Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
فیلمە سێكسییە كوردییەكان لە دیدى هاوڵاتیانەوە

فیلمە سێكسییە كوردییەكان لە دیدى هاوڵاتیانەوە

Closed
by April 16, 2008 گشتی

 قوتابییەك: كولتوورى كۆمەڵگەى كوردى كولتوورێكى پیاو سالارى  ئاینییە، ئەم شتانەى لاپەسەند نییە
 
 راپۆرت: فەرەیدون بێوار…..
 
 دەبآ ئەوەش روون بكەمەوە كە ئەم وێنە گیراوانە ناچنە ناو چوار چێوەى فیلمى سێكسى(بەمانا سەردەمیەكەى) وەك لەناو نیشانەكەشدا بە فیلم هاتووە، بەڵكو چەند دیمەنێكى كورت و پچر پچڕى سێكسییە كە بە مۆبایل گیراون.
 لێرەدا دەمەوآ هەڵەیەكى زمانەوانیش راست بكەمەوە (ئەمە بە قەناعەتى خۆم، هەچەندە من زمانناس نیم) ئەویش بەكاربردنى زاراوەى (لەشفرۆش) ە بەرامبەر بە ئافرەتە سۆزانیەكان، لە ڕاستیدا ئەوان سێكس دەفرۆشن نەك لاشەى خۆیان، هەندآ ئافرەتیش تەنها بۆ لایەنى چێژ وەرگرتن سێكس دەكەن و هیچ مەبەستیان پارەو تەنانەت سێكسفرۆشتنیش نیە، كەواتە ئەم ئافرەتە جگە لە چێژى كردارى سێكسى شتێكى ترت پآ نافرۆشن.
 سەبارەت بەم پەتا كوشندەیەو ناشازو قێزەونە، بە پێویستمان زانى راو بۆچوونى چەند كەسێك وەربگرین لە زارى ئەوانەوە، گوآ بیستى بابەتەكە بین.
 فیلمە سێكسییە بیانییەكان و هاتنى ئافرەتە عەرەبە سۆزانیەكان بۆ كوردستان، هۆكارى سەرەكى ئەم پەتایەن.
 سەرەتا"هێمن كاروان" گوتى:
 ئەوانەى ئەو كارە دەكەن زۆربەیان كوڕە گەنجەكانن كە هێشتا ژنیان نەهێناوە، بەڵام بەداخەوە ئافرەتەكان هەموویان شوویان كردووەو مێردیان هەیە، كەواتە خیانەتى هاوسەرگیرى دەكەن، ئەمەش كۆمەڵێك هۆكارى خۆى هەیەو پێویستە بەجدى دیراسەى لەسەربكرێت، لەهەمووى سەیرتر ئەوەیە من لەسەر مۆبایل وێنەى هەرزەكارێك و ژنێكم بینى، كە ژنەكە خۆى رووت دەكردەوەو كوڕەكە وێنەى دەگرت، گوتیان ئەمانە دایك و كوڕن، نازانم تاچەند ئەمە ڕاستە؟ بێگومان وێنە سێكسییە بیانییەكان و هاتنى ئافرەتى بیانى و  ئافرەتى عەرەبە سۆزانیییەكان كاریگەرى سلبیان لەسەر ئافرەتانى كوردستان هەیەو ئەوانیش هۆكارى بڵاوبوونەوەى ئەم پەتایەن.
 سێكس بەشێكە لە ژیانى مرۆڤ، پێویستە بە شێوەیەكى تەندروست بەكاربێت.
 "دەشتى سلێمان"، قوتابى زانكۆ گوتى:
 پێش ئەوەى باسى ئەم دیاردەیە بكەین پێویستە سەرەتا باسى كولتوورى كۆمەڵگەى خۆمان بكەین، بزانین لاى ئێمە چۆن سەیر سێكس دەكرآ و لە كۆمەڵگەى ئێمەدا شوێنى لەكوێیە؟ پێویستە ئازادى خۆشەویستى و ئازادى هەڵبژاردنى هاوسەرگیرى هەبآ، ئینجا دەتوانین باس لە ئازادى سێكسى بكەین، كولتوورى كۆمەڵگەى كوردى كولتورێكى پیاو سالارى  ئاینییە، و ئەم شتانەى لاپەسەند نییە، ئێمە هێشتا كە قبوڵمان نییە ژن و پیاوێكى شەرعى  لەسەر جادە یەكترى ماچ كەن، جاچى دووعاشق یان دوو هەوەسباز بەلادەرى سێكسى بكەن و وێنەیان بگیرێت، بەڕاستى ئەمە كارەساتى زۆر گەورەى لێدەكەوێتەوە.
 من پێم وایە ئەوانەوى كەوا ئەوكارە دەكەن دو جۆرن: یان لە نەفامى خۆیان تووشى ئەم جۆرە هەڵەیە دەبن، یان بۆ ئەتك كردنى ئەوەى بەرامبەریان كارى وادەكەن، واتە هەردوولایان هۆشیارى سێكسییان نییەو لە تینوێتى غەریزەى سێكسیەوە توشى هەڵەى لەو جۆرە دەبن، چونكە لە كولتوورى ئێمەدا سێكس لە ژیانى مرۆڤدا كپ كراوەو وەدەرنراوە سێكس بەشێكە لە ژیانى مرۆڤ، پێویستە بەشێوەیەكى تەندروست بەكاربێت.
 ئەم وێنانە بە مەبەستى هەڵوەشاندنەوەى شیرازەى خێزان و كۆمەڵگەى كوردییە.
 "ئیبراهیم عەبدولمناف" قوتابى زانكۆ گوتى:
  بڵاوبوونەوەى ئەم جۆرە فیلمانە كاریگەرى سلبى لەسەرتاكەكانى كۆمەڵگەى كوردى هەیە، بە تایبەتى هەرزەكاران و گەنجان، من پێم وایە بلاوكردنەوەى ئەم وێنانە بەمەبەستى هەڵوەشاندنەوەى شیرازەى خێزان و كۆمەڵگەى كوردییە. هۆكارى سەرەكى ئەم كارەش هەژارى بنەماڵەى ئافرەتەكەیە، كە بۆ پارە ئەم كارە دەكات، زۆر جاریش بۆ راوكردنى ئافرەتان لەلایەن كوڕەكانەوە چەندەها دەرمانى وروژێنەرى سێكسى بەكاردێت، كە ئێستا لە بازاڕەكان و دەرمانخانەكان بە ئاسانى دەست دەكەون، سێكبازانیش لە كوردستاندا، بەهۆى كەناڵە سێكسییەكان و(CD، DVD، INTENET) پەرەسەندووەو گەنجانى بەرەو هەڵدێر بردووە، بۆیە پێویستە لەسەر حكومەت كارى جدى لەسەر ئەم فیلمە بڵاوكراوانە بكات و ئەنجامدەران بەسزا بگەیەنێت.
 كوڕان بە مۆبایلى كامێرادار كچانیان هەراسان كردووەو ئافرەت قوربانى یەكەمى ئەم كێشەیەیە.
 "ژینۆ نادر" قوتابى زانكۆ گوتى:
 مۆبایل ئالەتێكى تەكنەلۆژیاى پێشكەوتووە، ڕێگاى دوور، نزیك دەكاتەوە، بەڵام بەداخەوە لە كۆمەڵگەى ئێمەدا بۆكارى خراپ و بە ناشیرین ترین شێوە بەكاردێت، ئەمەش كێشەى زۆرى لێدەكەوێتەوە، بە دەرەجەى یەكەم ئافرەتان دەبنە قوربانى.
 بۆیە دەبینین كوشتنى ئافرەتان و خۆسووتاندنیان زیادى كردوەو لەپەرەسەندندایە، ئەمەش هۆكارەكەى دەگەڕێتەوە بۆ ئەو وێنانەى كەلەسەر مۆبایل بڵاو دەكرێتەوە، هەندێك لەو وێنانە بە دزییەوە گیراون لەناو بازاڕو زانكۆ و شوێنە گشتیەكاندا، بەراستى گەنجانى ئێمە مەبەستم كوڕەكانە، زۆر سەرلىَ شێواوبوونەو بە مۆبایلى كامێرادار كچانیان هەراسان كردوەو كارى ناشیاو دەكەن.
 بە حەزى هەردوولا وێنەكە دەگیرآ، یان بەهۆى پێدانى مادە بێهۆشكەرەكان بە ئافرەتان.
 "سامان كەریم بابا" قوتابى زانكۆ گوتى:
 ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ ناهۆشیارى كۆمەڵگەى ئێمە لەبەكارهێنانى مۆبایل كە چەندین كارەساتى گەورەى لێكەوتۆتەوە، وەكو كوشتنى ئافرەتان و گرفتى خێزانى و تەڵاقدان و جیابوونەوە.
 ئەم كارى سێكسى و وێنەگرتنە، من پێم وایە بە حەزى هەردوولایە، هەم كوڕەكە هەم كچەكە، هەندآ جاریش بەدزییەوە وێنە دەگیرێت لەكاتى سێكس كرندا  لەلایەن كەسى سێهەمەوە بەمەبەستى تایبەتى و ناوزراندن، هەندآ جاریش بەهۆى ماددە بێهۆشكەرەكان ئەم كارە ئەنجام دەدرێت كە دەدرێت بە ئافرەتەكەو كۆنتڕۆڵى خۆى لەدەست دەدات، و لەهەمان كاتیشدا وێنەى دەگیرآ، وەكو وێنەى كوڕە زێرنگرەكە لەگەلأ كچەكەدا، دیارەكە مەست كراوە، بەڵام زۆربەیان بە حەزو ئیزنى ئافرەتەكە وێنەكە دەگیرآ.
 بەهۆى بە زۆر بەشوودانەوە كچەكە فێرى سێكسبازى بوو.
 "رۆژین" گوتى: من ژن دەناسم مێردى هەیەو سێكسفرۆشى دەكات، چونكە باوك و براكانى بەزۆر بەشوویانداو كوڕەكەى بە دلأ نەبوو، ئێستاش لەگەلأ خۆشەویستە كۆنەكەى پێوەندى هەیە، لەمەوە فێرى سێكسبازى بوو لەگەلأ خەڵكانى تر، زۆر جاران دۆستە كۆنەكەى، چەندان هاوڕێى كوڕى لەگەلأ خۆى دەهێناو لەگەلأ ئەو ژنە سێكییان دەكرد، ئەمە بە پێى گوتەى ئەو ژنەى كە دەیناسم و بۆى گێرامەتەوە، بۆیە داوا دەكەم لە دایك و باوكان كچەكانیان بە زۆر بەشوو نەدەن.
 بەهۆى دەرمانە وروژێنەرە سێكسیەكانەوە هاوڕێیەكم دەستدرێژى سێكسى كردەسەر كچێك.
 "د.ش" گوتى: من ژن دەناسم بۆ چێژ وەرگرتن لەگەلأ گەنجەكان سێكس دەكات، چونكە مێردەكەى پیرەو لایەنى سێكسى لاوازە،  سوپاسیشت دەكات لەگەڵیدا سێكس بكەیت، بەبآ پارە، بەڵام رازى نیە وێنەى بگریت، من هاوڕێى خۆم دەناسم لەگەلأ ژنان سێكسى  كردووەو وێنەى خۆیانى گرتووە و بڵاوكردۆتەوە، بەڵام روخسارى كەسیان دیارنیە، من بە دەنگ دەیانناسمەوە، هاوڕێیەكیشم هەیە بە هۆى دەرمانە وروژێنەرە سێكسیەكانەوە دەست درێژى سێكسى كردە سەركچە خۆشەویستەكەیى و پاشبازى لەگەلأ كرد.
 كچێك باوەڕى بە ئازادى سێكسى هەیە.
 "ن.ق" كچە قوتابى زانكۆ گوتى:  من چەندان كەس لە كۆلێژەكەى خۆماندا دەناسم كچەكان بەناوى خۆشەویستیەوە پاشبازى دەكەن، تەنانەت یەكێك لەو كچانە باوەڕى بە ئازادى سێكسى هەیەو ڕازیشە لەكاتى سێكسى كردندا وێنەى بگرى، بەمەرجآ بڵاوى نەكەیتەوە، لەم ماوەیەدا وێنەیەكى بڵاو بۆوە لەسەر مۆبایل لەلاى كۆمەڵێك برادەر هەبوو، بەڵام زوو لەناویان برد، مەبەستم وێنەكەیە، منیش بۆخۆم چەند فیلمێكى سێكسیم دیوە كوڕان بە بلوتس دەینێرن، وێنەیەكم لایە بووك و زاوان و هەموو روخساریان نیشاندەدات دەڵێن ئەمە لەیەكێك لە هوتێلەكانى كوردستان گیراوە بە دزییەوە.
 فیلمى سێكسیش رێساى و یاساى تایبەت بە خۆى هەیەو كۆمەڵگەى ئێمە لەئاستى قبولأ كردنى ئەوكارە دانییە.
 "نەبەز عەزیز" قوتابى زانكۆ گوتى: بێگومان ئەم دیاردەیە نامۆیە بە كۆمەڵگەى كوردى و زیان بە ئاسایشى نەتەوەیى دەگەیەنآ و زۆر گرفتى كۆمەڵایەتى و كارەساتى دڵتەزێنى لێدەكەوێتەوەو شیرازەى خێزان و پیرۆزى هاوسەرگیرى هەڵدەوەشێنێتەوە،  چونكە هێشتا كۆمەڵگەى ئێمە لە ئاست قبولأ كردنى ئەوكارەدا نیە، بۆیە پێویستە لەسەر حكومەت و لایەنى پێوەنیدار بە دواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو كێشەو دیاردەیە بكات و ئەنجامدەرانى بە سزا بگەیەنێت، بەتایبەتى ئەوانەى كە لەوێنەكاندا رووخساریان دیاردەو دەناسرێنەوە، لە وڵاتانى ڕۆژئاوادا تەنانەت فیلمى سێكسیش رێساو یاساى تایبەت بەخۆى هەیە.
 ئەوانەشى كە ئەم كاردە دەكەن زیاتر گەنجەكانن، ئەمەش هۆكارى زۆرە یەكێك لەوانە نەتوانینى پێكهێنانى ژیانى هاوسەرێتییە، بۆیە پێویستە لەسەر حكومەت سلفەى زەواج و سلفەى عەقار بكاتەوەو زیاتر هانى گەنجان بدات بۆ هاوسەرگیرى و رەخساندنى كاربۆیان و كردنەوەى كافتریاو سەنتەرى ئینتەرنێت و كتێبخانە و سەقالأ كردنیان بەكارى زانستى و رۆشنبیرى، پێویستە فیلمە سێكسییە بیانییەكان لە سینەماكانى كوردستان و بڵاوكردنەوەیان بە سیدى و دیڤیدى و كۆپى كردنى سەتەلایت و سایتە سێكسییەكانى ئینتەرنێت قەدەغە بكرێت و سزاى هەبێت.
 
F_bewar@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.