ورچه‌كان پاره بۆ منداڵان كۆده‌كه‌نه‌وه و ده‌بن به هێمای لێبورده‌یی و لێكگه‌یشتن
كه خه‌یاڵ هه‌بێـت وه‌ها یارمه‌تی و هاوكاری كۆدهكرێـتهوه، نه‌ك به پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه. شێوازێكی دزێوه داواكردنی راسته‌وخۆی پاره و كۆمه‌كی بێ به‌رانبه‌ر. له ئه‌وروپا نمونه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه زۆرن كه به هونه‌ره‌كه‌یان پاره كۆده‌كه‌نه‌وه. پاره وه‌رده‌گرن، به‌ڵام شتێكیش له به‌رانبه‌ردا ده‌به‌خشن. یان پارچه موزیكێك یاخود سه‌مایه‌كی جوان و یان شتێكی تر كه مرۆڤ له لای خۆی رابگرێت. به‌ڵام پاره وه‌رگرتنی بێ به‌رانبه‌ر هه‌م كارێكه ناشرین و هه‌میش بێ منه‌ته و كێشههێنهره.
سبه‌ینێی رۆژی 24.4.2011 له سۆفیا، پایته‌ختی بولگارستان، په‌یكه‌ری ورچه‌كان له پێشانگایه‌كی كراوه‌دا كهسگهلێكی زۆریان له خۆیان كۆكردبووه‌وه. پێشانگاكه له یه‌كێك له گۆڕه‌پانه له‌باره‌كانی سۆفیادا بوو، له‌بار بۆ ئه‌و كاره و بۆ ئه‌و نمایشه. به ده‌یان په‌یكه‌ری ورچ ریز كرابوون. هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌یكه‌رانه له لایه‌ن وهڵاتێكهوه دروست كراوه، هه‌ر وه‌ڵاته و به یه‌كێك له ورچانهدا یارمه‌تی و كۆمه‌كی خۆی بۆ منداڵانی جیهان ده‌نێرێت. ئه‌و منداڵانه‌ی له ته‌نگانه‌دا ده‌ژین و پێویستیان به كۆمه‌كی له‌زگین هه‌یه. یان ئه‌و زارۆكانهی نه‌خۆشن و ده‌بێت تیمار بكرێن. ئه‌م ورچانه به‌رده‌وام له گه‌ڕان دان, پێشانگای ئه‌و په‌یكه‌رانه گه‌ڕۆكه، له هه‌موو پارزهوینهكان له گه‌ڕان دایه، له ئامریكاوه بۆ ئاسیا، له ئه‌وروپاوه بۆ ئوستورالیا. مه‌به‌ستیش له‌و گه‌ڕانه كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكارییه بۆ منداڵانی ده‌سته‌وه‌ستان. ئه‌وانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تی و ده‌ستگیری هه‌یه.
تا ئێستا پێشانگای ورچه‌كان ئه‌م پایته‌ختانه‌ی بینیوه و یارمه‌تی و هاوكاری بۆ منداڵانی جیهان له‌و شوێنانه خواستووه:
(به‌رلین-2002 و 2003
سیئۆل 2005
ئیستانبوڵ 2004 و 2005
تۆكیۆ 2005
سیدنی 2006
به‌رلین (دووباره) 2006
ڤییه‌ننا 2006
یه‌كه‌مجار پێشانگاكه له رۆژی 20.6.2001 دا كرایه‌وه، ئه‌و رۆژه له شه‌قامی (به‌رلین) له شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵه‌مانیا ورچه‌كان بۆ جاری یه‌كه‌م هاتنه سه‌ر شه‌قام و داوای یارمه‌تیان بۆ منداڵانی جیهان كرد. له‌و ده‌مه‌وه ئیتر ئه‌م چالاكییه نه‌وه‌ستا و به‌رده‌وام بووه. به‌رده‌وامییه‌ك له گه‌شتی هه‌میشه‌یی جیهان دا بێت. له‌و بواره‌دا پێشانگاكه له رێگه‌ی په‌یكه‌ری ورچهكانهوه تا ئێستا كاری نایابی بۆ منداڵانی جیهان كردووه، ئه‌و منداڵانه‌ی پێویستییان به كۆمه‌كی خێرا هه‌یه. هه‌موو ئه‌و ورچانه‌ی له‌و پێشانگایه‌دا ده‌خرێنه روو، كه‌ره‌سته‌ن بۆ فرۆشتنیش. هه‌موو كه‌سێك، لایه‌نێك و رێكخراوێك ده‌توانێت په‌یكه‌ری ورچێك یان چه‌ند دانه‌یه‌ك بكڕێت، دیاره داهاتی ئه‌و فرۆشتنه ده‌چێته ژماره حیسابێكی بانكه‌وه كه تایبه‌ته به ده‌ستگیرۆیی و كۆمه‌كی ئه‌و منداڵانه‌ی له ته‌نگانه دان. سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و پرۆژه‌یه، پرۆژه‌ی په‌یكه‌ری ورچه‌كان، رایده‌گه‌ینن، ئه‌وان سه‌ربه‌رزن كه تاكو ئێستا 1.720.000 (ملیۆنێك و حه‌فت سه‌د و بیست هه‌زار) یۆرۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆكردۆته‌وه. بۆ مه‌به‌ستی كۆمه‌ك و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی منداڵانی جیهان.
UNICEF له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌دا كه رێكخراوی
سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كات، بۆیه بووه به جیگه‌ی متمانه و بڕوای زۆر كه‌س و وه‌ڵات تاكو به گه‌رمی به‌شداری بكه‌ن و پشتگیری بكه‌ن. به‌رده‌وامی پرۆژه‌كه و گه‌شتی هه‌میشه‌یی ورچه‌كان به وه‌ڵاته‌كانی جیهاندا سه‌لمێنه‌ری ئه‌و لایه‌نه گرنگه‌ی پرۆژه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی مایه‌ی جوانی و هه‌روه‌ها دڵنیا بوونه له‌م پرۆژه‌یه‌دا، ئه‌وه‌یه، داهاتی ئه‌و پرۆژه گرنگه ته‌نها بۆ منداڵانه و تا ئێستا نه‌یانهێشتووه كه‌س خراپ سوود له‌و ده‌ستكه‌وته ببینێت. به جۆرێك له خه‌رجكردنی داهاتدا، په‌یڕه‌وی زۆر ورده‌كاری و ئاگاداری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گرنگه په‌یكه‌ری ورچه‌كان بوون به هێمای لێبورده‌یی و به‌خشنده‌یی. تۆله‌رانس بۆ لێكگه‌یشتنی نێوان مرۆڤه‌كان و به‌شداریكردن له خه‌می یه‌كتر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی یه‌كتردا.
چه‌ند كارێكی جوان و له‌باره كاتێك ئه‌و وه‌ڵاتانه ئاماده‌ن ورچێك نوێنه‌رایه‌تیان بكات! چه‌ند به‌خشنده‌ییه‌كی گه‌وره‌یه كاتێكیش ورچێك ببێت به هێزی كۆكردنه‌وه‌ی پاره و كۆمه‌ك بۆ منداڵانی ته‌نگه‌تاو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش ورچه‌كان هه‌ڵگری جوانی و چێژی هونه‌رین. ئه‌وان زۆر زانیاری دیرۆكی و زۆر ورده‌كاری هونه‌رییان له‌سه‌ر نووسراوه و نه‌خشێندراوه، به جۆرێك مرۆڤ به بینینیان خۆشحاڵ ده‌بێت. بینه‌ر به بینینی ئه‌و ورچانه راده‌وه‌ستێت، له لایان لا ده‌دات، ده‌مێنێته‌وه و راده‌مێنێت. ورچه‌كان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن مرۆڤ له لایان لا بدات و لێیان تێبگات و به قسه‌یان بكات, به قسه‌كردن له پای كۆمه‌ك و هاوكاری منداڵانی لێقه‌وماودا.
پێشانگای گه‌ڕۆكی ورچه‌كان، كه تا ئێستا به‌رده‌وام له گه‌ڕان دایه، شێوازێكی جوان و له باره بۆ پاره كۆكردنه‌وه بۆ منداڵانی لێقه‌وماو. كارێكه پڕ له جوانی و شایانی رێزێكی گه‌وره‌یه.
سیروان ره‌حیم