مێژووی زمانی كوردی …به‌شی یه‌كه‌م
زۆر توێژه‌ری كورد و غه‌یره كورد (بیانی ) له سه‌ر مێژووی زمانی كوردیان نووسیوه , به‌ڵام ئه‌م نووسینه هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر كاوێژكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی پێشوو نه‌بی.به ڕای توێژه‌ر ده‌بی زمانی كورد به سه‌ر چوار قۆناغی سه‌ره‌كی دابه‌شبكه‌ین , ئینجا هه‌ر قۆناغێك ئه‌دگار و خه‌سڵه‌تی بخه‌ینه ڕوو.ئێمه‌ش له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین پوخته‌ی زمانی كوردی بۆ وه‌رگری كورد بخه‌ینه ڕوو .وه‌ك ئیمامی شافیعی وته‌نی خۆمان پێ راسته , ڕای به‌رامبه‌ریشمان پێ ڕاست نییه , به‌ڵام قسه‌ی من هه‌ڵه هه‌ڵده‌گری هی بهرامبهرهكهشم ده‌كرێ ڕاست بێ جا تۆ وه‌ك وه‌رگر كامه‌ی ڕاست ده‌رچوو ئه‌وه‌ی وه‌رگره , نه‌ك مه‌لا مه‌شهور ئاسا بڵێی پیاو ئه‌وه پیاو قسه‌ی نه‌گۆرێت , ئه‌گه‌ر هی من هه‌ڵه بوو , به‌لای دامهچوو ,چونكه من خۆشم به لای داناچم په‌شیمانم كه گووتوومه!
یه‌كه‌م , زمانی میدیا زمانی ئا‌ڤێستا
به‌ر له‌وه‌ی باسی ره‌وشی زمانی میدیا بكه‌ین, به چاكی ده‌زانین له شێوازی ده‌سه‌ڵاتی میدیاكان بدوێین,چونكه, هه‌رچه‌نده زمان خۆی كایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه ,ده‌سه‌ڵات ده‌توانیت ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی زمان بپارێزێت .یه‌كێك له پایه‌كانی جیۆپۆلیتیك پاراستنی زمانی خه‌ڵكه
له‌و ڕوانگه به گرنگی ده‌زانین ئاماژه به ڕۆڵی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی میدیا بكه‌ین !
پادشاكانی میدیا
له ماوه‌ی 727پ .ز ـ 549 پ. ز
ئه‌مپراتۆریه‌تی میدی یه‌كێ له‌و ئهمپراتۆریه گه‌ورانه‌ی مێژووی كۆنن. مێژووی ئه‌و ئهمپراتۆریهته زیاتر له نووسراوه‌كانی ئاشوری و كتێبه‌كه‌ی هیرۆدوتسس هاتووه. به گوێره‌ی گوته‌ی هیرۆدوتسس، میدییه‌كان له‌به‌شی دووه‌می سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زاینی له دراوسێكانی خۆیان رزگاریان بووه و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان دامه‌زراندووه.
ئه‌مه‌و، هه‌ر له‌سه‌ر ڕاكه‌ی هیرۆدوتسس، ئینسایكلۆپیدیای به‌ریتانی ناسراوه به Britanica هه‌روه‌ها ئینسایكلۆپیدیای ئیرانی.سیسته‌می فه‌رمانره‌وای وڵات پاشایه‌تی ویراسی بووه . دیاكۆ یه‌كه‌م پادشای میدیا بووه، كه له‌ساڵی 728 پ. ز ده‌وڵه‌تی میدیای دامه‌زراندووه‌و هۆزو تیره‌كانی به‌ره‌و یه‌ك نه‌ته‌وه بردووه.
دیاكۆ (Deioces هه‌تا ساڵی 675 پ. ز فه‌رمانڕه‌وایی میدیای كردوو(ه. له‌ساڵی 674 پ.ز هه‌تا 653 پ. ز فرائۆرتس (فراڤارتی ـ Fravarti) حوكمی ئه‌مپراتۆریه‌تی میدیای كردووه. ئه‌و پاشایه هه‌وڵیداوه مژۆڵبونی ئاشوریه‌كان به‌داگیركردنی میسر بقۆزێته‌وه. ئه‌وه‌بوو گه‌مارۆی نه‌ینه‌واشی دا، به‌ڵام ئه‌سكیتی كه هاوپه‌یمانی ئاشوریه‌كان بوون له دواوه په‌لاماری میدیهكانیان دا هێرشیان كرده سه‌ر میدیا له‌ئه‌نجام دا فرائۆرتس كوژراو سوپای میدی ناچاربوو پاشه‌كشێ بكات و بگه‌ڕێته‌وه وڵاتی خۆی. له ئاكام جارێكی تر میدیا كه‌وته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئهسكیتیهكان. مادیۆسی ئه‌سكیتی بۆ ماوه‌ی (28) ساڵا 652 ـ 625 پ. ز حوكمی میدیای كرد ووه . ئه‌و داگیركردنه‌ی ناوخۆ زه‌برێكی كوشنده‌ی میدیا داوه .له‌ساڵی 625 كیاكسارس توانی كۆتایی به داگیركردنی ناوخۆی میدیا بێنێ و ده‌وڵه‌تێكی عه‌سكه‌ری به‌هێز دابمه‌زرێنێ. له‌پاشان له‌ساڵی 616 پ. ز كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی مانیه هاوپه‌یمانه‌كانی ئاشوری هێنا.). سوپاكه‌ی كه‌ی ئه‌خسار بۆ ماوه‌ی دوو ساڵا 614 ـ 612 گه‌مارۆی شاره‌كانی وولاتی ئاشوریه‌كانی دا‌و توانی شاری (ئاشور كهلخۆ) بخاته ژێر كۆنترۆلی خۆی و ئینجا گه‌مارۆی شاری نه‌ینه‌وای دا‌و له‌ئاكام ساڵی612 پ. ز به ته‌واوی كۆتایی به دسه‌ڵات و بوونی ئاشوریه‌كان هێنا. دوا پاشای میدی ناوی (ئه‌ستیاگ) بووه. ئه‌و پادشایه به‌گوێره‌ی ده‌قه كۆنه‌كانی ئێرانی به‌ڕشتی ـ ڤێگا به‌ناوبانگ بووه. (ئاستیاك) له ماوه‌ی 584 ـ 550 پ. ز حوكمی میدیای كردووه, به‌ڵام له ئاكام به‌ده‌ستی كچه‌زاكه‌ی خۆی كۆرشی گه‌وره وخیانه‌تی ده‌ست و پێوه‌نده‌كه‌ی كوردیه‌كه‌ی خۆی كوده‌تای له سه‌ر كراوه .نه‌مانی حوكمی ئاستیاگ سه‌ره‌تای حوكمی فارسی بووه .لێره‌وه حوكمی كوردی كۆتایی پێهاتووه .ئه‌و كوده‌تایه كاریگه‌ری زۆری له سه‌ر ڕه‌وشی زمانی كوردی هه‌بووه .
زمانی ئاخاوتن و زمانی ئایینی
دوا پادشای میدی –ئه‌ستیاگ-ده‌سه‌ڵاتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی قۆرخ كردبوو .به‌مه‌ش زه‌برێكی كوشنده‌ی له زمانی میدی-كوردی –دا .زمانی كوردی له ده‌وڵه‌تی میدی زمانی ده‌وڵه‌ت بوو ,له‌و لاوه‌ش زمانێك هه‌بوو , كه زهن ده‌برێ زمانی ئاڤێستای سه‌رده‌می زه‌رده‌شت بووه , زمانی ئایینی ده‌وڵه‌ت بووه !له دوای ڕوخانی ده‌وڵه‌تی میدیا , زمانی نووسینی ده‌وڵه‌تی میدیا روخاندنی زمانی كوردی بوو .زۆر توێژه‌ر ده‌ڵێن میدیه‌كان –كورده‌كان- هه‌ر زمانی تایبه‌ت به خۆی نه‌بووه , به‌لكو له پاشان ئه‌لفبێی په‌هله‌وی هه‌بووه ئه‌لفبێی میدی هه‌بووه , به‌ڵام هه‌خامه‌نشینه‌كان بۆ خۆیان دزیوه . له پاش كه‌وتنی میدیا ,زمانی ئه‌رچی هیچ كاریگه‌ری له ناو كۆمه‌ڵگا نه‌ماوه ,به‌ره به‌ره به نه‌مانی میدیه‌كان بۆته زمانی ئاخاوتن و له زمانی نووسینی ده‌وڵه‌ت دوورخراوه‌ته‌وه .به واتای هه‌ر داگیركردنی سه‌ربازی نه‌بووه ,به‌لكو داگیركردنی كه‌لتوری به تایبه‌تی زمانیش بووه .زمانی ئایینی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه ,چونكه فارس و كورد له سه‌ر ئایینی زه‌رده‌شتی بوونه.
زمانی ئا‌ڤێستا دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به مۆركی زمانی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه .زۆر ئاساییه زمانی ئا‌ڤێستا زمانی كوردی بێ و بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد بێت ,به‌ڵام زمانی ئا‌ڤێستا , كه زمانی ئایینی میدیا بوو , ده‌قێكی ئایدیۆلۆژی تایبه‌ت به كورده‌وه بێت .هه‌موو به‌شه‌كانی ئا‌ڤێستا , كه له دوای شه‌ڕی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی له ئیران و سووتاندنی ئا‌ڤێستا , له سهردهمهنی ساسانیه‌كان دووباره نووسراوه‌ته‌وه و سیفه‌تی ئاسمانی نه‌ماوه هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد تێدا نییه! خۆی ده‌بێ ده‌قێكی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێ ,به‌ڵام پیاوانی زه‌رده‌شتی هه‌وڵیانداوه بیكه‌نه ئایینێكی مژده ده‌ر بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاری نه‌ژاد .به‌مجۆره زه‌رده‌شتی له نێو پاكستانی ,به‌نگالی ,هیندی ,فارس ,كورد…..بڵاوبۆته‌وه و بۆته ئایینی هه‌موو ئاری نهژادێك و له سنووری كورد ده‌رچووه! ئاساییه سه‌ره‌تا كورد قه‌بووڵی زه‌رده‌شتی نه‌بووبێت هه‌روه‌ك چۆن جووله‌كه چه‌ندین پێغه‌مبه‌ری خۆیان كوشتووه ,كوردیش هه‌ر خۆی زه‌رده‌شتی كووشت بێت ,له پاشان دینه‌كه‌ی قه‌بووڵ كرد بێت .
له‌و قۆناغه‌دا زمانی كوردی ناسنامه‌ی خۆی به كه‌وتنی ده‌وڵه‌تی میدیا له ده‌ستداوه ,بۆیه ئه‌سته‌مه ئه‌و ناسنامه‌یه ئه‌مڕۆ دیاری بكرێت هه‌روه‌ها زمانی ئایینیشی تێكه‌ڵ به زمانی ئایینی فارسی بووه هه‌ر ئه‌وانیش جارێكی ئاڤێستایان نووسیته‌وه.ئا‌ڤێستا له ده‌قێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رچووه ,كورد ناتوانێت زمانه‌كه‌ی جارێكی تر وه‌ك ئیلهام و زمان بۆ بیناكردنی تاكی كورد بگه‌ڕێته‌وه سه‌ری .
شوێنه‌واری گه‌لانی كوردستانی وه‌ك گووتی ,كاردۆخی ,…..گووم بووه ,زمانی میدیه‌كان به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بكرێت .ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌لانه له سنووری بابه‌ته‌كه ده‌ربخه‌ین ,مێژووی دێرینی كورد كورت ده‌كه‌ینه‌وه له ده‌ركه‌وتنی میدیه‌كان .ئه‌مه‌ش خۆمان سته‌مێك له مێژووی كۆنی كورد ده‌كه‌ین .ئه‌و ونبوونی ناسنامه یان حازرنهبوونی فاكته‌ری ناسنامه ,زیاتر هه‌وڵێكی فارسیه .شوێنی جوگرافی هاوبه‌ش و ئایینی هاوبه‌ش ,كه‌لتوری هاوبه‌شی دروستكردووه ,كه ناسنامه‌ی كوردبوونی به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بزركردووه و كه‌لتوری یان زمانی فارسی به حوكمی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌رز كردۆته‌وه.
دووه‌م , زمانی په‌هله‌وی
زمانی په‌هله‌وی، زمانێكی كۆنی “ئێرانی” بووه. به زمانێكی هیند و ئێرانی داده‌نرێ لێره‌وه ناسنامه‌ی “فارس” و “كوردی” ئه‌و زمانه تێكه‌ڵ ده‌بێ، چونكه مێژووی (ئێران –وڵاتی ئاریان نه‌ك وڵاتی فارس) له‌دوای ڕوخانی ئیمپڕاتۆریه‌تی (میدی) یه‌وه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی “نه‌ته‌وه‌یی” بۆ كراوه و وشه‌ی “ئێران” به (فارس و وڵاتی فارس” شرۆڤه‌كراوه، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا وشه‌كه ئه‌و واتا ته‌سكه نابه‌خشێ!
زمانی په‌هله‌وی, زمانی پاڵه‌وانه‌كان، زمانی ڕه‌سمی ساسانیه‌كان بووه هه‌روه‌ها ده‌وترێ كه له‌سه‌ده‌ی سێ هه‌مه‌وه هه‌تا سه‌ده‌ی هه‌شته‌م نوسین و قسه‌ی پێ كراوه، به واتای هه‌م زمانی ئاخاوتن و زمانی نووسینی نووسراوه‌كان بووه له ئێران – وڵاتی ئاریان، به‌ڵام ئه‌و زمانه ڕێنوسێكی script زۆر دژوار و زه‌حمه‌تی هه‌بووه، بۆیه هه‌ر له‌سه‌رده‌مانێكی ساسانیه‌كانه‌وه نووسینی (كه‌م)ی پێ كراوه، هه‌ر زیاتر زمانی ئاخاوتن بووه.
په‌هله‌وی كوردی یان فارسی بووه؟
د. جه‌مال نه‌به‌ز له لاپه‌ڕه (92)ی كتێبی “بێده‌سه‌ڵاته كورده‌كان و برا موسڵمانه‌كانیان” ده‌نووسێ: “ڕۆژهه‌ڵاتناسه ئه‌وروپیه‌كان زمانی په‌هله‌وی pehlevi به زمانی فارسی ناوه‌ڕاست ناوزه‌د ده‌كه‌ن”, به‌ڵام د. نه‌به‌ز خۆی زمانی په‌هله‌وی به “زمانێكی سه‌ربه‌خۆ” داده‌نێ، به‌وه‌ی نزیكتره له زمانی كوردی وه‌ك له فارسی. ئه‌و ڕایه‌ی د.نه‌به‌ز له سه‌ر بنه‌ما و شه‌نگست نییه ته‌نیا نزیكی وشه‌كانی زمانه‌كه و شوێنه‌كه‌ی كردۆته مه‌رج! پێكچوونی وشه‌كانی هیندۆ ئاری یان هیندۆ ئه‌وروپی به مه‌رج وه‌رناگیرێ , چونكه له نێوان ئه‌و زمانانه وشه پێكچوون دیارده‌یه‌كی ئاساییه .به پێچه‌وانه‌ی د.نه‌به‌زه‌وه , سه‌دیق بۆره‌كه‌یی له‌به‌رگی یه‌كه‌می مێژووی وێژه‌ی كوردی لاپه‌ڕه (24-25) ده‌ڵێ: زمانی په‌هله‌وی له زمانی كوردی ده‌چێ و نزیكترین زاراوه‌ی (زار) كوردی كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م زمانه‌دا هاوچه‌شنه زاراوه‌ی گۆرانی و و لوڕیه.” بۆره‌كه‌یی و زوبیر بیلال هه‌ندێ “به‌ڵگه” ده‌هێننه‌وه به‌وه‌ی كه زمانی په‌هله‌وی زمانی كوردییه یان زارێكی كوردی یه. گیو موكریانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه كتێبی (دین كه‌رد) به زمانی په‌هله‌وی نووسراوه، ئه‌و زمانه‌ش زمانی لوڕ و كه‌لهوڕ و شوانانه. مه‌ردۆخی مێژوو نووسی كوردیش ده‌ڵێ: “زمانی په‌هله‌وی یه‌كێ له (شێوه‌كانی كوردی) بووه كه گه‌لێ به زاراوه‌ی لوڕی و گۆڕانیهوه نزیكه”.
جۆره‌كانی په‌هله‌وی و زمانی كوردی ئێستا
پاش ئه‌وه‌ی بینیمان له نێوان خودی توێژه‌رانی كورد ڕا جیاوازی هه‌یه ده‌رباره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی زمانی په‌هله‌وی .هه‌رچه‌نده زمانی په‌هله‌وی وه‌ك زمانی لاتینی زمانێكی مردووه هه‌روه‌ها كاتی خۆی زۆر دژوار بووه , له سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌ك به كوردی یان فارسی دانراوه . كه‌لتوری فارس و كورد هێنده تێكه‌ڵی یه‌ك بووه , هه‌ر ئه‌وه‌ش مشتومڕی له سه‌ر بنه‌چه‌ی زمانی په‌هله‌وی دروست كردووه.
هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له سه‌ر نه‌ژادی زمانی په‌هله‌وی نییه و هه‌روه‌ها فاكته‌ری هاوكه‌لتوری ئه‌و دیارده‌ی دروست كردووه .دوو جۆری سه‌ره‌كی په‌هله‌وی هه‌یه :
زوبیر بیلال ده‌ڵێ:” دوو جۆر په‌هله‌وی هه‌یه، په‌هله‌وی سه‌رده‌می ئه‌شكانی 3000پ.ز 224ز ئه‌و شێوه‌یان له (هه‌ورامی) و (فه‌یلی) ده‌كات، په‌هله‌وی ساسانی 224-630.”
له‌لایه‌كی تر، (ئاربركه) له ئه‌تڵه‌سی زمانه‌كانی هیندۆ – ئێرانی‌دا، كوردی و فارس به دوو زمانی (ئێرانی) داده‌نێ، به‌ڵام له‌ژێر فارسی كۆن، زمانی په‌هله‌وی و وه‌ك به‌شێك له قۆناغی یان قوناغێك له زمانی فارس دا ده‌نێ،كه‌چی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕایه‌ی ( ئاربركه ), د.فرست مرعی له “كردستان فی القرن السابع المیلادی” لاپه‌ڕه (24) ده‌نووسێ كه له‌سه‌رچاوه عه‌ره‌بیه موسڵمانه‌كانیش زمانی (فارسی) و (په‌هله‌وی) له‌یه‌ك جیاكراونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می ئیسلامی‌دا.
به‌كورتی، په‌هله‌وی زمانێكی ڕێنووس ئاڵۆز و گران بووه، بۆیه له‌سه‌رده‌می ئه‌خمینیه‌كان له‌لایه‌ك و سه‌رده‌می ئه‌شكانی و ساسانیه‌كان، ماوه ماوه ته‌نها وه‌ك (زمانێكی) ئایینی، یان ئاخاوتنی خه‌ڵك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه.
له‌و سه‌رچاوانه بیرۆكه‌ی وا خراونه‌ته ڕوو كه زۆربه‌یان هه‌ر ده‌قی هورمزگان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه! لێره جه‌خت له سه‌ر ئه‌و زمانه و ڕێنووسی ئه‌و زمانه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنیین كه هه‌ندێ نووسه‌ر و توێژه‌ری كورد چه‌ند بێ ئاگان هه‌تا له ڕایه‌كانی خۆیان!!هه‌ندێ نووسه‌ر گومانی ئاوا بڵاوده‌كه‌نه‌وه گوایه ده‌قی ساخته‌ی هورمزگان به زمانی په‌هله‌وی نووسرا بێ , بابزانین ئه‌و گومان و گریمانه چه‌ند له ڕاستیه‌وه نزیكن .
ده‌قی هورمزگان، ئه‌گه‌ر به په‌هله‌وی نوسرابێ وه‌ك بانگاشه ده‌كرێ ئه‌مه ئه‌و ده‌قه ده‌بێ هی سه‌رده‌مانی ئه‌شكانی و بێ نه‌ك ساسانی، چونكه سه‌رچاوه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن پێكچوون له نێوان په‌هله‌وی ئه‌شكانی 3000پ.ز-224ز و هه‌ورامی، فه‌یلی لوڕی هه‌یه!! نه‌ك په‌هله‌وی ساسانی!!
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن پێكچوون هه‌یه له نێوان زمانی په‌هله‌وی و شێوه زاری هه‌ورامی نه‌ك هه‌ردووك یه‌ك بن. ئه‌و نووسه‌ره كوردانه‌ی، له‌وانه د.سه‌عید كوردستانی، حوسێن حوزنی موكریانی، ڕه‌شید یاسه‌می، سه‌ره‌تا ده‌قه‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه، ده‌قه‌كه‌یان به (شێوه زاری هه‌ورامی) بڵاو كردۆته‌وه نه‌ك به زمانی په‌هله‌وی!!! هه‌روه‌ها په‌هله‌وی هه‌روه‌ك (زمان) یان (شێوه زمان variety) بووه هه‌روه‌ها (ڕێنووس) بووه، كه‌چی هه‌ورامی ته‌نها شێوه‌زاره نه‌ك (ڕێنووس)!! صاح قه‌فتانی مێژوو نووسی كورد له‌لاپه‌ڕه (105)ی كتێبی (مێژووی گه‌لی كورد له كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ) ده‌رباره‌ی “ڕێنووس”ی په‌هله‌وی ده‌نووسێ … ئهلف و بای په‌هله‌وی زۆر سه‌خت و گران بوو، چونكه وه‌ها ده‌ركه‌وتووه كه له نوووسینی په‌هله‌وی دا هه‌زار پیت (حه‌رف) زیاتر به‌كارهێنراوه!!!
هه‌ره‌ها قه‌فتان قسه‌ی هه‌ندێ زانا ده‌رباره‌ی ئه‌لفبای په‌هله‌وی ده‌گوازێته‌وه و ده‌ڵێ: ده‌نگ وایه له‌كاتی دوایی ساسانیه‌كان دا به‌فه‌رمانی شای ئێران شێوه‌ی (فارس) بووه‌ته زمانی ڕه‌سمی حكومه‌ت، چونكه نووسین و خوێندنه‌وه‌ی په‌هله‌وی زۆر گرانبووه!!!
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه، كه هیچ نووسه‌رێكی كورد “ده‌قی هورمزگانی” به‌زمانی په‌هله‌وی نه‌بینیووه!! زمانه ههورامیهكهی ده‌قه‌كه , كه باوه‌ڕ ده‌كرێت د.سه‌عیدی كوردستانی له سه‌ده‌ی بیست نووسی بێ , نه‌ك له 16ی كۆچی ههڵبهستڤانێكی كورد نووسی بێ , قه‌ناعه‌ت به‌هیچ كه‌سێ ناهێنێت كه زمانی كوردی سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتنی ئیسلام -16-ی كۆچی بێ له كوردستان!! ئه‌و زمانه شێوه‌زاری هه‌ورامی ده‌قه‌كه، هی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه نه‌ك سه‌رده‌می ئیسلامی، چونكه هیچ ده‌قێكی فارسیش ئه‌وها (ڕه‌وان) نییه!!.
به كورتی بنه‌چه‌ی په‌هله‌وی له‌گه‌ڵ زمانی فارسی تێكه‌ڵ كراوه ,ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هۆیانه:
1.زمانی په‌هله‌وی دژوار و سه‌خت بووه و نه‌یتوانیوه ببێته زمانی نووسین
2. هاوكه‌لتوری فارس و كورد و گوومكردنی كه‌لتوری كوردی له لایه‌ن زمانی فارسی
3. زمانی ده‌سه‌ڵاتدار و زمانی بێ ده‌سه‌ڵات .
4.ڕاڤه‌كردنی ده‌وڵه‌تی ئیران به ده‌وڵه‌تی فارس .
ئه‌و هۆیانه وایان كردووه زمانی كوردی ناسنامه‌ی خۆی ون بكات له نێو كه‌لتوری فارسی‌دا .
سلام ناوخۆش