
هه‌ره‌سی به‌های كار
ئه‌مڕۆ به‌های (یان با بڵێین ئه‌رك و ویستی) كاركردن (خزمه‌تكردن) له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا (به تایبه‌تی له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا)، به ته‌واویی هه‌ره‌سی هێناوه؛ ئه‌مه‌ش دیاره هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه ده‌زگا حزبییه‌كان كاروباری ناو ئه‌م ده‌زگا حكومیانه ڕێكده‌خه‌ن و به‌ڵكو به‌ڕێوه‌شیان ده‌به‌ن؛ ته‌نانه‌ت –وه‌ك ده‌شزانین – حكومه‌ت خۆی به‌شێكه له ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كیه‌تی (ئه‌وه‌ته ئێمه هه‌موومان ڕۆژانه به چاوی خۆمان ده‌بینین، كه ده‌زگا و ڕێكخراوه حزبییه‌كان، له هه‌موو دام و ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی حكومه‌ت پڕ كار و چالاكترن؛ بۆیه‌ش سه‌یر نییه، كه ده‌سه‌ڵاتی لقێك و مه‌ڵبه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان زیاتر بێ و بشتوانن بڕیاری چاره‌نووسساز له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان بده‌ن. واته حزب ده‌توانێ بڕیار جێ به جێ بكا، به‌ڵام په‌رله‌مان هه‌رگیز ناتوانێ، ئه‌گه‌رچی په‌رله‌مان په‌رله‌مانێكی حزبییشه. به‌نموونه ده‌ڵێم، لق و مه‌ڵبه‌ند ده‌توانن – زۆر باشتر ده‌توانن – خه‌ڵك دامه‌زرێنن، به‌ڵام په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌رگیز ناتوانن، كه‌واته ئه‌م دوو ده‌زگایه له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی حزبدان. به‌م شێوه‌یه‌ش سه‌رله‌به‌ری كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن حزبه‌وه – پارتی و یه‌كیه‌تییه‌وه – كۆنترۆڵ كراوه).(1) لێره‌شه‌وه هیچ چه‌شنه كار و چالاكییه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا – چ له ئاستی تاكدا بێ و چ له ئاستی گرووپ و كۆمه‌ڵدا بێ – ئه‌گه‌ر له خزمه‌تی سیاسه‌ته‌كانی حزبی ده‌سه‌ڵاتداردا نه‌بێ، هیچ به‌هایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وتۆیان نابێ. گرفته‌كه لێره ئه‌وه‌یه، كه حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له وڵاتی ئێمه‌دا، وه‌ك ڕێكخستنی كاری حزبیی ته‌ماشای به‌های كاری تاك و كۆمه‌ڵگه ده‌كا (ئنجا ئه‌م كاره له هه‌ر بوارێكی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریی و زانین و زانست و ڕۆشنبیریی…دا بێ)؛ واته هه‌موو كارێك ته‌نیا له ڕوانگه‌ی كاری خزمه‌تكردنی حزبه‌وه به‌های هه‌یه: به‌های كاری حزب ده‌چێته سه‌رووی به‌های هه‌موو كارێكی دیكه‌وه (بێگومان ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی سته‌مكار و تۆتالیتارییه). هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ به‌ده‌ر ده‌خا، كه ئه‌ندامه حزبییه‌كان مافیان زیاتره و ئه‌ركیان كه‌متره له كۆمه‌ڵگه‌دا. واته ئه‌ندامانی حزب هه‌موو كار و ئه‌ركێك له كۆمه‌ڵگه‌دا و له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تدا – به‌پاداشت و مووچه‌ی زۆره‌وه – له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانیاندا به‌كار ده‌هێنن، واته ئه‌وان ته‌نها بۆ خۆیان و حزبه‌كانیان كار ده‌كه‌ن، نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی و وڵات و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ت پره‌نسیپێكی ژیانی سیاسی گه‌نده‌ڵی هه‌موو سیستمێكی سیاسی نادیموكراته؛ بۆیه گرفته هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ش لێره له‌وه‌دایه، كه ئێمه ئابووریه‌كی خێڵه‌كیی حزبییمان هه‌یه، نه‌ك ئابووریه‌كی ئازادی نیشتیمانیی (وه‌ك كه هه‌میشه لیبرالییه حزبییه ته‌قلیدییه‌كانی ئێمه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن)؛ له ڕاستیدا ئابووری ئێمه ئابووریه‌كی به‌ندكراوه و هه‌رگیز ئابووریه‌كی لیبرال و ئازاد نییه (لیبرال به‌و مانایه‌ی، كه حكومه‌ت ده‌ست له كاروباری ژیانی ئابووری وڵات وه‌رنادا، كه‌چی له كوردستاندا، حزب ئه‌م كه‌رته گرنگه‌ی به ته‌واویی بۆ خۆی پاوان كردووه و بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كاری ده‌هێنێ، لێره‌شه‌وه ئابووری ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌نده باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان به‌ڕێوه ده‌بردرێ و به‌كار ده‌هێندرێ)؛ به واتایه‌كی دیكه بڵێین، ئابووری ئێمه له چوارچێوه‌ی سیستمی كاركردنی حزبدا، ئابووریه‌كی بازرگانیی پاوانكراوی خێڵه‌كییه (ده‌بێ بزانین، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك خێڵه حزبییه‌كان خاوه‌ن ئابووری به‌كاربه‌ری “ئیستیهلاكی” ئێمه‌ن. مۆركه خێڵه‌كییه‌كه‌ی ئابووری ئێمه له‌وه‌دایه، كه وه‌ك سه‌رۆك خێڵه ده‌ره‌به‌گه‌كانی جاران، سه‌رۆك حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌مڕۆی ئێمه‌ش، خاوه‌ن هه‌موو ئامراز و سه‌رچاوه ئابوورییه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌یه). لێره‌شدا ده‌شێ نوخبه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداری حزب، خاوه‌نی بڕبڕه‌ی پشتی ئابووری هه‌موو وڵات بێ، وه‌ك كه ئه‌مڕۆ له واقیعی كوردستاندا ئه‌م ڕاستییه نامه‌ده‌نی و تاڵه ده‌بینین. مۆریس فلامان له كتێبی ((لیبرالیزمی هاوچه‌رخدا)) دبێژه: ((ده‌شێ هه‌موو ئابووریه‌ك بگاته ئاستی دینامیكییه‌ت، ئه‌گه‌ر بێت‌و پاداشتی سه‌ركه‌وتنه‌كان بكا و سزای شكسته‌كانیش بدا…))،(2) به‌ڵام دیاره ئێمه له كوردستاندا، نه‌ك هه‌ر ئابووریه‌كی دینامیكییمان نییه، به‌ڵكو ئابووریه‌كی بازرگانیی قاچاخچیانه‌ی ناشهفافیشمان هه‌یه، كه به‌پێچه‌وانه‌وه، پاداشتی هه‌موو ویستێكی گه‌نده‌ڵ و شكستخواردوو ده‌كا، به‌ڵام سزای هه‌موو ویستێكی دڵسۆز و سه‌ركه‌وتوو ده‌دا؛ به‌و پێیه‌ی، كه ئێمه پێمان وایه ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئیراده پاك و دڵسۆزه‌كان (نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كان)، له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئه‌ندامانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداردا كار ده‌كه‌ن.(3) ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كه‌ی بێ، ئابووری ئێمه حزبییه ده‌سه‌ڵاتداره ته‌نبه‌ڵ و گه‌نده‌ڵه‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و هه‌ر ئه‌وان به ته‌نیا بۆ خۆیان لێی ده‌خۆن و هه‌ر ئه‌وانیش به شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵیی پێی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، كه‌چی زۆربه‌ی هه‌ره زۆربه‌ی هاووڵاتییانی ناحزبیی (یان سه‌ر به حزبی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات)، ئنجا چ فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بن، چ كاسبكاری سه‌ربه‌خۆی ناو بازاڕ بن، له خێر و بێر و ده‌ستكه‌وته‌كانی بێبه‌ش ده‌بن؛ نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو واش پێده‌چێ، كه زه‌وتكردنی سه‌رچاوه گرنگه‌كانی ئابووری كوردستان له لایه‌ن پارتی و یه‌كیه‌تییه‌وه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ پتر، بۆ دژایه‌تیكردنی ئیراده‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد و خه‌ڵكی كوردستان به‌كار بێ؛ له ئاكامیشدا وا به‌ده‌ر ده‌كه‌وێ، كه هه‌موو پاداشت و ده‌ستكه‌وتێك، هه‌ر بۆ ئه‌و حزبییانه بێ، كه زۆرترین خزمه‌تی ناشه‌رعی (سیخوڕیكردن، ڕاپۆرتنووسین، دزیكردن، كوشتن، هه‌ڕه‌شه‌كردن…) پێشكه‌ش به حزب ده‌كه‌ن. ئا به‌م شێوه‌یه، له ئابووری ئێمه‌دا هه‌موو شتێك (هه‌موو كار و پرۆژه‌یه‌ك) به ساخته و قاچاخ به‌ڕێوه ده‌چێ (ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێكی هه‌ره زه‌قی حاڵه‌تی داته‌پیوی ئابووری به حزبیكراوی ئێمه‌یه). به نموونه ده‌ڵێم: له‌م دواییانه‌دا هه‌موومان بیستمان، كه لیژنه چاكسازییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم گوتبووی، كه تا ئێستا ئه‌و دا‌و و ده‌رمانانه‌ی بۆ ناو كوردستان هاتوون، له سه‌دا نه‌وه‌دی بێكهڵك و خراپ بووینه.(4) باشه، ئێمه لێره له‌م لیژنه‌یه (ئه‌گه‌ر لیژنه‌یه‌كی وه‌همیی نه‌بێ) ده‌پرسین (پرسیارێكی ئاسایی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك): ئه‌گه‌ر ئه‌م ئابووریه حزبییه‌ی ئێمه، به خۆی قاچاخی به ده‌رمانی خراپه‌وه نه‌كرد بێ، بۆ ئه‌وه پتر له بیست ساڵه له ئاست ئه‌م تاوانه‌دا بێ ده‌نگه و قه‌ده‌غه‌ی نه‌كردووه؟ ئایا له ئاكامدا ئه‌مه ئه‌وه ناسه‌لمێنێ، كه ئابووری ئێمه به ته‌واویی ده‌ستێكی قاچاخچی مافیایی هه‌ڵیده‌سووڕێنێ و به‌ڕێوه‌ی ده‌با و هه‌ر هه‌موو ده‌ستكه‌وت و قازانجه خهیاڵییهكهشی بۆ گیرفانی تایبه‌تی خۆی ده‌با؟ به‌هه‌ر حاڵ، ئێمه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا ئه‌و ئابووریه كشتوكاڵییهش نابینین، كه كۆڵه‌گه‌ی سیستمی ئابووری قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تی پێكده‌هێنا؛ به‌ڵكو ته‌نها ئابووریه‌كی بازرگانیی په‌ككه‌وته ده‌بینین؛ واته ئابووری ئێمه ئابووریه‌كی به‌رهه‌مهێن و كارا و چالاك نییه (دیاره ئێمه ته‌نها نه‌فت ده‌فرۆشین و هه‌موو پێداویستیی و هه‌موو شتێكی دیكه له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كه‌ین و ده‌كڕین)؛ به واتای، له ئاڵوگۆڕی بازرگانییدا، هیچ هاوسه‌نگییه‌ك له پێوه‌ندی نێوان ئابووری ئێمه و ئابووری وڵاتانی دیكه‌دا نییه (تا ئێستاش پاره‌یه‌كی زۆرمان له نه‌فت – ئه‌گه‌ر هه‌موو عیراق وه‌رگرین – به‌رانبه‌ر به خۆراك ده‌ڕوا؛ ئه‌ویش دیاره خۆراكێكی كه‌م و زۆر خراپ هاورده ده‌كرێ). ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كه‌ی بێ، ئێمه ته‌نها كاڵای به‌رهه‌مهێندراو ده‌كڕین، به‌ڵام هیچ شتێكی خۆمان نافرۆشین؛ واته كاڵا نانێرینه ده‌ره‌وه، لێره‌شه‌وه هیچ قازانجێكی ئابووری و دارایی (ئه‌رێنی) له وڵاتانی دیكه ناكه‌ین (بێجگه له ده‌ستكه‌وتی نه‌وت نه‌بێ، كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی نه‌رێنییه، چونكه نه‌وت به‌رهه‌مێكی سروشتییه، كاڵایه‌كی پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێندراو نییه)، به‌ڵام ئه‌وان قازانجێكی یه‌كجار زۆر و بێ ئه‌ژمار له هێزی كڕینی ئێمه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جۆرێك له په‌ككه‌وته‌یی له دینامیكییه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئابووری هه‌ر وڵاتێك ده‌گه‌یه‌نێ، كه ته‌نها كاڵا و به‌رهه‌م هاورده ده‌كا و هیچ بهرههمهێندراوێكی خۆی بۆ ده‌ره‌وه نانێری، به‌ڵام دیسان گرفته هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه له وڵاتی ئێمه‌دا له‌وه‌دایه، كه حزب ناهێڵێ هێزی به‌رهه‌مهێنان چه‌كه‌ره بكا و سه‌ر ده‌ربێنێ و گه‌شه بكا، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، حزب هه‌رچی هێزی كار و هۆكاری به‌رهه‌مهێنان هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌یخاته خزمه‌تی كار و ئامانج و به‌رژه‌وه‌نده سیاسییه‌كانی خۆی؛ ئا لێره‌شدا هێزی به‌رهه‌مهێنانی ئابووری كۆمه‌ڵگه (ته‌نانه‌ت پڕۆژه و كار و بیركردنه‌وه و هه‌وڵی تاكهكهسهكانیش له‌م باره‌یه‌وه) ئیفلیج ده‌بێ (ئێمه هه‌مووشمان ده‌زانین، كه چۆن ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كیه‌تی هه‌موو دام و ده‌زگایه‌كی زیندوو و گرنگی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یان بۆخۆیان قۆرخ كردووه ). ئێمه لێره به ڕاشكاویی ده‌مانه‌وێ بڵێین، كه
كاركردن به واتایه به‌رهه‌مهێن و خزمه‌تگوزار ییه‌كه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، بووه‌ته پرسێكی سیاسی قۆرخكراو(حزبی فه‌رمانڕه‌وا، ئیراده‌ی كاركردنی تاكه‌كان و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی كۆنتڕۆڵ كردووه)، لێره‌شدا كاركردن مانایه گه‌وهه‌رییه مرۆیی و شارستانییه‌كه‌ی خۆی له ده‌ست داوه و بووه‌ته پرسێك و ئامانجێكی سیاسی ناڕه‌وا. واته كاركردن له دیارده‌یه‌كی شارستانیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و له به‌ها و ئامانجێكی ئابوورییه‌وه بۆ بژێویی و خۆشگوزه‌رانیی ژیانی هه‌موو تاكێك و هه‌موو كۆمه‌ڵگه، گۆڕاوه و بووه‌ته ئامراز و ئامانجێك بۆ كاری سیاسی ناڕه‌وا و بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكێكی دیاریكراو: نوخبه‌ی سیاسی باڵاده‌ست، بازرگانان، زۆربه‌ی پزیشكانی پسپۆڕ و مامۆستایانی زانكۆ و دادوه‌ران و هه‌لپه‌رست و حزبییه ده‌مارگیر و گه‌نده‌ڵه‌كانی سه‌ر به هه‌ردوو حزبی فه‌رمانڕه‌وا… (به‌م شێوه‌یه، لیبرالیزمهكهی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه، پشتی له ئازادییه و ڕووی له داگیركردن و پاوانكردنه؛ لیبرالیزمێكه – سه‌د له سه‌د – بۆ خزمه‌تكردنی كاری سیاسی و پڕۆژه‌ی ئابووری ناشه‌رعی و ناڕه‌وا). به واتایه‌كی دیكه بڵێین – وه‌ك پێشتریش گوتوومانه – كه كاری حزبیی و ئامانجی خزمه‌تكردنی حزب له سه‌رووی هه‌موو ئامانج و كارێكی دیكه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا؛ ته‌نانه‌ت به ڕاده‌ی شتێكی پیرۆزیش بایه‌خ به حزب و كاری حزبیی ده‌درێ، هه‌ر بۆیه‌ش كۆمه‌ڵگه به هه‌موو دام و ده‌زگاكانیه‌وه خراوه‌ته ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌وه. ئه‌م واقیعه وای كردووه، كه كار و پڕۆژه‌ی هه‌موو كایه‌كانی دیكه له كۆمه‌ڵگه‌دا، پاشكۆی كار و چالاكیه‌كانی كایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حزب بن. لێره‌شدا حزب – ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌نده‌كانی خۆیدا نه‌بوو – وه‌ك شتێكی زۆر لاوه‌كی ته‌ماشای به‌های كار ده‌كا، كه‌واته به‌های كار به‌ر له‌وه‌ی ناوه‌رۆكێكی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێ، ناوه‌رۆكێكی سیاسی (به‌ڵكو حزبیی) هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا. واته – وه‌ك پێشتریش گوتمان – ئه‌گه‌ر كار و كاركردن – له هه‌ر ئاستێكدا بێ – له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی حزبدا نه‌بوو، ئه‌وا حزب (ده‌سه‌ڵات)، وه‌ك شتێكی لاوه‌كی و بێ بایه‌خ له كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌ماشای ده‌كا (حزب لێره سه‌روه‌ری هه‌موومانه و سه‌روه‌ری هه‌موو شتێكه؛ كاركردنیش بۆ حزب سه‌روه‌ریی هه‌موو كاركردنێكی دیكه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا؛ كه‌واته هه‌موو ئیراده و ده‌زگایه‌كی كاركردن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی حزبدان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی سیاسی زه‌قی ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو حزبێكی تۆتالیتارییه له جیهاندا). هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێین، كاتێك كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه بایه‌خ به كاری ئابووری به‌رهه‌مهێن و ئابووری بازاڕی ئازاد نادا (واته بایه‌خ به ئابووری بۆرژوازی نیشتیمانیی نادا)، ئه‌مه له ئاكامدا به‌ره‌و بنیادنانی ئابووریه‌كی سه‌نتڕالیزمی ئۆرۆستۆكراتی تهقلیدییمان ده‌با، كه له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی ته‌قلیدیی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی له نێوان تاكه‌كان و چین و توێژه جیاوازه‌كاندا داده‌مه‌زرێ؛ هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌یه، كه ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌ری به‌ها و چاكه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی له كۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌دا هه‌ره‌سیان هێناوه. هه‌ر هه‌مووشمان به چاوی خۆمان ده‌بینین، كه ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كیه‌تی هیچ بوارێكیان بۆ كاری خزمه‌تگوزاریی باش و ئیراده‌ی داهێنه‌رانه‌ی تاكه كه‌سه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وان كار و ئیراده‌ی حزبییان به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا زاڵ كردووه، بۆیه‌ش ئاكاری خزمه‌تكردن و كاركردن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به ته‌واویی هه‌ره‌سیان هێناوه؛ وه‌ك ده‌شزانین، كه ئه‌وه پتر له بیست و یه‌ك ساڵه ئه‌م دوو حزبه، دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تیان كردووه‌ته به‌شێك له مه‌یدانی كار و چالاكییه سیاسییه‌كانی ڕێكخستنه حزبییه‌كانی خۆیان، هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ك بڵێی كوفر بێ، كه نابێ بچووكترین كادیر و كارمه‌ندی به‌رپرس له‌م ده‌زگایانه‌دا سه‌ر به‌پارتی، یان یه‌كیه‌تی نه‌بێ؛ هه‌ر كاتێكیش، كه ئه‌م كارمه‌نده حزبییانه له لق و مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه دیاری ده‌كرێن و ڕاده‌سپێردرێن، كه ته‌نها بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌ته‌كانی حزب كار بكه‌ن، ئه‌وا به بێ یه‌ك و دوو، ئه‌م ده‌زگایانه له وه‌زیفه‌ی بنه‌ڕه‌تیی خۆیان، كه خزمه‌تكردنی ڕاسته‌قینه‌ی وڵات و هاووڵاتییانه، لا ده‌ده‌ن و داده‌بڕێن؛ هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی، كه هه‌م گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له به‌ڕێوه بردنی ئه‌م دام و ده‌زگایانه‌دا هه‌بێ، هه‌م ئیراده و مه‌یلی خۆدزینه‌وه و كار نه‌كردنیش له‌لای زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌نداندا سه‌ر هه‌ڵبدا و به‌هێز بێ. لێره حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی و كار نه‌كردن كه‌س موحاسه‌به ناكا ، به‌ڵكو ته‌نیا چاوی له‌وه‌یه، كه هه‌موو كرێكار و كارمه‌ندێك بكاته حزبیی و له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش پاداشت و ئیمتیاز و پۆستیان پێ ببه‌خشێ. لێره‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاته سیاسییه حزبییه‌كه‌ی ئێمه، ده‌زگایه‌ك و تاكێكی فاشیلی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی خۆی، زۆر له ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و چالاك و له تاكێكی ئازاد و دڵسۆز پێباشتره، ئه‌مه‌ش دیاره وا ده‌كا، كه به‌های كار، چ وه‌ك به‌هایه‌كی خزمه‌تگوزار و چ وه‌ك به‌هایه‌كی به‌رهه‌مهێن، هه‌ره‌س بهێنێ. ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كه‌شی بێ، ئه‌مڕۆ له كوردستاندا، هه‌موو ده‌زگا حكومییه‌كان، كه‌سی حزبیی ناشایسته به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن، زۆربه‌ی جاریش ئه‌م كه‌سانه كه‌سی شاره‌زای ئیداری ته‌كنۆكرات نین، به‌ڵكو حزب له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌لائی خزمایه‌تی و حزبایه‌تی له‌سه‌ر كار و پۆسته‌كانیان دایان ده‌نێ، لێره‌شدا ئه‌وه‌نده‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزب كار ده‌كرێ، نیو ئه‌وه‌نده بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك كار ناكرێ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م ده‌زگایانه له قه‌یرانی قووڵی ئیداریدا ده‌ژین و ناتوانن به باشی و به دادپه‌روه‌ریی خزمه‌ت پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكه‌ن؛ كه‌واته كاركردن بۆ حزب باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موو جۆره كاركردنێكی دیكه له كۆمه‌ڵگه‌دا. واته به‌های كاركردن له‌هه‌ر بوارێكی دیكه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه و تاكه‌كاندا بێ، به‌نده به به‌های كاركردن بۆ ده‌سه‌ڵاتی حزب. لێره‌شه‌وه ڕه‌هه‌ندی كار هه‌رگیز ناتوانێ بۆ هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌ك به كه‌ڵك و سوود به‌خش بێ ، وه‌ك كه ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌زگا حكومی و ناحكومییه‌كانی كوردستاندا ئه‌م دیارده‌یه به‌دی ده‌كه‌ین: دیارده‌ی نادادپه‌روه‌ریی و نایه‌كسانیی له دیاریكردن و به‌خشینی ماف و ئه‌ركه‌كان له نێوان تاكه‌كانی كارمه‌ند و كرێكار و فه‌رمانبه‌راندا؛ هه‌ڵبه‌ت ده‌زگا ئه‌هلییه‌كانی وه‌ك (نه‌خۆشخانه و كارخانه و بازاڕ و عیاده…) كانیش، له سایه‌ی گه‌نده‌ڵیی و كه‌مترخه‌می حكومه‌تدا، به كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵیی كار ده‌كه‌ن؛ ئا ئه‌مه‌ش – به بڕوای ئێمه – به‌ڵگه‌ی هه‌ره‌سهێنانی به‌های كاره له سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا. (5)
به‌ختیار محه‌مه‌د
په‌راوێزه‌كان:
1- زۆر سه‌یره، وه‌زیفه‌ی په‌رله‌مانی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه خه‌ڵك به ته‌زكیه‌ی حزبیی دابمه‌زرێنێ؛ ده تۆ ئه‌ی هاووڵاتی به‌ڕێز، له مۆدێلی دیموكراسییه‌تی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی له‌م چه‌شنه بڕوانه: دیموكراسییه‌تی لیبرالیزمی عه‌شایه‌ری و خێڵه‌كیی!
2- موریس فلامان، اللبیرالیه المعاصره، ت: تمام الساحلی (گ 2، 2002م)، ص 61.
3- هه‌ڵبه‌ت ده‌شێ له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه‌دا، هه‌موو حهقبێژێك وه‌ك كارزان – ی لێ به‌سه‌ر بێ؛ چونكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێمه، وه‌ك هه‌موو ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان، زۆر به ئاسانی سیفه‌ت و تۆمه‌تی تیرۆر و تیرۆریست به ڕه‌خنه‌گر و نه‌یاره‌كانی خۆی ده‌به‌خشێ. ئێمه ئه‌مڕۆ هه‌مووشمان ده‌زانین، كه ڕژێمه دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه، به شۆڕشگێڕه به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كانی خۆیان ده‌ڵێن تیرۆریست، كه‌چی ده‌سه‌ڵاته بووده‌ڵه و سته‌مكاره‌كه‌ی ئێمه، به ڕۆژنامه‌نووسه ئازا و ڕه‌خنه‌گره نه‌یاره‌كانی خۆی ده‌ڵێ تیرۆریست. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بوودهڵهیهی ئێمه، گه‌نجه خوێن گه‌رمه پاك و خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌كانی وڵاته‌كه‌مان تیرۆر ده‌كا و پێشیان ده‌ڵێ تیرۆریست، هه‌ر ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان توانیان په‌رده له‌سه‌ر ڕۆحه گڵاو و پیسه‌كه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته لا بده‌ن (وه‌ك نموونه‌ی سه‌رده‌شت و سۆران و كارزان)؛ كه‌واته كێ تیرۆریسته؟ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بووده‌ڵه‌ی ئێمه، یانیش ئه‌م گه‌نجه پاك و خێر له خۆ نه‌دیو و شۆڕشگێڕانه؟
4- به‌ر له‌هه‌ر شتێك ئێمه لێره ده‌پرسین: ئایا ئه‌م گه‌نده‌ڵییه هه‌ر ته‌نها بواری ته‌ندروستی گرتووه‌ته‌وه؟ ئه‌دی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه، به نموونه وه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه و …؟ بۆ ئه‌م لیژنه‌یه له ئاست گهندهڵكارییهكانیاندا بێ ده‌نگه؟ تۆ بڵێی – ئایا مه‌عقووله؟- له‌م شوێنانه‌دا (شوێنه هه‌ستیار و گرنگانه‌دا) گه‌نده‌ڵیی نه‌بێ؟ یاخود تاوانباركردنی وه‌زاره‌تێكی خزمه‌تگوزاریی (كه قه‌ت حزبی فه‌رمانڕه‌وای ئێمه بایه‌خ به‌م جۆره ده‌زگا و وه‌زاره‌تانه نادا، ئه‌گه‌رچی بۆخۆشی قۆرخی كردوون)، بۆ شاردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی گه‌نده‌ڵیی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌یه؟ هه‌ڵبه‌ت كاتێكیش، كه دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی هه‌موو سیستمی سیاسی و ئیداریی وڵاتێكی گرته‌وه، ناكرێ پاژ – پاژی بكه‌ین و بڵێین، كه ئه‌م ده‌زگایه‌یان گه‌نده‌ڵه و به‌ڵام ئه‌وی دیكه‌یان پاكه و گه‌نده‌ڵ نییه؛ به‌ڵام لیژنه‌كه ده‌یه‌وێ وه‌هامان پێ بڵێ و حه‌قیقه‌تی سیستماتیكی به‌ربڵاوی گه‌نده‌ڵیی له سه‌رله‌به‌ری دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمدا بشێوێنێ و بشارێته‌وه. به‌و پێیه‌ش، لیژنه‌كه ده‌یه‌وێ هه‌م له كاریگه‌ریی په‌تای به‌ربڵاوی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی كه‌م بكاته‌وه؛ هه‌میش له پرۆسه‌ی چاكسازیی ڕاسته‌قینه ڕا بكا، كه له ئاكامدا وه‌ك دیتمان هه‌ر ئه‌مه‌ش ڕووی دا.
5- من هه‌میشه به نیگه‌رانیی و نائومێدییه‌وه، بیر ده‌كه‌مه‌وه و له خۆم ده‌پرسم و ده‌ڵێم: كورد نه‌ته‌وه‌یێكی چه‌ند به‌دبه‌خته، كه سه‌ركرده‌ی وه‌ك سه‌ركرده‌ی پارتی و یه‌كیه‌تی هه‌بێ و هه‌ر به حیسابی داگیركه‌ر سامانی وڵاته‌كه‌ی لێ ببه‌ن و له بازاڕی جیهانی سه‌رمایه‌داره بێ ڕه‌حمه چاوچنۆكهكاندا ههڕڕاجی بكه‌ن! ئایا له سایه‌ی حزب و سه‌ركرده‌ی وه‌هادا، گه‌لی ژێرده‌سته به ئامانجی خۆی ده‌گا؟ له ڕاستیدا پێده‌چێ پارتی و یه‌كیه‌تی زۆر له‌مێژ بێ – به كردار – وازیان له خه‌بات هێنابی بۆ ئه‌م ئامانجه؛ به‌ڵكو ئه‌وان هه‌ر له دوای ساڵی 2003ـه‌وه و له دوای دۆڕاندن و شكسته‌كانیان له به‌رانبه‌ر حكومه‌تی ناوه‌نددا (ئه‌م شكسته له جێ به جێ نه‌كردنی مادده‌كانی ده‌ستووردا خۆی ده‌بینێته‌وه)، ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێ له ڕێگه‌ی ههڕڕاجكردنی نه‌وتی كوردستانه‌وه، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بكه‌ن (له‌مه‌شدا هه‌ردوولایان ناكۆكن و حزبایه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئابڕووچونێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وان و زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌شه بۆ گه‌لی كورد)؛ سه‌یره، داگیركه‌رێكی بووده‌ڵه، ته‌نگه‌تاوت بكا و فشارت بخاته سه‌ر و تۆش له تاوی ئه‌مه سامانی به‌نرخی وڵاته‌كه‌ت و میلله‌ته‌كه‌ت هه‌ڕڕاج و هه‌رزان فرۆش بكه‌ی و پێشت وابێ، كه ئه‌مه به‌گژدا چوونه‌وه و ته‌حه‌ددایه !