وەستان بەڕێوە …! …. ئیدریس عەلی
چه‌ند خۆشه
له گه‌ڵ تۆ
به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ستان
کردنه‌وه‌ی رێگا بۆ کۆتر
گۆرانی بردنه ژێر هه‌تاو
بێژانه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانی شه‌وێ
ته‌کاندنی تریفه‌ی رژاوی
سه‌ر په‌توو
هه‌ڵماقۆ له سه‌ر گوپ
شێر و خه‌ت له‌سه‌ر ماچ
ئاماده‌کردنی سمۆره بۆ یه‌که‌م رۆژی مه‌کته‌ب
بانگکردنی عه‌ره‌بانه‌ی سه‌وزه‌که به‌ده‌نگی په‌پوله
ناردنی بچوکترین مێشوله بۆ کڕینی سه‌مون
ژیرکرنه‌وه‌ی جو‌چکه جوکنه‌که‌ی دراوسێ
ئاشتکردنه‌وه‌ی دو که‌ڵه‌شیری شه‌ڕانی
ریزکردنی ئینجانه
به پێی حروفی ئه‌بجه‌دی
له ( ر) ی رێحانه‌وه
هه‌تا ( س) ی ساردۆنیا،
ئاودانی دره‌خته‌کان
به پێی ته‌مه‌ن
له چنارێکی ئیختیاره‌وه
تا جه‌حێلێکی وه‌ک هه‌نار..
چه‌ند خۆشه له گه‌ڵ تۆ
رۆیشتن بۆ بازار
سه‌وا کردنی کات
کێشانه‌ی بۆن
شه‌رت کردنی ئومێد
کڕینی متمانه به قیست
قه‌رزدانه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری
سه‌ره گرتن بۆ پێکه‌نین
گۆڕینه‌وه‌ی ترس به عه‌تر
ئه‌حواڵپرسینی راستگۆیی
سڵاوکردن له وه‌فا..
له گه‌ڵ تۆ چه‌ند خۆشه
ره‌نگ کردنی نینۆکی په‌پوله
سوورکردنی لێوی ماسی
ده‌ستبردن بۆ سمێڵی پشیله
به‌ردانه‌وه‌ی نوکته‌ی ناو به‌لۆعه‌و
ته‌ڕبونی حه‌وشه به پێکه‌نین..
چه‌ند خۆشه له‌گه‌ڵ تۆ
به پیری بچینه ژێر دڵ و
ژێر باڵی یه‌کتری
ببین به ته‌ماشا و
گۆچان و
عه‌ینه‌ک و
وه‌ک دوو گوڵ
ببین به هاوباخچه‌ی یه‌کتری..
له گه‌ڵ تۆ ئاسانه
شه‌ر فرۆشتن به چۆله‌که
رێگا گرتن له هه‌تاو
ته‌ریقکرده‌وه‌ی باران
له‌لێزمه‌ی مه‌جلیسی پاییزاندا..
له گه‌ڵ تۆ ساده‌یه
بیرکردنه‌وه له مردن
گوێگرتن له ده‌نگی ناپاڵم
چونه ناو ره‌وی مێروله
بایکۆتکردنی شادی
له‌تکردنی رۆح
کوشتنی کۆتر..
له‌گه‌ڵ تۆ باکم نییه
له دووری رێگاکان
له قورسی جانتاکان
له خه‌می
تا مردن نه گه‌ڕانه‌وه..
له‌گه‌ڵ تۆ
ده‌توانم چه‌ک هه‌ڵگرم و
بکه‌ومه راو روتی باخه‌کان
بکه‌ومه تاڵان‌کردنی ئه‌ستێره
بکه‌ومه ته‌قه‌کردن له تاریکی
بکه‌ومه درۆکردن بۆ سه‌رۆک..
له گه‌ڵ تۆ
بیزار نابم
له خشه‌خشی تاریکی
له جرت و فرتی ڕه‌شه‌با
له حیلک و هوڕی گوڵ
له‌شڵپ و هوڕی دووری
له پرته و بۆڵه‌ی ته‌نیایی
له ناز و مه‌کری سێ‌و..
له‌گه‌ڵ تۆ
ئیشتیهای قسه‌م ده‌کرێته‌وه
به لێزمه پێده‌که‌نم
به باش و خراپ ده‌ڵێم به‌ڵی
دنیا ئاو بیبات
له به‌زمی گوێگرتن ناکه‌وم..
له‌گه‌ڵ تۆ حه‌زم
له سه‌فه‌ری دووری ناو باخ و
سه‌فه‌ری دووری ناو جێگا و
سه‌فه‌ری دووری سه‌ربان و
سه‌فه‌ری دووری به‌ر ده‌رگاو
سه‌فه‌ری دووری کۆڵانه..
حه‌زم له دروستکردنی
شاری تازه و
رێگای تازه و
نوکته‌ی تازه و
خه‌ونی تازه و
پێڵاوی تازه و
ناوی تازه و
شیعری تازه‌یه له‌گه‌ڵ تۆ.