
کێ به‌رپرسه له کوشتنی که‌ژاوه باقی …..؟
له‌مرۆژانه‌دا لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌له گیانله‌ده‌ستدانی ( که‌ژاوه باقی 40 ساڵه ) به سه‌رۆکایه‌تی (د.نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كه رایگه‌یاند “ئه‌و كارمه‌نده‌ی ده‌رزیه‌كه‌ی له ژنهكهداوه، هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌كی نه‌بووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ده‌رزیه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كه كردووه، به‌ڵام نه‌خۆشه‌كه تووشی حه‌ساسیه‌ت بووه‌و گیانى له‌ده‌ستداوه، كه‌ژاوه پێشتریش ئه‌و ده‌رزیه‌ی به‌كارهێناوه و تووشی حاڵه‌تى حه‌ساسییه بووه، به‌ڵام لاى كارمه‌نده‌كه باسى نه‌كردووه به‌و جۆره ده‌رزییه توشى حه‌ساسیه ده‌بێت”.
د.نه‌جمه‌دین ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه “جۆری ده‌رزییه‌كه كێشه‌ی نییه‌و یه‌كه‌مجاریش نییه به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام له هه‌ندێك كه‌سدا ئه‌م حاڵه‌ته رووده‌دات بۆیه ده‌بێت هاووڵاتی هۆشیار بێت له‌كاتی به‌كارهێناندا پزیشك ئاگادار بكاته‌وه كه حه‌ساسیه‌تی به ده‌رمان هه‌بێت یان نا”. روداونیت) .
ئه‌وه‌ی جێێسهرنجه لیژنه‌ی ناوبراو هه‌م له‌لایه‌ن بهریۆبهرایهتی ته‌ندروستی سلێمانی‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه پێکهینراوه و هه‌م به سه‌رۆکایه‌تی دوکتۆریکیشه که دورنیه به‌شیک له خۆێندنه‌که‌ی له وڵاتانی پێشکهوهتوی ده‌ره‌وه ته‌واوکردبێت.
به خۆێندنه‌وه‌یه‌کی خێرای ئهمگوزارشه، که لێره‌دا به‌شێکیم هێناوه، چه‌ند خاڵێكی به‌راستی سامناکمان بۆ رۆشنده‌بێته‌وه و ئینسان والێده‌کات رابمێنێتو بپرسێت ئه‌مه‌ی له‌م وڵاتی گهندهلێو میلیشیایه ده‌گوزه‌ری چێه؟ ئاخر بۆ دوکتۆرێک که سه‌رۆکی لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه‌یه و له‌ئاهه‌نگی ته‌واوکردنی خۆێندنیدا سۆیندی “به‌خوای گه‌وه‌ره وبهشهرهفی” خوارده‌وه که دڵسۆز‌و راستگۆبێت بۆ پیشه‌که‌ی بۆ ئه‌بی هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان به‌گیل سه‌یربکات تاکو بڵیت کارمه‌ندی ته‌ندروستی هیچ هه‌ڵه‌ی نه‌کردوه…! مهگهرخهڵکی کوردستان نازانن که کارمه‌ندی ته‌ندروستی ته‌نها ده‌رزیه‌که له نه‌خۆشه‌که ده‌دات وبه‌س و ئه‌وه‌ی که لێپرسراوه به‌رامبه‌ر به نوسینی ده‌رزیه‌که خودی دوکتۆره نه‌ک کارمه‌نده‌که.
که‌مترین شت له‌سه‌ر ئهمروداوه دڵته‌زێنه بوتریت ئه‌وه‌یه که تاوانێکه وئه‌نجامی کهمتهرخهمیو بێده‌ربه‌ستی سیسته‌می ته‌ندروستیه به‌رامبه‌ر به‌ژیانی هاۆڵاتیانی کوردستان ، تاوانێکه یه‌خه‌ی سه‌رتاپای ئه‌و سیسته‌مه گه‌نده‌ڵه ده‌گرێته‌وه و له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه ، ئه‌م راگه‌یاندنی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش له‌راده‌به‌ده‌ر بێده‌ربه‌ستی، ئه‌و لیژنه‌یه ، کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی ئاشکراده‌کات . چونکه نه‌ک هه‌مو پێوه‌ر نۆرمی بواری پزیشکی پێشێل ده‌کات ، به‌ڵکو بێشه‌رمانه هاوڵاتیانی قوربانی و له‌م که‌یسه‌دا که‌ژاوه‌ی جوانه‌مه‌رگ تاوانبارده‌کات . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که زمانی راپۆرته‌که له‌راده‌به‌ده‌ر زبر‌و ناشیاوه تا ئه‌و رادیه‌ی بۆ موجامه‌له‌ش داخی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی که‌ژاوه خان ده‌رنه‌بریوه له کاتیکدا ئه‌و به هیوای چاکبونه‌وه‌ی رویکردۆته خه‌سته‌خانه‌یه‌ک که‌چی به‌مردویی ناردویانه‌ته ده‌روه . ئاخر که‌ی و له کۆیی ئهمجیهانه وابوه که نه‌خۆش ئاگاداری لیپرسراوانی ته‌ندروستی بکات که حه‌ساسیه‌تی بهچدهرمانو ده‌رزیه‌ک هه‌یه ..! مه‌گه‌ر بریار نیه لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لانی که‌م لیپرسراوه باڵاکانیان که‌سانیکی پرۆفیشناڵبن له بواری ته‌ندروستی و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ل نه‌خۆشدا ، مه‌گه‌ر بریار نیه ئه‌م لێپرسراوانه هه‌ندێک له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یان بینێبیتو بزانن ئه‌وه لێپرسراوانی ته‌ندروستیه که ده‌بی پێش نوسینی هه‌ر دهرمانو ده‌رزیه‌ک له نه‌خۆش بپرسن وبزانن ئایا حه‌ساسیه‌تی به‌ده‌رمان هه‌یه یان نا. ئاخر که‌ی له نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستاندا نه‌خۆش ئاگادار ده‌کرێته‌وه له جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که دوکتۆره‌کان بۆیان دیاری ده‌که‌ن ، سیسته‌می ته‌ندروستی کوردوستان ، دیاره له سایه‌ی سیسته‌می سیاسی‌و ئابوری گه‌نده‌ڵی ئیستادا، بوه‌ته بازاڕێكی گه‌نده‌ڵی بازرگانی‌و کیبڕکی به‌شیکی زۆری دوکتۆروخهستهخانه تایبه‌ته‌کان بۆ دهوڵهمهندبوونو که‌ڵه‌که‌ی پاره‌وپولی بێ‌شومار به‌نرخی گیانله‌ده‌ستدانی رۆژانه‌ی ژماریه‌کی زۆری هاوڵاتیانی کوردستان، له کاتێکدا سه‌نته‌ر و خه‌سته‌خانه گشتیه‌کان ئه‌ونده بێکهڵکبوون که هاوڵاتی به ناچاری نه‌بیت رویان تێناکات . کاره‌ساته بۆ خێزانێکی ههژاروتهنانهت خاوه‌ن داهاتێکی مام ناوه‌ندیش ئه‌گه‌ر که‌سێکیان نه‌خۆشبکه‌وێت چونکه له ئاست بێکه‌ڵکی خه‌سته‌خانه گشتیه‌کان و گرانی جاره‌سه‌ر له خه‌سته‌خانه تایبه‌تیه‌کاندا نه‌خۆش هه‌میشه داماوه. که‌منین ئه‌و که‌سانه‌ی به‌مهۆیه‌وه رۆژانه گیانیان له‌ده‌ستده‌دن ، که‌منین ئه‌و بانگه‌وازه جهرگبرانهی که ماوه ماوه هاۆڵاتیان له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه بۆ ( خێرخوازان) به هۆی بیتوانایانهوه له چاره‌سه‌رکردنی ئازیزێکیان . ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌م مهمهلهکهته گهندهلهدا گه‌ێشتۆته راده‌یه‌ک که رێژه‌ی ته‌مه‌ن هاتۆته خۆاره‌وه بۆ 59 سال له کاتیکدا له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس ، واته لانی که‌م 20 ساڵ له‌مه‌به‌ر 65 ساڵبو.
ئهمکهمتهرخهمی و بێدهربهستبونه له‌راستیدا سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیانی خه‌ڵکی کوردستانی گرتۆته‌وه ، هه‌ربۆ نمونه چاۆێک به راپۆرته‌کانی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی سه‌ر به خودی ده‌سه‌ڵاتدا بگێڕن له بواری هاتوچۆدا مانگانه‌و ساڵانه به‌ده‌یان وسه‌دان که‌س گیانلهدهستدههدن وده‌یان لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه بۆ روداوه‌کان پێکده‌هێنرێن و له‌دوا ئه‌نجامیشدا گوزارشهکان هاۆلاتیان تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی که خیرایی هۆی ئه‌و روداوه دڵتهزینانهن و هه‌ر ناچن به‌لای ئه‌وه‌دا که سه‌رانسه‌ری کوردستان سیسته‌می هاتوچۆو رێگا‌و بانی تیا نیه یاخود ئه‌و سیسته‌مه له‌راده‌به‌ده‌ر دواکه‌وتوه ، ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌وه‌ش به‌فه‌رز وه‌ربگرین که ئه‌و روداوانه ئه‌نجامی خێرا لێخۆرینی شۆفێرانه ئه‌وه هێشتا ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته که به‌یاسا و به هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵك راده‌ی خیرای یاسایی بهێنیته ئاستێک که سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان دابێن بکات.
نمونهیهکیتر ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی وه‌رزی هاوینه له دارستانه‌کاندا که ساڵانه ده‌یان ئاگر له دارستانهکانو پاوه‌نه‌کانی کوردستان ده‌که‌ونه‌وه وده‌بنه هۆی که‌وتنه‌وه‌ی زیانیكی گیانی زۆر و ماڵی زۆرتر ، له‌کاتێکدا ئه‌مده‌سه‌ڵاته تا ئیستاش سه‌رباری ئه‌وهه‌موو داهاته بێشوماره‌ی که له هه‌مولایه‌که‌وه دهستیدهکهۆێت که‌مترین ئامرازی ئاگرکوژانه‌وه‌ی فهراههمنهکردوه ، که‌چی هێشتا هاوڵاتیان تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی که لهگهشتو سه‌یرانه‌کاندا ئاگرنه‌که‌نه‌وه ، ره‌نگه کوردستان یه‌کێکبێت له‌و وڵاته ده‌گمه‌نانه‌ی تا ئیستاش به‌ده‌ست و به‌هه‌ره‌وه‌ز هاولاتیان ئاگر بکوژێننه‌وه له کاتێکدا تهکنهلهۆژیا له‌مبواره‌دا له‌راده‌به‌در گه‌شه‌یکردوه.
هه‌ر له شه‌ش مانگی رابوردودا زیاتر له 14 کرێکار به هۆی نه‌بونی ئامرازه‌کانی سه‌لامه‌تی گیانیان له‌ده‌ستداوه که خاوه‌نکاره چاوچنۆکه‌کانیان بۆیان فهراههمنهکردون و ئێستاشی له‌گه‌لبێت ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌گول کاڵتیریان پێناڵین ،مه‌گه‌ر خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه هه‌مان سهرمایهداروههمان خاوه‌ن پرۆژه‌کان نین..!
راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که نه‌ک دوباره‌بونه‌وه‌ی ئهمروداوه دڵته‌زینانه به‌ڵکو بێده‌نگبونی ده‌سه‌لات و حکومه‌ت و گه‌وه‌ره لێپرسراوان به‌رامبه‌ر بهمبارۆخه ناهه‌مواره‌ی کوردستان هه‌مو که‌سێکی خاوه‌ن هه‌ست ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و راستیه‌وه که ؛ ئهمبێدهربهستیهی کارمهندانودهزگا جۆراوجۆره‌کانی کوردستان به‌شێکه له سیسته‌می زاڵ به‌سه‌ر ژیانی سیاسی ، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان ، مه‌گه‌ر هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان ده‌یان هه‌زار گه‌نجی کوردستانیان بهکوشتنهدا و به‌وش پاساویان نه‌کرد که گوایه خه‌ڵکی کوردستان دواکه‌وتون و هێشتا به سیسته‌می دیموکراتی رانه‌هاتون . ئهمدهسڵاته ئه‌رکیه‌تی که بازاڕیکی ره‌ها له گشتجۆره “کۆتبهندێک” بۆ سه‌رمایه‌دارن فه‌راهه‌مبکات ولهشکرێکی فراوان له کاری ههرزانو کرێکاری بێدهنگو خامۆش‌و بێ‌ماف ئامدهبکات وبههیزی چه‌ک و یاسا و تیرۆرئهوبارودۆخه بپاریزیت ، ده‌بی ئه‌وه مهعلومبیت که هه‌ر جۆره دهستکهوتو خزمه‌تگوزاری خه‌ڵکی کوردستان له زیانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چاوچنۆکه‌ی سه‌رمایه‌دایه ، ده‌بی ئه‌وه مهعلومبیت که به‌ده‌ستهینانی هه‌رجۆره داخوازیه‌کی خه‌ڵکی کوردستان به‌هیزی یه‌کگرتوی خۆیان بێت و ده‌بی ئه‌وه رونبێت که ئه‌مده‌سه‌ڵاته رێگری سه‌رکی به‌دیهێنانی ژیانێکی ئاسودهیهبۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان، ژیانێک که حورهمهتی ئینسانی تیادا پارێزراوبیت .
من وێرای سه‌ره‌خۆشیم له خێزانی که‌ژاوه خان که نازانم ئاخۆ دایکی چه‌ند منداڵبێت و خوشکی چه‌ند برا وخوشکبێت به‌لام دڵنایم له‌وه‌ی که جوانهمهرگبونی کاره‌ساتێکه بۆ خێزانه‌که‌یو هه‌تا هه‌تایه حه‌سره‌ت بۆ کۆچی ده‌کێشن ، ده‌ڵیم گیانله‌ده‌ستدانی تاوانێکه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌لاتدارانی بواری تهندرهستیهوه و له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی که به‌ئاگاداری ئه‌و لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه پێکهاتوه وهه‌ر خۆشی ئه‌نجامه‌که‌شی سه‌لماندوه له هه‌مانکاتدا بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ری ئازادی خوازی کوردستان ، حزب‌و ریکخراو لایه‌نه ئینساندۆسته‌کان ده‌که‌م که بێده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر بهمتاوانه ئاشکرایه و ده‌نگی نارازیهتیان هه‌ڵبرن به‌رامبه‌ر به کوشتنی که‌ژاوه‌و به‌رامبه‌ر به‌و راپۆرته رهزیلهی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه که خودی که‌ژاوه تاوانبارده‌کات .
جه‌بار مسته‌فا
سدنی
24/7/2012