نۆ چیڕچیرۆک … حەمەفەریق حەسەن
به‌هه‌ڵمبوونی مرۆڤێک
دوای نیو سه‌عاتێک چاوه‌ڕوانی، خانمه سکرتێره چاو سه‌وزه‌که‌ی جه‌نابی وه‌زیر، به‌له‌نجه‌ولار به‌سه‌ر فه‌رشی ڕه‌نگاوڕه‌نگدا پێـشمانکهوت و سه‌رۆکی شانده‌که‌مان دوایکه‌وت. ئێمه‌یش به‌شوێن هه‌نگاوی سه‌رۆکی شانددا، له جه‌نابی وه‌زیر وه‌ژوورکه‌وتین. ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دانیشتن‌دا، سه‌رۆکی شانده‌که‌مان که‌وته پهسنددانی جه‌نابی وه‌زیر و خۆی بچووک ده‌بووه‌وه، به مێژووی گه‌شی وه‌زیردا هه‌ڵیده‌گوت و خۆی بچووک ده‌بووه‌وه، به هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی وه‌زیردا شانازیی ده‌کرد و خۆی بچووک ده‌بووه‌وه. فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌زیری پهسهنددهدا و خۆی بچووک ده‌بووه‌وه. هۆپێکمان زانی، سه‌رۆکی شاند، شوێن و هه‌ته‌ری نه‌ماوه. سه‌ر مێز و تهپلهک گه‌ڕاین، نه‌بوو. ژێر مێز و ته‌پڵه‌ک، نێو گوڵدان، پشتی په‌رده و کهڤاڵهکان، ته‌نانه‌ت توالێته تایبه‌تییه‌که‌ی جه‌نابی وه‌زیریشمان پشکنی و بۆمان نه‌دۆزرایه‌وه. پێده‌چوو سه‌رۆکی شانده‌که‌مان بووبێت به هه‌ڵم. که‌چی ئێمه‌ی غه‌فڵه‌تزه‌ده، ئه‌ومان به سه‌رۆک شاندی خۆمان هه‌ڵبژاردبوو.
ده‌رگه
کۆتره سپی له برسانا
هۆمهنی بۆ ئه‌م ماڵه هێنا
که‌چی ئه‌وان، سه‌ریان له‌دوو ناوه
له‌نێو دارستانێک چنگی ڕاساودا
تیاماوه
کۆتره سپی شپرزه‌یه
ئومێدی ده‌رچوونی نییه
بۆ کۆترێکی ته‌نگ پێ هه‌ڵچنراو
له فه‌زای ته‌نگی ماڵێکدا دۆلپێچکراو
په‌نجه‌ره‌یه‌کیش ده‌رگه‌یه
ده‌لاقه و کڵاوڕۆژنهیش هه‌ر دهرگهن
جامخانه‌ی خڕ داخراویش هه‌ر ده‌رگه‌یه
کاتێک ئه‌و له‌په‌ستا و به‌گوژم سینگی پێدا ده‌کێشێ و
نه‌رمه په‌ڕی ههڵدهورێ و
دوای ماوه‌یه‌ک په‌له‌قاژێ
که‌نه‌فت ده‌بێ
کۆتره سپی به‌غه‌ریزه پێی زانیوه
هه‌رکام له‌وان گه‌ر بیگرێ
بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی بله‌رزێ
بۆ ژه‌می ئه‌م نیوه‌ڕۆیه، سه‌ری ده‌بڕێ!
به‌چی به‌رگری بکه‌ین؟
(به‌داڵغه‌ی نیشتمانه‌وه من کردم و شه‌وگار کردی، تا ده‌مه‌وبه‌یان ئه‌م بیرۆکه‌یه‌م بۆهات.)
ئه‌مه فه‌رمایشتی سه‌رله‌شکر بوو. ئهفسهرهیل چون به‌ردی شه‌تره‌نج له‌پێشی ڕیزبووبوون و خوا خوایان بوو سه‌رله‌شکر هه‌ناسه‌یه‌ک زووتر، بیرۆکه نوێیه‌که‌ی بدرکێنێ. (گومانم نییه، دوژمن به‌رله‌وه‌ی شاڵاوبهێنێ، پاوانی ناوچه‌که ده‌سووتێنێ، وا چاکه ئێمه ئه‌و ده‌ره‌فه‌ته‌ی نه‌ده‌ینێ، بۆیه بڕیارم داوه ئاسنگهرهیلی وڵات بهکووره و مووشهدهمهیانهوه بهێنمه پای ئه‌م چیایه، شه‌وانه‌ڕۆژی کار له‌م پرۆژ نوێیه‌دا بکه‌ن، که ئه‌م سپێده‌یه به خه‌یاڵما هات.)
چاوم له جووڵه‌ی بهرگهردنیان بوو کاتێک ئه‌فسه‌ران تفیان قووتدهدایهوه و گوێ و چاوو دڵیشیان لای جه‌نه‌راڵی سه‌رکرده بوو. دوای قومێک ئاو، سه‌رله‌شکر وتی: (ئاسنگهرهیل، چی خه‌نجه‌ری ده‌بانی جهوههردارمان هه‌ن بۆمان ده‌که‌ن به داس و چی شمشێری هیندیشمان هه‌ن ده‌یانکه‌ن به که‌ره‌نتوو…)
وره و‌ر له ژێر شاسهیوانهکدا شه‌پۆلی ده‌دا، ئه‌فسه‌ر سه‌ریان به‌یه‌که‌وه نا. دیاربوو ئه‌وان به دروستی ئه‌م پلانه‌یان ههڵنهدهسهنگان.. جه‌نه‌راڵی سه‌رله‌شکر قومێکی تر ئاوی فڕکرد و له‌سه‌ری ڕۆیشت: (تاکو به‌رله‌وه‌ی دۆڵ و چیا گڕبگرێ، ئێمه هه‌ره‌وه‌زی لێ بکه‌ین و چی پاوه‌نی ئه‌م ده‌وه‌ره‌یه بیدوورینه‌وه، بۆ ئاڵفی ڕان و ڕه‌وگ به گزره‌ی بکه‌ین و له شوێنێکی ئه‌مینی پهنامهکیدا ئه‌مباری که‌ین!)
ئه‌فسه‌رێک نه‌یتوانی له‌وه زیاتر خۆی بخواته‌وه، ڕابوو، ئیکلامی کێشاو پرسی: (سه‌رکرده‌م سه‌لامه‌ت، ئه‌دی ئه‌گه‌ر دوژمن شاڵاوی هێنا، ئێمه به‌چی به‌رگری له نیشتمان بکه‌ین؟)
(به داس و که‌ره‌نتوو!)
بێ ئه‌وه‌ی بۆی وه‌ستێ، سه‌رکرده وه‌های وت. به‌ڵام ئه‌فسه‌رێک له‌وان نه‌یپرسی:
(بۆچی ئه‌م ئه‌رکه به جووتیار و چێودار ناسپێری، که ئه‌وان خۆیان خاوه‌نی ڕان و ڕهوگن؟)
به‌دحاڵی
که ئه‌م داهاته‌وه، به‌گ وایزانی له‌به‌ر خاتری گه‌وره‌یی مه‌قامی ئه‌و هاتووه‌ته سه‌ر چۆک و به‌سه‌ر پێڵاوه‌کانیدا ده‌که‌وێ، نه‌یزانی لاوه‌که به‌و نیازه دانه‌وییه‌وه قه‌یتانی پێڵاوه‌کانی توندبکاته‌وه، تا شاپێکی به‌هێز وه‌ک لێدانی سزا، له‌و سیستم و ڕۆژگاره بدات، که ئه‌وی کرد به سه‌روه‌سێتی شارێک
سه‌رداری به شاپ ئالووده
له‌به‌ختی شوومی، ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌م گه‌یشت، به‌گ له سۆنگه‌ی کێشه‌یه‌کی موڵکدارییه‌وه ئه‌وه‌نده تووڕه بووبوو، به‌رپێی خۆی نه‌ده‌بینی و حه‌واسی قسه‌کردنی نه‌مابوو. ئه‌میش دوای سڵاو و ده‌ست به سینگه‌وه گرتن وتی: ناوم سه‌ردار ڕه‌سوڵ سه‌رداره. ئه‌و حیمایه نوێیه‌م، که له‌مه‌ولا ده‌بمه پاسه‌وانی شه‌وانه‌ی کۆشک
وه‌لێ به‌گ هه‌تا هێزی تێدابوو شاپێکی گه‌یانده دوڕ قوونی. سه‌ردار ئه‌وق بوو، زار و چاوانی یه‌ک به‌خۆیان کرانه‌وه، له‌جێی خۆی وشک وه‌ستا و له‌وه‌نده زیاتر په‌رچه‌کرداری نه‌نواند.. دوای پشوویه‌ک به‌گ ئاوێکی ساردی خوارده‌وه، قاوه‌یه‌کیان بۆ هێنا و سیگارێکی پێ‌کرد، شه‌یتانی به‌نه‌فره‌ت کرد و هاته‌وه هۆش خۆی. وه‌ک پیشاندانی په‌شیمانی و ده‌ربڕینی هاوسۆزی، بڕیک پاره‌ی نایه قولی مستی سه‌رداره‌وه و له‌سه‌رخۆ وتی: سه‌ردار من پێشه‌کی کرێت پێ ده‌ده‌م. فه‌رموو ئه‌مه‌یش کرێی ئه‌م مانگه و بڕۆ به‌لای کاری خۆته‌وه
له‌وساوه مانگانه، وه‌ختایێ سه‌ردار به‌نیازی وه‌رگرتنی مووچه‌که‌ی، دێته دیده‌نیی به‌گ، پشتی تێده‌کات و خۆی بۆ ئاماده ده‌کات، هه‌تا به‌گ شاپێک نه‌گه‌یه‌نێته پاشه‌ڵی، دڵی ئاوناخواته‌وه و مووچه‌که‌ی به‌دڵه‌وه نانووسێ
یاریزان
(ئه‌رێ کوڕه گه‌وره‌که‌ت ئێستا به‌چییه‌وه خه‌ریکه؟)
(له‌وه‌ته‌ی به پله‌ی نایاب، بڕوانامه‌ی به‌که‌لۆریۆسی له فیزیکدا به‌ده‌ستهێناوه، یاریزانێکی وه‌ها مه‌علانی لێ ده‌رچووه، له چایخانه‌که‌ی گه‌ڕه‌ک که‌سێک نه‌ماوه ئه‌زنیف و تاوڵه و مهحبووسی لێ نه‌باته‌وه، کوڕه گه‌وره‌که‌م. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت زانی قاپووتێکی بۆ به‌رانبه‌ره‌که‌ی بهکرددا، کوڕه گه‌وره‌که‌م! دووشه‌شی له ده‌ستی ته‌واوی دۆمینهزانهکانی گه‌ڕه‌کدا تۆپاندووه، کوڕه گەورەکەم!
دیمه‌ن
پێخاوس، چڵکن و شڕپۆش، به ڕیش و سمێڵی به‌سه‌ریه‌کدا پژاوی ماشوبرنجهوه، به فڕفڕۆکه‌یه‌کی کاغه‌زینی پرته‌قاڵییه‌وه، له‌وانه‌ی منداڵانی باخچه‌ی ساوایان ئاره‌زووی ده‌که‌ن، به گورگه‌لۆقه، دای به‌لاما، له‌سه‌ر لایش، به تاکێک چاوه‌وه، به‌ده‌م بزه‌وه غاریده‌دا. فڕفڕۆکهکهی ده‌سووڕا و خۆیشی خۆش خۆش ئاوڕی له ڕێبوارهیلی شه‌قام و شۆسته‌ی جه‌نجاڵ ده‌دایه‌وه. نه‌مزانی داخۆ به‌م دنیایه پێکه‌نی، بهمن، به هه‌ردووکمان، یانژی به ئاوه‌زی شپرزه و شپڕێوی خۆی، یان هه‌ر یادێکی شیرین بوو، له ڕۆژانێک، که ئه‌و هێشتا کوڕه‌لاوێک بووه، له هه‌ڕه‌تی خۆیدا، کچه عازه‌به‌کانی گه‌ڕه‌ک به ئاره‌زووه‌وه بۆیان ڕوانیوه و بهئاواتیان خواستووه. ڕۆژانێک، که ئه‌و هێشتا ئاوه‌زی خۆی له‌ده‌ست نه‌دابوو. وه‌لێ داخۆ ئه‌م پیره منداڵ ڕه‌فتاره، ده‌کارێ به‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌وه بچێته‌وه سه‌ر یاده‌وه‌رییه داغانبووهکانی و به‌سه‌ریانده‌کاته‌وه؟
کڵپه
(له‌سه‌ردانی خزمێکی نه‌خۆش بووم)
خۆیشم نه‌مزانی چۆن وا زوو ئه‌م وه‌ڵامه‌م بۆ ههڵکوڵاند و له‌کورتی بڕیمه‌وه، کاتێک فه‌رمانبه‌ره‌که‌ی هاوڕێم، ناکاو له‌وێدا په‌یدابوو، لێی پرسیم: (ئه‌وه چۆنه وا ڕێت که‌وتووه‌ته ئه‌م گه‌ڕه‌که؟) خۆم ده‌مزانی، قسه‌کانم گوزارشت له ڕۆحی سپیم ناکه‌ن و درۆی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن. وه‌لێ نازانم چۆن، ئه‌و هاوڕێیه‌م، که تا ده‌م گه‌راجی پاسه‌کانی گه‌ڕه‌ک شان به‌شان ڕێمانده‌کرد، پێی نه‌زانیم، که من درۆم له‌گه‌ڵدا کردووه. له‌و ده‌مه‌دا، که به‌ده‌م ڕێوه ده‌مه‌ته‌قێمان ده‌کرد، وه‌ک لقوپۆپیان لێ ڕوابێت، خێرا خێرا ده‌ستم به گوێ و کهپوومهوه بوو. سه‌غڵه‌ت بووم، تهریقدهبوومهوه. ئاگاداری ئه‌و کڵپه و بڵێسه کوتوپڕه بێزارکهرهیش بووم، که له ناخمه‌وه هه‌ڵیکردبوو، تینی سه‌ری کێشابووه لاجانگ و گه‌ردن و ڕووم. دڵنیایش بووم، که ڕووخسارمی سووری هه‌ڵگه‌ڕاندووه.. له‌و ئانوساته‌دا، مه‌یلم لێ‌بوو هه‌رچییه‌کم پۆشاک له‌به‌ردایه داینابکهنم و هه‌تا ده‌ستم ده‌گات تووڕیانههڵدهم.. ڕاستت ده‌وێت له‌و ده‌مه‌دا، که تووشی هاوڕێیه‌که‌م هاتم، تازه‌کی له ماڵه سۆزانییه‌ک ده‌هاتمه ده‌رێ!
پیاوێک مانۆری هێز ده‌کات
((سێ جاران له‌سه‌ریه‌ک ئاگادارم کردووه‌ته‌وه، به‌و کراسه سووره هه‌نارییه کورت و بێقۆڵهوه، به سینگ و به‌رۆکی ڕووته‌وه نه‌چێته بازار، که‌چی قسه‌کانم ده‌ڵێی گیزه‌ی مێشه به‌لای گوێیدا ده‌فڕێ. جا ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌م ئاوا به بێهێز و بوودهڵهم بزانێ ئیتر…))
ئه‌مه‌ی له‌پیش ئاوێنه‌که‌دا وت و سه‌رنجی سمێڵی ڕه‌ش و په‌یکه‌ر و بازۆڵهکانی خۆی ده‌دا. جووڵا، ده‌رگه‌ی ده‌رێی نایه سه‌رپشت، په‌نجه‌ره‌ی سه‌ر کۆڵانیشی کرده‌وه. دوای که‌مێک، خانمی ژنی به کراسی سووری بێ قۆڵ و جانتای چه‌رمی ڕه‌شه‌وه گه‌ڕایه‌وه. پیاوه‌که به‌و سۆنده‌یه‌ی تاوێک پێشتر ئاماده‌ی کردبوو، تێیکه‌وت و ژنه دهیقریشکان. باڵه ڕووته گۆشتنه‌کانی شێن هه‌ڵگه‌ڕان و ژنه دهقیریشکان.. پووزه خرپنه‌کانی مۆر هه‌ڵگه‌ڕان و ژنه دهیقریشکان.. کڵافه‌ی پرچی ڕه‌ش به ده‌ستییه‌وه ده‌هات و ژنه دهیقریشکان. وه‌ختایێ دراوسێ نێرینه‌کان سۆندهکهیان له ده‌ست ههڵپچوڕقاندو به فه‌لاکه‌ت ژنه‌یان له‌ژێر ده‌ستی ده‌رهێنا، پیاوه‌که نێوله‌پی به هه‌نییه‌ی خۆیدا هێناو له‌به‌رخۆیه‌وه مرتاندی: (خۆ من هێشتا ئاره‌قه نه‌په‌ڕیوه‌ته نێوچاوانم، ئیتر بۆچی ژنه‌که‌م به بێهێزم ده‌زانێ؟)
بڕوانە؛ پاشکۆی ئەدب و هونەری کوردستانی نوێ (٩|٨|٢٠١٢)