
له نێوان عه‌لی كیمیاوی و جه‌لاله‌دین سه‌غیردا
هه‌موومان عه‌لی كیمیاوی-مان ناسی. ئه‌و كابرایه‌ی مه‌به‌ستی بوو كورد له ناو ببات. له‌و كاسێتانه‌ی به ده‌نگی خۆی تۆمار كراوه و پاش راپه‌ڕین مه‌رامی خۆی به ئاشكرا ده‌ربڕیوه. عه‌لی كیمیاوی له كاسێتهكانیدا باس له‌وه ده‌كات :
“به چه‌كی تایبه‌ت، واته كیمیاوی له كورد ده‌دات و نه‌فره‌تیشی له هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی خوا ده‌كرد، با هه‌ر ناڕه‌زایی ده‌رببڕن” ئه‌و له‌وه دهبهنگتر بوو تا له‌وه حاڵی بێت میلله‌تێك له ناو نادرێت.
بێگومان عه‌لی كیمیاوی و به‌عس نه‌یانتوانی كورد له ناوبه‌رن، به‌ڵام زیانی گه‌وره‌یان له كورد و مێژووی كورد و كولتوری كورد دا. ساڵانێكی زۆر ئێمه و هه‌موو عێراقییه‌كان له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و كریارانه به‌عسدا ده‌مێنینه‌وه. به‌عس چوو، به‌ڵام میكرۆبه‌كانی هێشتا له جه‌سته‌ی ئه‌و وه‌ڵاته و هێشتا له رووبه‌ری ئه‌و وه‌ڵاته‌دا له سه‌مای زیندوو دان.
یه‌كێك له میكرۆبه زیندووه‌كانی به‌عس، با ركابه‌ری به‌عسیش بووبێت، كابرایه‌كه به ناوی جه‌لاله‌دین سه‌غیر.
له‌م مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌دا (مانگی هه‌شتی 2012) ئه‌و كابرایه “خوتبه‌یه‌ك” له دژی كورد ده‌دات و به‌و په‌ڕی روونی و راشكاوی رایدهگهنێت له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیدا، یه‌كه‌م كاری “ئیمامی مه‌هدی” شه‌ڕی پاكردنه‌وه‌ی كورد ده‌بێت.
به پێی راگه‌یاندنه ترسناكه‌كانی ئه‌و بێت و هه‌روه‌ها به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و بێت “روایات” ئه‌وا كورد له ناو ده‌چێت. چونكه كورد نه‌ك هه‌ر له عێراق، كه شه‌ڕی ئیمام به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له دژی ئه‌وان ده‌بێت، به‌ڵكو له سوریا و له توركیایش دژی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام ده‌وه‌ستنه‌وه و ئه‌وه په‌سه‌ند ناكه‌ن له سایه‌ی ئیسلامدا بژین، واته له سایه‌ی یارۆ و ئاوه‌زی ترسناكی وه‌كو ئه‌ودا، بۆیه “ئیمامی مه‌هدی” له ناویان ده‌بات.
ئه‌م ئاوه‌زه ترسناكهیش وه‌كو ئه‌وه‌ی عه‌لی كیمیاوی وه‌هایه، كوردی بۆ له‌ناوناچێت، به‌ڵام زیانی گه‌وره به كورد و ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌وه‌ی “سه‌غیر” گوتویه‌تی جگه له “فتوای له ناوبردنی كورد” هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر هه‌ڵناگرێت.
كورد له سایه‌ی به‌عسیشدا به پێی لێدوانی عه‌لی كیمیاوی مایه‌ی ئاژاوه و نائارامی وه‌ڵاته‌كه بوون، بۆیه شایسته‌ی ئه‌وه بوون ئه‌نفال بكرێت و كیمیاویان به‌سه‌ردا ببارێت.
عه‌لی كیمیاوی گوتی كورد كێشه‌ن بۆ ئارامی ئه‌م وه‌ڵاته و ده‌بێت لێیان بدرێت. ئه‌و جه‌لاده ده‌به‌نگ و ترسناكه مه‌به‌ستی خۆی گوت و جێبه‌جێی كرد.
ئایا جه‌لاله‌دین سه‌غیر-یش له بری ئه‌نفال و كیمیاباران ده‌یه‌وێت كورد به ده‌ستی ئیمامی مه‌هدی له ناو به‌رێت؟
ئایا كه‌ی و چۆن پلانه‌كه‌ی جێبه‌جێی ده‌كات؟
ئه‌م كابرایه، جگه له “ئیمامی مه‌هدی”، كێی له پشته‌وه‌یه؟
چلۆن له عێراقی فیدرالی!!! و دیمۆكراسی!!! و وه‌ڵاتی هاوبه‌شی هه‌مووان!!! كابرایه‌ك به رۆژی نیوه‌ڕۆ و بۆ هه‌زاران كه‌س له پایته‌ختی وه‌ڵاته‌كه خوتبه ده‌دات، نه‌خشه پێشان ده‌دات و مه‌رگی به كۆمه‌ڵی كورد راده‌گه‌یه‌نێت؟
ئه‌م رووداوه ترسناكه له هه‌ر شوێنێكی تر بێت و به‌و شێوه‌یه مردن و له ناوبردنی میلله‌تێك رابگه‌یه‌ندرێت، ده‌بێت به مایه‌ی راپێچكردنی ئه‌و كابرایه بۆ زیندان. جگه له‌وه‌یش ئه‌گه‌ر هه‌ستی ئینسانی و پێكه‌وه‌ژیان هه‌بێت، قسه‌كانی “سه‌غیر” ده‌بێت به مایه‌ی بومه‌له‌رزه.
جیگه‌ی داخ و ترسێكی گه‌وره‌یه ئێمه له ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین عه‌لی كیمیاوی ده‌ڕوات و جه‌لاله‌دین سه‌غیر دێت!
مایه‌ی دڵڕاوكێ و نائارامی به‌رده‌وامه ئه‌و ناوچه‌یه پڕه له میكرۆبی كوشنده، پڕه له‌م جۆره میكرۆبانه.
پرسیارێكی گرنگیش ئه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵكی كورد له‌م مه‌ترسیانه بێ باك و بێده‌نگه؟
بۆچ لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووك و ده‌رفه‌ته‌كانی ده‌ربڕین و رووبه‌ری میدیاكانمان به شتی بێ كه‌ڵك و بێ واتا پڕ ده‌كرێنه‌وه؟
خۆ ئه‌مه سه‌رده‌می ئه‌نفال نییه، ده با ئێمه‌یش هه‌ر یه‌كه و له لای خۆمانه‌وه و به پێی توانای خۆمان زۆرترین ژماره‌ی مرۆڤ له‌م مه‌ترسیانه ئاگادار بكه‌ینه‌وه.
چونكه گرنگه ئێمه بزانین چۆن خۆمان له‌م مه‌ترسیانه ده‌پارێزین. ئێمه نابێت شه‌ڕی ئه‌م میكرۆبانه بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت خۆمان بپارێزین و دنیایان لێ ئاگادار بكه‌ینه‌وه. پێویسته ده‌رفه‌ته‌كانی سه‌رده‌م بۆ خۆپاراستن به‌كاربهێنین و رێوشوێنی قانونی و دادگاكانیان لێ بگرین، دیاره هه‌موومان ده‌زانین دادگاكانی ئه‌و وه‌ڵاته له‌ژێر چ گومانێكدا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام جگه له دادگاكانی ناوخۆ و دادگای نێوده‌وڵه‌تیش هه‌ن.
گرنگیشه حیزبه عیلمانی و ئیسلامی و ئه‌وانی تری ئێمه به هه‌موو رهنگهكانیانهوه، سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سانه تۆمار بكه‌ن و بیانده‌ن به دادگا. ئاخر خۆ رۆشنبیرێكی كورد، رۆژنامه‌وانێك یان هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی له گوڵ كاڵتر به‌و حیزب و سیاسه‌توانانه‌ی خۆمان بێژێ، ده‌یده‌نه دادگا یان هه‌ر نه‌بێت ده‌یخه‌نه لیستی له بیربردنه‌وه و په‌راوێزخستنی به‌رده‌وامه‌وه.
ده‌با بزانین به‌رانبه‌ر به یارۆی “سه‌غیر” هیچ ده‌كه‌ن؟