
زمانی بۆته‌كان نزیك له ئاخاوتنی ستانده‌ری كوردی
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به هه‌ڵه له باته‌كه نه‌گه‌ن تاكستانده‌ری زمانی كوردی باوه‌ڕی به‌وه نییه , كه هیچ جۆره فشارێكی سیاسی یان تۆقاندنی زمانه‌وانی به‌رامبه‌ر هیچ گروپێك به كار بێت كه چۆن قسه بكه‌ن و ئاخاوتنی ڕه‌سه‌نی خۆیان بگۆرن ! ئه‌مه فاكته‌ری جوگرافیه كه خه‌ڵكه‌كان به خۆهێشتی خۆیان یان له به‌ر فاكته‌ری بژێویی زاره‌كه‌یان بگۆرن !
بۆچی قسه‌كردنی بۆته‌كان به نموونه وه‌رگیراوه؟ كاتی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی تاكی ” سۆرانی ” و بادینی یاخود كورمانجی له ” قسه‌كردن –ئاخاوتن ” له یه‌ك بگه‌ن له دهۆك له نووسینێكدا پێشنیازی سۆرمانجی : سۆرانی و كورمانجیم كرد , به‌و سۆرمانجیه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له مامۆستای سۆرانی و قوتابی بادینی له یه‌ك ده‌گه‌یشتن! ئه‌مه ته‌نها بۆ زمانی قسه‌كردن بوو , نه‌وه‌ك زمانی نووسین.
بۆته‌كان كه‌سانێكن به زۆری له شارۆچكه و گونده‌كانی سنووری هه‌ولێر ده‌ژین .له ڕووی جوگرافیه‌وه به‌شێكیان بوونه‌ته به‌شێك له كۆمه‌ڵگای ئاخاوتنی هه‌ولێر به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ناو هه‌ولێر ده‌ژین .كه‌سه‌كانی ئه‌و گروپه به‌تایبه‌تی پیره‌كان له‌و كۆمه‌ڵگایه (كۆمه‌ڵگای ئاخاوتنی هه‌ولێر-كۆئاه ) تووشی دیارده‌ی زارگۆڕین بوونه كه له گه‌ڵ هه‌ولێریه‌كان-كورمانجه‌كان-قسه‌ی ده‌كه‌ن زاری هه‌ولێر له ئاخاوتن به‌كارده‌هێنن كه پێكه‌وه‌ن و ته‌نیا بۆتن شێوه‌ی خۆیان به‌كارده‌هێنن.
ڕایه‌كی تر ده‌رباره‌ی بوونی ئه‌وان له باشوور به تایبه‌تی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری (به‌شیریان و گونده‌كانی ده‌م –قه‌راغ خازر و ده‌ڤه‌ری عشائر سه‌بعه ….) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سته‌می توركه‌كان .ئه‌وانه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی بۆتانی باكوورن و هه‌ندێك پێیان ده‌ڵێن :” موهاجیر –كۆچ كردوو “.ئه‌وانه له شێوه‌ی ئاخاوتن و نیشته‌جێبوونیان زۆر له تاكی بارزانی ده‌چن .بارزانیه‌كان وه‌ك جوگرافیا له ناو سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ژین , به‌ڵام قسه‌كردنیان زیاتر نزیك تره له كورمانجی تا هه‌ولێری , كه‌واته بارزانیه‌كان ئه‌گه‌ر بووبنه به‌شێك له ئاخێوی كۆئاه , به‌ڵام شێوه‌ی قسه‌كردنیان زیاتر نزیكه له كورمانجی .
له پارێزگای هه‌ولێر نه‌وه‌ك سلێمانی ئه‌و دیارده زمانه‌وانیانه مشه‌ن : ئه‌وه‌ته ئه‌و هه‌ركی و سورچیانه‌ی له ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر ده‌ژین پێیان ده‌وترێ هه‌ركی سۆران , سورچی سۆران .ئه‌و بۆتانه هه‌ر چ ڕه‌چه‌ڵێكیان هه‌بێت گرنگ نییه یان له كوێوه هاتبن بۆ باشوور ؟ ئێمه زۆر قسه له سه‌ر ره‌هه‌ندی مێژوو و جوگرافیا ناكه‌ین , به‌ڵام ئه‌و ڕه‌نگاڵیه‌ی باشوور ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ له وانه‌یه باشوور ته‌نیا هه‌ر شوێنی ئاخێوه‌رانی كورمانجی ناوه‌ڕاست نه‌بێت ؟, به‌لكو به هۆی كۆچباری و زۆری كۆچ پێكردنه‌وه ئه‌دگاری ڕه‌نگاڵی وه‌رگرتوو بێت . ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئه‌وان و شێوه‌ی ئاخاوتنیان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه هیچ جۆره تۆقاندنی زمانیان له ته‌ره‌ف قسه‌كه‌رانی كرمانجی ناوه‌راست به تایبه‌تی خه‌ڵكی هه‌ولێر و بادینی به سه‌ره‌وه نییه , هێنده دژواری بژێوی ئه‌وهای لێكردوون و شێوه‌ی زمانیان سۆرمانجی یان نیوه‌سۆرانی بێت ! له پاش سه‌ركه‌وتنی كه‌مالیه‌ت ئاخاوتن به زمانی كوردی شێوه‌ی كورمانجی قه‌ده‌خه بوو ته‌نانه‌ت به یاسا زمانی كوردی له باكوور قه‌ده‌خه و یاساغ كرا ! به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی نه‌یتوانیوه زمانی كوردی له نووسین و ئاخاوتنی ڕۆژانه قه‌ده‌خه بكات , هه‌ر بۆیه بۆته‌كان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی باكوور , ئازاد بوونه له به كارهێنانی زمانی خۆیان .
شێوه‌ی قسه‌كردنی بۆته‌كان و شێوه‌ی گۆران
شێوه‌ی گۆرانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك نزیكه له ئاخاوتنی بۆته‌كان! گۆرانه‌كان نه سۆرانی و نه بادینین , به‌ڵام شێوه‌ی قسه‌كردنیان وا لێهاتووه بووته سۆرمانجی . له هه‌مووش گرنگتر گۆرانه‌كان كه‌سی كۆچكردووی ناوچه‌كه‌ن نه‌وه‌ك ڕه‌سه‌ن –با هه‌ندێ به هه‌ڵه له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌گه‌ن باشووری كوردستان به تایبه‌تی پارێزگای هه‌ولێر لانكه‌ی هه‌موو كوردێكه به چ زار و بنزارێك بدوێ-گۆران زارێكی سه‌ره‌كی كوردیه , به‌ڵام شوێنی جیۆگرافیه‌كانیان له ناوچه‌ی هه‌ورامانه نه‌وه‌ك هه‌ولێر ! هیچ زه‌بر و فشارێك له ته‌ره‌ف سۆرانی و بادینی له سه‌ر گۆرانی هه‌ولێر نییه و تۆقاندنی زمانه‌وانی له سه‌ر گۆران پیاده ناكرێت به تایبه‌تی ئه‌و گۆرانانه‌ی له كه‌له‌ك و به‌رده‌ڕه‌ش و به‌نێ نان ….ناو هه‌ولێر دانیشتوون .بارودۆخی گوزه‌ران وه‌ی لێكردوون زاره‌كه‌یان وه‌ك بنزاری هه‌ولێر یان بنزاری بادینی لێبكه‌ن!
شێوه‌ی بۆته‌كان و گۆرانه‌كان
زمانی په‌روه‌رده و هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافی هه‌ردوو لا , هه‌ردووكیانی ناچار كردووه شێوه‌یه‌ك به كاربێنن دوور بێ له شێوه‌ی خۆیان نه بۆتانی باكوور بێ یا گۆرانی ره‌سه‌ن بێ ! به حوكمی نیشته‌جێ بوونیان له ده‌ڤه‌ری بادینان , به‌شێكی زۆر له‌وان زمانی كوردی شێوه‌ی بادینی ده‌خوێنێت , كاتێ به‌ره‌و هه‌ولێریش دێن ناچارن به زمانی كوردی شێوه‌ی هه‌ولێر قسه له گه‌ڵ هه‌ولێریه‌كان بكه‌ن !ئێمه ده‌زانین به ناوی هه‌بوونی زمانی دایك زمانی په‌روه‌رده‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوردی به ره‌سمی بووه‌ته جووتستانده‌ر !
جارێ ده‌بێ بزانین زمانی دایك له كۆمه‌ڵگایه‌كی تاك زمانی , زاری دایكه و به هیچ جۆرێك له‌و جۆره كۆمه‌ڵگا به‌و زاره –زاری دایك-ناخوێندرێت , ئه‌گه‌رنا منداڵی موصلاوی و به‌سرایی و به‌غدادی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه به زاری دایكی موصلاوی و به‌سرایی…..بخوێندرێت.له‌وانه‌یه هه‌ندێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه كۆمه‌ڵگای كوردی فره‌زمانه , به‌ڵام كورد هیچ كێشه‌ی له گه‌ڵ سریانی و توركمانی و ئه‌رمه‌نی نییه , به‌لكو كێشه‌ی له گه‌ڵ خۆی هه‌یه.
زمانی په‌روه‌رده به ئاسانی ناگۆڕدرێ , هه‌ستی خۆ به نه‌ته‌وه‌زانین له نێو كورددا لاوازه! كه‌واته زۆر به ناچاری ئه‌گه‌ر كورد هه‌روه‌ك بۆته‌كان و گۆرانه‌كان به سورمانجی بدوێن نه‌ك بنووسن له گه‌ڵ یه‌كتر!!!!به‌وجۆره زمانێك له نێو ئه‌و كوردانه دروست ده‌بێ پێی ده‌وترێ زمانی ئاخاوتنی كوردی یه‌كگرتوو.ئه‌گه‌ر زمانی قسه‌كردن له یه‌ك نزیك بوو , زمانی نووسینی كوردی یه‌كگرتووش له ئاینده‌یه‌كی نزیك فه‌راهه‌م ده‌بی!!!