که‌شتی ئێوه که‌شتی من نی یه
به پلیکانه‌که‌دا به تاو سه‌رکه‌وت یه‌که‌م ژووری لێ به‌دیار که‌وت سه‌ری کێشا، تاقه که‌سێکی لێ بوو گه‌رایه‌وه سه‌ری بۆ سه‌ر ده‌رگایه‌کی تر هه‌ڵبڕی که ئه‌م نوسینه‌ی بیینی (ره‌وتی دیموکراسی) یه‌کسه‌ر خوی کرده ژووره‌وه .
که سلاوی کرد بۆ ئه‌وه‌ی کۆبونه وه‌که نه‌بڕێ بێ وورته قه‌ڵه‌م و کاغه‌زه‌که‌ی ده‌رکرد رێ وڕاست دانیشت .ویڕای گو ێ گرتنی له به‌رێوه‌به‌ری کۆ بونه‌وه‌که ،سرنجی له ئاماده‌بووانی کۆبونه‌وه‌که .ده‌دا له 20 که‌س ته‌نهایه ک دوو گه‌نج و تاقه ژنیکی تیدابوو . گه‌رایه‌وه ناوگفتۆگۆکانی کۆبونه‌وه‌که .
“ئه‌م ره‌وته ره‌وتی دیموکراسیه به هه‌موو کاریکی دیموکراتیخواز هه‌لده‌ستێ خوازیارین ئایین له ده‌وڵه‌ت جودا بکه‌ینه‌وه )
که‌سێک له نزیک ئه‌مه‌وه دانیشتبوو ،به فریای سه‌رۆکی کۆ بونه‌وه‌که هات.
به‌ڵی ویرای ئه‌مه ئێمه پێمان وایه ئه‌م ده‌وڵه‌ته دیموکراسی ته‌نها وه‌ک میکانزمێک وه‌رگرتووه ،ئه‌ینا له ناوه‌وه ،دیکتاتۆریه‌ت خوازن .وه‌ک زۆرایه‌تی به پێ ی ده‌نگ حاکم ده‌بێ به‌ڵام ده‌بێ تاکه کانیش مافیان ، پارێزراو ده‌بێ .
بۆیه هاوڕییان ئێمه ده‌بێ ئه‌م جۆره چمکه‌ی دیموکراتی له نێو خه‌ڵک په‌ره پێ بده‌ین .
.که قسه کانی ته‌واو بوو ،ئه‌م ده‌ستی هه‌ڵبڕی بۆ نۆره‌یه‌ک سه‌رۆکی کۆبونه‌وه‌که نۆره‌ی بۆ نووسی . درێژه‌ی به قسه‌کانی دا.
“هه‌ر یه‌کێک له ئێوه ده‌یهه‌وێ له پروسه‌کانی ئێمه له به‌غداو شاره‌کانی تر ئاشنا بێ ،ده‌کرێ ئۆرگانی (حیزبی شیوعی عیراقی) طریق الشعب وه‌خۆینێ . به تایبه‌ت ابو داود ووتوویژێکی چڕ‌و پڕی له‌مه‌ر ئه‌م پرسه له‌م ژماره‌یه نووسیوه .
ئه‌م که هێشتا نۆره‌ی نه هاتبوو ،به‌ڵام له بری ئه‌و که‌وته خه‌یاڵاته‌وه .
“ته‌واو گرێ که لای ئه‌م کرایه‌وه ئه‌م پیرانه سواره‌و ڕه‌وته‌که‌ی وه‌ک که‌شتیه‌کی فریادڕه‌س وینا کرد “” بایه‌وانه‌که‌شی ڕێک ئه‌بوو داوده .
سرنجی له دوو براده‌ره‌که‌ی دا‌و ، بڕێک تێ فکری
“خۆ ئێمه نه‌خنکاوین ده‌ست به‌م که شتیه‌وه بگرین . خنکاو ئه‌مانه‌ن نه‌ک ئێمه ” خۆیان به زیاد زانی ویڕای ئه‌مه ،ئه‌م پێ ی وابوو مارکسیه‌کان ده‌کرێ هه‌مانگی ده‌گه‌ڵ هێزه دیموکراسیه کان بکه‌ن ، به‌مه‌رجێ حه‌قی
ده‌ربڕینی فکر کردنه‌وه‌ی لێ نه سه‌نرێته‌وه .
له تێ فکرین . سه‌رۆکی کۆبنه‌وه‌که ده‌ری هێنا هاوڕێ بفه‌رموو قسه‌کانت بکه .
وه‌ره‌قه و قه‌ڵه‌مه که‌ی له سه‌ر ڕانی لابردوو به زمانێکی گشت گیر ئه و قسه‌ی کرد .
“ده‌ی جاکه ،به‌ڵام دیموکراسی له هه‌ر ڕه‌نگێکدا بێ بۆ خۆی داواکاریه‌کی بۆرژوازیه ، تۆ به‌من ده‌ڵێ ی ئه‌م چمکه ده‌بێ بخرێته ناو دیدگای خه‌ڵکه‌وه ، به‌ڵام تێ گه‌یشتنی من بۆ ئه‌م چمکه وا نیه ، ئه‌و په‌ڕی دیموکراتی کاندید کردن و به‌س ڕاده‌ربرین نی یه ، به‌ڵکو شیوازه خاوه‌ندارێییه له به‌ر هه‌م و هه‌ڵسوڕانی ده‌وڵه‌تا من وه‌ک “مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵک ده‌گه‌ڵتام ” به‌ڵام بۆ ڕه‌واج دانی ئه‌و چمکه به دیدگای ئێوه ، جارێکی که هه‌ڵخه‌ڵه تانی خه‌ڵک و لی سه‌ندنه‌وه‌ی ئازادی ئێمه‌یه .’ ده‌بێ مۆڵه‌ت به‌من بده‌ن تێ گه‌یشتنی خۆم له ئۆرگان و ڕۆژنامه‌ی ڕێکخراوه‌که به‌یان بکه‌م .
سرنجی دایه سیمای دانیشتووانی ناو کۆبونه‌وه‌که ویستی درێژه‌ی بداتێ کابرایه‌کی نیوه کامڵ که ئه‌م بانگهێشتی ئه‌م کۆبونه‌وه‌ی کردبوو .
دیار بوو ئه‌ویش هه‌ر ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه بوو مۆڵه‌تی به وه‌ڵام دانه‌وه ی وه‌رگرت
“ئه‌م بڕوایانه بڕوایه‌کی چه‌پی تووند ڕه‌وه ، ئێمه دیم‌و کراسیمان ده‌وێ جییای ده‌وڵه‌ت له دین و گه‌یشتنی خه‌ڵک به مافاکانی خۆیان ، گه‌ر ده‌تهه‌وێ کارێکی له‌و بابه‌ته‌ش بکه‌ی ده‌کری له ڕێکخراویکی چه‌پدا ئه‌مه بکه‌ی ئێره شۆینی ئه‌مه نی یه.
ئه‌م قسه‌کانی ته‌واو بوو داوی قسه‌که که‌وته ده‌ست براده‌ره‌که‌ی “مه‌لا “ئه‌و براده‌ره‌ی هه‌میشه شۆڕگێریه‌تی پیشه‌ی بوو وای چاو لێکرد به‌رگریه‌ک له‌م ده‌کا ،به‌ڵام بابه‌ته‌که‌ی وانه‌بوو .
بویه دووسێ جار که‌وته خۆی هه‌ندێ ڕوشنتر قسه‌کانی وورتر بکاته‌وه .ئه‌و کابرایه‌ی جاری یه‌که‌م قسه‌که‌ی پێ بری وه‌ک وه‌ڵامی براده‌ره‌که ی جارێکی تر نه‌یهشت قسه بکاو ڕێ نوێنه‌کانی دایه‌وه .
ئه‌م لای خۆیه‌وه ته‌واو بێزار بوو ،ته‌نها دووا قسه‌ی زیاتر گۆ لێ بوو
“ئه‌م که‌سانه‌ی وا فکر ده‌که‌نه‌وه ده‌کرێ ئێره جێ بهێڵن ” ئیتر پڕ بوو جارێکی تر داوای قسه‌کردنی کرده‌وه دیار بوو ئاماژه‌کانی یه‌کتر بێ ده‌نگی ئه‌میان ده‌ویست ڕێگایان پێ نه‌دا ،یه‌کسه‌ر هه‌ڵسایه سه‌ر پێ “ئه‌مه دووهه‌م جاره داوای ده‌رچوون له‌من ده‌که‌ن ، ئه‌مه که‌شتی فریاد ڕه‌سی حیزبی شیوعی یه ، نه‌ک خه‌ڵک ، ماڵی ئێوه‌یه من ڕێبواری ئه‌م که‌شتیه‌ی ئێوه نیم “
پشتی تێ‌یان کردوو به‌ره‌ون پلیکانه که هه‌نگاوی هه‌ڵهێنا .له دواوه چه‌ند که‌سێک هاواریان لێ کرد.”مامۆستا ،مامۆستا ……………”
گۆی پێیان نه‌داو ڕێ ی پلیکانه‌که‌ی دۆزیه‌وه و ، به‌ره‌و خواره‌وه که‌وته ڕێ.
ته‌واو
چیرۆک “برزان بابه‌شیخ 21-12-2010که‌رکوک