
پارتى وپرسی ئافره‌ت و توند‌و تیژى
هه‌ر حیزب و لایه‌ن وگروپیَك, له‌هه‌ر جیَگهو رِیَگهیهكى ئه‌م زه‌مینه‌دا بن،پرۆژه‌و پرۆگرامیَكى دیاریكراوى هه‌یه كه ههڵهیَنجاوى بارودۆخ و رِیَرِهوى فكریان بیَت.
له كوردستانیشدا به‌هه‌مان شیَوه، لیَرهدا مه‌به‌ستى من له پارتى دیموكراته له‌سه‌ره‌تاى خه‌باتیه‌وه پرۆژه‌و به‌رنامه‌یه‌كى دیارى هه‌بووه، پهیرِهویان كردووه، كه له ئازادى تاكه‌كه‌سى و رزگارى ئافره‌ت له‌و كۆت وبه‌نده‌ى كه هه‌یانه به هۆى كۆمه‌ڵگاوه، واته رِۆڵى ئافره‌ت له‌و بارودۆخه‌ى كه هه‌یه، به‌و شیَوازهى كه وه‌ك حیزپ باوهرِیان پیَى هه‌یه، له‌گه‌لڕ داب و نه‌ریتدا گونجاو بیَت. ئه‌م پارته‌ش رِۆڵى دیارى هه‌بووه وه‌ك هه‌ر پارت و رِیَكخراویَكى تر له كوردستان وناوچهكهدا.وه به هه‌ولڕ و خه‌بات و به‌رخۆدانى جه‌ماوه‌رى ئازادیخواز‌و خهباتگیَریش ئه‌و بار‌و دۆخه به‌ده‌ست هات كه جه‌ماوه‌رى به‌شمه‌ینه‌ت و رِاپهرِیووى كوردستان رِۆڵى سه‌ره‌كیان بینى، په‌رله‌مان و حكومه‌تى كوردستان هاته به‌ر.
به‌هۆى بوونى ده‌سه‌ڵاتى حیزبى و حكومیه‌وه، گهلیَك كه‌س پۆست وشوینى دیاریان درایه، به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى خه‌ڵك و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان.مه‌خابن له‌م نیَوهندهشدا كه‌سانى هه‌لپه‌رست هاتنه پیَشو به‌رپرسیاریه‌تیان وه‌رگرت. لهههڵپهى تیَركردنى وورگى زل و پرِكردنى باخه‌ڵى درِاویانهوه، گه‌نده‌ڵى سه‌راپاى كۆمه‌ڵگاى گرته‌وه,له كۆمه‌ڵگایه‌كى خزمه‌تگوزاره‌وه بوویه گه‌نده‌لكار.ئه‌مه‌ش لهنارِۆشنى به‌رنامه‌و دانانى كه‌سى نه‌شیاو له شویَنى شیاودا.كه هۆكاره‌كه‌شى كیَبهركیَى حیزبایهتیى و خزم خزمیَنهبووه له بواره‌كانى ژیاندا. له‌برى به‌ره‌و پیَشچوونى كۆمه‌ڵگا، ئیفلیجى سه‌راپاى ده‌زگاكانى گرته‌وه.له‌م بواره‌شدا ئافره‌ت به‌شى سه‌ره‌كى پیَبرا له چه‌وساندنه‌وه‌و كوشتندا. له‌ئه‌نجامی نارِهزایى و خه‌باتى رِووناكبیران و ئازادیخوازنه‌وه، په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌هه‌وڵى رِووپۆش و چاره‌سه‌رى رِهوشهكهدا بن.گهلیَك یاسا‌و رِیَسایان تاوتوآ كرد. برِیارى دامه‌زراندنى بهرِیَوهبهرایهتى به‌رگرى له‌دژى توند‌و تیژى و گهلیَك خانه‌ى ئافره‌تان و خانمان درا. به‌داخه‌وه له ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و كه‌سانه‌ى لهویَدا ده‌ستبه‌كار بوون. زیاتر له خه‌ڵكانى تر بیریان ژه‌نگدار بوو، وهبه پله دوو سه‌یرى ئافره‌تیان ده‌كرد، بهشیَوهیهكى مۆدیَرن ئافره‌تیان ده‌چه‌وسانده‌وه.
له پایته‌خدا له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى بهرِیَز نیَچیرهڤاندا بهرِیَوهبهرایهتى به‌رگرى له‌دژى توندوتیژى ئافره‌ت ده‌ستبه‌كاربوو، به‌مه‌به‌ستى خزمه‌ت و رزگار بوونى ئافره‌ت له توند‌و تیژى. سه‌یرو سه‌مه‌ره لیَرهدا ئه‌وه بوو كهسیَك بوویه بهرِیَوهبهرى گشتى نه‌ك هه‌ر پیاو بوو، به‌ڵكه پیاو سالار، عه‌شایر، بآ ئه‌زموون ونهشارهزابوو. كه هیچ بنه‌مایه‌كى یاسایى نه‌بوو كهبیَته ب.گ. لهكاتیَكدا ته‌مه‌نى بوارى ئه‌وه نادات. پرسیار ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و كه‌سه لهویَ دانرا؟ ئایا به‌هۆى حیزب و خزمایه‌تى بووه یان به تواناى خۆى؟ كه وا نه‌بوو!!
بهرِیَز نیَچیرهڤان بارزانی له بۆنه‌و كۆنگره رِۆژنامهوانیهكانیدا، هه‌میشه جه‌خت له نه‌مانى چه‌وساندنه‌وه‌و ئازادی ئافره‌ت ده‌كات له‌و كۆت وبه‌نده‌ى كه‌هه‌یه. به‌ڵام له‌نه‌بوونى به‌رنامه‌ى كار، وه بوونى كه‌سانى گه‌نده‌لڕ و ده‌سه‌ڵاتخواز، پابه‌ست به كۆنخوازى و خزم خزمیَنهوه، رِهوتى كار پیَچهوانه بووه‌ته‌وه هه‌وه‌ك ئه‌وه‌ى له ههولیَر ده‌بینین. ئه‌وه‌ى بهریَوهبهرى پیَشووه پیاو، پیاوسالاره تا سه‌ر ئیَسقان عه‌شایه‌ریانه بیرده‌كاته‌وه‌و ئافره‌ت وه‌ك پشیله مه‌تبه‌خ(چیشتخانه) دهبینیَت. واته ئه‌و بهرِیوهبهرایهتیه بووه‌ته شویَنى بیرى عه‌شایرى چه‌وساندنه‌وه, له‌گه‌لڕ رِیَزم بۆ ئه‌و كارمهندو فه‌رمانبه‌رانه‌ى لهویَدا كار ده‌كه‌ن.
پاش یه‌كگرتنه‌وه‌ى دوو ئیداره بهرِیَزیَكى تر (كوردۆ)خان لهویَدا ده‌ستبه‌كاره، پیَموایه ئه‌و بهرِیَزه شایسته‌ى ئه‌و شویَنهیه،لایه‌ك ئافره‌ته، لهئیَش و ئازاره‌كانى ئافره‌ت شاره‌زایه، خاوه‌ندى ئه‌زموون و تواناداره، به‌دوور له په‌یوه‌ندى حیزبى.
كیَشه لیَرهدایه.. ئایا پارتى وه‌ك حیزبیَكى باڵا ده‌ست خه‌ڵكى وا لهوشویَنانهدا دادهنیَت! پرسیار ئه‌وه‌یه !!
ئایا ئه‌و كه‌سه(ئا.رِ) به چ پرنسیبیَك لهویَدا به‌و پله‌یه دانراوه؟ ئایا ته‌مه‌نى رِیَگهى ئه‌وه‌ى داوه؟ زانست و زانیاریه‌كه‌ى وه تواناى له بوارى خزمه‌تكردنى ئافره‌ت له‌و ئاسته‌دا بوو؟ چه‌ند له بیرى عه‌شایرى رِزگارى بووه؟ هه‌ر ئه‌وكه‌سه فرمیَسكى تیمساحاوى له شاشه‌ى تهلهفزیونهكانهوه دهرِیَژیَت، به مه‌به‌ستى خۆڵكردنه چاوى خه‌ڵكى، خه‌ڵك بهگیَل دهزانیَت، بیَ ئاگا له‌وه‌ى كه خه‌ڵك زۆر وریاتره له‌وه‌ی كه ئه‌و مه‌به‌ستیه‌تی.
وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه له رِهفتارى رۆژانه‌یدا دهردهكهویَت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى چۆن پله‌ى كه‌سانى نزیكى خۆى دهگۆرِیَت،له فه‌رمانبه‌ره‌وه بۆ سه‌ربازى. لهكاتیَكدا پارتی دهڵیَت ئیَمه گه‌نده‌ڵى ناهیَڵین،ئه‌دى به‌كام یاسا ؟ ئه‌گه‌ر خزمایه‌تى نهبیَت ئه‌ى بۆ ، بۆخهڵكانى تر ئه‌وه ناكریَت.
ئه‌گه‌ر پارتى دیموكرات به‌دروستى هاوكارى خه‌ڵكه‌و به پرنسیب و یاسا رِهفتار دهكریَت، چۆن ئه‌و براده‌ره به قودره‌تى قادر دهنیَرنه ده‌ره‌وه‌ى ووڵات بۆ خویَندن له‌سه‌ر بودجه‌ى خه‌ڵك وحكومه‌ت. هه‌ر ئه‌و شیَوه كارانه‌یه له داهاتوودا كیَشهى لیَدهبیَتهوهو نارِهزایى گه‌نجان دروست ده‌كات. كه سه‌دان لاوى به‌توانا هه‌یه و هیچ كاریَكیان نییه‌و هاوكارى ناكریَن .
سه‌یره گوڵم ئه‌وه‌ى له‌ناو پارتی دڵسۆزى خه‌ڵك و رِیَبازى كوردایه‌تى بیَت، جیَگه نابیَتهوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماستاوچى و ساخته‌كاران رِۆڵیان هه‌یه،و له پیَش ترن.
بۆ بهرِیَز نیَچیرهڤان بارزانیش، هه‌روه‌ك چۆن باسى له ریفۆرم (چاكسازى) كرد، له نیَو حیزب‌دا، به‌و هیواى بتوانیَت گه‌نده‌ڵى و رِیاكارى لهنیَو حیزب و حكومه‌تدا بنهبرِ بكات، چاویَك به‌و برِیارو كارانه‌دا بخشیَنیَتهوه، رِیَگه نه‌دات ئه‌و كه‌سه نادروستانه لهشویَنى دروست دابنیَن و بنهبرِى خزم خزمیَنهو گروپ گروپیَنه ببیَت.
هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له سایته گومان لیَكراوهكاندا باسى بهرِیَز نیَچیرڤان لهژیَر ناوى تردا ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ك ئه‌و كه‌سایه‌تیه بووده‌ڵانه كه تۆمه‌ت بۆ من دروست ده‌كه‌ن له به‌رژه‌وندى كه‌سایه‌تى خۆیان. وه‌ك ئه‌وه‌ى لهژیَر ناویَكى تردا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پیَش سایته گومان لیَكراوهكاندا بابه‌تیان بڵاوكرده‌وه دژ به بهرِیَز نیَچیرهڤان و تۆمهتیَك بۆ من. كاتیَك كهسانیَك ئه‌وه‌نده هه‌لپه‌رست بن، چیان لىَ چاوهرِوان دهكریَت؟، لیَرهوه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌م، كه ده‌ریا به‌ده‌مى سه‌گ پیس نابیَت. ئه‌وانه‌ى كه تۆمه‌ت بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن، مایه پووچ و ریسواى میَژوو ناو خه‌ڵكن.
دهبیَت بارزانیش چاویَك به‌و كار‌و رِهفتاره نا مه‌سئولانه‌ى ئه‌ندام و لیَپسراوهكانیدا بخشیَنیَتهوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رِهوورِهوهى میَژوو به‌كه‌س ناشیَویَ و ناوهستیَت.
ههولیَر
ئۆگست 2012