مه‌یلێكی دره‌نگ وه‌خت له به‌ر قاپی مه‌یلێكدا
به حه‌سره‌ت عومری من یه‌كباره فه‌وتا
مه‌گه‌ر عومرێ دووباره‌م پێ عه‌تاكه‌ی
نالی
به‌رایی
هه‌ركه‌سێك خودان مه‌یلی سه‌رده‌می خۆیه ، ئه‌گه‌ر نا عومری فه‌وتاوه ته‌مه‌ننای دووباره‌ی ته‌مه‌ن ده‌كا ، هه‌روه‌ك كه‌ریم ده‌شتی له شیعری (( دره‌نگ وه‌خت )) دا مه‌یلێكی هه‌یه ، نهۆ ئێمه له مه‌یلی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ژین ، بشێ بكارێ پشتی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی دی مه‌یلی ئه‌و سه‌رده‌مه بین ، ئه‌ڤه تشته‌كی نه‌شیاوه ، نه‌شازه ، نازانین پاش ده‌یان ساڵی دیكه چی دێته گۆڕێ .
ده‌ستئه‌ژمێركردنی ده‌قی ” مه‌یلێكی دره‌نگ وه‌خت ” شرۆڤه‌كاری له خۆڕا نه‌ڕسكاوه له رووی ته‌كنیك و هونه‌ری شیعرییه‌وه خوێنه‌ر هه‌ست به تاموچێژێك و خه‌سڵه‌تی شیعریانه ده‌كات ، له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان گوزه‌راندووه هه‌موو له ژیانی رابردوو په‌شیمانن ، چونكه نه‌یانزانی چۆن ژین به‌سه‌ربه‌رن ، به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگای ئێمه و رۆژهه‌ڵاتی ، ئه‌مێستاكه‌یش گه‌نجان و مێردمنداڵان قه‌در و حورمه‌تی كات ناگرن .
” مه‌یلێكی دره‌نگ وه‌خت ” ده‌قێكی شیعری برای شاعیر كه‌ریم ده‌شتی یه ، له كتێبی ( دۆستێ هه‌میشه چاوه‌ڕوانمانه ) بڵاوكردۆته‌وه ، كه بزاڤی رۆشنبیرانی نوێخوازی – هه‌ولێر به چاپی گه‌یاندووه ، سرووته‌كانی نووسین ، دیسانه‌وه هۆكارێكی دی ده‌ستئه‌ژمێركردنی ئه‌م ده‌قه بوو له سرووته‌كانی نووسین رێژنه‌یه‌ك شه‌سته‌بارانی وشه‌شیعری ده‌بارێ ، له بنه‌ڕه‌تدا حه‌سره‌تێكه نووسه‌ر گه‌ره‌كێتی خوێنه‌ر تێبگه‌یه‌نێت كه چۆن و بۆچی ده‌نووسێت ؟
به‌و پێیه‌ی ناوه‌ناوه په‌یگیری شیعره‌كانی ده‌شتی ده‌كه‌ین ، شیعر چه‌شنی ئاته‌ش له مه‌جمه‌ری عیشقه‌وه ئاڵاوه‌ته جه‌سته‌ی شاعیر و ره‌ژووئاسا ژیله‌مۆیه‌كی خه‌فه‌وه بوو ده‌ڕه‌نگێنێت و دواتر قه‌قنه‌سئاسا له نێو خۆڵه‌مێشه‌وه به‌ره‌و ترۆپكی ئاسمان له دونیای شیعر ده‌ڕوانێ ، ژیرانه په‌ی ده‌بات كه شیعر له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ زه‌مه‌ن و سه‌رده‌مێكی دیكه له بۆته‌ی ته‌مه‌ن و ژیانێكی نوێ‌دا ده‌ئاژنرێ ، هه‌موو ته‌نگه‌به‌ره‌كانی خه‌راباتی پێده‌كات ، جگه له خه‌م نۆشین چیدیكه شك نابات ، حه‌سره‌ت و حه‌ژمه‌ته‌كانی پێ كپ بكاته‌وه ، كه‌سێكیش شك نابا ده‌ست وه‌بن هه‌نگڵی بنێ ، به به‌زه‌ییه‌وه له ته‌ونی جاڵجاڵۆكه‌ی خه‌ما ده‌ریبێنێ و لێی تێبگات ، له زۆربه‌ی شیعره‌كانیدا ئه‌و خه‌مانه به‌دی ده‌كرێن ، شاعیرانه گۆش و گه‌وره‌یان ده‌كا و له شیعرێكا هاوێر ده‌بن ، و له بن ژانه‌كانی ئه‌و خه‌مانه قورتار ده‌بێت .
چریكه شیعرییه‌كانی زۆر له‌و چه‌مكه سادانه دوورترن كه كه‌سی ئاسایی په‌ی پێببات و له ته‌كیا به سانایی بحه‌وێته‌وه‌و ئارامی پێببه‌خشێت ، ئه‌و ده‌قه شیعرییانه‌ی له‌م ( كتێبه و پیانۆی رۆژهه‌ڵات و دره‌ختی حیكمه‌ت و سیفری ئاگردان ) زۆر شتمان پێده‌ڵێن ، زه‌مه‌نی رابردووی به سه‌ربردووه و له ته‌ك نوێخوازی و نوێباویدا ته‌فاعول ده‌كا و به نێو دالومه‌دلووله‌كانی ده‌قدا په‌ی به غه‌ریزه نهێنییه‌كانی ناخی خود ده‌با و رێگا و فه‌زایه‌ك به هه‌ل ده‌قۆزێته‌وه و له پڕ و هێكرا هه‌ڵیانده‌ڕێژێت .
لێره‌دا له ” مه‌یلێكی دره‌نگ وه‌خت ” دا ، گه‌مه له ته‌ك ئه‌و فه‌زایه ده‌كات و له گه‌ڵ خه‌ما گه‌وره ده‌بێت ، به هه‌ناسه‌یه‌كی به‌كوڵ و خۆزگه‌وه دوێنێی زبر بۆ ناسكی ئیمڕۆ ده‌دوێنێت ، به‌م ته‌مه‌نی دوور له گه‌نجێتییه‌وه په‌نجه به ئاونگه شێداره‌كه‌ی سپێدان ته‌ڕ ده‌كات ، خۆ له ئاوێزانی به‌ره‌ی ئه‌و ده‌سته یه‌خه‌یه ده‌نێت كه له‌و جه‌نگه گه‌ورانه روویان دابێت ، ژن خوڵقاندبێتی و مێژووی مرۆڤایه‌تیان پێ دروستكرد بێت .
ده‌شتی له‌م ده‌قه‌دا گوزاره‌ی هه‌موو ته‌مه‌نداره‌كان ده‌كا و له سه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك كاغه‌ز ده‌یخاته روو و په‌یڤه جوانه‌كانی شیعریش ده‌كاته ملوانكه‌ی ساتێكی ته‌مه‌نی كۆن . لێره‌دا ده‌مانه‌وێت سێ لایه‌ن به ده‌قی (( مه‌یلێكی دره‌نگ وه‌خت )) بخه‌ینه روو ، كه ده‌ربڕن بۆ ده‌ستئه‌ژماری ده‌قه‌كه :
1 – سرووته‌كانی نووسین ، كه به‌رایی یان پێشه‌كی كتێبی ” دۆستێ هه‌میشه چاوه‌ڕوانمانه ” یه .
2 – شرۆڤه‌یه‌كی خودی ده‌قه‌كه ، ئه‌گه‌رچی كورت و سه‌رپێی بێت .
3 – دیقه‌تدانی مێژوو له رووی ده‌قه‌كه‌وه ، له گه‌ڵ به‌راووردكارییه‌كی شاعیرانی دی .
یه‌كه‌م : سرووته‌كانی نووسین
هه‌روه‌ك پێشتر باسمان لێوه كرد و خستمانه روو ، رێژنه‌یه‌ك شه‌سته‌بارانی وشه‌ی جوان و به كه‌یف و له‌زه‌تن ، مرۆڤ یان خوێنه‌ر به ئاسانی له كرۆكی واتاكه‌ی تێناگات ، چونكه به زمانی شیعر نووسراوه و شیعرئاسا پێویستی به حه‌جمان له ئاستیدا هه‌یه ، ده‌شتی له‌م نووسینه‌دا ده‌ڵێ : ” كاری نووسین په‌ڕینه‌وه‌یه بۆ جیهانێك جگه له خودی نووسه‌ری راسته‌قینه كه‌سی دیكه‌ی تێدا نییه ، جیهانێك زێتر له شه‌وق و سیحر ده‌چێ ، له فه‌ریكی ئه‌و گوڵه گه‌نمه ده‌چێ كه شیری ژیانی تێدا ده‌چێ و ده‌كه‌وێته سه‌ما ” .
ئه‌م نووسینانه له مانای شیعر ده‌دوێ به خه‌یاڵه‌وه ته‌وزیفی ده‌كات ، خه‌یاڵ و وێناكردن به‌دی ده‌كرێت ، به مه‌رجێ له ژێر كۆنترۆڵی فه‌رمانه‌وه بێت ، وێناكردن توانستێكه هاریكاری نووسه‌ر ده‌كات بۆ ده‌ربڕینی بیرۆكه‌كانی له ده‌سته‌واژه‌ی تازه و باوه‌ڕ پێكراودا . هه‌ر كاتێكیش كرایه ژێر كۆنترۆڵی فه‌رمان و ئاراسته‌كانی ، ئه‌وا ئامرازێكی به هێز و كاریگه‌ر ده‌بێت له بزواندنی دڵ و عه‌قڵی خه‌ڵكیدا ، ئه‌و ته‌وزیفكردنه‌ی ده‌شتی له‌و به‌راییه‌دا جۆرێكی باشی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی دركاندووه .
جاره‌كا دی دبێژین خه‌لفییه‌تی مه‌عریفی نووسه‌ر رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاو ده‌گێڕێت له وه‌ها نووسینێك كه سه‌راپای به ڕای ئێمه له خه‌یاڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و جه‌ریئانه باسكی هه‌ڵماڵیوه هاتۆته ناوه‌نده‌كه‌وه ، جیهانێك ده‌خوڵقێنی وێنه‌ی نه‌بێ ، جیهانێكی تایبه‌ت كه هه‌میشه و ته‌نها خه‌یاڵی نووسه‌ران و شاعیران په‌ی پێده‌بات ، لێره‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌یاڵ له دونیای بیركردنه‌وه قووڵ ده‌بێته‌وه و به نێو شته په‌نهانه‌كان ده‌گه‌ڕێت ، ” هارته‌ڵی ” ئاوه‌ز ” عه‌قڵ ” به كه‌ره‌سته‌یه‌كی هۆشیاری وه‌سفده‌كات ، به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌م : هه‌ستكردنه‌كان ، دوای ئه‌و بیره سادانه یان وێناكردنانه دێن كه ئه‌ویش وێنه‌یه‌كی هه‌ستكردنه‌كانه ، دووه‌م ، ئه‌و بیركردنه ته‌مومژاوییانه‌یه كه ده‌رئه‌نجامی په‌یوه‌ستبوونی بیره ساده‌كانه له گه‌ڵ یه‌كدی ، ئه‌مه‌یش له ته‌ك هه‌ر سێ فاكته‌ره‌كه ، هه‌ستكردن به یادكردنه‌وه بیرۆكه‌ی هاوشێوه‌یه .
ئاشكراكردنی بیرۆكه لای ( سارته‌ر ) ره‌نگدانه‌وه‌ی وێناكردنی عه‌قڵه ، چونكه وێنای عه‌قڵانییه‌ت پێویسته هه‌ستكردن بێت ، به روونكارێتی راستێتی له كاری عه‌قڵانیه‌تدا ، له به‌ر ئه‌وه ده‌بینین ، جیاوازی له نێوان به ناو رێبازی عه‌قڵانی و ئه‌وی پێی ده‌گوترێت ئایدیای عه‌قڵانی دا هه‌یه .
به كورتی ده‌كارێ بڵێین لای شاعیر ” عه‌قڵ ” به هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه ، كه‌وتۆته‌كار ، وه‌لێ هه‌ندێ فزوولییه‌تی تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت ، هه‌ر – من – یه‌تی له سرووته‌كانی نووسینه‌وه به دیده‌كرێت ، كه ده‌ڵێ : ” مه‌عبه‌دی شیعر نووسینی من له هی هیچ كه‌سێ ناچێ ، ته‌نانه‌ت ده‌توانم ئه‌وه بڵێم و ده‌شتوانن له شیعره‌كانمدا ئه‌وه بدۆزنه‌وه كه من شاعیرێكی خودان مه‌عبه‌دێكی وام نموونه‌ی قبووڵ نییه نه له ده‌رو دیواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ، نه له تاق و په‌نجه‌ره‌كانییه‌وه . مه‌عبه‌دی شیعر نووسینی من ……………. ) .
“باسكال” ده‌ڵێ : ( ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ باوه‌ڕت پێ بكه‌ن له خۆت مه‌دوێ ) ، ناكرێ ئه‌م گوته ده‌قاوده‌ق به‌بێ ده‌سكاری و رتوشكردن ، به حوكمێكی كوێرانه به سه‌ر شاعیریدا بسه‌پێنیین ، وه‌لێ چاكتر وابوو له ” سرووته‌كانی نووسین ” ئه‌و دیوی له خۆ نه‌گرتبا ، چونكه سه‌رده‌می ( من ) و ( من ) كاری باوی به سه‌رچووه ، چاكتر وابوو له بری ( من ) ( ئێمه ) ی به‌كاربردبا كه‌مێك لاری سه‌نگه‌كه ده‌شكایه‌وه به‌و جۆره ده‌كرا بهاتبایه ئه‌ژماردن .
” براون جاكسۆن ” له ئامۆژگاریكردنی كوڕه ده‌رچوو بووه‌كه‌ی بۆ زانكۆ ، ده‌ڵێ : ( خۆت به‌و پێوانه هه‌ڵسه‌نگێنه كه خۆت ده‌زانی نه‌ك به پێوه‌ری خه‌ڵكی ) ، پێمانوایه ئه‌م گوته‌یه‌یش بۆ كه‌سێكی قۆناغی زانكۆ ده‌شێ له‌بار بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له به‌رایی ته‌مه‌نییه‌وه پێگه‌یه‌ك بۆ كه‌سایه‌تی خود دابنێ له هه‌مانكاتدا هێند به كاره‌كانی خۆی رازی بێ لای خه‌ڵكی بیدركێنێ تاوه‌كو به پێگه‌یه‌ك ده‌گات و خۆی ده‌دۆزێته‌وه ، له‌وه و پاش پێی ده‌گوترێ له خۆبایی بوو ، ده‌شێ كه‌سێكی دوور له نووسین و سه‌لیقه‌یی له ناوه‌ندی نووسین ئه‌م ئاكاره ئه‌نجام بدا ، ده‌شتی كه‌سێكی دوور له‌م بوار و ناوه‌نده نییه ، كه‌م كه‌س هه‌یه نه‌یناسێ و به شیعره‌كانی ئاشنا نه‌بێت ، دیسانه‌وه ده‌ڵێین ده‌بوایه شاعیر له‌و جۆره نووسینانه‌ی هه‌ر ( من ) یه‌تی ، دووربایه ، چونكه نووسینێكی وه‌ك ” سرووته‌كانی نووسین ” ( عه‌قڵ )به دیارییه‌وه ماندوو ده‌بێت و له خۆ ده‌خوا ، ، وێنا و دونیایه‌ك جوانی و گوزاره‌ی شاعیرانه‌ی ده‌ربڕیوه ، بیرۆكه‌كان به دروستی هاوێر بوون هه‌روه‌ك ” سارته‌ر ” ئه‌م لایه‌نه به‌م جۆره ته‌رحانه ده‌خاته روو، ته‌ماشا عه‌قڵانییه‌تی هه‌ستكردن به روونكاری راستی ، چۆن له‌م ده‌ربڕینه‌دا به زیندوویی ده‌رده‌كه‌وێت : ( ژیانی نووسین بریتییه له گه‌ڕان به دوای ئه‌و پارچه شكاوانه‌ی له جه‌سته‌ی نووسه‌ردا ده‌بێته‌وه له‌و كاتانه‌ی له ژێر ستون و په‌نجه‌ره‌كانیدا سه‌بری ئاوابوونی خۆر و هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵا و دروستكردنی هێلانه ده‌كات ) .
ئه‌م دانپیانانه‌ی ده‌شتی ، كه ئاوه‌ز ماندوو بوون و له خۆ خواردندا به دیار نووسین و ده‌سته نه‌زه‌ر و قووڵ بیركردنه‌وه‌یه ، جگه له شاعیرانه هاتنه‌گۆ ، ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانی ده‌شتی له‌م كورته نووسینه هێزێكی ماتماتیكانه به‌رجه‌سته ده‌كات له پێناو داهێنانی جوان :
جێی سه‌یر كردن یه‌كسانه به ئاوابوونی خۆر + هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵا + دروستكردنی هێلانه یه‌كسانن به داهێنانی وێنایه‌كی جوان و ته‌وزیفی .
واتا له هه‌ر دیدگایه‌كه‌وه داهێنانێك به دی ده‌كرێ ، راسته‌وخۆ ناكرێ بگوترێ : ” له‌و كاتانه‌ی له ژێر ستون و په‌نجه‌ره‌كانیدا سه‌یری ” هه‌م رسته‌كه ناته‌واوه ، هه‌م جوانكارییه‌كی پێوه دیار نییه ، به دیدێكی دیكه ناكرێ بڵێی :
جێی سه‌یركردن یه‌كسانه به داهێنان
گه‌ره‌كه شتێك له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌بێت ، كه ئه‌وانیش ( ئاوابوونی خۆر و هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵا و دروستكردنی هیلانه) .
ژیری و له كارزانی هێزێكی نادیار و ناكه‌سایه‌تییه ، ده‌خزێته نێو مرۆڤ و ئه‌ویش به‌ر له ئاخاوتن به دوایدا وێڵ و عه‌وداڵ و سه‌رگه‌ردانه ، جگه له ژیری و له كارزانی ، پیرۆزی و خۆشه‌ویستیش به هه‌مان شێوه‌ن ، له ” سرووته‌كانی نووسین ” هه‌ستده‌كرێت نووسینه‌كانی ده‌شتی پیرۆزی پانتایی زۆری عه‌قڵی قۆرخكردووه و شیعر نووسین زۆر به پیرۆز ده‌زانێ ، دیقه‌ت بده‌ن له دێڕه به‌راییه‌كانیدا چی ده‌ڵێ : ” نووسین له دید و بۆچوونی من ئه‌نجامدانی فه‌رزه‌كانی ئایینێكه له هی ئایینێكی دیكه ناچێ …. تاد ” . پیرۆزی لێره‌دا گه‌یشتۆته تقوسه‌كانی ئایین ، ئه‌مه‌یش بۆخۆی ئه‌وپه‌ڕی ئیلتیزام بوونه به نووسین و پیرۆزی نووسین . گه‌یشتن به‌م ترۆپكه له خۆڕا نه‌ڕسكاوه ، هه‌ڵبه‌ته خۆشه‌ویستییه‌ك دنه‌ی داوه ، خۆشه‌ویستی گه‌یشتۆته ئاستی عیشق و له‌نگه‌ری گرتووه ، به‌م پێیه تاك و خود و بكه‌ر ( كاراكته‌ر ) به دوای یه‌كدی له بازنه‌یه‌كدا به‌م جۆره ده‌خولێنه‌وه و ئاشنایه‌تی په‌یدا ده‌كه‌ن :
هه‌روه‌ك ” فرۆید” به‌ر له هه‌موو كه‌سێك ئه‌نجامیداوه به ده‌وری ( تاك – خود – بكه‌ر “كاراكته‌ر ” ) دا وێڵبووه ، ئه‌گه‌ر نوێباوی به ته‌فاعولكردنی به‌رده‌وام له نێوان خود و ئاوه‌زدا له نێوان هه‌ست و زانست‌دا به‌رجه‌سته ببێت ، ئه‌وا ئه‌و ده‌مانه ئه‌م بیرۆكه‌مان به سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت كه پێویسته ده‌ست به‌رداری بیرۆكه‌ی خود بین له پێناو سه‌ركه‌وتنی زانست ، هه‌ر چه‌نده نووسه‌ر زۆر له خود ده‌دوێ ، وا پێده‌چێ دژ به ره‌وته زانستییه‌كه بێت به هه‌موو چه‌مكه‌كانییه‌وه ، نایه‌وێ سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا گه‌ره‌كه سۆز و ئه‌ندێشه بخنكێنین له پێناو رزگاركردنی عه‌قڵ ، كه‌چی شاعیر له‌م نووسینه‌دا سۆز و ئه‌ندێشه‌كانی به‌ربڵاو كردووه ، به‌ڵام زیره‌كانه ئازادی و رزگارییه‌كی به عه‌قڵ به‌خشیوه ، سه‌ركه‌وتووانه تیایدا سه‌رده‌ركردوو بووه لێزانانه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ هه‌ر دوو لایه‌ندا كردووه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دیدگا و بۆچوونه فه‌لسه‌فییه‌كان .
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت نوێباوی ته‌نها به عه‌قڵانییه‌ته‌وه گرێ بده‌ن ، ئه‌وانه له خود نادوێن ، په‌نا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خودی عه‌قڵ ده‌به‌ن ، خود راده‌ماڵن ، قوربانی پێده‌ده‌ن ، به‌دخویی له ته‌ك سیسته‌می ناله‌باری سروشت یان مێژوو ده‌كه‌ن .
جیهانی تازه ، داهێنانی نوێباوی گه‌ره‌كه له روانگه‌ی سه‌رده‌مه‌وه هه‌ڵبقوڵێ ، لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌كاری و ده‌ربڕینی تراژیدیاكانی كۆمه‌ڵگا و ژیان له خوده‌وه ، بۆ خۆی بیرۆكه‌یه‌كی به سه‌ر چووه ، بیرۆكه‌ی عه‌قڵانییه‌ت بۆ خۆی زیاتر دژ به ئاشكرای تاكێتییه ، گشتگیر لێكدانه‌وه و ده‌ربڕینی ئاینده‌یه ، ئێسته ره‌نگه نه‌توانین بانگه‌شه‌ی پره‌نسپی گشتی بكه‌ین ، پرنسیپی راسته‌قینه بیری عه‌قڵانییه‌ت و به‌رگری له تاك سه‌لماندووه ، وه‌لێ ئه‌گه‌ر ویستمان جارێكی دی ، به‌رگری له ئازادی هه‌ر یه‌كێك بكه‌ین له گه‌ڕان به دوای راستی و خستنه رووی راستی ، ئه‌وا بیری عه‌قڵانییه‌ت هێزێكی مه‌زن ده‌به‌خشێت بۆ به‌رگریكردن له بیر و سیاسه‌ت .
زۆرجار لێره و له‌وێ و لای زۆربه‌ی نووسه‌ران و شاعیران به تایبه‌تی گوێبیستی دژ به‌تاكڕه‌وی و چه‌وسانه‌وه‌ی بیر و سیاسه‌ت بووین ، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئه‌و ده‌نگۆیانه له مه‌ڕ ئایدیۆلۆژییه‌تی خود و شیعر سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن هه‌ر ئه‌و ده‌مان هه‌ستمانكردووه مه‌غزایه‌ك له پشته‌وه به په‌نهانی خۆی مه‌ڵاس داوه . جا هه‌ر كه‌سێكیش په‌نجه‌ی بۆ ئه‌و ژانره درێژكردبێ وه‌ك تاوانیك له ته‌وێڵی دراوه ، ئینتیماكردن بۆ كروپ و لایه‌ن ئینتیماكردنه بۆ كۆ و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له تاك و تاكڕه‌وی ، نهۆ ئه‌م هه‌ر ( من ) یه‌تی – نووسه‌ر گومان دروست ده‌كات ، گومانی باڵا ده‌ستی خود له بواری تایبه‌ت به خۆ ، خوڵقاندنی دیكتاتۆریه‌ت و به‌رده‌وام بوونی هه‌ر ( من ) یه‌تی .
شاعیر زه‌مینه‌یه‌كی پان و به‌رفراوانی له نێو وه‌چه‌ی سه‌رده‌می خۆیدا به پێشه‌نگی قۆرخكردووه ، ئه‌و پاوانكردنه له زه‌بر و زه‌نگه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه ، به‌ڵكو له خه‌لفییه‌تێكی فیكری و مه‌عریفییه‌وه چه‌كه‌ره‌ی كردووه ، له له‌ره‌ی زمانه‌كه‌یه‌وه به‌دی ده‌كرێت ، له هه‌ڵڕشتنی باوه‌شێك شیعر و نووسینی فیكری ته‌ڕ و پاراوه‌وه بۆته دیكتاتۆرێك كه ناشێ و ناكرێ بۆ خۆی له خۆی بدوێ .
به داخه‌وه ، ” سرووته‌كانی نووسین ” دیكتاتۆریه‌تی به‌زاندووه و ده‌یه‌وێت سه‌پاندنێك بخولقێنێ ، شاعیرێك دونیای تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت ، ئاسته‌مه ئه‌و دونیایه لێڵ و شلوێ بكرێت .
ئه‌گه‌ر به وردی دیقه‌تی شیعره‌كانی بده‌ین و ره‌شماڵێك بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی شیعریانه هه‌ڵبده‌ین ، ئه‌و ده‌مانه هه‌ست به ساریّژبوونی ئه‌و رامانه ده‌كه‌ین له سه‌رده‌می خۆیدا سه‌ریان هه‌ڵداوه ، قه‌تماغه ده‌به‌ستن ، ئه‌مه‌یش فاكته‌رێكه كه به یه‌كێ له شاعیره پێشه‌نگه‌كان بژمێردرێت .
دووه‌م : مه‌یلێكی دره‌نگ وه‌خت
چاكتر وایه به‌ر له هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی ده‌قه‌كه ته‌واوی ده‌قی ( مه‌یلێكی دره‌نگ وه‌خت ) ی كه‌ریم ده‌شتی شاعیر بخه‌ینه به‌ر دیدی خوێنه‌ران ، ئه‌مه‌یش ده‌قه‌كه‌یه :
ئه‌وین پێویستی به تازه بوونه‌وه هه‌یه
ئه‌و ده‌نگه هی هه‌نارێ بوو
به دیار شه‌ونمه‌وه شه‌قی برد
هی ته‌وارێ بوو له سه‌ر فه‌رشی به‌فرێكا
په‌ڕ و پۆ ده‌بوو
تۆ ته‌وته‌مێكی له شوشه ناتوانم بتگرمه باوه‌ش
ده‌ترسم ورد و خاش ببیت
خه‌ونێكی له نادیاری ناتوانم ته‌فسیرت بكه‌م
ده‌ترسم ئاشكرا بیت
چۆن چه‌پكه‌نه‌ت كه‌م ئه‌ی بابای ئه‌زه‌ل و جاویدانی ؟
تاوێ له گه‌ڵ خۆتم هه‌ڵگره و به په‌رشوبڵاوی دونیا‌م بكه
وه‌ك چۆن گۆڵ گۆڵ بۆنی نه‌رگزه‌كان هه‌ڵده‌گریت و
به سه‌ر دونیای ده‌به‌شیه‌وه
وه‌ك چۆن چیا چیا سیمای دره‌خته‌كان له ناو دڵتا ده‌شۆیته‌وه و
ده‌یبه‌خشی به دارۆستان
وه‌ك چۆن نهێنی عاشقه‌كانی به‌ر باران جانتا جانتا
هه‌ڵده‌گریت و
ده‌یكه‌ی به كتێبی گورانی
تاوێك هه‌ڵمگره ئه‌ی با بای ئه‌زه‌ل و جاویدانی
تۆی به ته‌نها تۆی كه بتوانی رزگارم كه‌یت
له‌م وه‌ڕه‌سیه‌ی تاڵیشكه و به رۆحمه‌وه نوساوه
هه‌ر تۆی ته‌نها كه بتوانی حه‌شارمده‌ی
له‌م قه‌ده‌ره‌ی تیایا وه‌ك نه‌وڕه‌سی به‌ر به‌یانان ئاسێ بوویمه
هه‌زاران ساڵه وه‌ستاوم
ده‌مه‌وێ تا ئه‌به‌د دۆستی تۆ بم
تۆزێ له سوڕانه‌وه‌ی ئه‌به‌دیم به‌ده‌وری قه‌ڵا رزگاركه‌یت
كه خه‌ریكه ژماره‌ی خشتی ته‌ك ته‌ك ته‌لاره رماوه‌كانی
ئه‌زبه‌ر بكه‌م .
قه‌ڵا من له تۆ وه‌ڕس نیم من كه‌ڤنارترین ئاشقی تۆم
به‌ڵام ئه‌وین پێویستی به تازه بوونه‌وه هه‌یه
قسه‌كردن له گه‌ڵ با تۆزێ ئه‌فسانه‌ی پێده‌وێ
به یه‌كه‌وه ژیان نه‌فه‌سێكی تری داوایه
ماسی پێویستی به ئاو گۆڕین هه‌یه
مرۆڤیش تا ده‌مرێ مه‌یلی هه‌وا گۆڕی ده‌كا
ئه‌مانه قسه‌ی پێرێ بوون له نوور
قسه‌ی تاوێ باران بوو به‌ر له‌وه‌ی بگاته زه‌وی
ئه‌ی با بمبه بۆ لای جوانییه‌كان
ئه‌و جوانییانه‌ی دیدالوس له تاوان
دوو باڵی بۆ خۆی داهێناو له ناو خۆردا توایه‌وه
بمبه بۆ لای ئه‌و كه‌نارانه‌ی پرَ له مه‌ل
پڕن له گه‌وهه‌ری مانه‌وه
من قسه‌م له گه‌ڵ به‌هێ كردووه مۆله‌ت له دره‌خت
وه‌رگرێ
قسه‌م داوه به رووبار شه‌پۆله‌كانیم پێ ببه‌خشێ
به قه‌تێكانم گوتووه ته‌گبیرم له گه‌ڵ پۆڕه‌كان كردووه
به لایاندا تێپه‌ڕم
ئه‌ی با رێگاكانم دوورن دوور
ده‌چنه‌وه ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی مێژوو
تا ئێره ته‌واوی ده‌قی ” مه‌یلێكی دره‌نگ وه‌خت ” بوو ، كه به‌شی دووه‌می ئه‌م نووسینه‌مان ده‌گرێته‌وه ، له‌م ده‌قه‌دا رۆح ده‌بێته به‌رده‌باز شاعیر و قه‌ڵه‌م له قه‌د پاڵی ئه‌و په‌یڤه جوانانه‌وه ، بۆ رابردوو شۆڕ ده‌كاته‌وه و له حه‌ژمه‌تا هه‌ناسه بڕكێی ته‌مه‌ن زۆری بۆ هێناوه و ده‌یه‌وێ بحه‌وێته‌وه ، ئیدی پشوویه‌ك ده‌ده‌ن و خۆزگه‌یه‌ك بۆ ته‌مه‌ن و گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و گه‌نجی ده‌خوازن ، وێده‌چێ به‌خته‌وه‌ری وه‌ك ئه‌وه‌ی شاعیر ده‌یه‌وێ نه‌یچه‌شتبێ ، بێ ئه‌وه‌ی شرۆڤه‌كارییه‌كی زانستیانه‌ی بكات ، كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆی قه‌رزارباری ئومێده‌كانی گه‌نجین كه له دڵیدا چاند بووی ، ئێسته گه‌وره بوون ، ده‌شتی شاعیریش ناوێكی دیار و به سه‌نگی ناوه‌ندی شاعیرانه ، كه‌چی هه‌رزه‌یی دڵی و خه‌مخواردن بۆ رابردوو ، وه‌ك راكردن به دوای (( با )) یه ئه‌و بایه‌ی هه‌میشه له هه‌وه‌سه‌كانی ده‌شتی تیژ ترن .
به عه‌تفه‌وه ده‌بێژین ئای كه نووسه‌ر چه‌ند كه‌سێكی غه‌درلێكراوه ، زه‌مه‌ن هه‌موو حه‌ز و خواسته‌كانی زێوار زێوار كردووه ، حه‌سره‌ت بۆ گوڵه هه‌ڵوه‌ریوه‌كانی ژیان ده‌خوا ، وا ده‌زانێ ئه‌و سه‌رده‌مانه به هه‌ده‌ر له ده‌ستچوون ، تۆزقاڵێك به‌زه‌یی و ره‌حم و كه‌ره‌می له‌م رێگای هات و نه‌هاته‌دا پێنه‌گه‌یشتووه .
ده‌یه‌وێت وه‌ك لاوێكی رێك‌وپێك و جوان چه‌شنی هه‌نار له دڵ و ناخه‌وه بڕوانێته خۆی ، چونكه مه‌یلی هه‌نارێكی هه‌س ، ئه‌و هه‌ناره‌ی دڵه شه‌یداكان سه‌ربارتر ده‌كا ، سپێدان به شه‌ونمی سه‌ر گه‌ڵاداره‌كان شه‌ق ده‌بات ، ئه‌و هه‌ناره‌ی عه‌وداڵه به دوای ، وه‌ك بازێكی پێبێ و نه‌یگاتێ ، كه‌ڵكی سه‌ر به‌فر و سه‌رما و تووش و سه‌ختی نه‌ماوه ، كه‌چی بازی مێ له سه‌ر به‌فر چه‌ڕ و پۆ ده‌رده‌كات و تازه پێده‌گات ، حه‌سره‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه ده‌خوات ، ئه‌و دڵێكی بچكۆڵانه‌یه ، ئه‌م كه‌نه‌فت ، ئه‌وه‌تا دبێژێ ئه‌و ته‌وته‌مێكه له شوشه و ناتوانێ له باوه‌شیا بیگوشێ ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رزه‌یه‌كی تازه پێگه‌ییووه ، هی ته‌وارێكه واتا گیاندارێكی هه‌راش ، منداڵی هه‌راش و تازه‌پێگه‌یوو ، ده‌زانێ ئه‌و دولبه‌ره هێنده ناسك و زه‌ریفه بۆ ئه‌مێكی به ته‌مه‌ن نه‌هاتووه له ئامێزینێ ، ده‌ترسێ هێند تینوویانه له ئامێزی بگرێ ، ورد‌و خاش ببێت و بشكێ ، نازداری له بار ببات ، بۆیه دۆراندۆری ده‌خولێته‌وه و ناچار په‌نا بۆ خه‌ون و خه‌یاڵ ده‌بات ، چونكه هه‌ست و غه‌ریزه‌كانی ناوه‌وه دنه‌ی ده‌دا و ختوكه‌ی دێ ، گه‌ره‌كییه‌تی ئه‌و كه‌ف و هه‌ڵچوونه مت بكاته‌وه ، واقیع به خه‌ون ده‌شوبهێنێ ، كه‌چی له ئاشكرا بوونی ئه‌م خه‌ون و ئه‌ندێشانه‌یش ترساوه ، نه‌با راستی و دروستی ئاشكرا ببێت .
ئێمه له جێگه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م شرۆڤه‌یه‌دا باسمانكردووه كه خه‌مخواردن بۆ رابردوو وه‌ك راكردن به دوای ( با ) وایه ، ئه‌ویش ده‌ڵێ ئه‌م با چۆن چه‌پكه‌نه‌ت كه‌م تۆ هه‌میشه هه‌بوویت و نه‌مریشی ، مردن نازانی چییه ؟ ده‌ڵێ : من گه‌نج بكه‌وه ، له گه‌ڵ خۆتدا په‌رشوبڵاوی ئه‌م دونیا جوانه‌م بكه ، ئیدی شاعیر لێره‌وه شت به شتی دیكه ده‌شوبهێنێت ، وه‌ك پاساوێك بۆ مانه‌وه و حه‌ز و ویستی گه‌نجی بهێنێته‌وه ، به‌رده‌وام بۆ لاو بوونه‌وه زۆر ده‌خاله‌ت ده‌بات تاوه‌كو له وه‌ڕسبوونی ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی ده‌ربكات ، وێنا و ته‌وزیفی ئیستاتیكانه ده‌خولقێنێ ، ژیانێكی ئایدیایی بانگه‌شه ده‌كات ، داوا و پاڕانه‌وه بۆ رزگاربوون ، یا حه‌شاردان و شاردنه‌وه ، له كون و په‌نا و په‌سێواندا گه‌ره‌كیه‌تی نه‌وره‌سی بژێته‌وه ، وه‌لێ ئه‌مجاره‌یان ئاسی نه‌بێ و به‌رده‌وام دۆستی با بێت ، ته‌نانه‌ت له سووڕانه‌وه‌ی ده‌وری قه‌ڵا رزگاری بكات ، ئێمه دبێژین ” قه‌ڵا ” ئه‌گه‌ر هاورێ و هاوسه‌فه‌ری ئه‌به‌دی ته‌مه‌نی بێت ، ئه‌وا لێكدانه‌وه‌كان زۆر به دروستتر خۆیان جلپۆش ده‌كه‌ن ، دیقه‌ت بده‌ن چۆن بۆ راستی و دروستی بۆچوونه‌كانمان دووپاتیده‌كاته‌وه ، كه ده‌ڵێ : ” قه‌ڵا من له تۆ وه‌ڕس نیم من كه‌ڤنارترین ئاشقی تۆم ” هه‌ر دوا به دوای ئه‌م دێڕه‌ش ده‌ڵێ : ” به‌ڵام ئه‌وین پێویستی به تازه بوونه‌وه هه‌یه ” ، ئه‌م دێڕه‌ی دوایی ته‌واو تأكیدكردنه‌وه و دڵنه‌واییكردنه ، حاڵی و به ئاگایه له‌وه‌ی قسه‌كردن له گه‌ڵ ( با ) كه‌مێ ئه‌فسانه‌ی پێ ده‌وێ ، به‌ڵام مه‌یل نوێكردنه‌وه به‌لایه‌كی دی‌دا خواستێكی دیكه‌یه ئه‌گه‌ر بلوێ مه‌یسه‌ر ببێت ، پاساوه‌كان بۆ مه‌یل تازه بوونه‌وه زۆر ده‌بن ، وه‌ك ماسی ئاو گۆڕینی بوێ و مرۆڤیش تا ده‌مرێ مه‌یلی هه‌وا گۆڕینی هه‌یه ، ئیتر هه‌تا له دوماهیدا رێگاكانی ئه‌م حه‌ز و ویست و تازه‌بوونه‌وه‌یه‌ی پێ دووره و ره‌گه‌كان بۆ مێژوو ده‌باته‌وه ، به لای ئێمه‌وه دیدو بۆچوونه‌كانمان ئه‌م ته‌وه‌ره‌ی گرتووه شاعیر له‌م قاڵبه جێگیر و ئارامگره ، هه‌ر كه‌سێك له خوێنه‌ران و ره‌خنه‌گران ئازادن به كام لادا ده‌یشكێنن ، ده‌شێ بگوترێ (( معنی الشاعر فی قلب الشاعر )) .
ده‌شتی ، هه‌ندێ لایه‌نی به‌شاراوه‌یی له شیعره‌كه‌دا تۆماركردووه ، كه ئاسته‌نگه له به‌رده‌م شیكار و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌قه‌كه هه‌بێت ، وه‌ك مێژووه‌كه‌ی كه ته‌واوی شته نهێنییه‌كانی په‌نهانتر ده‌كات ، شاعیر پێی وایه به ته‌نها بۆ خۆی ئه‌و خۆزگه و هیوایانه‌ی نییه ، به‌ڵكو ته‌عبییر له هه‌ر كه‌سێكی هاوته‌مه‌نی ده‌كا ، ئه‌وی له به‌رایی ده‌قه‌كه‌دا هاتووه ، روون و ئاشكرا نییه پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه لایه‌نه هه‌یه ، كه‌چی ئه‌و زمانه پاراوه‌ی ده‌ریبڕیوه ، ده‌نگێكی ته‌واو مۆزیكییه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له خۆی نه‌دوێ ، تازه ئاشقێك به دوای هه‌نارێكدا هه‌ڵوه‌دایه .
پێمانوایه نووسه‌ر ویستوویه‌تی له نێو ئه‌م كتێبه‌دا رووبارێكی به لرفه و بایه‌كی به گڤه بێت ، ئه‌و چه‌ند رووبارێكی به په‌له و بایه‌كی به گڤه بێت ، ئه‌وا شرۆڤه‌كار و ره‌خنه‌گر زۆر وردبینه به سه‌ر هه‌موو ده‌ق و دێڕ و وشه‌یه‌كدا باز نادات ، ته‌نانه‌ت خوێنه‌ری ئه‌وتۆیش هه‌ن وردبینێكی دیقه‌ت زانن ، ره‌خنه‌گر و ئه‌و جۆره خوێنه‌رانه ، لرفه و شه‌پۆله‌كانی رووبار خاو ده‌كه‌نه‌وه و گڤه‌ی بایش به شنه‌یه‌كی سپێدانه ده‌بینن ، نه‌مانویستووه و نامانه‌وێ له رووی هونه‌ری و داڕشتن و زمانه‌وانی ریتم و هارمۆنی شیعره‌كه بدوێین ، به قه‌د ئه‌وه‌ی لایه‌نی مه‌به‌ست له ده‌قه‌كه و مێژووه‌كه‌ی ورد بینه‌وه ، پێمانوایه هه‌میشه هه‌وڵ ده‌درێت لایه‌نه فه‌رامۆش و پڕ ته‌نگژه‌كان شیبكرێته‌وه ، له ژووانی ده‌ق و عه‌قڵدا په‌ی به رێگا پڕ له دڕكه‌زێیه‌كان ده‌برێت ، چه‌مكێ به ده‌سته‌وه ده‌دات لای خوێنه‌ر یاخی و نامۆ بێت .
به كورتی شاعیر له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا ، سه‌رقاڵی گرێدانی ئاوه‌زه ، روونتر ده‌یه‌وێ ئه‌مڕۆ له نێو دونیای عیشق و جوانی و ئه‌وینا گه‌مه بكات ، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ك چوارده‌وری ته‌نیوه و بۆی ناكرێ به سه‌راحه‌ت بدۆێ و ته‌نانه‌ت نزیكترین كه‌سی پێبزانێ .
سێیه‌م : دیقه‌تێكی مێژوویی و به‌راوردێك
أ- مرۆڤی ئاسایی كه ده‌دوێ پێشوه‌خته پێویسته بزانێ له چی ده‌ده‌وێ ، جا نه‌خاسمه بۆ كه‌سێكی رووناكبیر به‌راوورد بكه‌ین ، لۆژیك پێوه‌ری جیاجیای هه‌یه ، ( تۆماس هۆبز – 1588 / 1679 ) فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی وایده‌بینێ كه هه‌ر بیركردنه‌وه‌یك بۆ خۆی جۆرێكه له بیركاری ، به‌م پێیه ره‌وشی لۆژیك له ئاستی ماتماتیك و زانستی سیاسه‌ت و زانستی یاسا داده‌نرێت ، – -كه یه‌كێكه له جێبه‌جێكاره جیاوازییه‌كانی بیركاری گشتی ، چونكه ماتماتیكزان ده‌زانێ چۆن ده‌ركردن و كۆكردنه‌وه له ئاماده‌كاری ئه‌نجام بدات ، هه‌روه‌ها پسپۆرانی ئه‌ندازیاری به هه‌مان جۆر سه‌باره‌ت به هێڵ و شێواز و گۆشه‌كان ده‌زانن چی ده‌كه‌ن و ….تاد ، ئاخاوتن و ئه‌وانه‌ی ده‌ربڕین ده‌زانن سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامی لۆژیكه‌كانیان ، ژیرانه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌كه‌ن و ته‌فاعولی له ته‌ك ده‌كه‌ن ، شاعیر ره‌نگه مه‌به‌ستی دركاندن و ده‌ربڕینی ئه‌و غه‌ریزانه بێ كه له ناوه‌وه دنه‌ی داوه ، تێكڕا له ئیلهامێكا چه‌كه‌ره‌یان پێ بكات ، چه‌كه‌ره‌كردن و ته‌قین به رووی رابردوو و خۆزگه خواستن و به گه‌نج بوونه‌وه ، وێناكردنی كلاسیكی بۆ نوێخوازی به‌ر له هه‌مووشتێك بونیادنانی وێنه‌ی عه‌قڵانییه‌ته بۆ جیهانێك مرۆڤ به سروشته‌وه گرێ بدات ، ئه‌و كیژه ناسكانه‌ی ئیمڕۆ هه‌ن به‌شێكن له سروشت ، مه‌گه‌ر بێ ئاگا نین له‌وه‌ی مرۆڤ سروشتێكی ئاقڵمه‌نده ، ئاشقبوونی قه‌ده‌ر لاگیرییه‌كی سروشتییه نه‌ك لاگیری خواست و ئاره‌زوو ، چونكه مێژوو به باشترین له‌وه‌ی تیایدایه و به خراپترین ده‌رئه‌نجامه‌كانی وا هه‌ڵده‌گرێ .
ئێمه زۆریش له پرسی خود دوایین پته‌وبوونی خود ئه‌گه‌ر بۆ بزاڤێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بكۆشێت یان بگۆڕدرێت ، بێگومان سوودی گشتگیری به ده‌سته‌وه ده‌دات ، له به‌ر ئه‌وه‌ی گرێدانی مێژوو له نێوان ژیانی تایبه‌تی و ژیانی گشتگیر هه‌روه‌ها كاریگه‌ری به سه‌ر به‌رهه‌م و داهێنانی رووناكبیری وای كردووه قۆناغه‌كه ببێته قۆناغی رۆمان ، رۆمانیش به لێكچوونی نێوان ژیاننامه و ره‌وشی مێژوو ناسراوه ، كه‌واته گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو و هیوا خواستن بۆ گه‌نجێتی ده‌بێ به په‌یوه‌ندی خود به ره‌وشی ئه‌مڕۆ كه له ئاینده مێژوو ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته رۆمان .
عه‌قڵ گه‌ره‌كه به سه‌ر دابونه‌ریته‌كاندا زاڵ بێت ، ئه‌مه بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بووه ، كه په‌یوه‌ست به بیری كۆماری و عیلمانییه‌ت بووه ، كه‌ریم ده‌شتی ویستوویه‌تی شتێك له دابونه‌ریت ببه‌زێنێت ، حه‌ز ده‌كا به‌م ته‌مه‌نه ئاشقی چاوی كه‌ژاڵ و گه‌ردنی پڕ خاڵ بێت ، لێره‌دا گووته‌یه‌ك خۆی ده‌سه‌پێنێت كه دڵی شاعیر هه‌رگیز نامرێ و تا دوا ساته‌كانیش له گه‌نجی گوزه‌ر ده‌كات ، له لایه‌كی دیكه‌وه شێواوییه‌كی خوڵقاندووه ، كه زۆربوونی ژن ده‌خوازێ ، ئه‌وه‌یش بۆ ئیمڕۆ ده‌رچوونه له دابونه‌ریتێك خه‌ریكه ببێته باو و كه‌س ئیدی له ژنێ زێتری نه‌بێ ، به تایبه‌ت له ناوه‌ندی روناكبیران ، بشێ بیه‌وێت شۆڕشێ به‌رپا بكات ، هه‌روه‌ك فه‌ڕه‌نسییه‌كان له دوای سه‌ده‌مین ساڵیادی شۆڕشه‌كه‌یان ئاهه‌نگیان سازدا ، بیرۆكه‌یه‌ك تیایدا هاته ئاراوه كه مێژوویه‌كی كۆنی گرته‌وه ، شۆڕشی سه‌ركه‌وتنی زانست و عه‌قڵ و پارته‌كان بوو كه له چه‌مكی یاساكانی مێژوو گه‌یشتبوون .
گرێدانی ئیمڕۆ به دوێنێوه موعاده‌له ماتماتیكییه‌كان یه‌كسانی به ده‌سته‌وه نادات ، یاخود چاكتر وایه بێژین ئه‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان به ده‌سته‌وه ناده‌ن ، بۆیه پاشگه‌زی له ئێسته و حه‌سره‌ت بۆ رابردوو ده‌خوا ، رابردوو به زه‌مه‌نی خێرا داده‌نێ، به‌ڵام پڕ له‌زه‌ت و كه‌یف و به‌خته‌وه‌ری ، ” جاستۆن بشلارد ” ئه‌م لایه‌نه‌ی ئاخنیوه‌ته نێو گۆڕه‌پانی فه‌لسه‌فه‌ی زانسته‌وه ، ئه‌م چه‌مكه وا له گه‌شه‌سه‌ندنی مێژووی زانست ده‌كات ، به‌و پێیه‌ی زانستی تیۆرییه ، یان مێژوویه‌كی تیۆرییه و ئه‌مه‌یش وامان لێ ده‌كات بیرۆكه‌ی ته‌كانی پێویست له ناو زانست‌دا وه‌ربگرین و پێی قایل بین ، به گرێدانی ئاگایی زانستی رابردوو به ئێسته‌وه ، پێمانوایه شاعیر خۆی له خانه‌ی شكستی مێژوو ده‌بینێته‌وه ، هه‌ر چه‌نده عه‌قڵی مرۆڤ زۆر هۆشه‌نگ و زرنگتره له‌وه‌ی له ئاستیدایه ، ئاخۆ هه‌ر مرۆڤ نییه به كه‌شتییه ئاسمانییه‌كان گه‌ڕۆكی نێو هه‌سارانن ، ئه‌و زانستی كه‌شتی دروستكردنه له داهێنانی مرۆڤ نییه ؟ كه‌واته مرۆڤ ده‌توانێ دوێنێ به ئیمڕۆه‌وه گرێبدات ، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه .
پێمانوایه شرۆڤه‌كرنی زۆر له‌وه زیاتری گه‌ره‌كه ، چونكه خوێندنه‌وه‌ی مێژوو هه‌مه‌لایه‌نه‌یه ، ئێمه پێمان باشه به جۆرێك له رابردوو بۆ ئێسته بكه‌م ، تۆ به جۆرێكی دیكه ، ره‌نگه ئه‌و و ئه‌وان و ئه‌مانی دیكه پێچه‌وانه‌ی ئێمه و خودی خۆیان وبڕواننه رۆژگاره‌كانی ئه‌مڕۆ و حه‌سره‌ت بۆ دوێنێ ، یان هه‌وه‌س ده‌كه‌ن ئێسته منداڵێك بن و گڕوگاڵ بكه‌ن .
ب – ئه‌وه‌تا شیخ حه‌سیب قه‌ره‌داغی دوای چل و حه‌وت ساڵ ته‌مه‌ن گوزه‌راندن ، به‌م جۆره به زمانی شیعره‌وه دێته‌گۆ :
ئه‌گه‌ر بووم به شیره خۆره ، ئازیزه‌كه‌م سوێندم وابێ
له گۆی مه‌مكی تۆ به‌لاوه ، مه‌مكێ له سه‌ر لێوم نابێ
ئه‌گه‌ر بووم به كۆرپه‌ی ئازیز ، له ناو دڕكا كه پێم دانێم
له سه‌ر كۆشی نه‌رمت نه‌بێ ، هه‌رگیز چاوم له یه‌ك نانێم
حه‌سیب قه‌ره‌داغی جۆرێك له جه‌رائه‌تی نواندووه ، راشكاوانه ده‌دوێ به بێسڵكردنه‌وه ، كه‌چی لای كه‌ریم ده‌شتی هه‌ستێ به ترس و دڵه ڕاوكێ ده‌كرێ ، لای قه‌ره‌داغی كه‌سه‌كه ( كچه ) ئافره‌ته هه‌چییه‌كه نادیاره ، لای ده‌شتی هه‌ستێ به دیاریكردن ده‌كرێ ، هێنده ماوه ناو بدركێنێ ……..
ئاشقبوونی شاعیر له ترۆپكدایه ، دڵ هه‌رگیز له ئاست جوانان نامرێ ، ته‌ماشا ( كامه‌ران موكری ) شاعیر له دواهه‌مین شیعری ژیان و و له ته‌مه‌نی ( په‌نجاو حه‌وت ) ساڵیدا چۆن دێته گۆ :
قژت لاده له سه‌ر كوڵمی پشكۆی ئاگر
له سه‌ر سینگ و لاملی وه‌ك كلوی به‌فر
هه‌تا له كۆتایی ده‌ڵێ :
ته‌نیا جارێ پیم بڵی من تۆم خۆش ده‌وێ
به‌لكو ئه‌م دڵه گرۆزه‌م پێی بسره‌وێ
پێمانوایه ( كامه‌ران موكری ) به دیوێك ده‌دوێ له هه‌موو ته‌واوی پڕ ته‌مه‌نی خۆیدا ئاشقه و ئاشقبازی كردووه ، دڵه‌كه‌ی جگه له ته‌ڕی شاعیرانه‌یش هاتۆته گۆ ، ده‌شتی ده‌یه‌وێت ئه‌و ئیشقه بگاته دیفاكتۆ و راست و ره‌وان ئاشقه‌كه‌ی بگوازێته‌وه و ببێته هاوسه‌رێكی دیكه‌ی كه ده‌ڵێ :
تۆ ته‌وته‌مێكی له شوشه ناتوانم بتگوشمه باوه‌ش
ده‌ترسم ورد و خاش ببیت
له ورد‌و خاش بوونی تازه حه‌بیبه‌ی ده‌ترسێ ، ده‌نا ئه‌و خه‌ون خه‌یاڵه‌ی به‌دی دێنێت .
حه‌ز و ویست و ئاوات ، جوایازن له‌وه‌ی كه‌ریم ده‌شتی شاعیر جاری داوه ، ئه‌و له نێو هیوا و حه‌زه‌كانیدا ناخولێته‌وه ، دیقه‌تی شیعری ( رێژنه ) ی مامۆستا هێمن موكریانی بده‌ن ، چلۆن حه‌سره‌ت ده‌خوا ، بۆ په‌شیمان بوونه‌وه له ته‌مه‌نی ( 57 ) ساڵیدا ، كه ده‌ڵێ :
تۆ به‌ڵێنم پێ بده تا من به‌ره‌و ژوان ببمه‌وه
بمده‌یه ماچێكی ته‌ڕ له‌و لێوه با جوان ببمه‌وه
ده‌ستی له‌رزۆكم هه‌تا تێدایه هێزی به‌ی گوشین
لێم گه‌ڕێ تاوێ له باغی سینه‌ت میوان ببمه‌وه
ده‌شتی له بری ئه‌وه‌ی داوای به‌ڵێن بكات وه‌ك ( هێمن ) ، ئه‌و ده‌ڵێ : قسه‌م داوه به رووبار شه‌پۆله‌كانیم پێ ببه‌خشێ به قه‌تێكانم گوتووه ……….. تا كۆتایی .
ده‌شتی رێگاكانی دووره و ره‌گه‌كانی ده‌چنه‌وه ناو مێژوو ، ئه‌و مێژووه‌ی پێیوایه به هه‌ده‌ر له ده‌ستچووه ، واتا هیوا و ئاواته‌كانی شاعیر زۆر بووه ، ئه‌مه‌یش ناكرێ هه‌موو بێته دی ، هه‌روه‌ك ( نالی ) ده‌ڵێ :
هه‌ر چه‌نده كه عومری خدر و جامی جه‌مت بوو
چونكه ئه‌مه‌لت زۆره ، چ عومرێكی كه‌مت بوو
” واتا هه‌ر چه‌نده عومری خدری زینده‌شت بۆ بنوسرێ و وه‌ك جه‌مشید خاوه‌ن شكۆ و پایه بێ مادام ئاوات و هیوات زۆره و هه‌رگیز نابڕێته‌وه و هه‌مووی نایه‌ته‌دی ، عومرت عومرێكی كه‌مه ، چونكه عومری زۆر ئه‌وه‌یه بنیاده‌م هه‌موو ئاواته‌كانی تیا بێته‌دی ، هه‌وه‌یش هه‌رگیز نابێ ” .
له هه‌مان شیعر و له جێگه‌یه‌كی دیكه حه‌زره‌تی ( نالی ) ده‌فه‌رمووێ :
عومرت نه‌فه‌سێكی كه هه‌موو عاله‌می دێنا
بمره له غه‌میده كه هه‌موو سه‌رفی غه‌مت بوو
وا ده‌زانین شیعر چه‌ندین دیوی مانایی هه‌یه ، به هه‌ر دیوێكی دابێت ئه‌م دوا به‌یته‌ی ( نالی ) ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه عومرێك حه‌سره‌تی بۆ بخۆی ، یان له خه‌مدا تیایدا گوزه‌رت كردبێ ئه‌وا بمره له خه‌میدا .
شرۆڤه و شیتاڵكاری دیكه له باره‌ی ئه‌م ده‌قه ( مه‌یلێكی دره‌نگ وه‌خت ) و ( سرووته‌كانی نووسین ) بۆ خودی خوێنه‌ر و كه‌سانی دیكه جێده‌هێڵین .
سه‌ردار جاف
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی سوودم لێ وه‌رگرتوون :
* دۆستێ هه‌میشه چاوه‌ڕوانمانه / كه‌ریم ده‌شتی / شیعر / 2004 / هه‌ولێر بزاڤی رۆشنبیرانی نوێخواز . سارتر / تألیف د . مصگفی غالب / دار ومكتبه الهلال / بیروت / 1980 .
موسوعه المصگلح النقدی / 6 التصور والخیال / تألیف / ر . ل . بریپ / ترجمه د . عبدالواحد لۆلۆه
ئامۆژگارییه بچوكه‌كانی ژیان / براون جاكسۆن / و. فریاد بارزانی / هه‌ولێر 2001 .
نقد الحداپه ، ولاده الژات ،القسم الپانی / ێ‌لان تورین / ترجمه صباح الجهیم / دمشق / 1998 .
نقد الحداپه / الححداپه المڤفره / القسم الاول / ێ‌لان تورین / ترجمه صباح الجهیم / دمشق / 1998 .
دراسات فی المنگق مع نصوص مختاره / الدكتور عزمی أسلام / كویت / 1985 .
فه‌رهه‌نگی خه‌م / به‌رگی یه‌كه‌م / حه‌سیب قه‌ره‌داغی / هه‌ولێر ده‌زگای ئاراس / 2002 .
ئه‌شكی باوان / كامه‌ران موكری / ئاماده‌كردنی ئومێد ئاشنا / هه‌ولێر ده‌زگای ئاراس / 2001 .
دیوانی هێمن / هه‌ولێر / 2003 .
دیوانی نالی / لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و فاتیح عه‌بدولكه‌ریم/( أنتشارات ) كوردستان / له سنه 1380 هه‌تاوی .*