
خه‌ڵکی که‌رکوک ،،،ته‌نها دژی هاتنی ده‌وله‌ت باخچه‌لی و ئه‌حمه‌د ۆغلو نیه….
خه‌ڵکی که‌رکوک ،،،ته‌نها دژی هاتنی ده‌وله‌ت باخچه‌لی و ئه‌حمه‌د ۆغلو نیه
به‌ڵکو دژی هاتنی به‌رزانی و تاڵه‌بانی و مالکیشه
عبدالرحمن محمد
که‌رکوک ، ئه‌و شاره‌ی له دوری هه‌زاران کیلۆمه‌تره‌وه، ملیۆنه‌ها که‌س خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێت، نمونه‌مان زۆره، وڵاتانی پیشه‌سازی و باڵا ده‌ستی سه‌رمایه‌داری جیهانی که تا ئێستاش هه‌ر ڕه‌وڕه‌وه‌ی به‌ره‌وپێش چونی ئابورییان پشت ده‌به‌ستێت به ته‌کنۆلۆجیایه‌ک که وزه‌ی به گڕخستنه‌که‌ی نه‌وته، به‌رزبونه‌وه‌و دابه‌زینی ئه‌و مادده حه‌یاتیه‌ی ئه‌مڕۆی ژیانی مرۆڤایه‌تی له دورترین کونجی ئه‌م دنیایه هه‌ستی پێ ده‌کرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی شت‌و مه‌که‌کانه‌وه دا ده‌گاته وه گه‌ڕ خستنی ئامێره‌کان به‌شداره، شه‌ڕ له ناوچه نه‌وتیه‌کاندا به تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا زیاتر کاریگه‌ره له سه‌ر ڕاگرتن یا تێکدانی شیرازه‌ی سروشتی ژیانی خه‌ڵکه‌کان، له ئه‌وروپادا ده‌بینین ،به هه‌واڵێکی مه‌ترسیدار له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئۆتۆمبێل له سه‌ر جاده‌کان که‌م ده‌بێته‌وه له به‌ر سه‌رکه‌وتنی نرخی سوته‌مه‌نی ، وه نرخی شت‌و مه‌کیش له خۆراکه‌وه تا جل‌و به‌رگ ،تا نرخی پلیتی سه‌فه‌ر کردنیش.
خه‌ڵکی که‌رکوک،، ئه‌وانه‌ی که تائێستاش نه‌یانتوانیوه نزیک بنه‌وه له‌و بابا گوڕگوڕه‌ی ، که به وته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستان ده‌ڵێن (ئاڵتونی ڕه‌ش) به‌رهه‌م ده‌هێنێت، بونه‌ته قوربانی ئه‌م مادده سه‌ڕسوڕهێنه‌ره ،که سیحری دنیای پیشه‌سازی و پێشکه‌وتنه،ده‌یان وشکانی کردۆته به‌هه‌شتێک که ئینسان له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه تامه‌زرۆن سه‌ردانی بکه‌ن له چه‌شنی دوبه‌ی ،هه‌رچی مافیای دنیا هه‌یه به‌رنامه داده‌رێژێت بۆ به ده‌ست هێنانی،خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌یان بگره هه‌زاران خاوه‌ن و خه‌مخۆری هه‌یه تا ته‌نکه‌ره‌که‌ی پڕ ده‌کات، عیراقێک ،سه‌رو خواری ئارامه ، کار بۆ بنیاد نانه‌وه‌ی ده‌کرێت له سه‌ر حیسابی بۆمب و کوشتاری خه‌ڵکی که‌رکوک ،کام له به‌رپرسانی که‌رکوک ،که ده‌وامیان ته‌واو ده‌بێ ئێواران له سه‌رچنار و هاوینه‌هه‌واره‌کان به بێ ترس و بێ خه‌م له باوه‌شی هێمنی خێزانه‌کانیاندا ناخه‌ون، مالکی و به‌رزانی کێشه‌یان هه‌یه ،ته‌قینه‌وه له که‌رکوک ده‌بێت!!!، هه‌رێم و به‌غدا کێشه‌یان هه‌یه ، باخچه‌لی و ئه‌حمه‌د ۆغلو دێنن بۆ که‌رکوک!!! پێش ئه‌مانه هاتنی مالیکی هه‌مان هه‌راو هوریای لێ که‌وته‌وه، سه‌ردانه‌کانی تاله‌بانی و به‌رزانی هه‌مان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه له کوشتار و ماڵ وێرانی خه‌ڵکی که‌رکوک، سه‌دان خه‌ڵکی که‌روک له لای حکومه‌تی هه‌رێمی هاوزمان و هاو نیشتمانی ،دوای بیست ساڵ ده‌ڵێن، ماڵه ئاواره‌که، که‌رکوکیه‌که، که زۆر جارێش زۆری لێ ده‌کرێت یا به‌رژه‌وه‌ندی ده‌خه‌نه پێشی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و جه‌هه‌نمه‌ی که پێی ده‌ڵێن که‌رکوک، ئه‌وه‌ی ڕوخساری شارستانیه‌ت بێت به‌و شاره‌وه نه‌ماوه، له کاتێکدا که قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدان ،له به‌ر نه‌بونی دکتۆر و داوده‌رمان ،ده‌یان هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت له‌و ساته وه‌خته‌دا ده‌فرۆشرێت.
ئه‌گه‌ر هه‌مو خه‌ڵکی عیراق دوای روخانی ڕأێمه‌که‌ی سه‌دام شتێک له ئازادی به دیهێنا ،به‌ڵام خه‌ڵکی که‌رکوک بووه قوربانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته قه‌ومی ه مه‌زهه‌بیه عه‌شایریه که له عێراقدا پێک هات، کێشه نائینسانیه‌کانیان له سه‌ر لاشه‌ی خه‌ڵکی به‌شمینه‌تی که‌رکوک یه‌کلاده‌که‌نه‌وه،بۆیه خه‌ڵکی که‌رکوک هیچکام له ئێوه‌ی پێ قبوڵ نیه ، که سه‌رچاوه‌ی ژه‌هراوێکن به‌شه‌ریه‌ت تا ئه‌مڕؤش نه‌عله‌تی لێ ده‌کات،له نه‌ته‌وه په‌رستیه‌وه تا ده‌گاته بیر‌و بۆچونی کۆنه‌په‌رستانه‌تان.چه‌ند به‌رپرسانی تورک نامۆن به شاری که‌رکوک ،ئێوه‌ش ئه‌وه‌نده، کام په‌یامی ئینسانیتان، تا خه‌ڵکی که‌رکوک به‌راوردێک بکات له نێوان ئێوه‌و باخچه‌لیدا، بۆیه خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌بێت دژی هه‌مو ده‌ست تێوه‌ردانێکی ده‌ره‌کی بێت، له به‌غداوه بێت یا هه‌رێم یا تورکیا یا ئیران، ده‌ستی هه‌موو خه‌ڵکێکی ئینسان دۆست و دلسۆز به گه‌رمی ده‌گوشێت، بۆیه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌بێت زانستیان بێت نه‌وه‌کو عاتفیانه، ده‌یان که‌سی ڕۆشنبیرو به هه‌ڵوێست ،بۆ ژه‌مێکی چه‌ور خۆی خزاندۆته نێو ئه‌و هاوکێشه دژه ئینسانیه‌ی که خه‌ڵکی که‌رکوک باجه‌که‌ی ده‌دات و له میدیا ڕه‌شه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه پینه‌و په‌ڕۆی شه‌رمه‌زاریه‌کانیان ده‌کات،خه‌ڵکانی ئازادی خوازی شاره‌کانی تری عیراق نابێت ئاوا ده‌سته وه‌ستان ته‌ماشای ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنانه‌ی شاری که‌رکوک بکه‌ن. هاوکێشه‌ی کێشمه‌کێشه‌کان دیاره، ئه‌و ناوچانه‌ی که زۆربه‌یان کورد نشینن یا شیعه نشینن یا سوننه ، چوارچێوه‌یه‌کی سنوری بۆ کێشراوه ئیتر له ژێر ناوی فیدرالیه‌تدا بێت یا هه‌رشتێکی تر، به هێزه ئه‌منیه‌کانی چوار ده‌وره دراوه، له بازگه‌ی شاره‌کانیاندا هه‌زاران لێکۆڵینه‌وه‌ت لێ ده‌که‌ن ،بۆ هاتوی ، کارت چیه ،تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی سه‌ردانی کێ ده‌که‌یت و له کوێ ده‌مێنیته‌وه، به‌ڵام که‌رکوک بێ ده‌رگا و بگره هه‌ر خودی تیرۆریستان و ئه‌وانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تیادا ده‌که‌ن ده‌یپارێزن!! .
ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی ڕوداوه‌کان له دیدی ئیناسنیه‌وه ته‌ماشا بکه‌یت ، تا ئێستا له که‌رکوکدا له دوای به ناو ڕزگار کردنی که‌رکوکه‌وه ،هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ئایینی له نێوان پێکهاته‌ی ئه‌و شاره‌دا نه‌بووه، به‌ڵام کێشه‌کان له نێوان به ناو نوێنه‌ری ئه‌م پێکهاتانه‌ی که‌رکوکدا وه‌زعی ئه‌منی شاره‌که ئاڵۆز ده‌کات، بۆیه ئازادیخوازان و ئینسان دۆستانی که‌رکوک له هه‌موو پێکهاته‌کانی که‌رکوک ده‌بێت هه‌ڵوێستی عه‌مه‌لیانه ده‌ربڕن له دروست کردنی ڕێکخراوی ڕۆشنبیریه‌وه تا ده‌گات که‌مپینی هاوبه‌ش دژی هه‌موو دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و نا مه‌سئولانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌شه ئارامه‌کانی تری عێراقه‌وه.
rahman_awarekan@hotmail.com 17-08-2012