قه‌یرانی هالیوود … و: ئازاد به‌هین
قه‌یرانی هالیوود
وتووێژ له‌گه‌ڵا جه‌یمز كامێرۆن ده‌رهێنه‌ری “تایتانیك” و “ئاواتار” به بۆنه‌ی سه‌ده‌مین ساڵیادی سینه‌مای هالیود
و: ئازاد به‌هین
جه‌یمز كامێرۆن ده‌رهێنه‌ری كه‌نه‌دایی كه به فیلمه‌كانی وه‌ك “تایتانیك” و “ئاواتار” پڕفرۆش‌ترین فیلمه‌كانی مێژووی سینه‌مای له هالیوود درووست كردووه، دڵی زۆر به هالیوود خۆش نییه. ده‌ڵێ ئه‌و ده‌نگۆ پیسانه‌ی كه سه‌باره‌ت به هالیوود بووه‌ته وێردی زمانه‌كان، هه‌موویان حه‌قیقه‌تیان هه‌یه و راستن. ئه‌و سه‌ره‌ڕای فێڵا و كه‌ڵه‌ك، قه‌یرانی سه‌ره‌كی هالیوود له‌وه‌دا ده‌بینێ كه ئیتر چیرۆكی نوێ بۆ درووستكردنی فیلم ده‌ست ناكه‌وێت و فیلمه باش و پڕفرۆشه‌كان هه‌موویان زۆرتر درێژه‌ی ئه‌وانیترن. كامێرۆن له وتووێژ له‌گه‌ڵا ئه‌شپیگڵ هه‌روه‌ها باس له ورده‌كارییه‌كانی ته‌كنیكی فیلم درووستكردنی ده‌كات.
به‌ڕێز كامێرۆن، له راستیدا بۆچی ئێمه لێره له سانتا مۆنیكا كه 10 كیلۆمه‌تر له هالیووده‌وه دووره، دانیشتووین و قسه ده‌كه‌ین؟ بۆچی له خودی هالیوود ئه‌و كاره ناكه‌ین؟
چوونكه پێم خۆش نییه ده‌ور و به‌رمان قه‌ره‌باڵغ بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هالیوود ئیتر شوێنێك نییه. كه قسه له‌سه‌ر هالیوود ده‌كه‌ین، قسه له‌سه‌ر چه‌مكێك ده‌كه‌ین.
واته ئیتر شوێنێك به‌و ناوه بوونی نییه؟
بۆچی، ئاساییه كه ئه‌و شوێنه له ئه‌مریكا بوونی هه‌یه. به‌ڵام هالیوود له بواری كولتورییه‌وه فه‌رانسه‌وی، كه‌نه‌دایی، ئوسترالیایی و ته‌نانه‌ت ئه‌ڵمانیشه. چاوێك به كارئه‌كته‌ره‌كان و ده‌رهێنه‌ره‌كاندا بخشێنن تا بۆمان روون بێته‌وه. هالیوود كۆمه‌ڵێك بینا یان كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكه كه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵا شوێنه‌كانی دیكه‌ی دونیا قسه ده‌كه‌ن، شوێنه پڕش و بڵاوه‌كان له هه‌موو دونیادا كه فیلمه‌كان له‌وێ درووست ده‌كرێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هالیوود هێشتاش هێمایه‌كی ئه‌مریكاییه؟
ئه‌مه راسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر راستییهكهیتان ده‌وێ، سێ له‌سه‌ر چواری داهاتی فیلمی ئاواتار له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ده‌ست هات.
واته ئیتر شیاوی ئه‌وه نییه لێره ژیان به‌سه‌ر به‌ریت؟
نه زۆر، هاوكاره‌كه‌م پیتر جه‌كسۆن په‌یوه‌ندی به سیسته‌می هالیووده‌وه هه‌یه، به‌ڵام لێره ده‌رناكه‌وێ و فیلمه‌كانی له نیوزیله‌ند درووست ده‌كات.
به‌ڵام ئێوه بۆخۆتان هێشتا له هالیوود ده‌ژین.
منیش به رێكه‌وت لێره‌م. ماڵێكی جوانم لێره هه‌یه و له ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵیه‌وه هه‌ر لێره بووم. به‌ڵام ره‌نگه به‌مزوانه لێره بڕۆم. له راستیدا من ماوه‌یه‌كی زۆره كه له هالیوود رۆیشتووم. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش بڵێم كه هالیوود هه‌م لایه‌نی باش و هه‌م لایه‌نی خراپی هه‌یه. لایه‌نی باشی ئه‌وه‌یه كه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی كه‌سانێكه كه له‌سه‌رتاسه‌ری دونیا دێن فیلم درووست ده‌كه‌ن. به‌ڵام لایه‌نی خراپی دڵساردكهرهوهیه، ئه‌م زریق و بریقانه، ئه‌م ده‌ڵاڵانه، ئه‌م فێڵباز و كه‌ڵه‌ك بازانه.
پێتان وایه بهخیلیتان پێ ئه‌به‌ن؟
راسته‌وخۆ نا. به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ ئه‌كرێت. له راستیدا هه‌موو ئه‌و چیرۆكه پیسانه‌ی كه سه‌باره‌ت به هالیوود ئه‌یڵێن، حه‌قیقه‌تی هه‌یه.
بۆ نموونه ئه‌وه‌یكه ژنانی گه‌نجی كارئه‌كته‌ر بۆ وه‌رگرتنی رۆڵا له‌گه‌ڵا فیلم نامهنووسهكان و ده‌رهێنه‌ران ده‌خه‌ون؟
من له كوێوه بزانم؟ من له‌و جۆره كارانه‌م نه‌كردووه.
یانی له‌و جۆره پێشنیارانه به ئێوه نه‌كراوه؟
هه‌مووان ده‌زانن كه من هاوسه‌رگیرییه‌كی سهركهوتوانهم ئه‌نجام داوه.
هه‌ڵبه‌ت بۆ پێنجه‌مین جار.
به‌ڵێ. له هاوسه‌رگیریشدا له‌وانه‌یه مرۆڤ سه‌ری له به‌رد بكه‌وێت.
ئێوه حه‌زتان له واسته‌كاری نییه بۆ نموونه فیلم نامه‌كانی مرۆڤه بێ ناونیشانه‌كان ته‌ئید بكه‌ن؟
ئه‌مانه قسه‌ی پڕوپوووچن. ئێوه سیناریۆیه‌كی باش بنووسن، دڵنیا بن كه‌سێك ده‌بێ كه بیگرێته ده‌ست.
مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه ئیتر ئه‌سته‌م ده‌بێ بۆ فیلمه‌كان چیرۆكێكی باش و گونجاو په‌یدا بكه‌ین. زۆربه‌ری فیلمه‌كان درێژه‌ی یه‌كترین، یان وهرگیراوێكن له رۆمانه‌كان و زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه‌كان.
هه‌ر به‌مجۆره‌یه، ئێمه تووشی قه‌یرانی چیرۆك هاتووین و به كۆتایی گه‌یشتووین له‌م بواره‌دا. گه‌یشتووینه‌ته جێیه‌ك كه فیلم له یارییه‌ك به ناوی “كه‌شتییه‌كان نوقم ئه‌بن” درووست بكرێت. بۆ بانگه‌شه‌ی فیلمێك سه‌ره‌تا پێوست به ماركێكی ناسراو ده‌كات، وه‌ك “هێری پاتێر” و “پیاوی جاڵجاڵۆكه‌یی”، تا به‌شه‌كانی دواتری ئه‌و درووست بكرێت. به‌ڵام كه‌م و كوڕی له‌وه‌دایه كه هه‌ندێك له ماركه ناسراوه‌كان وه‌ك “كه‌شتییه‌كان نوقم ده‌بن” زۆر بێ به‌هان و ئاستی سینه‌ما دێننه خواره‌وه.
به‌ڵام فیلمی ئاواتاری تۆ به‌و جۆره نییه. ئه‌م فیلمه مۆدێلێكی پێشووی نییه و تۆ به خه‌یاڵی خۆت ئه‌و فیلمه‌ت درووست كردووه.
كێشه‌ی ئاواتار ته‌نیا درووستكردنی نه‌بوو، به‌ڵكوو ئه‌وه بوو كه بۆ بانگه‌شه كردنی بۆ فرۆشتنی له بازاڕ مۆدێلێكی پێشوو بوونی نه‌بوو. سه‌ره‌تا ده‌بوایه كردبوایهتمان به ماركێكی ناسراو و ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر دژوار بوو.
له فیلمه‌كه‌ی تۆدا ئه‌و پیاوانه‌ی كه به سرووشته‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ر كه‌سانی خاوه‌ن شارستانییه‌ت به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن. بابه‌تی ئه‌م چیرۆكه جیهانگره. تۆش ده‌تویست هه‌ر ئه‌وه بڵێی؟
به‌ڵێ. ئیشی من وه‌ك ئیشی ئه‌ندازیاره‌كان وایه. ئه‌ندازیار شتێك به مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت درووست ده‌كات. منیش ده‌مزانی چۆن چیرۆكه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌م.
كۆمه‌ڵێك راڤه‌ی سیاسی و فه‌لسه‌فی زۆر له فیلمی تۆ كراوه، به بۆچوونی خۆتان بابه‌تی سه‌ره‌كی ئاواتار چییه؟
مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له رێگه‌ی راست لایانداوه و كه‌وتوونه‌ته به‌رامبه‌ر سرووشت. ئه‌مه‌ش هه‌موو كه‌س له ژیانی رۆژانه‌ی خۆیدا ده‌توانێ هه‌ستی پێبكات.
واته له رێگه‌ی ئه‌م فیلمه‌وه ده‌تهه‌وێ به مرۆڤه‌كان بڵێی كه زیاتر له گه‌ڵا سرووشت هاوده‌م بن؟
ئه‌م چیرۆكه په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له چیرۆكه كۆنه‌كانه‌وه هه‌یه: چیرۆكێكی نامۆ له جیهانێكی نامۆدا. نامۆیه‌ك كه دواتر فێر ده‌بێ دونیای نامۆ به جۆرێكی دیكه ببینێت و ببێته به‌شێك له‌و. چوونكه به‌و جۆره ده‌بێت عاشقی یه‌كێك له نامۆیانی هه‌ر ئه‌م دونیایه ده‌بێ. ئه‌مه بابه‌تی فیلمه‌كه‌یه.
ئه‌م چیرۆكه به ئاده‌م و حه‌وا ده‌ست پێده‌كات.
به‌ڵام لێره‌دا كه‌مێك به‌ره‌و پێشتر ده‌چین و ئاواته شاراوه‌كانمان له‌و فیلمه‌دا دێته دی. به‌مه ده‌ڵێن هالیوود. ئێمه ئاوات ده‌خوازین كه خۆزگه وه‌ك نامۆكانی ناو ئه‌و فیلمه ده‌بووین. ده‌مانتوانی بۆ نموونه له دارستاندا به ئازادی بگه‌ڕێین و له كۆتاییدا بۆ نموونه بفڕین. هه‌ر لێره‌دایه كه رووداوێك روو ده‌دا كه ته‌نیا هالیوود ده‌توانێ بهرهروِووی بێته‌وه: له باشترین حاڵه‌تدا ئێمه كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی خه‌یاڵی درووست ده‌كه‌ین كه وه‌ك خه‌ونه راسته‌قینه‌كان وان. فڕین هه‌ست پێده‌كه‌ین، گیا دره‌وشاوه‌كان له شه‌ودا ده‌بینین و ژیانی ئه‌م دونیایه به‌وجۆره‌ی كه له خه‌وندا هه‌مانه، هه‌ست پێده‌كه‌ین.
زۆرێك له بڕیاره جوانیناسانهكانی من كۆمه‌ڵێك هه‌وڵن بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به راناوی شاراوه‌ی گشتی و به كۆمه‌ڵا. ده‌مویست ئه‌و فیلمه له ئاستی خه‌ونێكدا بێت، خه‌ون و به‌خه‌به‌ر بوونێكی ته‌واو. هالیوود هه‌میشه به‌و جۆره بووه. وه‌بیر خۆمانی بێنینه‌وه ساڵانی ده‌یه‌ی 30 و 40، كاتێك بینه‌ران بۆ یه‌كه‌مجار فیلمی مۆزیكاڵی “ژنی سێحربازی ئوز”یان كه له‌سه‌ر بنه‌مای چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌یی ناسراو درووست كرابوو، بینی، ئه‌و ساته‌ی كه جودی گارله‌ند درگایه‌ك به رووی دونیای ئه‌فسانه‌ییدا ده‌كاته‌وه، ئه‌مه خه‌ونێكه. پێشتر كه‌س وه‌ها شتێكی نه‌دیتبوو.
هالیوود هه‌میشه میدیایه‌ك بووه كه زۆر دزه‌ی كردۆته ناو زه‌ینه‌كان. تۆ سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی كه ده‌یخه‌یته زه‌ینی ئێمه‌وه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ناكه‌یت؟
سه‌باره‌ت به‌وه كه فیلمه‌كان چه‌نده هێز و توانایان هه‌یه نابێ زێده‌ڕۆیی بكرێ. فیلمه‌كان هێشتاش هه‌ر ئامراز و كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌رگه‌رمین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه پێم وایه ئێمه جۆرێك له به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقیمان هه‌یه كه پشتیوانی له چاكی بكه‌ین و ئه‌و په‌یامانه بده‌ین كه له به‌رژه‌وه‌ندی دونیادایه. ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێك په‌یامی ساده: چاو هه‌ڵێنن بزانن قاوه چ بۆنێكی ناخۆشی دێ، چوونكه ئێمه خه‌ریكین هه‌ساره‌كان وێران ده‌كه‌ین.
ئێوه به جۆرێك قسه ده‌كه‌ن كه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاواتارهی درووستكردنی دوو میلیار و هه‌شتسه‌د ملیۆن دۆلاری تێچووه، له راستیدا له جۆری فیلمه چه‌پگه‌راكان و به پێی كولتوری هیپییهكانی ده‌یه‌ی 1960 بووه.
به‌ڵێ، هه‌ڵبه‌ت وایه. به‌ڵام من بۆ خۆم هیچكات هیپی نه‌بووم، به‌ڵام له ساڵانی ده‌یه‌ی 1960 و سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی 70 كۆمه‌ڵێك بیرۆكه هه‌بوون و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری روویدا كه دونیایان گۆڕی و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر من هه‌بوو: شۆڕشی سێكسی، بزووتنه‌وه‌ی مافی هاووڵاتیبوون، جه‌نگی سارد، ده‌ستپێكردنی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌وز، ڤێتنام.
یانی هه‌موو ئه‌و شتانه له هالیوود ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
له قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌م گۆڕانكارییه كولتوریانه له مندا ره‌نگدانه‌وه‌یان بووه. ئه‌م رووداوانه فۆڕمیان به تێڕوانینی من بۆ جیهان داوه. جیهانبینی من له ده‌یه‌ی 1960 شكڵا و بیچمی گرت. فیلمی ئاواتار ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كان و بینینهكانمه له‌و ساڵانه‌دا.
پێكهنینانه دێته‌به‌رچاو كه وه‌ها فیلمێك به‌م بیرۆكه چه‌پانه‌وه له لایه‌ن كۆمپانی فۆكسی سه‌ده‌ی بیسته‌م و ستۆدیۆی رۆبێرت مۆ‌ردۆخ كه زۆرتر پارێزكارن، درووست كراوه. ئه‌م بابه‌ته بۆ ئێوه سه‌یر نییه؟
بۆ من نا. به‌ڵام له روانگه‌ی كۆمپانی فۆكسهوه له راستیدا سه‌رنج راكێشه. درووستكردنی فیلمێك به كۆمه‌ڵێك په‌یامی دژه سه‌رمایه‌داری و دژه ئیمپریالیستی به پاره‌ی مۆ‌ردۆخ، ئه‌م جۆره پارادۆكسانه ته‌نیا له هالیوود به‌دی ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر له هالیوود ئایینێك بوونی هه‌بێ كه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا زاڵا بێ، ئه‌و ئایینه هه‌مان پاره‌یه. به‌ڵام كاتێك له ناو شتێك‌دا پاره هه‌یه و پاره به‌ده‌ست دێنێت، هه‌موو كه‌س رازییه.
قسه‌مان له‌سه‌ر قه‌یرانی چیرۆك كرد، به‌ڵام قه‌یرانێكی دیكه‌ش بوونی هه‌یه و ئه‌ویش قه‌یرانی ئه‌ستێره‌كانی سینه‌مایه. ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی دیكه كه پێشتر به‌هۆی رۆڵی ئه‌وانه‌وه هۆڵی سینه‌ما پڕ ده‌بوو، كه‌سانێكی وه‌ك تام هێنكس یان نیكۆل كیدمه‌ن، بۆ نموونه، سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌كان گه‌ره‌نتی ناكه‌ن.
له رابردوویه‌كی دووره‌وه كه من له هالیوود كار ده‌كه‌م ئه‌م قه‌یرانی ئه‌ستێرانه بوونی هه‌بووه. خودی هالیوود ئه‌م قه‌یرانه‌ی درووست ده‌كرد. هه‌میشه ئه‌م ترسه زاڵا بووه كه ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی ئه‌مڕۆكه سه‌ركه‌وتوون، سبه‌ینێ سه‌ركه‌وتوو نه‌بن. من هیچ كات هۆگری ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئه‌ستێره درووست كردن نه‌بووم.
ئه‌ستێره‌كان بوونیان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه ئاماده‌كاران له‌سه‌ر فیلم سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن. ستۆدیۆی خودی ئێوه چ كاردانه‌وه‌یه‌كی له خۆی نیشاندا كاتێك تێگه‌یشت كه ئێوه بۆ گرانترین فیلمی مێژووی سینه‌ما هیچ ئهستێرهیهكتان بۆ ئه‌و فیلمه نییه؟
له راستیدا هه‌ر له سه‌ره‌تای پڕۆژه‌ی ئاواتار به هاوكاره‌كانم له ستۆدیۆ وت، من بۆ ئه‌م فیلمه ئه‌ستێره‌یه‌كم بۆ هه‌ڵنه‌بژاردووه و ره‌زامه‌ندی ئه‌وانم خواست. وتیان به بێ ئه‌ستێره ناكرێت. وتم من كه‌سێكم به ناوی زوو سالدانا هه‌یه كه نه‌ناسراوه. به‌ڵام باش، ستۆدیۆ پێویستی به ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌یه تا له‌گه‌ڵا ئه‌و بتوانێ ئه‌و فیلمه له بازاڕدا بفرۆشێ و له شووه ته‌له‌فزیۆنییه‌كاندا نوێنه‌ری فیلمه‌كه بێ. پێیانم وت كه خه‌م مه‌خۆن به‌م فیلمه هه‌موو شووه‌كان ده‌خه‌نه ژێر ركیفهوه.
باوه‌ڕیان كرد؟
نا. ستۆدیۆكان حه‌زیان لێنه‌ده‌كرد كه ده‌رهێنه‌ر پێیان بڵێ چۆن فیلم ده‌بێ بانگه‌شه‌ی فرۆشتنی بۆ بكرێت.
قه‌یرانی چیرۆك كه‌م بوو، قه‌یرانی ئه‌ستێره‌كانیشی پێوه زیادبوو، ئێستا كه فیلمه سێ ره‌هه‌ندییه‌كان بوونه‌ته باو، ئاخۆ سه‌د ساڵا دوای سه‌رهه‌ڵدانی سینه‌ما، هالیوود تووشی گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری خۆی نه‌بووه؟
وه‌ها دیاره. چوونكه كاتێك ده‌ڕوانینه رابردووه‌كان ده‌بینین كه یه‌كه‌مین جوڵه‌ی سینه‌ما له‌گه‌ڵا سه‌رهه‌ڵدانی سینه‌مای ده‌نگدار درووست بوو كه راسته‌وخۆ سه‌روكاری له‌گه‌ڵا هه‌ست و تێگه‌یشتنه‌كانی ئێمه هه‌یه. له ساڵانی 1920 فیلمه‌كان بوون به ده‌نگدار. به‌ڵام ئێمه مرۆڤه‌كان ره‌نگیش ده‌بینین و ئه‌وه هێشتا له سینه‌مادا نه‌بوو. ده ساڵ به‌سه‌ر چوو كه فیلمه‌كان بوون به ره‌نگی. ئێستا چووینه‌ته ناو دوایین قۆناغ. ئێمه له راستیدا شته‌كان به سێ ره‌هه‌ندی ده‌بینین. ئێستا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ته ناو سینه‌ماوه. جێی سه‌رنج نییه كه سینه‌ما سه‌د ساڵا دوای سه‌رهه‌ڵدانی، تازه خه‌ریكه فیلمه‌كان به سێ ره‌هه‌ندی درووست ده‌كات؟
له ته‌كنیكی تایبه‌تی درووستكردنی فیلمی تۆدا هه‌والێك له دیكۆر و ئارایشت و جله گونجاوه‌كان بۆ رۆڵا نییه. جوڵه‌كانی كارئه‌كته‌ر له لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له كامێرا‌كان تۆمار ده‌كرێت و دواتر به كۆمپیوته‌ر به‌شێوه‌ی دیجیتاڵی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. كارئه‌كته‌ره‌كان ده‌بێ جلێكی پلاستیكی له‌به‌ر بكه‌ن و له به‌رده‌م كامێرایه‌كی به‌تاڵا رۆڵی خۆیان بگێڕن. كاره‌كانی دیكه كۆمپیوته‌ر ئه‌نجامی ده‌دا. پێت وانییه ره‌نگه هه‌ندێك له كارئه‌كته‌ره‌كان دژی ئه‌و شێوازه بن؟
تا ئێستا هیچ كارئه‌كته‌رێك سكاڵای تۆمار نه‌كردووه. هه‌ڵبه‌ت من هه‌ندێك له نیگه‌رانییه‌كان ده‌رك پێ ئه‌كه‌م. به‌ڵام له كرده‌وه و پراكتیكدا دیتوومه كه كارئه‌كته‌ره‌كان رازی بوون. به‌مجۆره كات و جوڵه‌ی كارئهتكهرهكان به فیڕۆ نادرێت. ئێمه به بێ گوێدانه ئاساییه‌كان له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی فیلم و دیكۆر، جوڵه‌كانی ئه‌و تۆمار ده‌كه‌ین.
به‌ڵام كارئه‌كته‌رێك كه جلی پلاستیكی له‌به‌ر ده‌كات و له به‌رده‌م كامێرای به‌تاڵا و به بێ دیكۆر رۆڵی خۆی ده‌گێڕێ، تووشی هه‌ستێكی سارد نابێت؟
مه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تدا كه كارئه‌كته‌ره‌كان له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك كه هێدفۆنیان له گوێدایه و ژماره‌یه‌كی دیكه به كه‌ره‌سته‌ی تۆماركردنی ده‌نگ و ئامێری هه‌ڵگری كامێرا و پڕۆژۆكتۆر رۆڵی خۆیان ده‌گێڕن چ شتێك روو ده‌دات؟ كارئه‌كته‌ر هه‌میشه ده‌بێ له خه‌یاڵی خۆیدا رۆڵی خۆی بگێڕێ، به پێچه‌وانه‌وه كاره‌كه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دا.
تا ئێستا بیرت كردۆته‌وه چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئاواتار نه‌ده‌بوو به فیلمێكی سه‌ركه‌وتوو؟
سه‌باره‌ت به تێرمیناتۆریش ئه‌و ترسه‌م هه‌بوو. ترس، رێگای براوه‌بوونی منه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه به جیدی‌تر كار بكه‌م.
هه‌ندێك كه‌س تۆ به به‌هێزترین كه‌س ده‌زانن له هالیوود. تۆ ئه‌توانی هه‌موو كارێك ئه‌نجام بده‌یت.
به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌وجۆره نییه. له راستیدا هێز له هالیوود چ مانایه‌كی هه‌یه؟ لێره ئه‌وانه‌ی پاره‌یان هه‌یه خاوه‌ن توانا و هێزن. له راستیدا هێزێك كه مرۆڤ له هالیوود هه‌یه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌ره‌كی نییه. له ده‌ره‌وه‌ی هالیوود هه‌رچی هاوار ده‌كه‌م سه‌گیش گرینگی به من نادات. هه‌رچی به منداڵه‌كانیشم ده‌ڵیم ددانه‌كانتان فڵچه لێبده‌ن، گوێم لێ ناگرن و به قسه‌م ناكه‌ن.