی شاعیر گوزارشتی لێكردوه,هێمایه‌ك بێت, بۆ هه‌موو ئه‌و چوارچێوه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ژیانی ژن,كه سنوور له‌به‌رده‌م ئازادیه‌كانی دائه‌نێن.كاتێكیش ئه‌و چوارچێوه كۆمه‌ڵایه‌تیه جێدێڵێت,ئیدی ژیانی ئه‌و یش ئازاد ده‌بێت.چونكه گۆشه گوزارشتێكه بۆ پانتایه‌كی جوگرافی دیاریكراو,كه مرۆڤ ناتوانێت له‌و سنووره‌وه ده‌ربچێت, كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆشه‌یه دایه.بۆیه ده‌بینین كرداری فرێدانی جله‌كانی سه‌ره‌وه‌و ژێره‌وه,له‌و ساته‌وه ده‌ست پێده‌كات, كه گۆشه‌كه جێدێڵێت.واته جێهێشتنی ئه‌و شوێنه په‌یوه‌سته به ئازادبوونه‌وه.مرۆڤ ئه‌و كاته ده‌توانێت,شوێنگه‌یه‌ك جێبێڵی, كه ئازادبوو. ئه‌و كاته‌ی ئازادیه‌كانمان په‌یوه‌سته, به كه‌سێكی تره‌وه ئه‌سته‌مه بتوانین,هه‌رشتێك مه‌به‌ستمان بوو بیكه‌ین.بۆیه ده‌بینین شاعیر دوای ئه‌وه‌ی گۆشه‌كه جێدێلێت,ئه‌و كاته جله‌كان له خۆی ده‌كاته‌وه.بێگومان لێره‌دا كرداری داماڵینی جه‌سته‌ی شاعیر, هێنده‌ی ده‌لاله‌تێكی واتایی هه‌یه, هێنده گوزارشت نییه بۆ خودی كرداری راسته قینه‌ی رووتبوونه‌وه. به ده‌ربرینێكی تر, رووتبوونه‌وه لێره‌دا, كرداری ده‌رخستنی جه‌سته‌ی مرۆڤ نییه به رووتی, هێنده‌ی هێمایه‌كه بۆ ئازادبوون‌و یاخیبوون‌وتێكشكاندنی سنووره كێشراوه‌كانی به‌رده‌م ژن.به‌ده‌ربرینێكی تر, پۆشینی هه‌رجۆره جل‌و به‌رگێك, به‌شێكه له ئازادیه‌كانی مرۆڤ.به هه‌مان روانگه‌شه‌وه داماڵینیشی دیسانه‌وه په یوه‌سته به ئازادیه‌كانی مرۆڤ. بۆیه كاتێ شاعیر ده‌یه‌وێت,جله‌كانی سه‌ره‌وه ژێره‌وه‌ی خۆی فرێبدات,مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت,كه به گژكلتووری پیاوسالاری ده‌چێته‌وه‌و یاخی ده‌بێت.ده‌یه‌وێت نیشانی بدات, كه جه‌سته‌ی ژن وه‌ك به شێك له شوناسی ژن,مولكی خۆیه‌تی نه‌ك نیشتمانی داگیر كراوی پیا‌و.كه ئه‌مه‌ش به شێكه له ئازادبوونی شوناسی مرۆڤ خۆی. به‌و پێیه‌ی مرۆڤ هه‌ركاتێ ئازاد بوو هه‌چیه‌ك مه‌به‌ستی بوو ده‌توانێ بیكات. به‌ڵام بێگومان جه‌سته ئازاد نابێت, ئه‌گه‌ر هزری مرۆڤ خۆی ئازاد نابێت,هزریش ئازاد نابێت ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا هه‌موو ئه‌و حه‌رامكراوانه تێك نه شكێندرێت, كه ده‌وری مرۆڤیان داوه. بۆیه مرۆڤ ئازاد نابێت, ئه‌گه‌رسه‌ره‌تا له ناخ‌وهزری خۆیه‌وه ئازاد نه‌بێت. ده‌بێ سه‌ره‌تا ئه‌و ئازادیه له ناخیدا بونیاد بنێت, ئه‌وكات ده‌توانێت له‌ده‌ره‌وه‌ش ئازاد ببێت.بۆیه كاتێ شاعیر ده‌زانێت, جه سته ئازاد نابێت ئه‌گه‌ر هزر ئازاد نه‌بێت,كه هزریش ئازاد بوو,ئه‌وا شوناسی مرۆڤ ئازاد ده‌بێت.بۆیه ئه‌مجاره‌یان ده‌ڵێت:_
به‌رووتی ده‌چمه ده‌ره‌وه..
ده‌ره‌وه‌ی ماڵ نا!!
ده‌ره‌وه‌ی خۆم…
له نێوان ده‌ره‌وه‌ی ماڵ, وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراو‌و,ده‌ره‌وه‌ی خۆی, شاعیر سه‌ره‌تا ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی خۆی. واته هزری له‌و هه‌موو كۆت‌وبه‌ندانه رزگار ده‌كات,كه‌له‌به‌رده‌میدان. كاتێكیش ئازادی له ناخی خۆیه‌وه بونیاد نا,ئه‌و سا ده‌توانێ له ده‌ره‌وه‌ی ماڵیش ئازاد بێت.بۆیه گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین شاعیر سه‌ره‌تا هزر‌و ناخی ئازاد ده‌كات, دواتر جه‌سته‌ی. ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆچوونه‌ی ئێمه ده‌گه یه نێت,كه جه‌سته ئازاد نابێت ئه‌گه‌ر هزر ئازاد نه‌بێت. چونكه ئه‌وه هزره شه‌ری ئه‌و كۆت‌و به‌ندانه ده‌كات,كه هه‌وڵی كۆیله كردنی جه‌سته ده‌ده‌ن. جه‌سته‌ی ئازاد, به هزری نا ئازاده‌وه, هیچ مانایه‌كی نییه.لێره‌وه‌ش سه‌ره‌تا ده‌بێ,هزر ئازاد بكه‌ین.ئه‌و سات جه‌سته ئازاد ده‌بێت.ئازادی مرۆڤه‌كان په‌یوه‌سته به خۆیانه‌وه.بۆیه شاعیرسه‌ره‌تا ناخی خۆی ئازاد ده‌كات.وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه ئازادی مافێك نییه,پێی بدرێت,به‌قه‌د ئه‌وه‌ی شه‌ری نێرسالاری‌وترادیسیۆنی كۆمه‌لگه‌یه. ئه‌مه له لایه‌ك, له‌لایه‌كی تره‌وه,هیچ كۆمه‌لگه‌یه‌كی ئازاد بێ تاكی ئازاد بوونی نابێت. بۆیه كۆمه‌لگه ئازاد نابێت, ئه‌گه‌رخودی تاكه‌كان خۆیان ئازاد نه‌بن.ئازادی تاكه‌كانیش سه‌ره‌تا له خۆیانه‌وه ده‌ست پێده‌كات.بۆیه ده‌بینین شاعیرسه‌ره‌تا, ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی خۆی دواتر ده‌ره‌وه‌ی ماڵ, كه هێمایه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ژن تیایدا ئازاد نییه.كاتێكیش چووه ده‌ره‌وه‌ی خۆی, ئیدی ئه‌و وه‌ك مرۆڤێك سه‌ربه‌ست‌و ئازاد ده‌بێت‌و چیتر, شوناسی ئه‌و په‌یوه‌ست نابێت به پیاوه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه به‌لكو هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌بێت وه‌ك مرۆڤێك. بۆیه ئه‌مجاره‌یان شاعیر, یاخیانه‌تر ده‌ره‌نجامی ئازادبوونی شوناسی خۆی وه‌ك مرۆڤێك ده‌ڵێت:_
هه‌ر به‌رووتی له تۆرا..
دێمه ژوره‌وه…
ئه‌زوتۆ…
هیچمان بۆ وتن نییه,هه‌ڵاتن نه‌بێ…
هیچمان بۆ پۆشین نییه…رووتبوونه‌وه نه‌بێ…
شاعیر لێره‌دا, ئه‌وه‌ندی مه‌به‌ستیه‌تی گوزارشت, له جه‌سته‌ی خۆی بكات وه‌ك نیشتمانێكی ئازاد, ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستێكی تری نییه. به پێچه‌وانه‌وه, مادامه‌كێ ژنیش وه‌ك پیا‌و مرۆڤه‌و, جه‌سته‌ی هه‌یه,كه‌واته خاوه‌نی جه‌سته‌ی خۆیه‌تی.ئێمه ئه‌و كاته ده‌توانین سه‌ربه‌ستانه گوزراشت له مانای راسته قینه‌ی ژیانمان بكه‌ین, كه ئازاد بووین. ده‌شێ ئێمه ژیانمان له پشت ماسكێكه‌وه بشارینه‌وه, به درۆ نیشانی بده‌ین, كه ئازادین. هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی ده‌لێت(له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م درۆ كچانه‌یه). له كاتێكدا, هه‌زاره‌ها خه‌ونمان هه‌یه, وه‌لێ چونكه ئازادنین ناتوانین گوزارشتی لێبكه‌ین.كه‌چی هه‌میشه به‌وه‌هم ده‌مانه‌وێت, نیشانی بده‌ین, كه ئازادین. ئه‌م شیعره‌ی(هیرۆ)ی شاعیر, هێنده گوزارشتكردنێكه, له داماڵینی هزر‌و جه‌سته‌ی ژن, له‌و هه‌موو نه‌ریت‌وكلتووروتێروانینه په‌تریاكیانه‌ی كۆمه‌لگه‌ی كوردی بۆ ژن هه‌یه‌تی, هێنده مانای رووتبوونه‌وه‌ی ئاسایی ناگه‌یه‌نێت, كه ده‌لاله‌تێكی فسیۆلۆژی هه‌یه.له‌و شیعره‌دا شاعیر مه‌به‌سیه‌تی,هزر‌و جه‌سته‌ی ژن دابماڵێت له هه‌موو ئه‌و تۆق‌و به‌ندانه‌ی پیا‌و بۆی دروستكردوه, له كاتێكدا هه‌ردووكیشیان وه‌ك یه‌كتری مرۆڤن.ئه‌م شیعره هه‌ڵگری ئه‌و ده‌لاله‌ته‌یه كه جه‌سته‌ی ژن, نیشتمانی ئازاد‌وسه‌ربه‌ستی ژن خۆیه‌تی, نه‌ك هی پیا‌و….
sadiqrwandze@yahoo.com
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
*په‌راوێز:_
1_ وشه‌ی(رووت بوونه‌وه), له بنه‌ره‌تدا ده‌بێ به لێكدراوی بنووسرێت. وه‌لێ چونكه شاعیر به جیای نووسیوه, وه‌ك ئه‌مانه‌تێك ده‌ستكاری رێنووسی ناونیشانی شیعره‌كه‌مان نه‌كرد.
2_ئه‌م شیعره‌ی خاتوو(هیرۆ كورده)م, له یه‌كێك له سایته‌كان خوێنده‌وه….
* ئه‌م وتاره له ژماره (479) له رۆژنامه‌ی (هه‌واڵ ) رۆژی 7_7-2012 بڵاوكراوه‌ته‌وه .