وێـــــنه جیاوازه‌كانی عێـــــــــــــــراق
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق له‌م كاته‌دا یه‌كێكه له ئاڵۆزترین وڵات له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و ناوچه‌كه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته نه‌وتییه دروستكراوه پڕ له كێشمه‌كێشه كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانه، هه‌میشه له‌رووی سیاسیی‌و ئابورییه‌وه جێگه‌ی بایه‌خی دونیا بووه، ئه‌مبارێكی ستراتیژیی بووه بۆ كۆمپانیا سه‌رمایه‌گوزارییه‌كان، ده‌توانین له‌سه‌ر ئاستی ئابوریی جیهانیدا به‌ژماره‌یه‌كی گرنگ وه‌سفی بكه‌ین، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌یه ده‌بینین به‌رده‌وام جیهان ئاماده‌یه لێی نزیكبێته‌وه، وڵاتێك كه به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كانه‌وه بایه‌خ‌و گرنگی خۆی هه‌یه‌و هه‌میشه بابه‌تێكی گرنگی مێژوویی سیاسیی‌و ئابوریی‌و كۆمه‌لایه‌تیی بووه بۆیه شایانی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ری بوه‌ستین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشی به ئێمه‌وه نه‌بووایه هه‌ر ده‌بوو به‌وردی لێی وردبینه‌وه‌و لێی تێبگه‌ین.
هه‌ن پێیانوایه عێراق به‌و پێكهاته جوگرافیایه‌ی ئێستای خۆی، وڵاتی ره‌سه‌نایه‌تی‌و ئایین‌و كه‌ڕامه‌ت‌و جوانییه، به‌وپێیه‌ی كه وڵاتێكی مه‌ڵتی ئه‌تنی‌و فره مه‌زهه‌ب، ده‌شێ به (دڵ)ی جیهان دابنرێت، چونكه میحوه‌ری به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵات‌و خۆرئاوایه، له راستیشدا بۆ ولاته زلهێزه كۆڵۆنیالیسته‌كان هه‌میشه جێگه‌ی بایه‌خ بووه، زۆرێكمان له هۆكاریی ئه‌م بایه‌خه نه‌گه‌یشتووین، هه‌روه‌ك زۆربه‌شمان زۆر به ساده‌یی له ته‌نها وشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییدا كورتیده‌كه‌ینه‌وه، ره‌نگه تا رادده‌یه‌كی زۆریش ئاماژه‌دان به‌م بایه‌خه له‌جێی خۆیدا بێ، به‌ڵام له‌نێو گه‌مه سیاسییه جیهانییه نوێكاندا به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌نها به‌و مانا ساده‌و كلاسیكییه وه‌سف ناكرێت، یان هه‌روا به‌ساده‌یی له‌به‌رچاو ناگیرێت، وه‌ك كه ئێمه مانان لێیتێگه‌یشتووین، ناكرێ وا به‌ئاسانی، گه‌مه‌و تاكتیكه سیاسییه‌كان له‌ته‌نها چه‌مكێكدا كورتبكرێنه‌وه، هه‌روه‌ك ناشكرێ تا هه‌تایه سیاسه‌ت له ته‌نها یه‌ك دوو چه‌مكی دیاریكراودا كورتبكه‌ینه‌وه، دیاره كه تێڕوانینی ئێستای زلهێز‌و هێزه دیار‌و باڵاده‌سته‌كانی دونیا ته‌واو جیاوازه له تێڕوانینی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا، لێره‌شدا زۆر به‌روونی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وان پێشتر چۆن بوون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات‌و هێزه باڵاده‌سته‌كانی ناوچه‌كه‌دا‌و له‌ئێستاشدا چۆنن..!!؟ بۆیه پێویسته بزانرێت كه ده‌شێ هه‌موو كات بكه‌وینه ژێر كاریگه‌ری گۆڕانكاریی هه‌ڵوێستی زلهێز‌و وڵاته بایه‌خده‌ره‌كان‌و هیچ به‌دووریشی نه‌زانین كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵماندان‌و ره‌نگه بۆ به‌یانی پێشمه‌رجی دیكه‌و داواكاریی نه‌گونجاو بكه‌نه پێوه‌ر بۆ به‌رده‌وامیدانیان به وڵاتێكی وه‌ك عێراق كه ته‌وه‌ری بابه‌ته‌كه‌مانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سته‌یه‌كی دیكه هه‌ن پێیانوایه عێراق سه‌رچاوه‌ی به‌خشینه‌وه‌ی شه‌ڕه له‌ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها به‌و جه‌هه‌ننه‌مه ده‌یشوبهێنن كه هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی بێ بۆ ده‌وربه‌ری خۆی، له‌راستیشدا له بێئاگایی هاوڵاتیان‌و ته‌نانه‌ت لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیش ، عێراق به‌كردار بۆته گۆڕه‌پانی تاقیكردنه‌وه‌ی مانۆڕ‌و چاڵاكییه سه‌ربازیی‌و سیخوڕییه‌كانی هێزه جیاجیاكان، هه‌ر وڵاته‌و بۆخۆی وه‌ك مه‌یدانێكی نوێی گه‌ڕان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه جیاجیاكانی ده‌یه‌وێت له عێراقدا بیگوزه‌رێنێت، ئه‌م وڵاته بووه به گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته هه‌ڵپه‌سێردراو‌و مێژووییه‌كانی سه‌رده‌می سه‌فه‌ویی‌و عوسمانیی، بووه به مه‌یدانێك بۆ ئه‌مریكا‌و خۆرئاوا‌و تۆڵه‌كردنه‌وه‌و فشار خستنه سه‌ر ئێران، بووه به بازاڕێكی گه‌وره بۆ وڵاتێكی وه‌ك توركیا له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌یاڵی سه‌رده‌می ویڵایه‌تی موسڵ‌و هێنانه‌دی خه‌ون‌و سیاسه‌تی به‌رفراوانكردنی سنوور‌و له گۆڕنانی خه‌ونی میلله‌تی كورد.
به‌هه‌مان شێوه له‌دیدی ئێرانییه‌كاندا عێراق بۆته بازاڕ‌و مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگی مه‌زهه‌بیی‌و ئایینی كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌م خاڵه به‌شێكی سه‌ره‌كییه له به‌رده‌وامیدان به پڕۆژه‌ی هیلالی شیعیی، خه‌ونی له‌مێژینه‌ی شیعه مه‌زهه‌به‌كان.
ئاشكرایه ئه‌مڕۆكه عێراق بۆ ئێران له وڵاتێكی موققه‌ده‌سی داگیركراوی دووره‌وه بووه به وڵاتێكی نه‌ك ته‌نها نزیك به‌ڵكو زۆر راشكاوانه له‌ژێر كاریگه‌ری‌و به‌رنامه‌و ئیعازیی سه‌ركرده‌كانییه‌وه بیرده‌كاته‌وه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نموونه‌ی به‌رگریكردنه‌كانی حكومه‌تی عێراق له هه‌رچی به‌رنامه‌و سیاسه‌تی شیعییه له‌ناوچه‌كه‌دا، چیتر ماندوومان ناكه‌ن گومان له‌م راستییه بكه‌ین، هه‌روه‌ك به‌رگریكردنی كوێرانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكیی له سوریای عه‌له‌ویی به‌شار ئه‌سه‌د، بێ گوێدانه كوشتار‌و ئه‌و قه‌تلو عامه دڕندانه‌یه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته ئه‌نجامیده‌ده‌ن، به‌كورتی ئاراسته‌ی سیاسیی عێراق له ئێستادا زۆر به زه‌حمه‌ت له ئاراسته‌ی سیاسیی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا جیاده‌كرێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له مه‌ترسییه هه‌ره دیاره‌كان كه ره‌نگه له داهاتووێكی نزیكدا زۆر به ئاشكرا زیانه‌كانی ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی حكومه‌ته شیعییه‌كه‌ی عێراق ده‌ركه‌ون.
لێره‌دا‌و له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م دوو وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی راسته‌قینه‌ی عێراق هه‌یه، زۆر به كه‌می وه‌ك خۆی نیشانده‌درێت‌و باسی لێوه‌ده‌كرێت، ئه‌ویش وێنه‌یه‌كه به‌داخه‌وه پڕه له نائومێدیی، هاوكات ده‌مانباته ئاقارێك سیحری هه‌موو ئه‌و ئیدیعایانه به‌تاڵده‌كاته‌وه كه چه‌ند سیاسه‌تكارێكی ئه‌م وڵاته به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م وێنه‌یه‌ش خۆی له عێراقێكی په‌رته‌وازه‌و شێواودا ده‌بێنێته‌وه، له‌م وێنه راسته‌قینه‌یه‌دا هه‌رگیزاو هه‌رگیز شتێك نابینین به‌ناوی كۆمه‌ڵگای عێراقی یه‌كگرتوو، یان خاوه‌ن یه‌ك تێڕوانینیی نیشتیمانیی، راستییه‌كه‌ی مه‌به‌ستمه بڵێم له‌م وێنه‌یه‌ی عێراقدا ئه‌و برایه‌تی‌و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه‌ی كه سیاسه‌تكارانی ئێمه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ته‌واو برایه‌تییه‌كی درۆزنانه‌و به‌زۆر دروستكراوه، ناكرێ تاسه‌ر بشاردرێته‌وه كه پێكهاته‌كانی عێراق له‌بنه‌ڕه‌تدا دژ به‌یه‌ك‌و رقئه‌ستوورن به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌وردی شاره‌زایی له‌باره‌ی پێكهاته‌كانی عێراق‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان وه‌رگرین، پێموایه ئاسانه‌و پێویست به توێژینه‌وه‌یه‌كی قووڵی ئه‌نترۆپۆلۆژیی ناكات، ئه‌وه‌نده‌ی كه گه‌ڕانێكی رۆژنامه‌وانیی سه‌ركه‌وتوو ده‌توانێت زۆر به ئاسانی حه‌قیقه‌ت‌و فاكتی كۆمه‌ڵگای دروستكراوی عێراقیمان بۆ شیبكاته‌وه، ده‌كرێ به‌ته‌نها پیاسه‌یه‌ك به‌جیا بۆ نێو ناخی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی نێو كۆمه‌ڵگای عێراقی بۆت ده‌ركه‌وێـت كه ئه‌م كۆمه‌ڵگا دروستكراوه چۆن بیرده‌كاته‌وه‌و چی له‌ناخیدا هه‌یه؟!!، ئێمه ده‌زانین كه عه‌ره‌به‌كان له‌نێو خۆیاندا دابه‌شبوونه‌ته سه‌ر دوو مه‌زهه‌بی پارادۆكس‌و له‌بنه‌ڕه‌تدا تاسه‌ر ئێسقان یه‌كتر ره‌تده‌كه‌نه‌وه، مێژووی ناكۆكی‌و رقئه‌ستوریی نێوان شیعه‌و سووننه زۆر روونه‌و به‌خوێن نووسراوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر به‌ویست‌و ئاره‌زوومه‌ندانه بێ هیچ كامیان ئاماده‌ییان تێدا نابینرێت بۆ ته‌نها چركه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌لبكه‌ن، پێویست به‌ئاماژه‌دان ناكات بۆ هیچ سه‌رچاوه‌و به‌ڵگه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر پێمانوابێ هه‌ردوو تایه‌فه‌كه به‌جیاو به‌یه‌كه‌وه له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تییه‌وه رقیان له كورده‌و كوردیش به‌هه‌مان شێوه رقی له‌عه‌ره‌به، توركمانیش له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت، رقئه‌ستووره به‌رامبه‌ر به كورد‌و عه‌ره‌ب له‌لایه‌ك‌و له‌لایه‌كی تر هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌كه به‌یه‌كه‌وه‌و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌لایه‌تی‌و ئایینی‌دا كریستیانه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا كریستیانه‌كان تێكڕای پێكهاته ئه‌تنی‌و ئایینی‌و مه‌زهه‌بییه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه. له‌نێو پێكهاته‌ی كوردستانیشدا ده‌یبینین كه كورد به‌درێژایی مێژوو له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت كاریگه‌ری دوژمن بێ یا خۆی وابووبێت، له ململانێی میرنشینه‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته ناكۆكییه‌كانی نێوان عه‌شیره‌ت‌و هۆزه‌كان، له قڕكردنی ئێزیدییه‌كانه‌وه بگره تا شه‌ڕی براكوژیی نێوان حیزبه سیاسییه‌كان، له شه‌ڕ‌و نوكته‌بازیی نێوان شاره‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته ململانێ شاراوه‌كانی نێوان شاریی‌و دێهاتییه‌كانه‌وه‌و هتد…هه‌ڵگری رقئه‌ستوریی بوون به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر‌و یه‌كتریان كوشتووه، یان هیچ نه‌بێ نه‌یانتوانیوه بیشارنه‌وه كه لانیكه‌م یه‌كتریان خۆشنه‌ویستووه.
به كورتی ئه‌و راستییه‌ی كه ناتوانرێت بشاردرێته‌وه، نه‌هاتنه دی خه‌ونی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مووانه له‌ژێر ئالای وڵاتێكدا به‌ناوی عێراق، دۆخێكی ئاواش بێگومان بێجگه له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی زه‌حمه‌تی‌و هێنانی مه‌ینه‌تیی، هه‌رگیز كه‌شێكی شیاو ناهێنێته به‌رده‌م هاوڵاتیانی، یان هه‌ستێكی لادروست ناكات پێی بوترێت حه‌سانه‌وه. هه‌ڵبه‌ته به‌رده‌وامبوونی ئه‌م حاڵه‌ته له‌سایه‌ی گۆڕانكارییه ستراتیژییه جوگرافییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، ده‌مانخاته به‌رده‌م ئه‌گه‌ری نوێی سه‌خت، ره‌نگه ئه‌گه‌ری مه‌ترسیدار بن، له‌وانه ئه‌گه‌ری لێكترازان‌و جیابوونه‌وه، كه به‌پێویست ده‌زانرێت پێشتر ئاماده‌كاریی بۆ بكرێت، گه‌ر ویستی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوون له‌به‌رده‌مدابێ.
بۆیه هه‌قه له‌ئێستادا بیر له دۆخی دوای له‌یه‌كترازان بكه‌ینه‌وه، كێ ده‌ڵێ ناكه‌وینه ناو دۆخێك، تیژڕه‌ویی‌و خێرایی گۆڕانكارییه‌كان رێگه‌مان پێده‌دات به ئاره‌زووی خۆمان ئه‌گه‌ره‌كان هه‌ڵبژێرین؟!!.دیاره كه لێره‌دا مه‌به‌ستم خۆسازكردنه بۆ قۆناغه‌كانی ئاینده كه پێویسته راسته‌قینانه‌تر‌و راشكاوانه‌تر كاری بۆ بكه‌ین، چونكه ناكرێ تاسه‌ر خۆمان ببه‌ستینه‌وه به كه‌شێكی دیاریكراوی سیاسه‌تی جیهانیی، به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه داڕشتن‌و ئاراسته‌ی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌موو كات ئه‌گه‌ری دیكه‌ی ئالته‌رناتیڤ له‌نێو ئه‌جێنداكه‌یاندا بێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه ته‌نها‌و ته‌نها خۆمان ببه‌ستینه‌وه به‌و ئاراسته سیاسییه‌ی كه ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه خۆرئاوا به‌گشتی‌و به‌تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یڕه‌ویده‌كا یان راستتر سه‌كردایه‌تی ده‌كات، شتێكیش كه ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا به‌فه‌رامۆشكراوی به‌دیده‌كرێت، یان كه‌متر جورئه‌ت هه‌بووه له‌روانگه‌یه‌كی راسته‌وه تاوتوویبَكرێت، ئه‌وه‌یه كه تاكتیك‌و ستراتیژییه‌تی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا له‌دیدی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌شێوه‌یه‌ك چه‌قیبه‌ستووه لای هه‌مووان ئاشكرابووه. هه‌رگیزیش مه‌نتیقیی نییه تا هه‌تایه وابه‌سته‌ی سیاسه‌تی وڵات‌و زلهێزێك بین كه ده‌مێكه ده‌ستی كه‌شف بووه‌و نه‌یتوانیوه خۆی نوێ بكاته‌وه، واتا نه‌یتوانیوه بیشارێته‌وه یان لانیكه‌م پلانی خۆی بگۆڕێت‌و له‌و پێناسه كۆنه‌ی وینستۆن چه‌رچلدا ده‌ربازی ببێت به‌وه‌ی كه هه‌ر كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا نه‌ما پشتی تێده‌كات، واتا به‌رژه‌وه‌ندی ده‌كاته پێوه‌ر بۆ به‌رده‌وامبوونی پشتگیریكردن‌و په‌یوه‌ندیی هه‌بوونی راسته‌قینه.
جــه‌مال پیـــره