Skip to Content

Sunday, December 8th, 2024
ئه‌م نه‌وته‌) سه‌ری كێ ئه‌خوات….؟

ئه‌م نه‌وته‌) سه‌ری كێ ئه‌خوات….؟

Closed
by August 1, 2012 گشتی

 

 

 

ئه‌بێت: كۆی ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كان باش له‌وه‌ تێبگه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گوێ‌ به‌گله‌یی و ڕه‌خنه‌ نادات،ئه‌بێت كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ بزانن كه‌ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن شه‌ڕی سیاسی و ئایدۆلۆژی خۆیان ده‌كه‌ن،هه‌ركاتێ ویستیان خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كا،هه‌ركاتیش نه‌یانویست موجامه‌له‌ی پیاوه‌ گه‌وره‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات ئه‌كه‌ن،ئه‌مانه‌ واده‌كه‌ن ڕه‌خنه‌و تێزه‌ ئه‌كادیمیه‌كان بزربن،شوێنی خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن.مه‌سه‌له‌ن:كه‌ گله‌ییه‌ك له‌ده‌سه‌ڵات بكه‌یت ئیتر سه‌راپا ئۆپۆزسیۆن بابه‌ته‌كانت بۆداده‌گرن و بانگهێشتی تیڤی و نوسیه‌نكانت بڵا و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌،ئه‌گه‌ریش بابه‌تێكی ڕه‌خنه‌ ئامێز سه‌باره‌ت به‌ئۆپۆزسیۆن باس بكه‌یت،ئیتر وات گه‌وره‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌ هه‌روه‌ك لای خه‌ڵك وابێت (تۆ) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی فڵانه‌ حزب بیت..!!.

یه‌كێك له‌م مه‌سه‌لانه‌ نه‌وته‌،كه‌ ڕه‌هه‌ندێكی نیشتمانی و ستراتیژی هه‌یه‌،به‌پێی داوایین توێژینه‌وه‌كان ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ ئه‌ورو پاو ئه‌مریكا هه‌یه‌ تا (9-10) ساڵی تر نامێنێت،ئێ‌ هه‌تاكو ئێستا (80%) ی  سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ووزه‌ له‌جیهاندا نه‌وتی خاوه‌،ئیتر هه‌ر له‌ ئامرازه‌كانی جوڵان و فرۆِكه‌و پاپۆڕه‌ گه‌وره‌كان و ئۆتۆمبیل و كارگه‌كانی پیشه‌سازی و……هتد.به‌سه‌رمای زستان و گه‌رمای هاوین ئێمه‌ پێویستمان به‌نه‌وته‌.

هه‌موو ئه‌م گه‌مه‌ موخابه‌راتی و سه‌ربازیانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێن،هه‌موو ئه‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌زمه‌ سه‌یرانه‌ی له‌ناوخۆ و ده‌ورو به‌ردا ئه‌بینرێن،هۆكاره‌كه‌ی نه‌وته‌ له‌ناوچه‌كه‌دا،جاران به‌هۆی نه‌وته‌وه‌ شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كان له‌عێراق هه‌ڵده‌گیرسان،یان وڵاتانی ناوچه‌كه‌ داگیرده‌كران،ئێستا ئێمه‌ له‌كوردستان خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناك ئه‌به‌ین،ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه‌ به‌شێكی به‌رچاوی له‌هه‌رێم و خاكی كوردستاندایه‌. بڕی نه‌وتی یه‌ده‌گ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته‌ (45) ملیار به‌رمیل نه‌وتی  یه‌ده‌گ،غازی سروشتی له‌ نێوان (3-6) تریلیۆن پێ سێجادایه‌،ئه‌مه‌ جگه‌له‌نه‌وتی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی خانه‌قین.ئه‌گه‌ر به‌ساده‌یی یه‌ك كێڵگه‌ له‌كه‌ركوك وه‌ربگرین به‌ ته‌نها یه‌ده‌گی نه‌وتی باباگوڕگوڕ نزیكه‌ی (16) ملیار به‌رمیل نه‌وته‌.نه‌وت دوو چاره‌نووس بۆ هه‌ر گه‌لێك دیاریده‌كات: یان وه‌ك كارتێكی ئابوری و رامیاری گرنك ئه‌یخه‌یته‌ كار تاوه‌كو ده‌وڵه‌تی كوردی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خۆشبه‌خت ده‌سته‌به‌ر بكه‌یت. وه‌یان: ئیختراقی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌كات و سه‌رو سامانی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌با،ئه‌بێته‌ نه‌فره‌تێكی گه‌وره‌.ته‌مه‌ڵی و بێ ئینتمای و بێكاری له‌كۆمه‌ڵدا زیاده‌بێت،له‌هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ته‌ی له‌ساڵی (2005) ه‌وه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ ئه‌كرێت كێشه‌كانمان زۆر زیاتر بوون،ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ئه‌بن و هه‌ژاره‌كان هه‌ژارتر ده‌بن.سیخوڕی و كاری جاسوسی وڵاتانی ئیقلیمی و ناوچه‌كه‌ په‌ره‌ده‌سێنێت.ململانێكانی نێوان خودی دوو حزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات و، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ته‌واو بێتام بوون.گه‌نده‌ڵی زۆر زیاتر بووه‌.ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌و مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان نه‌بێت،كێ ده‌توانێت (63) پاڵاوگه‌ی نایاسایی لێبدات،هه‌ریه‌كه‌یان توانای پاڵاوتنی (150000) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌رۆژێكدا هه‌یه‌. بێ ئه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی دیار بێت،سێ پاڵاوگه‌ی قانونیش هه‌یه‌ ئه‌ویش پاره‌كه‌ی دیار نییه‌.ئه‌وه‌ شیرینی نه‌وته‌كه‌ (كۆمسیۆن) هه‌ر باسی نه‌ما…!!.كوا كاره‌باكه‌ی ته‌ق ته‌ق..كوا پرۆژه‌كه‌..؟ پاره‌كه‌ له‌كوێیه‌..؟.ئۆپۆزسیۆن تۆ بۆ قسه‌ ناكه‌یت…؟.بۆ خۆپیشاندان ناكه‌یت,,بۆ ڕێگه‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت نابه‌یته‌ سه‌ر شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌و رێگه‌ له‌چوار ته‌نكه‌ر بگرن..؟.

ئێمه‌ تێده‌گه‌ین،پارتی دیموكراتی كوردستان له‌رێگه‌ی نه‌وته‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابورییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا داده‌ڕێژێته‌وه‌،ئه‌م ئه‌ركه‌ش به‌ “نیچیرڤان بارزانی” سپێردراوه‌.جگه‌ له‌ هێڵه‌ی نابۆكۆ و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ لیستی عێراقیه‌و وڵاتانی كه‌نداو.بابه‌تی ئه‌كسۆن مۆبیلی ئه‌مریكیش وه‌ك عیملاقترین كۆمپانیای بواری نه‌وت هه‌یه‌،كه‌ به‌شێك له‌و چاڵه‌ نه‌وتانه‌ی گرێبه‌ستی له‌سه‌ركراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانه‌وه‌،ئه‌مه‌ش شه‌هرستانی و مالیكی مه‌ست و توڕه‌ كردووه‌.كه‌چی ئۆپۆزسیۆن بۆ پچڕاندنی ئه‌م خه‌ته‌ سیاسیانه‌ی پارتی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كانی بانگهێشتكرده‌ په‌رله‌مان به‌ڵام له‌ئاست پاره‌ نادیارو بودجه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌دا بێده‌نگه‌..!!.له‌مه‌ش سه‌یرتر وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان ئاگاداری گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا نییه‌..؟له‌وه‌ش واوه‌تر هه‌ندێ كه‌سی نیمچه‌ خوێنه‌وار ئه‌یانه‌وێت له‌دواوه‌ پێی دكتۆرێك بگرن كه‌ له‌ساڵی (1978) له‌به‌ریتانیا دكتۆرای له‌یه‌ده‌كی نه‌وتدا هێناوه‌ته‌وه‌و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیا جیهانیه‌كانی نه‌وته‌..!.ئه‌زانی زۆر شت هه‌یه‌ ڕووئه‌داو ئێمه‌ نایزانین،ئه‌بێت خه‌ڵكی عه‌وام تاوانی چێ بێت ئه‌م سته‌مه‌ی لێده‌كرێت.واته‌ به‌كورتیه‌كه‌ی ئه‌م نه‌وته‌ هه‌موو شتێكمان بۆده‌كات به‌س خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌تمان بۆناكات،سه‌رچاوه‌ی گشت په‌یوه‌ندی و گێره‌و گرفتێكه‌ ته‌نها ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات نه‌بێت.له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌تا بودجه‌ی (17%) كه‌ زیادبێت گه‌نده‌ڵی زیاتر ئه‌بێت،نه‌وت دره‌نگتر و گرانتر ده‌گاته‌ ده‌ستی هاوڵاتیانی كوردستان.

ئێستا ئه‌م نه‌وته‌ له‌زۆر ڕووه‌وه‌  سه‌ره‌تاكانی شكستێكی گه‌وره‌ی پێ نیشانداوین،خوا بكات كۆتاییه‌كه‌ی مه‌رگه‌سات و خواردنی سه‌ری هاوڵاتیان و هاونیشتمانیان نه‌بێت.ئێوه‌ باسی چی ده‌كه‌ن ئاسایشی چی و نه‌ته‌وه‌ی چی و نیشتمانی چی.باڵه‌خانه‌ی چی بۆ دروست ئه‌كه‌ن و كێ ده‌كه‌نه‌ به‌رپرس و چی ده‌كه‌ن،هه‌قوایه‌ هه‌تا زووه‌  وه‌زاره‌تێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان پێكبهێنن بۆ دروستكردنی كادر و كه‌سی به‌ ڕه‌وشت و به‌ئه‌مه‌ك به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشتمان.

 * به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

 

Previous
Next