
دیمانەی پەرمووچ لەگەڵ ژنه شاعیر و نووسه‌ر (چنور نامیق)
ژنه شاعیرچنور نامیق: من كه ده‌نووسم ته‌نیا خۆم ئیمپراتۆری مه‌مله‌كه‌تی رۆحی خۆمم له‌وێ به‌رگی ترس فڕێ ئه‌ده‌م
دیمانه: عه‌بدولستار جه‌باری
ژنه شاعیر و نووسه‌ر (چنور نامیق) له 23-05-1971 له شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه.
ئێستا دانیشتووی تاراوگه‌كانی وڵاته.. بۆ قسه‌و باس له‌سه‌ر شیعر و ئه‌زموونی خۆی چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ی كرد …
په‌ره‌مووچ: پێت وایه ده‌بێ شیعر هه‌ستێكی رووت بێت یان عه‌قڵ بێت؟
چنورخان: كاتێ باس له عه‌قڵ و دڵ ده‌كرێ هه‌میشه ده‌ڵێن به دڵ بیر مه‌كه‌نه‌وه به‌ڵكو به عه‌قڵ بیر بكه‌نه‌وه، یان ده‌ڵێن مه‌هێڵن دڵتان زاڵ بێ به‌سه‌ر عه‌قڵتاندا، به‌تایبه‌تی له حاڵه‌تی خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤین وعه‌شقدا ، به‌ڕای من ئه‌وه دڵ نییه بگره هه‌ستێكی نه‌بینراوه كه له نائاگاییدا ره‌فتار و ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ كۆنترۆڵ ده‌كا، ئا له‌وێدا عه‌قڵ رۆڵی خۆی له‌ده‌ست ئه‌دا ومرۆڤ توانای كۆنترۆڵكردنی ئیحساسی خۆی نامێنێ ئه‌وه‌ش له حاڵه‌تی عه‌شقی مه‌حاڵدا روو ئه‌دا، كه مرۆڤ ته‌نانه‌ت شته دزێو و خراپه‌كانی ئه‌وینداره‌كه‌شی له‌به‌رچاو ده‌بێ به‌نه‌خش و جوانیی پێ ده‌به‌خشێ، كه ئه‌مه زۆر جیاوازه له خۆشه‌ویستیی ئاسایی و زۆر جار عاشق به‌ره‌و حاڵه‌تی شێتبوونمان ده‌با. ئه‌م شێتبوونه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ راستگۆیی وهه‌ستناسكی كه‌سی عاشق له كاتێكدا مه‌حاڵ ده‌سته‌باڵا ده‌بێ. به‌ڵام ئه‌م هه‌سته له‌لای مرۆڤی نائاسایی وه‌كو هونه‌رمه‌ندو نووسه‌رو ئه‌دیب به هه‌موو ژانره‌كانیه‌وه ئه‌شێ ببێ به‌داهێنان، هه‌ر وه‌كو نالی مه‌زن خێلی چاوی مه‌حبوبه‌كه‌ی به‌ناز و عیشوه وه‌سفده‌كات.
پرۆسه‌ی نووسین ته‌نیا به هه‌ست نایه‌ته ئه‌نجام به‌ڵكو هه‌ردوو لایه‌نی عه‌قڵ و هه‌ست ته‌واوكه‌ری یه‌كترین له پرۆسه‌ی داهێناندا، له پرۆسه‌ی نووسیندا، عه‌قڵ و هه‌ست په‌یوه‌ندییان به یه‌كتره‌وه هه‌یه، بۆ نموونه: نووسین پێویستی به زمانه كه به عه‌قڵ به‌رهه‌م دێ وشیعریش بریتییه له كۆمه‌ڵێ ئیحساسی مه‌حاڵ كه چاره‌سه‌ریان نییه .بۆیه شاعیر له‌و حاڵه‌تی نووسینه هیچ هێڵێكی سوور‌و وترسی بیر نامێنێ، من كه ده‌نووسم ته‌نیا خۆم ئیمپراتۆری مه‌مله‌كه‌تی رۆحی خۆمم له‌وێ به‌رگی ترس فڕێ ئه‌ده‌م، له‌وێ په‌نا بۆ وێنه‌ی جوان ئه‌به‌م، مۆسیقایه‌كی خه‌مهێنه‌ر رۆحم باوه‌شێن ئه‌كا، له‌وێ ئاوێزانی ئه‌و شتانه ئه‌بم كه رۆژانه عه‌قڵ رێگرمه له هاتنه دییان. ئا ئه‌وه‌یه مه‌مله‌كه‌تی من، ئه‌وه شیعره ماڵی ئیحساسه‌كانی من ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه‌و په‌نام ئه‌دا، ئه‌وه تاقه په‌نایه كه ده‌ستی هیچ لایه‌ن و ده‌سه‌ڵات و بیرێكی كۆنی ناگاتێ. ئا له‌وێدا ته‌نیا ژنێك له‌ئیحساسی پاك سه‌روه‌ره له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر عه‌قڵ نه‌بوایه نه‌یده‌توانی داهێنان بكات.
په‌ره‌مووچ: ئه‌حمه‌د هه‌ردی ده‌ڵێ نابێ شاعیر فۆتۆگرافه‌ر بێ له‌ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانیدا، تۆ له باره‌ی راستی و خه‌یاڵدا چی ئه‌ڵێی؟
چنورخان: هه‌میشه فۆتۆگرافه‌ر وێنه‌ی شته‌كان وه‌كو خۆی ده‌گرێ، له‌و حاڵه‌ته‌ش له‌ئه‌ده‌بدا باسكردنی شته‌كان و وه‌سفكردنیان وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له واقیعدا هه‌یه.نووسینی له‌م جۆره خاڵی ده‌بێ له فه‌نتازیا وخه‌یاڵ به‌رجه‌سته‌كردن، بۆیه مه‌رجه‌كانی شیعرییه‌ت بوون له‌ده‌ست ئه‌دا و وه‌كو وتاری لێدێ. ئه‌وه راستییه‌كانه كه به‌كاردێن بۆ لێكۆڵینه‌وه له چه‌ندین كه‌یسی كوشتن و تاوان ئه‌وه‌ش له رۆمانه پۆلیسییه‌كاندا كاری پێ ده‌كرێ كه‌وا زیاتر له حاڵه‌تی واقیعیه‌وه وه‌رگیراون له‌رۆمانه‌كانی ئه‌گاسا كریستیدا خوێندومه‌ته‌وه كه رۆمانگه‌لێكن پێویستیان به شاره‌زایی له به‌نده یاساییه‌كان و كه‌سایه‌تی لێكۆڵه‌ری پسپۆر هه‌یه. ئه‌م رۆمانانه زیاتر واقیعین و مامه‌ڵه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی راسته‌قینه‌و به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن. به‌ڵام راستی ئه‌و واقیع و ئان وساته‌یه كه مرۆڤ تێیدا له ململانێی به‌رده‌وامدایه بۆ گه‌یشتن به به‌رزترین پله‌ی خودبه‌را (تحقیق الژات) ئه‌ویش دوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و شته یاساغانه‌ی كه واقیعی تفت و تاڵ لێی یاساغ ده‌كا، ئه‌مه واقیع بوو بۆ نموونه مه‌رگ واقیعێكی تاڵه، بۆیه مرۆڤ له به‌رزترین پله‌ی داهێنانیدا له‌و واقیعه ده‌ترسێت و هه‌ر له چاوه‌ڕوانی و ترسی له‌و واقیعه حه‌تمییه هه‌وڵ وته‌قه‌لای سه‌ركه‌وتن ئه‌داو بۆیه ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكیێه ئه‌كا به‌داهێنان، داستانی گلگامش و گه‌ڕانی به‌دوای گیای نه‌مریدا ئه‌و راستییه غه‌ریزیه‌مان بیر ده‌خاته‌وه.
بۆیه دنیای خه‌یاڵ دنیایه‌كی په‌نهان و ئارامه كه بۆ چه‌ند ساتێ مرۆڤ له زه‌مین دائه‌بڕێ و وه‌كو به‌رده‌كه‌ی سیزیف كه ده‌گاته ترۆپكی خه‌یاڵ دوباره ئه‌كه‌وێته‌وه ناو واقیعی جه‌نجاڵی ئه‌م ژیانه كاره‌ساتباره، به‌ڵام خۆ ئه‌وه‌ی شاعیر یاخود نووسه‌ر له‌كه‌سی ئاسایی جیاده‌كاته‌وه ئو توانایه‌یه كه به‌كامیرای خه‌یاڵی خۆی شته‌كان وێنا ده‌كا و به‌روئیایه‌كی روحیانه‌وه خه‌مه‌كان ئه‌بینێ وبه ریتمیكی جوان واقیعی تاڵ‌و نه‌هاتووه دی دائه‌ڕێژێته‌وه، ئیدی هه‌ركه‌سه و بۆ كه‌موكوڕیه‌كی نه‌هاتوه دی و مه‌حاڵی خۆی ده‌نووسێ، هه‌ر وه‌كو به‌رناردشۆ ده‌بێژێ :هه‌ركه‌سه‌و بۆ ئه‌و شته ده‌نووسێ كه نیه‌تی.
په‌ره‌مووچ: له‌پرۆسه‌ی نووسینی تۆدا تا چه‌ند ئاگایی ئاماده‌یی هه‌یه، واته به هه‌ست ده‌نووسی یاخود نه‌ست؟
چنورخان: نازانم، ئه‌وه‌نده ده‌زانم ئه‌و شتانه‌ی كه مه‌حاڵن و هێڵی سووریا‌ن بۆ كێشراوه هه‌میشه له نائاگایی مرۆڤه‌كاندا خۆیان حه‌شار ئه‌ده‌ن، من ئه‌و ده‌مانه‌ی كه ده‌نووسم چنورێكی راسته‌قینه‌ی وێڵی كێوه سه‌ركه‌شه‌كانی غه‌ریبیم، ئه‌و ده‌مانه من لانه‌ی نامۆبوونێكی كوشنده‌م، من ره‌وه‌ندێكی غه‌ریبم به‌و هه‌موو عورف و عاده‌ته كۆنانه‌ی كه كه‌سانی ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌م منیان پێ مه‌حكوم كردووه. ئیدی ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه له‌نه‌ستمدا بوونیان نه‌بێ وپاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر ناخما دروست نه‌كه‌ن ،چۆن ئه‌توانم شیعر بكه‌م به په‌نا . ئه‌وه‌نده نامۆم هه‌ندێ جار هه‌ست به‌ونبوونی خۆم ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی كه غه‌دری ئافره‌ت به‌رانبه‌ر به ئافره‌ت ده‌بینم له‌ناو كۆمه‌ڵگه و ته‌نانه‌ت له رۆمانه‌كانیشدا. وه‌كو ئه‌راندێرای گابریل گارسیا ماركیز، هه‌ندێ جار ئه‌وه‌نده جیاواز بیر ده‌كه‌مه‌وه ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌شم به‌حه‌زه‌ره‌وه ته‌ماشام ده‌كه‌ن. ئه‌و نامۆیییه وام لێ ده‌كا تووشی نامۆیی خودی بم ، بۆیه دووباره به‌ناو ناخی خۆمدا شۆڕ ئه‌بمه‌وه و له‌ده‌سته‌كانی خۆم و له هه‌ستی خۆم و ته‌نانه‌ت له كه‌سه نزیكه‌كانیشم یاخی ئه‌بم ، له‌وێش شیعر له خه‌و بێ‌دار ئه‌كه‌مه‌وه وئاوازێكی خه‌مهێنه‌رانه‌ی بۆ ده‌ژه‌نم.
په‌ره‌مووچ: به‌ڕای تۆ شیعر ئیلهامه یان ئه‌زموون؟ یان چی؟!
چنورخان: ئه‌وه راستیه‌كی قسه‌هه‌ڵنه‌گره كه شیعر به‌هره‌یه، به‌بێ به‌هره و سروش شیعر نایه‌ته بوون، به‌ڵام ئه‌و به‌هره‌یه پێویستی به پێشخستن هه‌یه، چوون به‌ته‌نیا به‌هره ده‌قی داهێنه‌رانه ناخولقێنێ. شاعیر پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی زمان وفراوانكردنی فه‌نتازیاو گه‌مه‌كردن به وشه‌ی جیاواز‌و به‌كارهێنانی میتافۆرو رۆحبه‌خشین به شته بێ رۆحه‌كان وخوڵقاندنی ریتمی شیعری به به‌كارهێنانی بڕگه‌كان و هه‌روه‌ها ته‌وزیفكردنی وشه‌و ده‌نگی پیته‌كان كه ده‌قی ئیبداعی ده‌خولقێنن، ئه‌مه هه‌مووی به‌خوێندنه‌وه‌ی زۆری هه‌موو ژانره ئه‌ده‌بییه‌كان و ئاگاداربوون له ره‌وشی ئه‌ده‌بی و رۆشه‌نبیری لۆكاڵی وجیهانی ده‌خولقێ. واته شاره‌زابوون له ره‌وتی رۆشنبیری گشتی و خۆماڵی. رۆمان و ئه‌فسانه‌كان رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر خه‌یاڵی شاعیر كه ده‌بێته هۆی فراوانی بیر وفه‌نتازیا له‌لای شاعیر هه‌روه‌ها بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمانیش رۆڵیكی به‌رچاوی ده‌بێ، ئه‌مه‌و جگه له‌مانه‌ش ژێرخانی رۆشنبیرییش زۆر پێویسته بۆ شاعیر، مه‌رج نییه هه‌موو رۆشنبیرێك شاعیر بێ، به‌ڵام ده‌بێ هه‌موو شاعیرێك رۆشنبیر بێ.
به‌ڵام ناتوانین بڵێین شیعر ته‌نیا ئه‌زموونه، چونكه شاعیر هه‌یه له‌سه‌ره‌تاكانی نووسینیشدایه و ده‌قی جوان ده‌نووسێ، به‌ڵام به‌گشتی له‌ئه‌نجامی په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و به‌هره‌یه‌و نووسینی به‌رده‌وام ده‌توانین ئه‌و به‌هره‌یه په‌ره‌پێبده‌ین و بگه‌ینه داهێنان.
په‌ره‌مووچ: ده‌وترێت ئه‌ده‌بی پیاوانه و ئه‌ده‌بی ژنانه ئێوه تا چه‌ند له‌گه‌ڵ پۆلینكردنی ئه‌ده‌بن؟ئایا شتێك هه‌یه به‌ناوی ئه‌ده‌بی پیاوانه و ئه‌ده‌بی ژنانه‌وه؟ئه‌ی بوێری لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێ؟
چنورخان: په‌یامی من له‌شیعره‌كانمدا په‌یامیكی ئینسانیه‌و دووره له هه‌موو پۆلینكردنێكی ره‌گه‌زی، به‌ڵام ده‌قی خانمێك بێگومان بۆن و هه‌ناسه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، چونكه ئافره‌ت هه‌ستی دایكایه‌تیی هه‌یه، له زۆربه‌ی ده‌قه‌كانی پیاوانی شاعیردا له فۆلكلۆره‌وه بگره تا ئێستاش ده‌بینین له‌شیعره‌كانیاندا به‌زۆری بایه‌خ ده‌ده‌ن به وه‌سفكردنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی ئافره‌ت، ئه‌وه‌ش لایه‌نێكی غه‌ریزیی پیاوانمان بۆ ئاشكرا ده‌كات (لایه‌نی حه‌زی سێكسی)، و راستی ئه‌و وته‌یه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ كه پیاو له‌پێناو غه‌ریزه‌دا هاوسه‌رگیری ئه‌كا، به‌ڵام ئافره‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامده‌دا. كه‌واته شته غه‌ریزیه‌كان چونیه‌كن له‌هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م زه‌مینه بێ.. ئه‌مه به‌هه‌رحاڵ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه هه‌ندێ خانم و خاتوونی شاعیر بابه‌تی زۆر تایبه‌ت و غه‌ریزی ده‌وروژێنن له‌ده‌قه‌كانیان به‌ناوی به‌زاندنی سنوور‌و بوێری له‌كاتێكدا نووسینه‌كانیان وه‌كو نووسینی پیاوه‌كان غه‌ریزین له‌م كاته‌دا ئه‌وه ده‌بێته چاولێكه‌ری بۆ وێنه‌كێشانێكی كتومت وه‌ك نووسینی پیاوان. ئه‌وه‌ی زیاتر جێی داخه هه‌ندێ له نووسه‌ره پیاوه‌كانیش ئه‌مه به‌جورئه‌ت و بوێری ناوده‌به‌ن و تایبه‌تمه‌دیه‌كانی ده‌قه شیعریه‌كه له‌بیر ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش غه‌درێكی گه‌وره له داهێنان و كه‌سانێكی داهێنه‌ر ده‌كه‌ن. ئێستا ئه‌م دیارده‌یه‌ش رۆڵێكی نه‌گه‌تیڤانه‌ی دیاری هه‌یه بۆ دروستبوونی قه‌یرانی ره‌خنه‌و په‌راوێزخستنی ده‌نگی داهێنه‌رانه. ئه‌مه‌ش جۆرێ له‌ره‌خنه‌ی موجامه‌له‌ی هێناوه‌ته كایه‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ شیعری كوردی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه‌تێیدایه، ئه‌م زۆری و بۆرییه شیعر ومیعری تێكه‌ڵكردوه‌و وای لێ هاتووه ده‌زگاكانیش ده‌ڵێن شیعر چاپ ناكه‌ین و سوكایه‌تی به‌شیعر ده‌كه‌ن. نه‌بوونی ویژدانی ره‌خنه‌گرانه و ئه‌و حاڵه‌تی چه‌پاندنه‌ی كه هه‌ندێ پیاوی رۆژهه‌ڵاتی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ و حه‌زی زوو پێگه‌یشتنی هه‌ندێ ئافره‌ت بۆ شۆره‌ت په‌یاكردنی خێرا، خاڵگه‌لێكی سه‌ره‌كین بۆ دروستكردنی ئه‌و پاشاگه‌ردانییه. با هه‌ندێ كرداری غه‌ریزی و شه‌هوانی مرۆڤ تێكه‌ڵاوی شیعر نه‌كرێ و حوكم له سه‌ر وێنه‌ی شیعری و ئیقاع ونه‌مری وشیاویی ده‌ق بدرێ و ئه‌وه‌ی كه ناوی لێ ئه‌نێن بوێری ده‌توانن له وتار و نوسینی تردا جێی بكه‌نه‌وه ، ئه‌وه‌تا كێ وه‌كو نه‌وال سه‌عداوی به بوێری له بواره زانستییه‌كه‌دا داكۆكیی له ئافره‌ت و مافه‌كانی كردووه. ئه‌و به‌خستنی چه‌نده‌ها حه‌قیقه‌تی زانستی مێژووی چه‌نده‌ها ئافره‌تی كوژراوی ده‌ستی نه‌زانی و دواكه‌وتوویی و ناهوشیارمان بۆ ئاشكرا ده‌كات و داهاتووی ئافره‌ت گه‌شتر ئه‌كاته‌وه. بوێری مانای ئه‌وه نییه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراودا موفره‌داتی تایبه‌ت به‌جه‌سته‌و تایبه‌تمه‌ندیه بایۆلۆجییه زۆر تایبه‌ته‌كان به‌كاربێنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی وشه‌ی بوێری. من زۆر به‌لامه‌وه سه‌یره كه هه‌ندێ له پیاوه نووسه‌ره‌كان ته‌نیا ئه‌مه به‌بوێری دائه‌نێن و لایه‌نی هونه‌ری و مه‌رجه‌كانی شیعرییه‌ت فه‌رامۆش ده‌كه‌ن. من بوێری به وتنی قسه‌ی حه‌ق ده‌زانم، به‌ته‌سلیمنه‌بوونی نووسه‌ر بۆ ئایدیای حیزب و لایه‌ن و به‌رزراگرتنی كه‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی و پاراستنی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی و پاڵپشتیكردن له زوڵملێكراوان، ئیدی كرداره زۆر تایبه‌تییه‌كانی تر هه‌ڵئه‌گرم بۆ ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی شیعر نووسین.
په‌ره‌مووچ: شیعری كوردی بۆچی نه‌یتوانیوه سنووری جیهان ببه‌زێنێ و بگاته شوێنه دووره‌كان؟
چنورخان: به‌ڕای من نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و زمانی یه‌كگرتوو، ناسه‌قامگیری بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو هۆكارن بۆ نه‌ناساندنی شیعری كوردی به جیهان. ئه‌مه پلان و نه‌خشه‌كێشانی درێژخایه‌ن و كاری باشی ده‌وێ. وه‌نه‌بێ نووسه‌ری باش و ده‌قی به‌رزمان نه‌بێ وه‌لێ له‌به‌ر ئه‌و كێشانه‌ی خستمنه روو شیعری ئێمه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ره‌وه. ئێستاش ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بایه‌خ بدات به په‌ره‌دان به لایه‌نه‌كانی رۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و كاری بۆ بكا ئه‌وه ئه‌ده‌بی كوردیش بێ به‌ش نابێ له خه‌ڵاته ئه‌ده‌بیه جیهانییه‌كان، به‌ڵام دیسانه‌وه پلانی باش و كاری درێژخایه‌نی ده‌وێ. بۆ نموونه دامه‌زراندنی چه‌ند ده‌زگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به وه‌رگێڕانی ده‌قی كوردی له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی و زمانه جیهانییه‌كانی تر، ده‌بێته هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی بۆ ناساندنی ئه‌ده‌بی كوردی به‌جیهان.
په‌ره‌مووچ: چنور نامیق له شیعردا بۆچی ده‌گه‌ڕێ؟
چنورخان: هه‌میشه بۆ مرۆڤ، بۆ راستگۆیی، بۆ پاكژی، بۆ عه‌شقی راسته‌قینه، بۆ رۆحه جوانه‌كان، بۆ راستڕۆیی له هاوڕێتی، بۆ دڵنیایی ده‌گه‌ڕێم.
په‌ره‌مووچ: یوسف له‌تیفی هاوسه‌ریشت شاعیره ، ئه‌و تا چه‌ند كاریگه‌ریی هه‌بووه به‌سه‌ر شیعره‌كانته‌وه؟
چنورخان: ده‌توانم بڵێم ئه‌و كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌و هه‌یه به‌سه‌ر ژیانمه‌وه كه هه‌میشه بووه‌ته هۆی خولقاندنی ده‌قی جوان له‌لای من. هه‌ندێ جار له تووڕه‌بوونم لێی ده‌قی زۆر جوانم نووسیوه، ئه‌و هه‌میشه رێخۆشكه‌رو هانده‌رێكی رۆحی بووه بۆ ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانم به‌شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه، ره‌نگه ئه‌و تووڕه بوونه‌شم په‌یوه‌ندیی به باری سایكۆلۆجی خۆم و ئه‌و ژینگه پڕ ژاوه‌ژاوو ئه‌و ئیمبراتۆره نادادوه‌رانه‌وه هه‌بێ كه سنووری خۆیان ده‌به‌زێنن و مافی خه‌ڵكانی تر بۆ خۆیان زه‌وت ئه‌كه‌ن، چونكه من كه‌سێكی زۆر حه‌ساسم و هه‌میشه ئه‌و به قه‌ڵایه‌ك دائه‌نێم و تووڕه‌ییم له نادادوه‌ری و كرداره نابه‌جێكانیش له‌گه‌ڵ ئه‌ودا دابه‌ش ئه‌كه‌م. زۆر جار ده‌ڵێم به‌خته‌وه‌رترین پیاو ئه‌و پیاوه‌یه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌دیب نییه، ئاسووده‌ترین ئافره‌تیش ئه‌وه‌یه كه غه‌در له هیچ كه‌سێك ناكا، به‌تایبه‌تی به‌رانبه‌ر به ره‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی.
په‌ره‌مووچ: ئه‌ده‌بیاتی جیهانی تا چه‌ند كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تۆ هه‌بووه؟
چنورخان: نازانم له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌م، هه‌میشه خه‌می گه‌وره‌م ئه‌وه بوو زمانی زگماكی دایك فێربم كه زمانه‌كه‌ی خۆمه، به‌ڵام ژیان له تاراوگه‌كانی وڵات دوای خستم. بیرمه مناڵ بووم له یه‌كێ له‌قوتابخانه عه‌ره‌بیه‌كان شیعرێكیان پێ ئه‌زبه‌ر كردم (انا گفل عربی پائر، حر أبی مپل جدی و أبی) مناڵێكی كورد به‌م شێوه‌یه گۆش بكرێ ئاسان نییه زمان و كولتووری خۆی بدۆزێته‌وه، به‌ڵام هه‌میشه عه‌شقێك له ناخمدا بوو بۆ خوێندنه‌وه و بیستنی چیرۆكی كوردی، له‌ناو ئه‌و فه‌وزای دوو زمانه‌و به حوكمی ئه‌وه‌ی جێنشینی گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌بنشینه‌كان بووین، كارێكی گران بوو فێری كوردی ببم وه‌كو زمانی نووسین. بۆیه (شیرین وفرهاد، له‌یلا ومه‌جنوون، ئه‌میر ئه‌رسه‌لان، چل تووتی) و زۆری تریش له‌و چیرۆكانه‌ی دایكم بۆی ئه‌خوێندمه‌وه كاریان تێ‌كردم، خوێندنه‌وه به‌زمانی كوردی بووه خولیام، بۆیه هه‌میشه هۆگرو له هه‌وڵی په‌یداكردنی كتێبی كوردی بووم و له‌كاتێكی دره‌نگدا كه قوتابیی قۆناغی په‌یمانگه بووم، خوێندنه‌وه‌م به‌كوردی ده‌ست پێكرد، تا فێری كوردی بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنم به‌زمانی عه‌ره‌بی ته‌واوكرد، بۆیه ده‌ڵێم مرۆڤ به هه‌وڵدان هه‌موو شتێك فێر ئه‌بێ، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو ئاواته‌كانی بێنه دی. پاشان (ژانی گه‌ل و دایك و بێ نه‌وایان ، به‌چكه‌شێرانی كورد )كاریان تێ‌كردم. له شاعیرانیش (شێركۆ بێكه‌س، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ، عه‌بدوڵا په‌شێو) پاشان كه‌رنه‌ڤاڵی به‌ختیار عه‌لی، كه ئێستاش رۆمانه‌كانی ده‌خوێنمه‌وه. به‌ڵام وه‌نه‌بێ زمانی عه‌ره‌بی یارمه‌تیده‌ر نه‌بووبێ له پێشخستنی ره‌وتی ئه‌ده‌بیم، به‌ڵكو توانیومه هه‌ندێ له شاكاره جیهانییه‌كان به وه‌رگێڕدراوی بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی بخوێنمه‌وه. هه‌میشه هه‌ست ئه‌كه‌م رۆمان خه‌یاڵم فراوانتر ده‌كا. له‌و كتێبانه‌ی زۆر كاریان تێ كردم و له‌ناو شیعره‌كانمدا ره‌نگیان دایه‌وه(ژهب مع الریح) ی خانمه نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی مارگرێت مێچیل بوو ، كه باس له چه‌ندین عه‌شقی ناكام و خۆشه‌ویستی تاكلایه‌نه ده‌كا و له‌ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕ و نه‌هامه‌تییه‌كان چۆن حاڵه‌ته رۆحییه‌كان به‌رجه‌سته ئه‌كا؟. دوو رۆمانی تر ، كه باس له ناپاكی هاوسه‌رێتی ده‌كه‌ن زۆر كاریان تێ‌كردم(مدام بۆڤاری او الزوجه الخائنه)ی فلۆبیر و(ئه‌ننا كرنینای)تۆلستۆی بوو، ئه‌مه جگه له رۆمانه‌كانی ماركیز و بامۆك وڤارگاس كه به‌تایبه‌تی له (حفله التیس و شیگنات الگفله الخبیپه) ی ڤارگاس هه‌ستم به‌بوونی دوو جۆری جیاواز كرد له ئافره‌ت. له كتێبی (خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند شاكارێكی جیهانی) خوێندنه‌وه‌م بۆ هه‌ندێكیان كردووه. ئێستاش له‌قۆناغی چواره‌می ئینگلیزی زانكۆی سابیس / هه‌وڵی ناسینی چیرۆكی ئینگلیزی ده‌ده‌م، هه‌ڵبژاردنی ئه‌و به‌شه‌ش به‌مه‌به‌ستی نزیكبوونه‌وه‌م بوو له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی.
په‌ره‌مووچ: ده‌ڵێن ئه‌و ژنه‌ی له بواری راگه‌یاندن كار بكات یا ئیستیغلال ده‌كرێ، یاخود ناوی ده‌زڕێنن؟ تۆ ده‌ڵێی چی؟
چنورخان: ئه‌و پرسیاره زۆر برینداركه‌ر و ورووژێنه‌ره، ئه‌و شتانه رێژه‌یین و بێگومان هۆكاری به‌هێز له پشته‌وه‌یانه، بارودۆخه‌كه زۆر فه‌وزایه، ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بیش، زۆربه‌ی پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای توانا و لێهاتوویی و رۆشنبیری وپسپۆری ئافره‌ت دابه‌ش ناكرێن، به‌داخه‌وه له‌ناو یه‌ك حیزبیشدا مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسووبیه‌ت و پاڵپشتی هه‌ندێ له پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ هه‌ندێ توانای موته‌وازع بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو دانه‌نرێ، ئه‌مه‌ش بارودۆخه‌كه‌ی شێواندوه‌و ته‌نانه‌ت ده‌زگا حكومیه‌كانیشی گرتوه‌ته‌وه، كاتێ ئه‌م نادادوه‌رییه ده‌بێته باو، ئه‌و كات هه‌ندێ ئافره‌ت ناچارده‌بن وه‌كو پیاوان بیر بكه‌نه‌وه‌و په‌یامه‌كانیان به زمانی ئه‌وان ته‌رجه‌مه بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له هه‌ندێ له رێكخراوه‌كانی كه حیزب پاڵپشتییان ده‌كا تاكو ده‌ركه‌ون .. ئه‌وه به هه‌رحاڵ، به‌ڵام ئه‌م ده‌رده ئێستا بواره ئه‌ده‌بیه‌كه‌شی گرتوه‌ته‌وه و وای لێهاتووه هه‌ندێ له پیاوان پاڵه‌وانی زۆر گه‌وره له‌توانای زۆر متوازع و ئاسایی دروستده‌كه‌ن، ئه‌مه كارێكی زۆر ترسناكه‌و بۆ مێژوو ده‌مێنێته‌وه، بیری دوا رۆژت بێ كه نه‌وه‌یه‌كی دوای خۆت دێت و لاپه‌ڕه تۆزلێنیشتووه‌كانی تۆ هه‌ڵئه‌داته‌وه، بۆچونه‌كانت شایه‌تیت له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن. من بۆ خۆم هه‌موو پۆسته‌كانی دنیا به‌دێره شیعرێك ناگۆڕمه‌وه، وشه‌یه‌كم یا پیتێكم ته‌نانه‌ت رۆحی خۆشم له‌رێی وتنی راستیه‌كان به‌ختئه‌كه‌م .به‌داخه‌وه ئه‌م ده‌رده بواری ره‌خنه‌شی گرتوه‌ته‌وه، بۆیه ئێستا تێكستی لاوازمان له ده‌قی جوان و نه‌مر زیاتره. بۆیه ئه‌م به‌رچاورونیه‌م دا، تاكو چه‌ند جۆرێك له‌كه‌سایه‌تی بخه‌مه به‌رچاو، كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌یه‌وێ له‌م ماراسۆنه نادادوه‌رانه‌یه پله‌و پایه به‌ده‌ست بهێنێ خێرا ده‌ربكه‌وێ و كۆمه‌ڵێ ده‌سكه‌وتی تایبه‌تی هه‌بێ، هه‌ندێكیش ده‌یانه‌وێ له رێی ئه‌ده‌به‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانیان فه‌راهه‌م بكه‌ن و مه‌به‌سته تایبه‌تییه‌كانی خۆیان بپێكن، بۆیه خه‌سڵه‌ته تایبه‌تییه‌كانی شیعر وه‌لا ئه‌نێن، هه‌ندێكیشیان كه رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌من له‌په‌نایه‌كدا دانیشتوون و رێزی پێنووس و هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌گرن، راگه‌یاندن و ده‌زگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌كانیش رۆڵی گه‌وره ده‌گێڕن له‌گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و توانا موته‌وازعانه و په‌راوێزخستنی توانا راستییه‌كان ئه‌مه‌ش ده‌ردی راگه‌یاندنه ناسه‌ربه‌خۆكانه. به‌ڵام ده‌قی ئه‌فرێندراو به پشتگوێخستنیش له‌ناو ناچێ و پێویستی به ده‌ف و ده‌هۆڵ و پیاهه‌ڵدانی بێ بنه‌ما نییه. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه تا چه‌نده ئافره‌ت ئیستغلال ئه‌كرێ ئه‌وه شتێكی رێژه‌ییه‌و ده‌وه‌ستێته سه‌ر كه‌سایه‌تی و جۆری بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ئافره‌ته‌كه، خۆ ئیستیغلالكردنیش جۆری هه‌یه، دروستكردنی كێشه‌و به ده‌ستنه‌هێنانی پۆستی شیاویش وه‌كو وتمان جۆرێكه له‌ئیستیغلالكردنی توانا‌و لێهاتوویی كه‌سی به‌رامبه‌ر، من به‌خۆم ساڵانێكی زۆره له‌بواری راگه‌یاندندا كار ئه‌كه‌م و نه‌ك هه‌ر من ئافره‌تی تریشمان هه‌ن، زۆر سه‌ربه‌رزانه كار ده‌كه‌ن و كه‌سیش ئیستیغلالی نه‌كردووین، خۆ هه‌موو پیاوێكیش له ئیستیغلالكردنی ئافره‌ت ناگه‌ڕێ، بۆیه من ده‌ڵێم ئه‌وه ده‌وه‌ستێته سه‌ر جۆری كه‌سایه‌تی ئافره‌ت و به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی كه كاری تێداده‌كات.
په‌ره‌مووچ: به‌لای تۆوه شیعر وه‌زیفه‌ی چییه؟
چنورخان: جاران شیعر رۆڵی هاندانی ده‌گێڕا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و شۆڕشگێڕی و خۆشه‌ویستكردنی وڵات و تێكۆشان له پێناوی پاراستنی. ته‌نانه‌ت بۆ هاندانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ بۆ فێربوون. ئێستا بارودۆخه‌كه گۆڕاوه‌و شیعری ئه‌مڕۆ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی جیاوازی هه‌یه. وه‌كو وتمان مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵكردنی راستیه تاڵه‌كان به فه‌نتازیاو گه‌مه‌ی زمانه‌وانی و به‌كارهێنانی وشه‌ی جوان و وێنه‌ی شیعری به نه‌غمه‌ی خه‌مناك بۆیه هه‌رگیز شیعر نابێته دادگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه وه‌كو هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن، كه شیعر وه‌زیفه‌ی وه‌رگرت ئه‌و رۆحه‌ی له‌ده‌ست ئه‌داو ده‌بێته واقیعێك و ئۆفیسێكی پڕ له‌ژاوه‌ژاو.
له به‌رهه‌مه شیعیریه‌كانی :
1- مه‌ركانه شكاوه‌كانی جه‌نگ.
2- : ئێواران بۆنی خه‌وم لێدێ.
3: ته‌یمانێكم له گوڵ جێ هێشت.
4:لێوی مه‌راق.
5: خه‌تام كرد دوای ئاده‌م كه‌وتم.
چیرۆكه كانی:
1-: دارتووه ته‌نیاكه
2: گه‌ڕانه‌وه
*چه‌ند چیرۆكێكی تر له رۆژنامه‌كان
*خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند شاكارێكی جیهانی.
*كۆمه‌ڵه شیعرێكی ئاماده‌ی چاپه.
*كتێبێكی شیعری وه‌رگێڕدراو و دیراسه‌یه‌ك له‌سه‌ر شیعره‌كانی له‌لایه‌ن مامۆستا كه‌مال غه‌مباره‌وه ئاماده‌ی چاپكردنه.
شاعیر ده‌ڵێت: ئه‌مه‌و هێشتا نه‌وه‌ستاوم.