ده‌وڵه‌ت باخچلی، تۆ میوانێكی نه‌خوازراوی نه‌یه‌یت بۆ كه‌ركوك
به‌پێی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه له میدیاكاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، بڕیاره سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورك(MHP) له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا سه‌ردانی كه‌ركوك بكات‌و نوێژی جه‌ژنیش له مزگه‌وتی (نور الكبیر) به‌جێبگه‌یه‌نێت.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی بڕیاری داوه به كوردستاندا تێپه‌ڕ نه‌بێت، چونكه نایه‌وێت پاسه‌پۆرته‌كه‌ی وشه‌ی كوردستانی پێوه‌بێت!؟ به نیازیشه له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌له (گورگ)ێكیش بهێنێت بۆ پاسه‌وانی لێكردنی.
كه‌ركوك‌و كه‌ركوكییان هه‌میشه به‌وه ناسراون كه خانه‌خوێ‌و میوان راگرن‌و به‌رامبه‌ر به میوانیان ده‌ست‌و دڵ كراوه‌ن، به‌خیلیش ناكه‌ن له خزمه‌تی میوانه‌كانیان، ته‌نانه‌ت زۆرجاران داڵده‌و په‌نای كه‌سانی هه‌ڵاتو له سته‌می سته‌مكارانیان داوه‌و قوربانیشیان بۆ داوه‌و خۆیان گرفتاری كێشه‌و گرفتی ئه‌من‌و پۆلیسی رژێمه سته‌مكاره‌كانی عێراق كردوه.
بێگومان سه‌ردانیكردنی هه‌مو كه‌سێك جا له هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی بێت‌و له هه‌ر شوێنێكیشه‌وه بێت بۆ ئه‌م شاره، ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ست‌و نیازی ته‌نها سه‌ردانیكردن‌و گه‌شت‌و گوزار بێت، یان به ئامانجی بازرگانی‌و پیشه‌سازی‌و ..تاد بێت‌و به‌دوور بێت له ئه‌جیندا‌و به‌رنامه‌ی تێكده‌رانه‌و پشێوی نانه‌وه له‌نێوان دانیشتوانی ئه‌م شاره‌دا‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی دوژمنكارانه نه‌بێت، جێگای جوانترین پێشوازیكردنه، رۆژانه‌ش ده‌یان كه‌س چ له بازرگان‌و پیشه‌وه‌ر‌و دیپلۆماتكار‌و بزنس مانه‌كانی وڵاتان سه‌ردانی ئه‌م شاره ده‌كه‌ن، له دوای روخانی رژێمی به‌عسیه‌كانه‌وه، جگه له سه‌ردانیكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا‌و ئێستاش هه‌واڵی هاتن‌و سه‌ردانیكردنی باخچه‌لی نه‌بوه‌ته جێی سه‌رنج‌و قسه‌و باسی شه‌قام‌و كه‌ناڵ‌و میدیاكان.
هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه، چ شه‌قام‌و چ ناوه‌نده سیاسییه‌كانیش، له نێو هه‌مو پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م شاره‌دا، نه‌ك ته‌نها له نێو شه‌قامی كوردیدا، به‌چاوی نیگه‌رانی‌و جۆرێك له بێزاریی‌و دڵه‌راوكێ ته‌ماشای ئه‌م سه‌ردانه ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موان كه‌سایه‌تی‌و فكر‌و ئایدیای ئه‌م زاته باش ده‌ناسن كه یه‌كێكه له هه‌ر شۆڤێنیست‌و نه‌ژادپه‌رسته‌كانی تورك‌و خۆی به یه‌كێك له دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی میلله‌تی كورد ده‌ناسێت‌و هه‌رواش كردار‌و ره‌فتار ده‌كات.
به‌رنامه‌و ئه‌جێندای سیاسی ئه‌م سه‌ردانه‌ی باخچه‌لی لای هه‌موان ئاشكرا‌و روونه، كه زۆر مه‌ترسیدار‌و جێگای ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانیه، چونكه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دروستكردنی ناكۆكی‌و دوژمنكارییه له نێو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، به تایبه‌ت كورد‌و توركمانن كه به دووری نازانم دوباره‌كردنه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كێكی له جۆر كاره‌ساته‌كه‌ی ساڵی 1959 بێت.
ئه‌وه‌ی جێی پرسیار‌و سه‌رنجدانه، كه‌س نازانێت ئه‌م گورگه كێ بانگی یان داوه‌تی كه‌ركوكی كردوه، به‌ڵام بێگومانم كه ئه‌و داوه‌ته‌كردنه له‌لایه‌ن پارێزگاوه نیه، له كاتێكدا ئه‌و ده‌یه‌وێت وه‌كو لێپرسراوێكی ده‌وڵه‌تی توركیا بێت، هه‌موانیش ده‌زانین ئه‌ته‌كێت‌و پرۆتۆكۆله‌كانی سه‌ردانیكردنی لێپرسراوانی نێو ده‌وڵه‌تان چۆنه‌و چیه؟
پرسیارێك كه پێویسته له لێپرسراوانی تورك بكرێت، كه ئاخۆ خۆیان ده‌توانن رێگا به كه‌سێك بده‌ن كه به‌و شێوه‌یه بچێته وڵاته‌كه‌یانه‌وه؟ كه هیچ گومانم له‌وه نیه، هه‌ر له‌سه‌ر سنوره‌وه جه‌ندرمه‌كانیان قۆڵبه‌ستی ده‌كه‌ن‌و كه‌مترین تۆمه‌تیش كه بۆی دابتاشن، تۆمه‌تی سیخوڕیكردنه.
من پێموایه ئه‌م سه‌ردانه جگه له‌وه‌ی سه‌ردانێكی زۆر مه‌ترسیداره‌و جێگای نیگه‌رانییه، هه‌روه‌ها سوكایه‌تیكردن‌و پێشێلكردنێكی رووت‌و بێ په‌روای هه‌مو پیرۆزیی‌و شكۆمه‌ندییه‌كی هه‌مو عێراقییه‌ك‌و كه‌ركوكییه‌كانه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عێراق له توركیا رێگا به‌و گورگه نه‌دات پێ بنێته نێو خاكی عێراقه‌وه. هه‌ر ئاكام‌و ده‌ره‌نجامێكی نه‌خوزراو كه‌له‌و سه‌ردانیكردنه ده‌كه‌وێته‌وه، باڵوێزخانه‌و حكومه‌تی عێراق لێی به‌رپرسیاره، بۆیه پێویسته باڵوێزی عێراق به‌و گورگه رابگه‌یه‌نێت كه (شخص غیر مرغوب به). هه‌ر لایه‌نێكی توركمانیش پێشوازی لێبكات‌و ئامێزی بۆ بگرێته‌وه له‌و به‌رپرسیارێتییه هاوبه‌شه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ.