قه‌ومیگه‌رایی ئێرانی پرۆ ئه‌مریکایی له دوو توێی کۆمۆنیزمدا!
گێڕانه‌وه‌ی ئۆتۆریته بۆ شۆرش، له‌به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی حه‌مید ته‌قوایی سه‌باره‌ت به “ڕوداوه‌کانی سوریا”
ئه‌وه‌ی ڕۆشنه که شۆرشی تونس و میسر وه دواتر ڕوداوو ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له یه‌مه‌ن و سوریا‌و به‌حرین جیهانی هه‌ژاندو هیز هاوسه‌نگیه‌کی نۆیی له‌ئاستی ناوچه‌که‌و جیهاندا هێنایه پێشه‌وه وه هێستا به‌رده‌وامه. ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی لێره‌دا بۆ کۆمۆنیسته‌کان ئه‌وه‌یه که چۆن نه‌م شۆرش و ڕوداوانه لێکده‌ده‌نه‌وه‌و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن. باسی من لێره‌دا تایبه‌ته به ڕوانگه‌و بۆچون و سیاسه‌تێک که له ژیر ناوی کۆمۆنیزم و کۆمۆنیزمی کرێکاریدا، ده‌یه‌وێت، خودی “شۆرش” جارێ به جیا له‌وه‌ی که شۆرشه‌که چییه، وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌کی عه‌زیمی کۆمه‌لایه‌تی له‌که‌دارو ڕیسوا ب‌کات و له هه‌مانکاتدا “شۆرش” به‌و هه‌موو خۆش ناوییه‌ی که له پرۆسه‌یه‌کی مێژوویدا، نه‌وه به نه‌وه له سه‌ر ده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی کریكاری ، شۆڕشه گه‌وره‌کانی مێژودا به‌ده‌ستی هێناوه و وه‌ک ئومێدیک خه‌ڵکی کرێکار و سته‌مدیده له ڕێگایه‌وه چاوه‌ڕیی ئازادی ویه‌کسانی و دابینکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رابه‌رو ئازادیخوازه، پشیوێنیت و له‌وه زیاتر بیکاته ده‌سته‌واژه‌و مه‌فهومێکی قیزه‌ون و ناشیرین، که له جیاتی ئومێد به ژیانێکی باشتر‌و ئازادتر له جیاتی جیخستنی سوننه‌تی ڕادیکالانه‌و یه‌کسانخوازانه، دواکه‌وتوترین سووننه‌تی کۆمه‌لکوژی و ئه‌تکردنی ژنان و خورافه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز ب‌کات و بیکاته واقعیه‌تێکی کۆمه‌لایه‌تی. دروست کارێک وه سیاسه‌تێک که ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاوا، چین و روسیا و ته‌واوی هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسی پیاده‌ی ده‌که‌ن، له ئیسلامی سیاسی وه‌هابییه‌کانی ئالسعوده‌وه بگره تاکو ئیخوانییه‌کان، له ئه‌لقاعیده‌وه بگره تا ده‌گاته سه‌له‌فییه‌کان…. ڕۆژانه ئێمه شاهیدی سه‌دان و بگره زیاتر له وتار‌و لێکدانه‌وه‌ی له‌مبابه‌ته‌ین له په‌یواند به ڕوداوه‌کانی سوریاوه…. به‌لام ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن بیریار‌و سیاسه‌تمه‌دارانو میدیاکانی بورژاییه‌وه بلاوده‌کرێنه‌وه‌و له‌مباره‌وه، ئێمه‌ی کۆمۆنیسته‌کان له جه‌نگێکی به‌رده‌وامداین له گه‌ڵیاندا، دوو چین و دوو بزوتنه‌وه‌ی جیاواز.
لیره خه‌ریکین باسی ڕه‌وتێک ده‌که‌ین که بمانه‌وێت یان نا له ئاستی کۆمه‌لایه‌تی دا به ناوی کۆمۆنیزمی کرێکارییه‌وه ناسراوه‌و به ناو په‌رچه‌می مه‌نسوری حیکمه‌تی پێیه. بۆ یه ناچاریین ئیستێک بکه‌ین و ئاوڕێک له‌م ڕه‌وته بده‌ینه‌وه له ڕیگای لیده‌ره‌که‌یانه‌وه، به‌تایبه‌ت که ئه‌م ڕوداوانه‌ی سوریا ئه‌م ڕه‌وته‌ی هه‌ژاندوه‌و وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگوینیان له داردا دۆزیبێته‌وه له پاڵیدا دوای تێر بوون لێی پشوو بده‌نو خۆیان ئاماده‌که‌ن بۆ “شۆڕش” و گرتنی ئێران.
شۆرش له روانگه‌ی مارکسستییه‌وه مانای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌ک، هه‌موو ئاکسیونێک هه‌موو هه‌ژانی خه‌ڵکێک، هه‌موو ڕاپه‌رینێک هه‌ر چه‌ند گه‌وره بێت و توانای به‌سیجی کۆمه‌لایه‌تی هه‌بێت نه‌ک مه‌رج نییه شۆرش بێت به‌ڵکو له دنیای هاوچه‌رخی ئێمه‌دا زۆربه‌ی زۆریان بزوتنه‌وه‌و ڕه‌و‌تگه‌لێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ن، ڕه‌وتی صه‌در له عیراق، بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران” یان داوای لێبوردن ده‌که‌م ده‌بی بلێم شۆرشی سه‌وز له ئێران”، کۆنترا ئیسلامییه‌کانی ئێستای سوریا…، ئه‌وه حه‌قیقه‌تێکی زۆر ساده‌یه بۆ هه‌رکه‌سێک هه‌ڵسوڕاوی ڕیزی پێشه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری بێت، به‌لام هێشتا ئه‌وه کافی نییه، به‌ڵکو بۆ کۆمۆنیستێک یان حزبێکی کۆمۆنیستی، هه‌موو هه‌وڵ و کارێکی بۆ یه‌ک شۆڕشه‌و یه‌ک شۆرشیان هه‌یه و ئه‌مرو کار‌و بوونی ئه‌وان بۆ شۆڕشی کرێکارییه. ڕؤشنه که کاری کۆمۆنیسته‌کان و ئه‌حزابی کۆمۆنیستی له شۆرشه عمومیه‌کاندا چییه، بۆ نمونه کاری کۆمۆنیسته‌کان له شۆڕشی نێران 1979 دا یان شۆرشی میسر وه تونس 2011 دا… له‌مباره‌و کێوێک له باسی مارکس و لینین و مه‌نسوری حیکمه‌ت له به‌رده‌سته. دیاره له باسه‌که‌ی به‌ڕیز حه‌مید دا باسه له شۆرش له سوریا به‌لام هیچ به‌نی به‌شه‌رێک نازانێت ئه‌و شۆڕشه ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی چییه؟ جگه له رژیم چه‌ینج نه‌بێت، به‌لام رژێم چه‌نیج کردارێکی سیاسی و سه‌ربازییه وه ده‌سته‌واژه‌یه‌کی جیاوازه له ” سه‌رنگونی” یان بزوتنه‌وه‌ی سه‌رنگونی” که به‌ریز حه‌میدی ته‌قوایی عاشقیه‌تی. خۆ ناکرێت بڵیین لیدری حزبێک لێی تێک چوه. بۆیه به‌ناچار ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌رکی ئێمه‌ی که‌مێک گرانتر کردوه. چونکه پێویسته هه‌م مه‌سه‌له‌ی ” سه‌رنگونی” باس بکه‌ین و هه‌م رژیم چه‌ینج. واته هه‌م بناغه‌ی سیاسی و بابه‌تییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌رنگونی لێک بده‌ینه‌وه وه‌هه‌م مه نفه‌عه‌تی سیاسی ئه‌م ئاراسته سیاسییه‌ی که رژیم چه‌ینجی کردوه به ” سه‌رنگونی” وه له‌وه گرینگتر سیاسه‌تی کۆمۆنیستی له‌به‌رانبه‌ریاندا باس بکه‌ین وله دوا ئه‌نجامدا نیشانی بده‌ین که ئه‌م کۆمۆنیزمه‌ی لیدری کۆمۆنیزمی کرێکاری له بناغه‌وه کۆمۆنیزم نییه به‌لکو، ناسیونالستێکی ئێرانی پرۆ ئه‌مه‌ریکاییه. خۆ به‌ستنه‌وه‌یه به رۆکێته کرۆزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، یان به بۆمبارانی موشکه‌کانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران.
له چه‌ند نوسراو‌و چاوپیکه‌وتنی جیاوازدا ئه‌م به‌رێزه باس له شۆرشی سوریا ده‌کات و به یه‌کێک له ئالوگۆره گرینگه‌کانی ده‌زانیت بو داهاتووی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته، له‌وه زیاتر ده‌نوسیت که ” ئه‌م ئالوگۆره له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌پ، سکولار، شۆرشگێرانه له هه‌موو ناوجه‌که‌دا”( چاوپێکه‌وتنی ئه‌سغه‌ری که‌ریمی به حه‌مید ته‌قوائی له که‌نالی جدید 28 ترماه 1391- 20.7.2012 ) له سۆنگه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه ده‌گاته شۆڕشی ئێران و ڕوخانی ئه‌سه‌د به‌نزیک بونه‌وه یان ته‌نانه‌ت به روخانی رژیمی ئیرانێش ده‌زانیت ئه‌و ده‌نوسیت “ئه‌مڕۆ جمهوری ئیسلامی له پاڵ رژێمی ئه‌سه‌د دا، ڕاسته‌وخۆو به ئاشکرا وه‌ک هێزێکی بکوژی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی سوریا کار ده‌کات، بۆیه به دروست له ڕوخانی ئه‌سه‌ددا ڕوخانی خۆی ده‌بینێت”( حه‌مید ته‌قوائی- هه‌لومه‌رجی جیهانی و ئاسۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیاسی له ئێران/ په‌یجی حزبی کۆمۆنیستی کارگری ئێران).
بزوتنه‌وه‌ی کۆنتراکانی سوریا‌و مه‌سه‌له‌ی سه‌رنگونی
بزوتنه‌وه‌ی سه‌رنگونی یان بزوتنه‌وه‌ی بروخێت رژێم، بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و مانای سیاسی خۆی هه‌یه‌و هه‌موو رۆژێک ڕونادات، ئه‌گه‌ر سه‌رنگونی و شۆرش دوو دیارده‌ن وه جیاوازن، به‌لام سه‌رنگونیش دیارده‌و ئاکسیونێک نییه که کۆمه‌ڵگا بتوانێت هه‌موو رۆژه‌و هه‌موو ساڵه ئه‌مه قبوڵ ب‌کات. له باسی حه‌میددا هیچ جیاوازییه‌ک نا‌بینیت له نێوان سه‌رنگونی و شۆرش وه شۆرشی سوشیالستی دا، وه ئێستا له‌وه زیاتر‌و گه‌وره‌تر له نێوان شۆڕش و رژێم چه‌ینچ دا وه ئه‌مه‌یان ئیتر له چواچیوه‌ی پۆپۆلیزمی ئه‌م ڕه‌وته و حه‌میددا لێک نادرێته‌وه به‌لکو به‌ته‌واوی سیاسی یه‌و هه‌لبژاردنێکی سیاسی دیاریکراوه له هه‌لو مه‌رجێکی دیاریکراوی جیهانی و ناوچه‌ییدا که دواتر ڕۆشنی ده‌که‌ینه‌وه. به‌لام پێشیه‌ی مێژویی ئه‌م ڕه‌وته‌و ئه‌م میتۆده له ئیتحادی موبارزانی کۆمۆنیسته‌وه، تا ئیستا یه‌ک بناغه‌ی میتۆدی و فکری و سیاسی وای پێکهێناوه که ناله‌بارترین ئیحتمالی ئه‌وه‌یه که ئێستا ئه‌م ڕه‌وته‌و حه‌مید پێیگه‌یشتوه، ئه ویش هه‌وڵدانه بۆ چونه پاڵ یه‌کێک له میحوه‌ره سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی ناوچه‌که‌و جیهانه، ده‌ڵیم هه‌وڵدان چونه لایه‌نی پراتیکی پێویستی به قبوڵکردنی ئه‌و ته‌ره‌فه‌یه که ده‌چیته پاڵی.
مه‌سه‌له‌ی بناغه‌یی ئه‌م به‌ڕێزه‌و ڕه‌وته‌که‌ی حزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ری ئێران، له‌سه‌ره‌تاوه واته له کاتی ئیتحادی موبارزانه‌وه، له‌به‌رچاو نه‌گرتنی جیگاو ڕێگای چینی کرێکار، هێزو تواناییه‌کانی، ئاستی ڕیکخراوبون و گه‌شه یان لاوازییه‌کانی کۆمۆنیزم تیادا و ئاستی سیاسی و ئامانجه‌کانی که له پێناویدا پراتیک ده‌کات. له باشترین حاڵه‌تدا که چینی کڕیکار ده‌بینێت ئه‌وه‌یه که پێویستی پێیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بیکاته هێزی خۆی یان بزوتنه‌وه‌و “شۆرش” یک که خۆی باوه‌ڕی پێیه‌تی یان وا پیناسه‌ی کردوه، واته جیگاو رێگای چینی کڕێکار بۆ ئه‌م ڕه‌وته، ته‌نها به‌کارهێنانیه‌تی وه‌ک هێزێک له پیناو جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ته‌کان خۆیدا که به‌گشتی له خانه‌ی تاکتیکدا جێده‌گرێت، به‌لام ئه‌مڕۆ له به‌رانبه‌ر هه‌لومه‌رجی ناوچه‌که‌دا دروست وه‌ک هه‌ر هێزێکی بورژوازی له کاتی شلؤقی، راپه‌ڕین، شۆرش پێویستی به‌م هێزه و به‌و تاکتیکه کۆنه‌ی نه‌ماوه. چینی کریکار‌و بزوتنه‌وه‌که‌ی، هێزو ئاماده‌یی به‌شی پێشڕه‌وی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بۆ هه‌ر هێزێکی کۆمۆنیستی هه‌ویه‌ته و بواری ئه‌وه‌ی نییه که باز بدات به‌سه‌ریدا وه نا‌توانیت کاری وا‌بکات، چونکه هیچ بزوتنه‌وه‌و هێزیک وه ته‌نانه‌ت سه‌ندیکایه‌ک نا‌توانیت واز له هه‌ویه‌تی خۆی بهێنیت، خۆ ئه‌گه‌ر بوو ئه‌وه مردنی هه‌ویه‌تی ئه‌و هێزه‌یه به‌پیی ئه‌و ته‌عریفه‌ی که هه‌یه‌تی. ئه‌م ڕه‌وته نه‌مردوه چونکه هیچ کات هه‌ویه‌تی ئه‌و له نێو خه‌باتی چینی کریکار‌و به‌شه پیشره‌وکه‌یدا ده‌رنه‌کیشراوه.
مێژویی ئه‌م ڕه‌وته کۆنه به‌لام هینانه‌وه‌ی چه‌ند ڕسته‌یه‌ک کۆمه‌کی زیاتر ده‌کات به بابه‌ته‌که‌مان…. له باسی شیوازی کار دا” سبک کار” له ساڵی 1983 دا که هێشتا حزبی کۆمۆنیستی ئێران پێکنه‌هاتوه، به‌رێز حه‌میدی ته‌تقوایی حه‌لقه‌ی سه‌ره‌کی ڕه‌خنه له شیوه‌کاری پۆپۆلیستی ئاوا جیاده‌کاته‌وه” وه‌کیل بوونی خه‌ڵک له کاری شۆرشدا”( هێڵه‌کانی ته‌ئکید هی منی). له‌و باسانه‌دا که کراوه باسی من ئه‌وه‌نییه که له‌کاتی باس و لیکدانه‌وه‌دا ناکرێت پێشنیاری جیاواز بکریت به‌ڵکو باسه‌که ئه‌وه‌یه چ میتۆدێک له پشتی ئه‌م پێسنیارانه‌وه‌یه ؟ وه له دوا لیکدانه‌وه‌دا ئه‌م میتۆد‌و بیرکردنه‌وه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی کام چینه‌دایه، بیرکردنه‌وه‌و میتۆدیش وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری وه‌ک هه‌ر دیارده‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تی دیکه مه‌سه‌له‌یه‌کی مه‌وزوعییه. له‌و پێشنیاره‌دا خه‌ڵک و شۆرشمان هه‌یه…. خه‌ڵک چییه؟ هه‌موو که‌سێک خه‌ڵکه سه‌رمایه‌دارێکی گه‌وره، کڕیکارێک ، بێکارێک، ده‌ستفرۆشیک، له‌شفرۆشێک… به‌م پێیه لێره‌دا هه‌موو شتێک ده‌بێنیت جگه له کرێکار وه‌ک چینیک ، جگه له بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌ک … شۆرش چییه؟ بۆ کۆمۆنیسته‌کان مانای چییه؟ لیره‌دا وه زاهیره‌ن شوڕش به شیوه گشتییه‌که‌ی مه‌تره‌حه، به‌لام که ده‌گه‌رێته‌وه بو خه‌ڵک ئه‌و کاته باسه‌که ته‌واو ده‌بیت “شۆرشی خه‌لک”. له‌مباره‌وه مه‌نسوری حیکمه‌ت هه‌ر له‌هه‌مان باس‌دا وه‌ڵامی حه‌مید ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت” به‌لام باسه‌که به شێوه‌یه‌کی ورد له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئیمه‌ی کۆمۆنیسته‌کان ڕێکخراوێک له پیناو به‌دیهێنانی شۆڕشێکی پیناسه‌کراودا پێکده‌هێنین، شۆرشی پرۆلیتێری” (کۆمۆنیسته‌کان و پراتیکی پۆپۆلیستی، جه‌معبه‌ندی گشتی باسی شیوه‌کار-کۆنگره‌ی یه‌که‌می ئیتحادی موبارزانی کۆمۆنیست/ hekmat.public-archive.net ).
سه‌ره‌تایه‌کی پۆپۆلیستی که ناتوانێت به درێژایی مێژوویی سێ ده‌یه وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه، دیاره ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی نییه و بناغه‌یی کۆمه‌لایه‌تی خۆی هه‌یه که لێره‌دا جێگای باسی من نییه. ئه‌م ڕه‌وته به ئه‌ما و ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ مه‌نسوری حیکمه‌ت هێنای وه‌ک به‌شیک له کۆمۆنیزمی کرێکاری به‌لام به‌هه‌مان مێتۆد‌و پراتیکی خۆیه‌وه، به‌هه‌مان بیرکردنه‌وه‌و سیسته‌می فکرییه‌وه. سه‌رنج بده‌نه ئه‌م ڕه‌خنه قوڵه‌ی مه‌نسوری حیکمه‌ت له مێتۆد‌و سیاسه‌تی حه‌مید له نامه‌یه‌کدا بۆ حه‌مید و فاتح شیخ دوای هه‌ژده ساڵ له‌و باسانه‌ی ئیتحادی موبارزان. مه‌نسور له نامه‌که‌یدا ده‌نوسیت” ١- له ڕوانگه‌ی منه‌وه سه‌رنگونی و شۆرش پێکه‌وه گڕێ نه‌دراون. سه‌رنگونی به بێ شۆڕش ئیمکانی هه‌یه‌و ئیحتماله. سه‌رنگونی ده‌توانێت ئه‌نجامی ره‌وه‌ندێکی سه‌ربازی، ئه‌زمه و هه‌رجومه‌رج، پرۆسه‌ی یاخبونی مه‌ده‌نی، کار‌و کاردانه‌وه‌کانی هه‌ڵبژاردن و هتد ببێت. ده‌توانیت ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی شۆڕش یان بێ نه‌وان هه‌م ببێت. له روانگه‌ی منه‌وه ئیحتمالی به‌هێزی سه‌رنگونی ئه‌نجامی شۆڕش نییه له ئێران‌دا، به‌ڵکو یه‌کێک له‌ساته‌کانی ده‌ستپێکردنی شۆڕش ده‌بێت. به بؤچونی من شۆڕش له ئێران دوای ڕوخانی جمهوری ئیسلامی ده‌ست پێده‌کات و نه‌به‌رده‌گرینگه‌کانی تری چینایه‌تی دوای ئه‌وه ده‌بیت. له ڕوانگه‌ی منه‌وه له سه‌رنگونیدا، زۆر لایه‌ن هاوبه‌شی ده‌که‌ن، به‌لام له شۆڕشدا، کڕێکاران ” زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک” یان له‌گه‌ڵ نابیت.”(مه‌نسوری حیکمه‌ت نامه بۆ فاتح و حه‌مید/ سالی 1999- هێلی ته‌ئکید هی منه-/ www.hekmatist.com/name7006.htm).
گرینگی ئه‌و نامه‌ی مه‌نسوری حیکمه‌ت له ئیحتماله‌کاندا نییه، به‌هه‌رحال ئیحتمالی ئه‌وه‌ش هه‌یه که شۆرش و سه‌رنگونی پێکه‌وه ببن له ووڵاتێکدا، له ئیرانی ئێستا‌و مه‌نسوردا ئه‌و ئیحتماله نه‌بوه وه ئێستا له ڕوانگه‌ی منه‌وه نییه، به‌لام ئیحتمالێکه له‌وانه‌یه له جیگایه‌ک ڕوبدات، بۆیه گرینگی نامه‌که لێره‌دا نییه، به‌ڵکو له ڕه‌خنه‌یه‌کدایه که مه‌نسور له سه‌ر چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی حه‌مید ده‌یدات به ده‌سته‌وه له‌سه‌ر شۆرش به گشتی وه شۆرشی کڕێکاری به تایبه‌تی وه جیاوازی ئه‌وانه له‌گه‌ڵ سه‌رنگونیدا، لێره‌دا که باس دیته سه‌ر شۆرش مه‌نسوری حیکمه‌ت ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چینه‌که‌ی خۆی و جێگا‌و ڕێگای چینی کڕێکار له‌و شؤرشه‌دا. به‌لام له شۆرشه‌کانی حه‌میدا ئه‌وه‌ی نه‌بێت کرێکاره ئه‌وه‌ی نه‌بێت ڕۆلی ئه‌م چینه‌یه به‌تایبه‌ت باسی ئێمه له‌سه‌ر ” شۆڕش” ی سوریایه. کڕێکار وه چینی کرێکار له‌م شؤرشه‌ی ئالسعودو حمد کوری جاسم و ئه‌لجه‌زیره‌و میتی تورکی و بارزانی و حه‌میدی ته‌قوائی و بی بی سی و ئۆبامادا… هیچ دیار نییه وه هیچ کاره نییه، جێگا‌و ڕێگای نییه، من باسی جێگا‌و ڕێگای چینی کڕێکار ناکه‌م به‌گشتی له سوریا دا ئه‌وه‌یان باسێکه ده‌کڕێت له جیگایه‌ک که‌سێک بیکات و حه‌تمه‌ن باسێکی گرینگه، به‌ڵکو ئه‌م جێگا‌و ڕیگای ئه‌م چینه له باری سیاسی و رێکخراوه‌ییه‌وه له هه‌لومه‌رجی ئێستای شۆرشه‌که‌ی حه‌میددا چییه؟! له‌مباره‌وه ئه‌ک دانه ووشه نابیستیت . ده‌مه‌وێت بلێم که حه‌مید ته‌قوائی وه‌کوو هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی که باسی شۆرش ده‌که‌ن له سوریا، باسی کڕێکارو بزوتنه‌وه‌که‌ی و جێگا‌و ڕێگاکه‌ی ناکات…ئه‌مه بناغه‌و مێتۆدی ئه‌م ڕه‌وته‌و لیده‌ره‌که‌یانه له هه‌موو شۆرشه‌کاندا، که شۆرشه‌کانیان هێجگار زۆرن له ژماردن نایه‌ن.
به‌لام ئیتر ئه‌م سیاسه‌ته له چوارچیوه‌ی مێتۆد‌و سیاسه‌ته‌کانی ساڵانی ڕابوردوی لیده‌رو حزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ری ئێران‌دا، لێک نادرێته‌وه. هه‌روه‌ک چون ئالسعودو ئه‌لجه‌زیره و تورکیا و ئه‌مه‌ریکاو ئیخوانییه‌کان و وه‌هابییه‌کان به‌رژه‌وندیان هه‌یه له‌م سیاسه‌ته‌دا ئه‌م ڕه‌وته‌و لیده‌ره‌که‌شیان به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، هه‌ره‌ک چۆن ئه‌میری قه‌ته‌ر گؤڕاوه ئه‌م ڕه‌وته‌ش گؤڕاوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و و ڕه‌وته‌که‌ی سێ ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر چینی کرێکاری پێویست بوو له پیناو ته‌کتیکدا ئه‌مڕۆ ئیستراتیژی ئه‌م ڕه‌وته به ته‌واوی گۆڕاوه، پیویستی به تاکتیک نه‌ماوه‌و به‌م پێیه پێویستی به کڕیکاریش نه‌ماوه… ئێستا ئیتر ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی مه‌نسوری حیکمه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م لیده‌ره‌ی ئێستا بۆ ئه‌م هه‌لو مه‌رجه به ده‌رد ناخوات مه‌نسور پێش سی ساڵ ده‌ڵێت” باسێکی دیکه که ئه‌میر(حه‌مید) ده‌یکات ئه‌وه‌یه که کۆمیته‌ی کارگه له تاکتیکه‌وه ده‌رده‌کێشێت. ( ره‌ئییه‌ک ده‌رباره‌ی باسی حه‌میدی ته‌قوایی سه‌باره‌ت به کاری ڕوتین و تاکتیک- ساڵی 1982- که‌وانه‌که‌ی ناو باسه‌که هی منه). بۆ ئه‌وکات دروست و ڕۆشن بوو، به‌لام پۆپۆلیزمیش ده‌گۆرێت و که گؤڕا هه‌لده‌ستێت به گۆڕینی شۆڕش و ناوه‌ڕۆکی شۆرش ڕیسواو له‌که‌دار ده‌کات. به‌لام ئیتر سنوری پۆپۆلیزمه کۆنه‌که‌ی ده‌شکینیت و ده‌بێته دیارده‌یه‌کی تازه له هه‌لومه‌رجێکی تازه‌دا.
سیاستی پرۆ ئه‌مریکایی له به‌رگی ناسیونالیزمی ئێرانی‌دا
له سیسته‌می فکری و سیاسی پۆپۆلیزمدا توخمی ناسیونالیزم به‌هێزترین توخمه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هیز و ڕه‌وتو حزبه ناسیونالیسته‌کان له وولاتانی به ناو” سێهه‌مدا” پۆپۆلیستن. بۆیه گۆرینی ته‌واو بۆ توخمی سه‌ره‌کی کارێکی سه‌خت نییه، با له ژیر ناوی مه‌نسوری حیکمه‌تدا بێت با ناوت کۆمۆنیزمی کارگه‌ری بێت، با 20 ساڵ له پال مه‌نسوری حیکمه‌تدا بیتو له خیوه‌ته‌کانی مالومه‌دا له ژیر یه‌ک خیمه‌دا بیت، خۆ ستالین له گه‌ڵ لینین دا بوو، فه‌رقه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له ژیر خیوه‌تێکدا نه‌بوون. ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی عه‌قیده نییه”عه‌قیده‌ش ئه‌وه نییه که ناوه‌که‌ت چییه یان هێزێک له سه‌ر خۆی چی ده‌ڵێت”، به‌ڵکو ده‌ردی خۆت له نێو کام چینه‌وه به‌یان ده‌که‌یت” پایه‌ی کۆمه‌لایه‌تی” پاشان عه‌قیده دێت به‌لام عه‌قیده ڕوبینای سیاسی یه به‌بێ پایه‌کۆمه‌لایه‌تییه‌که هه‌میشه قابلی گؤڕانه، به تایبه‌ت عه‌قیده‌ش خۆی دیارده‌یه‌کی بابه‌تیو کۆمه‌لایه‌تییه له‌گه‌ڵ ئالوگۆڕه سیاسی و فکری و کۆمه‌لایه‌تییه‌کاندا ئالوگۆری به‌سه‌ردا دێت، به تایبه‌ت که ده‌بیته سیاسه‌ت و سیاسه‌تی لێده‌رده‌کێشرێت.
” شۆڕش” ی سوریای حه‌مید هه‌ر چیه‌ک بێت له ڕوانگه‌ی مارکسستیه‌وه شۆڕش نییه. شۆڕشی سه‌رده‌می ئێمه نا‌توانیت ڕوبدات به‌بێ ئه‌وه‌ی چینی کرێکار پێگه‌یه‌کی نه‌بیت تیایدا، نا‌توانیت به‌بێ مقدمات ڕوبدات، یه‌کیک یان پایه‌یه‌کی مقدمه‌کانی شۆڕشی میسر خه‌باتێکی به‌رفراوانی چینی کڕیکار بوو که له ساڵی 2006 -2011دا خاوه‌نی نزیک پێنج هه‌زار مانگرتن‌و خۆپیشاندان و ته‌حه‌صن بوو ئه‌مه به‌جیا له سه‌دان ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له‌په‌یوه‌ند به به‌ده‌ستهێنانی مه‌سکه‌ن و مه‌سه‌له‌ی بێ‌کاری و ناره‌زایه‌تی دژ به ویراسه‌کردنی ده‌سه‌ڵات و خواستی ئازادییه سیاسییه‌کان و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری….هتد. له تونس ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ژماره گه‌وره‌یه له مانگرتن‌و خۆپیشاندان نابینین، به‌لام کرێکارانی تونس تا ڕاده‌یه‌کی باش جم‌و جۆرترو ڕیکخراوتر بوون، کۆمه‌ڵگای تونس خاوه‌نی ڕاپه‌ڕینی گه‌وره‌و مه‌زن بوه دژی برسیتی و له پێناو نان دا… بن عه‌لی له به شکستهێنانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌دا توانی ببێته سه‌رۆکی تونس. له کاتی شۆڕشیشدا کریکارانی تونس ده‌وڕیکی به‌چاویان هه‌بوو سه‌ره‌ڕای نارۆ‌شنی سیاسی و نه‌بوونی حزبی چینایه‌تی کریکار. له میسردا ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕۆله له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه لاواز بوو به‌لام ڕوز به ڕۆژ له په‌ڕه‌سه‌ندندا بوو…. پاشان له‌و دوو ووڵاته ملیۆنه‌ها ئینسان به کڕیکارو فه‌رمانبه‌رو دوکاندارو ژن و لاوه‌وه ڕۆژانه به‌شداربوون له چالاکی شۆرشگێرانه‌دا….ئه‌وه‌ی که سوپا وه‌ک بێلایه‌ن ڕاگه‌یه‌نرا ته‌نها تاکتیکی سیاسی بورژوایی جیهانی و ناوخۆیی نه‌بوو به‌ڵکو به‌شی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌بوو که ده‌خاڵه‌تی سوپا له به‌رانبه‌ر ملیۆنه‌ها ئینسانی توڕه‌و ناڕازیدا…توند‌و تیژی شۆرشگێرانه‌ی زۆر زیاتر به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌برد وبه‌و پێیه ئیحتمالی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که بۆیان کۆنترۆل نه‌کرێت و خه‌لک وه کڕیکاران ده‌ست به‌رن بۆ چه‌ک، وه کارگه و گه‌ره‌که‌کان بگرن ئه‌وکات شۆڕش پێیده‌نایه قۆناغێکی هێجگار ترسناکه‌وه بۆ گشت بورژوازی ناوچه‌که‌و جیهان، به‌تایبه‌ت له میسر‌و له تونس کریکاران ده‌ستیان بردبوو بو کۆنترۆلکردنی هه‌ندێک له کارگه‌کان.
به‌لام له سوریا چی ده‌گوزه‌رێت؟! له سوریا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و مقدماته‌مان نه‌بینی، ته‌نانه‌ت دروشم و خواسته‌کان جیاوازبون، سه‌ره‌تا پێش ده‌ستپێکردنی ڕوداوه‌کان له دوای روخانی بن عه‌لی له تونس له ڕۆژی 14 ینایر 2011 ئیخوان موسلمین له سوریا له ڕاگه‌یاندنێکدا داوا له نیزامی سوریا ده‌کات که بگه‌رێته‌وه بۆ گه‌ڵ، پاش دوو ڕۆژ یاخیبونی مه‌ده‌نی” نافرمانی مه‌ده‌نی” ڕاده‌گه‌یه‌نێت…ئه‌وه شکستی خوارد. له دوای ئه‌وه سه‌رۆکی ئیخوان له سوریا، عیصام عطار له 15 فبرایر 2012 دا داوای ئالوگۆڕی سلمی ده‌کات ڕاسته‌وخۆ له نامه‌یه‌کدا بۆ ئه‌سه‌د ئه‌مه ڕاده‌گه‌یه‌نێت…. پێش ئه‌وه له 5 فبرایردا له فه‌یس بوکه‌وه داواکرا که خۆپیشاندان بکرێت و ئه‌مه سه‌ری نه‌گرت. به‌هه‌ر حاڵ 15 مارس 2012 وه‌ک ڕۆژی ده‌ستپێکردنی ڕوداو ناره‌زایه‌تییه‌کانی سوریا ناسرا… به‌لام له 7ی ئایار 2012 واته دوای 52 ڕۆژ ئاراسته‌ی ڕوداوه‌کان ڕاسته‌وخۆ بوو به دابه‌زینی هێزی چه‌کداره ئیسلامیه‌کان. سه‌ره‌تا هه‌ر چونێک ده‌ستیپێکردبێت، خه‌ڵک بوو بێت یان سیاسه‌تی “رژێک چه‌ینج” هیج له ناوه‌رۆکی مه‌سه‌له‌که ناگۆرێت به تایبه‌ت ئێستا کۆمه‌ڵگای سوریا ساڵ ونێوێکه له سیناریۆیه‌کی هێجگار ڕه‌شدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، باسی ئێمه‌ش له‌سه‌ر تازه ترین باسه‌کانی حه‌میده…ئه‌وه ڕۆشنه که نیزامی ئێستای سوریا نیزامێکی دڕنده‌و دیکتاتۆری چینی بورژوایه، و نوینه‌ری سه‌رسه‌ختی بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌به له ئاستی جیهانی عه‌ره‌بدا. دیسان ڕؤشنه خه‌ڵک نارازییه، کرێکاران ناڕازین، داوای نان ده‌که‌ن وخواستی زیاد بوونی کرێ و زه‌مانی بێکارییان هه‌بوه‌و هه‌یه. خه‌ڵکی ئه‌م ووڵآته وه‌کوو یه‌کێک له ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب ته‌مه‌دون تیایدا ڕه‌گه‌یه‌کی به‌هێزه، خواستئ هه‌رچی زیاتری مافه مه‌ده‌نیو کۆمه‌لایه‌تی و فه‌ردییه‌کانیان هه‌یه، خواستی ئازادی سیاسی و ڕێکخراوبونیان هه‌یه، ژنان له پیگه‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تی گونجاو به‌هره‌مه‌ندن، دین له‌م ووڵاته‌دا ئه‌مرێکی سانه‌وییه یان بوه …وه له ڕوانگه‌ی منه‌وه ئه‌وه یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ی که دار‌و ده‌سته کۆنترا ئیسلامیه‌کان سه‌ڕه‌رای پاڵپشتی لایه‌ک له بورژوایی جیهانی و ناوچه‌یی ناتوانن جێگا پێی خۆیان بکه‌نه‌وه له نیو خه‌ڵکدا، وه به‌تایبه‌ت دوای ته‌جروبه‌ی لیبیا و ئاویزانبونی به‌ناو ” شۆرش” له‌گه‌ڵ ” ناتۆ” دا و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئیسلامیه‌کانی کۆنه قاعیده به‌سه‌ر ته‌رابلسدا له ژیر ناوی ” شۆرش”دا وه ته‌جروبه‌ی جێبه‌جێنه‌بوونی خواسته‌کانی خه‌لک و له‌باربردنی به‌رده‌وامبونی شۆرش تا به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی له میسر‌و تونس… هه‌موو ئه‌مانه خه‌ڵکی ناوچه‌که وه به تایبه‌ت به‌شی پێشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی کڕیکارای ناوچه‌که‌ی خسته به‌رده‌م هه‌لوێسته و دوباره بیرکردنه‌وه‌وه، که به‌بڕوای من ده‌ستکه‌وتی گرانبه‌های سیاسی و فکری و ڕێکخراوه‌ی و خه‌باتکارانه‌ی هێناوه‌ته ده‌ره‌وه، که یه‌کێک له‌وانه ئه‌وه‌یه که چۆن ده‌ست بکه‌ینه‌وه به شۆڕش. شۆڕشیک که لایه‌نی که‌م خواست و داواکارییه‌کنی خه‌لکی ڕاپه‌ڕیوو شۆرشگێر دابین ب‌کات.
له سوریا له سایه‌ی ئه‌م شۆڕشه‌ی ئه‌مه‌ریکاو ئالسعوددا به ئآشکرا ئیسلامیه‌کان له هه‌ر شوێنێک ده‌سه‌لاتیان هه‌بێت و بتوانن یه‌ک ڕؤژ بمێننه‌وه ده‌سه‌لاتی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی جێبه‌جێده‌که‌ن، له سوریا باسێک نییه له سه‌ر هیچ جوره شیوه‌یه‌کی خه‌باتکارانه‌ی جه‌ماوه‌ری ، خه‌لک ، ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌ی که به ده‌ست شۆرشگێره‌کانی حه‌میدی ته‌قوائییه‌وه بوو، وه‌کو به‌شێکی زۆری شاری حه‌له‌ب که گه‌وره‌ترین شاری سوریا‌و نزیک به 6 ملیۆن له‌م شاره‌و ده‌وروبه‌ره‌که‌یدا ده‌ژین، به‌ده‌ست ئه‌م ” شۆڕشگێرانه‌وه” بوو، به‌لام نه‌ک هیچ دیارده‌و ده‌نگێکی ئازادیخوازیمان نه‌بیست، نه‌ک ڕیکخراوبونی خه‌لک و کرێکار و ژن و لاومان نه‌بیست جا له هه‌ر شیوه‌یه‌کدا بێت به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌یان توشی ده‌رده‌سه‌ری کردبوو. له‌م ” شۆرشه”دا ئیسلامییه ئیخوانی و وه‌هابیه‌کان و قاعیده‌کان که له هه‌موو وولاتانی ناوچه‌که‌وه نێردراون و هاتوون ، جگه له قه‌تل و تیرۆر، ئه‌و دنیا و شه‌ریعه‌تی ئیسلام و ژن‌کوژی و سوننه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌ی کۆمه‌لایه‌تی … شتێکی دیکه فێر نه‌کراون وه پیی ئاشنا نین. باسی من لێره‌دا له سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌سه‌د نییه ئه‌وه رۆشنه که ده‌سه‌لاتی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی چییه‌و کام په‌یامه‌ی پێیه بۆ کۆمه‌ڵگا… سه‌رکوت و ئیستبداد به دڕێژایی ده‌سه‌لاتی چینی بورژوا ناسیونالستی عه‌ره‌بی له که‌س شاراوه نییه و دوباره‌کردنه‌وه‌ی پێویست نییه، به تایبه‌ت باسی ئێمه لێکدانه‌وه‌یه له‌سه‌ر ” شۆرش”. ئه‌وه‌ی له سوریا ده‌گوزه‌رێت جێخستنی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌یه به ناوی هیزی شۆرشگێره‌وه، نیشاندانی سیناریۆیه‌کی ڕه‌شه به‌ناوی “شۆڕشه‌وه”… به‌م پێیه له ئاستی ره‌ئی گشتیدا سوککردن وه شیواندنی شۆرشه به جۆرێک که خه‌ڵک قێزی لێبیته‌وه، سه‌لبکردنی خۆش ناوی شۆڕشه که به دڕێژایی میژووی به‌شه‌ری وه‌ک هیواو ئامانجێک له پێناو دابینکردنی خواسته‌کانی خه‌لکدا سه‌رنج دراوه‌و به‌شداریان تێدا کردوه. وه‌زیفه‌یه‌کی گرینگی کۆمۆنیسته‌کانه که شۆرشه‌کانی میسر‌و تونس هه‌لبسه‌نگێنن و لێکیبده‌نه‌وه وه جیاوازییه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کانی لیبیا وه به‌تایبه‌ت سوریا نیسان بده‌ن. ڕوداوه‌کانی سوریا پێویسته له ڕوانگه‌ی کۆمۆنیستییه‌وه له جێگای خۆی دابنرێت. مه‌سه‌له‌که لیده‌ری حزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ری ئێران نییه. ئه‌و خۆی و ڕه‌وته‌که‌ی ته‌نها جه‌ره‌یانێکی دواکه‌وتویی ئه‌م شه‌پۆله کۆنه‌په‌رستییه‌ن، که حسابیکیان له‌سه‌ر ناکریت، چوارچیوه‌ی سیاسه‌ت و دیارده‌که زۆر له‌وه گه‌وره‌ترو جیهانی تره. بورژوازی جیهانی ده‌یه‌ویت که ” شۆڕش” ڕیسواو له‌که‌دار ب‌کات، ئه‌و هیچ په‌یامیکی پێنییه بۆ باش بژیه‌تی و ژیانیکی که‌مێک باشتر، ئه‌مه هه‌نگاوێکی سیاسی ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌کی شۆرش له‌ده‌ست کرێکار ده‌ربهێنێت له هه‌لومه‌رجیکدا که هێجگار پێویستی پێیه‌تی.
ئه‌مکاره کار‌و سیاسه‌تی بورژوازی جیهانییه، له هه‌لومه‌جیکی نۆیی جیهانیدا، له راستیدا ئه‌وه‌ی له سوریا ده‌گوزه‌رێت جه‌نگێکی جیهانی بچوکه وه به وه‌کاله‌ت ده‌برێته پێشه‌وه له پێناو دوباره دابه‌شکردنه‌وه‌ی جیهاندا. له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ئه‌م شه‌ڕه‌ی نێوان روسیا‌و چین له‌لایه‌ک له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپادا له لایه‌کی تره‌وه… شه‌ڕێکه له جه‌نگێکی فراوانتر، هێشتا ڕۆشن نییه له‌م شه‌ره” به ناو بچوکانه‌دا” کێ سه‌رکه‌وتوه…. ئه‌م پۆلاریسزیۆنه جیهانییه له ئاستی ناوچه‌ییدا هێزه‌گه‌وره‌کانی ناوچه‌که‌و ته‌واوی هێزه بورژوییه‌کانی به ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌لاتداره‌وه به شیوه‌یه‌کی ئاشکرا کردوه به دوو به‌شه‌وه، حه‌مید ته‌قوائی و ڕه‌وته‌که‌ی له‌م هه‌لومه‌جه‌دا لایه‌کیان دیاریکردوه، ئه‌مه‌ریکا و غه‌رب و ئالسعود و تورکیا…. به‌لام ئه‌مه له خۆوه نییه به‌ڵکو مه‌نفه‌عه‌تێکی سیاسی له‌پشته … ئامانج وه‌سیله‌کان داده‌پۆشیت یان ته‌بریری ده‌کات….. ته‌قوایی و ڕه‌وته‌که‌ی ئامانجیکیان هه‌یه “سه‌رنگونی” . که هه‌موو به‌رنامه‌که‌ت بو به سه‌رنگونی چی له‌وه باشتره ” ناتۆ” ببێت به شۆرشگێر، چی له‌وه باشتره به ئاسوده‌یی دانیشیت و فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسڕائیل خه‌ڵکی ئێران سه‌رگه‌ردان بکه‌ن و حکومه‌تی نه‌جادیش ئه‌گه‌ر نه‌روخێنن، زامداری بکه‌ن …. ئامانج ئامانجه…
ئامانجی ئه‌مه‌ریکاو غه‌رب ماوه‌یه‌کی درێژه لێکردنه‌وه‌ی لق و پۆ په‌کانی جمهوری ئیسلامیه له ناوچه‌که‌دا، به پشتیوانی ئالسعودو تورکیا و هێزه‌کانی دیکه‌ی که له‌گه‌لیانن، شۆرشی میسر‌و تونس و ده‌رسه‌کانی بۆ بورژوایی جیهانی ئه‌وه‌بوو که به‌ناوی شۆڕشه‌وه ” رژێم چه‌ینج” وه‌ک سیاسه‌تێکی کارا پیاده بکه‌ن، ڕژێم چه‌ینج یش ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بێته سه‌رنگونی. به‌لام ئه‌مجاره‌یان له ڕیگای هێرشی ئاسمانی و ده‌ریایی و زه‌مینییه‌وه نییه وه‌کو عێراق و ئه‌فغانستان به‌لکو له ڕێگای ئاماده‌کردنی عونسره‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه‌یه، پێکهێنانی کۆنتراکان له دار‌و ده‌سته ئیسلامیه‌کان، تۆپخانه‌یه‌کی بیهۆشکه‌ری ڕاگه‌یاندن و پرو پاگه‌نده‌و درۆ و نیفاق ئه‌لجه‌زیره، ئه‌لعه‌ره‌بیه، بی بی سی به‌جیا له سه‌دان که‌نالی بچوکتر‌و ناوچه‌یی، سه‌دان رؤژنامه‌و بلاوکراوه، سه‌دان قه‌له‌م به‌ده‌ستی بورژوایی که نانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، دابینکردنی لایه‌نی مالی له ڕێگای پترۆ دۆلار‌و گاز دۆلاره‌وه، وه دابینکردنی هه‌والگری ئیستخباراتی و ڕاهێنانی تیرۆریسته‌کان بۆ “شۆرش”…. وه له باری فکرییه‌وه پشتی ئه‌م حه‌ره‌کاتانه‌ی غه‌ره‌ب زۆرێک له موفه‌کیرو فه‌یله‌سوف و ئۆریانتسلته “موسته‌شرق” پۆست مۆدێرنه‌کان و ئیسلامیه‌کان ده‌گرێته‌وه…. ده‌کرێت ئه‌لقه‌رزاوی بێت یان نیتشه ، فۆکۆ بێت یان به‌رنارد لویس( ئه‌مه‌یان موسه‌تشرقێکه له ئه‌مریکا داده‌نیشێت و نزیکه له مه‌رکه‌زه‌کانی بڕیاره‌وه). و بۆ ئه‌مه‌ریکاش له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، لایه‌نی که‌م تا ئێستا وا باشتر بوه که رژیم چه‌ینجه‌که‌ی به ناوی شۆرشه‌وه ب‌کات، ئه‌گه‌ر چی له‌م دوایه‌دا له خۆییشاندانه‌کانی میسر‌و تونس دا خه‌ریکه ڕووی شؤڕش گه‌ش ده‌که‌نه‌وه به‌لام هێشتا ئه‌وه فاکته‌رێکی به‌هێز نییه یان نه بوه‌ته هێزێکی جێکه‌وته چ جای بگات به هێزێکی ڕێکخراو و خاوه‌ن ئاسؤی سیاسی شۆرشگێرانه‌ی ڕۆشن.
حه‌مید ته‌قوایی له چه‌ینجی ئه‌سه‌ده‌وه چه‌ینجی جمهوری ئیسلامی ده‌بینێت به‌لام هێج قودره‌تی قادرێک نا‌توانیت ئه‌مه ڕۆشن بکاته‌وه. چۆن به ڕوخانی ئه‌سه‌د ئه‌وه کاری ئێرانیش ته‌واوبووه؟ چۆن به ڕوخانی ئه‌سه‌د ئیتر ئێمه شاهیدی شۆڕشه‌که‌ی حه‌مید ده‌بین له ئێران؟! ڕۆشنه که کاریگه‌ری ڕوخانی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر جمهوری ئێران زۆره‌و که‌م نییه، به‌لام باسی ئه‌مه‌ریکاو غه‌رب پڕ‌و باڵکردنی ئێرانه و ده‌سته‌مۆکردنیه‌تی ئه‌وان عاشقی ” سه‌رنگونی”: نین، له مه‌دا جیاوازیان هه‌یه له گه‌ڵ حه‌میدو ڕه‌وته‌که‌ی، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تی خۆیان به‌رنه پێشه‌وه له ناوچه‌که‌دا … گریمان ئه‌سه‌د به‌م زوانه ده‌روخێت، ئه‌وکات ڕۆشنه که حزب الله و حماس لاواز ده‌بن له مه گومانێک نییه …. به‌لام له نێو ناوه‌رۆکی سیاسه‌تی جمهوری ئیسلامی ئێراند ده‌یان توخمی سیاسی و فاکته‌ری جۆراوجۆر هه‌یه که بتوانێت خۆی بگونجێنیت له‌گه‌ڵ شه‌رایتی تازه‌دا، دیاره له ناوه‌ڕۆکی ئه‌مه‌ریکاو غه‌ربیشدا ئه‌و ئینعتافه سیاسییه هێجگار فراوانه.
ئه‌م ئامانجه‌ی “سه‌رنگونی” که ئه‌وه‌ش نییه، وه‌کو باسمان کرد، وای له‌م ڕه‌وته کردوه که شۆڕش له هه‌موو مانا‌و ناوه‌رۆکی سیاسی و پراتیکی کۆمه‌لایه‌تی شۆرشگێرانه داده‌ته‌کێنێت و له راستیدا عونسری فه‌عال بۆ گۆڕینی مێژوو لای ئه‌م ره‌وته بۆته هه‌ر ئاکسیونێک که شلۆغی ب‌کات و له‌جیاتی ئاگایی و هوشیاری چینایه‌تی ، رق و نه‌فره‌تو دواکه‌وتویی و دابه‌شکردنی ئینسانی کڕێکار نه‌ک ته‌نها به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی جیاوازدا به‌لکو به‌سه‌ر تایفه‌ی دینی جیاوازدا، هه‌لاواردنی جنسی له فراوانترین ئاستدا…. بره‌و پێبدات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له‌وانه‌یه له‌ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ئامانجه‌که‌ی بێته دی. ئه‌م جیهان بینییه به‌ته‌واوی ناسیونالستییه‌و هیچ په‌یواندییه‌کی نییه به کۆمۆنیزم و چینی کڕیکاره‌وه، وه به‌رژه‌وندی و خه‌باتی ئه‌م چینه. ئه‌مه ئیتر ناسیونالستییه. چونکه مه‌نفه‌عه‌تی ووڵاتی خۆت له ڕوانگه‌ی خۆته‌وه وه‌ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌م نێوه‌دا کڕیکار له ئێران بۆ ئه‌و ره‌وته مانای هه‌بێت که نییه‌تی دیسان ناسیونالستییه، وه کردنی ئه‌م مه‌نفعه‌ته وه‌ک ئامانجێک له خۆیدا به‌سه‌ر به‌رژه‌وندی گشی وولات و ” نه‌ته‌وه‌کانی تردا” مه‌سعود بارزانی و تاڵه‌بانی له ساڵی 1991 دا هه‌ر ئه‌وه‌یان کرد دیاره ئه‌و دوو‌هێزه ناسیونالیستییه‌ی کوردستان له چاو کۆنترا ئیسلامیه‌کانی سوریادا زۆر موته‌مه‌دن ترن. عبدالله مهتدی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و تێڕوانینه بوو که به مه‌نسوری ووت” ته‌ختیئه‌ی شۆرش ” ده‌کات…. ئێمه‌ش ته‌ختیئه‌ی ئه‌م شۆڕشه‌ی سوریا ده‌که‌ین. جیهانبینی پاراستنی مه‌نفه‌عه‌تی نه‌ته‌وه‌و وولاتی خۆ و جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌نفه‌عه‌ته‌و به گه‌وره زانینی و سایه کردنی ئه‌م مه‌نفه‌عه‌ته به‌سه‌ر گشت خه‌باتی چینایه‌تی و مافه مه‌ده‌نی و سیاسی و مافه‌کانی ژناندا …به قه‌د ته‌مه‌نی ناسیونالیزم و نه‌ته‌وه په‌رستی وه نازیزم و فاشیزم مێژووی هه‌یه…. بۆ مه‌به‌ستێکی ئاوه‌هایه که هیزه بورژواییه‌کان ده‌بنه هێزی ڕاده‌ستی ئه‌م ووڵات و ئه‌و ووڵات . ئه‌م سوننه‌ته له سیاسه‌ت و خه‌باتکردن له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا خاوه‌نه‌کی ناسیونالیزمه به کورد‌و عه‌ره‌ب و فارس و ئیرانی و تورکه‌وه….
له‌م ڕه‌وته‌دا و له ته‌فه‌کوری ڕابه‌ره‌که‌یدا ئه‌م سونته‌ته زۆر به‌هێزه سه‌رنج بده‌ن: له‌م وه‌لامه‌ی حه‌میدی ته‌قوائی له په‌یوه‌ند به ڕوداوه‌کانی لیبیاوه ئه‌و ده‌ڵیت” له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هێرشی نیزامی ده‌وڵه‌ته‌کانی ڕۆژئاوا، بۆ سه‌ر سوپای قه‌زافی، هه‌ر نیه‌ت و ئامانجیکی هه‌بێت، ڕیگه‌ی کرد له به شکستهێنانی شۆرش…. بێگومان هه‌روه‌ک ڕۆشنم کرده‌وه که هێرشی ناتۆ بۆ کۆنترۆڵکردنی هه‌لومه‌رجه‌که و بونی بالا ده‌ستی له لیبیای دوای قه‌زافی دا بوو، به‌لام به هیچ لێکدانه‌وه‌و گونجکاوییه‌ک ناتوانریت به به شکستهێنانی بربره‌پشتی سوپای قه‌زافی له نزیک شاری به‌نغازی، به بڕینی” قه‌یچ” شۆرش ناوبه‌رین ” (چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌مید ته‌قوائی..مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی سه‌رنگونی رژێمی قه‌زافی به هێزی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵکه- ئه‌تنه‌رناشیونال 393/ هێله‌کانی ته‌ئکید هی منه). ئه‌م قسانه‌ی ته‌قوایی له پاڵ بریاره پیشنیاره‌که‌ی موهه‌تدیدا دابنێن له ساڵی 1991دا جا بزانن کامیان له باری ناسیونالستییه‌وه پیشڕه‌و ترن، ئه‌و نه‌گه‌به شڕو شیتالیان دهر‌هێنا. هه‌ر ئه‌م قسانه بخه‌نه پاڵ قسه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی و سه‌رانی ناسیونالیزمی کوردی عێراق له په‌یوه‌ند به ساڵی 1991، ئه‌وانێس وتیان ئه‌مه‌ریکا ئێمه‌ی رزگار کرد له ” دیکتاتۆرییه‌ت” ئه‌وان ڕاستیان وتوه، به‌لام نه ئه‌وان و نه موهته‌دی به‌شێوه‌ی ته‌قوایی ئه‌مه‌ریکاو ناتۆیان نه‌کردوه به شۆرشگێر و هاوپشتی شۆڕشگێران. بوارێک نه‌ماوه له ئاستی ئه‌م شۆرشگێریه‌ی ته‌قوائیدا جگه له‌وه‌ی که ده‌بێت خه‌ڵکی ئێران هاوار بکه‌ن ” بژی ناتۆ”، ئه‌مه زۆر له‌و گوڵه سورانه گه‌وره‌تره که ده‌کرا به یه‌خه‌ی وێنه‌کانی بۆشه‌وه له لایه‌ن چه‌ند منداڵیکی کوردستانه‌وه.
به‌م پێیه ئه‌م حزبه له ڕیگای لیده‌ره‌که‌یه‌وه ده‌عوه‌تی ناتۆ و ئه‌مه‌ریکا ده‌کات بۆ لێدانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له‌سایه‌یدا شۆرشه‌که‌ی سه‌ر بگرێت، خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ڕێگای دیکه‌ی نییه. به‌لام ته‌قوائی یه‌ک مه‌رجی هه‌یه بۆ ئه‌وان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که شۆڕشه‌که‌ی ” قه‌یچ” نه‌که‌ن. سیاسه‌تی خۆ خستنه پاڵ ئه‌مه‌ریکا له چاوپێکه‌تنیکی دیکه‌دا به ته‌واوی کامل ده‌بێت ئه‌ویش چاوپیکه‌تنه‌که‌یه‌تی له‌سه‌ر روسیا‌و چین ” ” ئه‌و ده‌لیت ” ته‌نانه‌ت ده‌بێت بوه‌ستیت له به‌رانبه‌ر پڕوپاگه‌نده‌ی ڕۆژئاوا له په‌یوه‌ند به هه‌لومه‌رجی سیاسی ئێران و ئاینده‌که‌یه‌وه ، ناکامی بکه‌یته‌وه….. ئومێده‌وارم که هه‌موو هێزه چه‌پ و شۆڕشگێره‌کان ئاگاداری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بن و هاوکات به رانبه‌ر هه‌ردوو که‌مپی کۆنه‌په‌رستی رۆژئاوا‌و میحوه‌ری روسیه‌و چین ڕاوه‌ستن..” . ( حه‌میدی ته‌قوائی – پێویسته له به‌رانبه‌ر روسیا‌و چیندا سیاسه‌تێکی چالاک هه‌بێت/ هیله‌کانی ته‌ئکید هی منه). ئه‌و ته‌نانه‌ته‌ی حه‌مید له سه‌ر ڕۆژئاوا هه‌موو باسه‌که‌ی ڕۆشن ده‌کاته‌وه، ئه‌وه به ڕۆشنی نیشان ده‌دات که حه‌مید له‌و دوو که‌مپه کۆنه‌په‌رسته‌ی که خۆی ده‌لیت یه‌کیکیانی پێ باشتره. به‌لام خالیکی گرینگتر ئه‌وه‌یه که له ڕوانگه‌ی حه‌میده‌وه، ئه‌وه بۆ ئێمه مه‌تره‌ح بوه که ده‌بێت ئێستا له به‌ر ئه‌وه‌ی روسیا‌و چین ڕیگرن له به‌رده‌م شۆرشه‌که‌ی حه‌میددا خه‌ڵک له به‌رانبه‌ر ئه‌م که‌مپه‌شدا خه‌بات ب‌کات به‌لام ئێستا نه‌ک دوینی. ئه‌م باسه ئه‌وه‌نده له دواوه‌یه مه‌گه‌ر باسه‌کانی پلینۆمی 9ی حزبی کۆمۆنیستی کارگری ئێران له‌سه‌ر جمهوری سوشیالیستی ئیران بۆمان ڕونبکاته‌وه . مه‌قوله‌ی سه‌ره‌کی ئیمه‌ی کۆمۆنیسته‌کان هه‌میشه سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری و چینی بورژوابوه وه بێڕه‌حمانه ئه‌وه‌مان کوتاوه وه‌کوو کاری ڕۆتین و هه‌وییه‌تی خۆمان، له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی بگه‌رێته‌وه بو سه‌ر ڕه‌خنه‌ی کۆمۆنیستی له کۆێ باسی ئێمه ئه‌و جیاکاریه‌ی تێدا بوه؟! بزوتنه‌وه‌که‌ی ئێمه نه‌ک ئێستا به‌لکوو له به‌رنامه‌ی 1924-1928 وه روسیای خستۆته ژیر ره‌خنه‌ی مارکسستی خۆیه‌وه…. ئه‌م ئینکشافه تازه‌یه کۆمه‌کێکه بۆئه‌وه‌ی یارییه‌که ته‌کمیل بێت و به ئاشکرا له گه‌ڵ ئه‌و ” ته‌نانه‌ت” ه دا حه‌مید پێمان ده‌ڵێت به هه‌موو حه‌ره‌که‌تیكی کۆنه‌په‌رستم ووت شۆرش، به هه‌مو حه‌شاماتیکم وت بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه…. هیچی فایده‌ی نه‌بوو، ئه‌مه وه‌ره‌قه‌یه‌کی تره: چونه پال غه‌رب و ناتۆ وه پڕوپاگه‌نده بۆ کردنی و وه دیفاع لێکردنی به ئاشکرا، به‌ڵکو به‌م هۆیه‌وه شۆرسه‌که‌ی ته‌قوائی بێته دی. لایه‌نێکی دیکه ئه‌وه‌یه که خۆ خستنه پاڵ هێزێک هه‌ر به قسه نابێت به‌لکو پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌وێت له‌وه زیاتر ده‌بێت لایه‌نی به‌رانبه‌ری ئه‌و هێزه‌ی ده‌چیته پاڵی بکه‌یته ئامانجی خۆت، به‌لام به‌وه‌شه‌وه دیسان حه‌میدو ڕه‌وته‌که‌ی وه‌لامی نه‌گه‌تیڤ له ئه‌مه‌ریکاو غه‌رب وه‌رده‌گرنه‌وه.
به‌لام به‌شی پێشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری له باری سیاسی و جیهان بینییه‌وه له جیهانی عه‌ره‌بدا له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه جیاوازانه‌ی جیهانی عه‌ره‌بدا، هوشیارتر وه سه‌رحاڵ تر دێته ده‌ره‌وه… ئه‌وان ده‌رگیرن له گه‌ڵ دوو کۆسپی فکری و سیاسی دا ناسیونالیزم و دیموکراتیزم دیاره یه‌کێک له شیوه‌کانی ئه‌و ناسیونالیزمه‌ی حه‌میده … ناسیونالیزم که مێژوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ زیاتر له 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو ده‌سه‌لاتدار بوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی زاڵبونی ئاسۆی سیاسی بالێ چه‌پی ناسیونالیزمه‌وه به‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌دا له ڕیگای ئه‌حزابی شیوعی روسییه‌وه، که بروان من ئه‌م ناسیونالیزمه چه‌په‌یان، وه ئه‌وه‌نده‌ی بگه‌رێته‌وه به خۆڕیکخراوترکردنی کڕێکاران وه ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئاسۆیه‌کی سیاسی چینایه‌تی و پێکهێنانی حزبی خۆیان گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌ی له به‌شی پێشره‌وی چینه‌که‌مان داوه، ڕیگرییه‌کی گه‌وره‌ی فکری و سیاسی خستۆته به‌رده‌میان . هه‌روه‌ها دیموکراتیزم هه‌م به‌هۆی قورسایی پڕوپاگه‌نده‌ی بورژویی جیهانی و ناوخۆییه‌وه…. به جیا له‌وه‌ی که له‌میسردا ڕه‌وتی فکری دیموکراتی و لیبرالیزم هه‌میشه وه‌زنه‌ی خۆی هه‌بوه. له به‌ر ئه‌م هۆیانه به‌شی پیشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی کڕیکاری شێلگیری فکری و سیاسی و پراتیکی خۆی پێ نییه له به‌رانبه‌ر ئیسلامی سیاسی و فکرو سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاته‌که‌یدا و له به‌رانبه‌ریدا یه‌ک ده‌ست و یه‌کلا که‌ره‌وه نییه . بۆ به‌شی پێشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری هه‌ردوو شۆرشی میسر‌و تونس، ئه‌م ڕێگریانه جارێکی دیکه و له سایه‌ی” ده‌سه‌ڵاتی ” ئیسلامی سیاسی‌دا ده‌بێته‌وه هۆی دوباره خوێندنه‌وه‌و بیر کردنه‌وه لیێان، مه‌سه‌له‌کانی” نیشتمان”، ” بێلایه‌نی سوپا” ، “قدسیه‌تی نیشتمان و په‌رچه‌مه‌که‌ی” ،” خودی ده‌وڵه‌ت وه‌ک ده‌زگایه‌کی سه‌رکوتی چینایه‌تی” ، مه‌سه‌له‌ی “ڕیکخراوبون و ته‌حزوبی چینایه‌تی”، مه‌سه‌له‌ئ “شۆرش” و مه‌سه‌له‌ی “بزوتنه‌وه‌و هێزه سیاسییه‌کان له چوارچیوه‌ی ململانێی چینایه‌تییه‌وه”، ” ناسیونالیزم به ده‌رکه‌وتنه جیاوازه‌کانیه‌وه”… تا دوایی. ئه‌رکی ئێمه ئه‌وه‌یه که له‌پاڵ ئه‌م به‌شه‌دا وه‌ک کۆمۆنیستیک ڕاوه‌ستین و هاوبه‌شیان بکه‌ین له‌و ئه‌رکه چیانیه‌تییه‌یاندا.
27ئاب 2012
سامان که‌ریم
Saman.karim5@gmail.com