
فێربوون له ڕێگای سه‌ر جێگا
زۆر ڕێگای تایبه‌ت به زمان هه‌ن كه مرۆڤ به هۆیانه‌وه فێری زمان –زمانی ئینگلیزی بۆ نموونه – ببێت .زۆربه‌ی لاوی كوردی ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێ فێری زمانی ئینگلیزی ببێ هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه به هۆی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگیری له هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی كوردی پۆستێكی بۆ گیراوه ئه‌ویش ده‌یه‌وێ فێری زمانی ئینگلیزی ببێ , چونكه گه‌نجێتی له شاخ و له نێو ته‌ڕاشان به سه‌رچوو , ده‌یه‌وێ جارێكی تر له كاروان دانه‌بڕێ , بۆیه بۆ ئیسپاتی بوونی خۆی ده‌یه‌وێ فێری زمانه‌كه ببێ و باوه‌ڕی وایه ئه‌و كه‌لتور و زمانه‌ی دوێنێ به موڵكی یان داهێنانی ئیمپریالیزم و كاپیتالیزمی داده‌نا , ئه‌مڕۆ به میكانیزمی پێشكه‌وتنی داده‌نێ .توێژه‌ر باوه‌ڕی چۆن ئه‌وی دوێنێ دروست و ساخله‌م نه‌بوو , ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش دروست نییه!!!ئه‌وه‌ی ئێمه قسه‌ی له سه‌ر ده‌كه‌ین زمانه , نه‌وه‌ك سیاسه‌ت بۆیه له دوان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته خۆ دوور ده‌گرین!
فێربوون خۆی پرۆسه‌یه‌كی دژواره . وه‌ك زمانی یه‌كه‌م ئاسان نییه , به‌لكو چه‌ند مرۆڤ بچێته ته‌مه‌نه‌وه گرانتر ده‌بێت .كه‌واته هۆكاری ته‌مه‌ن مه‌سه‌له‌یه‌كه ده‌بێت حسێبی بۆ بكرێت .چه‌ندان ڕێگای زمان و ده‌ره‌وه‌ی زمان هه‌ن بۆ فێربوونی زمانی دووه‌م .كۆنترین ڕێگا وه‌رگێرانی ڕێزمانی زمانی دووه‌مه به زمانی یه‌كه‌م , به جۆرێك نه‌ته‌وه هه‌یه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه خووی به‌و ڕێگا كۆنه گرتووه !ئێمه له‌م نووسینه باسی ڕێگاكان ناكه‌ین , به‌لكو ته‌نیا ڕێگایه‌ك باس ده‌كه‌ین .
ڕێگای فێربوون له ڕێگای سه‌ر جێوه .ئه‌م جۆره ڕێگایه په‌یوه‌ندی به سێكسه‌وه هه‌یه , بۆیه له كۆمه‌ڵه‌ی كوردی و ڕۆژهه‌ڵاتی زۆر قسه‌ی له سه‌ر نه‌كراوه .مه‌سه‌له‌كه به تابۆ دانراوه , به‌ڵام خۆی له خۆیدا وا نییه .ئه‌و ڕێگایه وه‌ك له دوایی ده‌یبینین یه‌كێ له ڕێگا به به‌رهه‌م و به به‌هرێنه !
فێربوون به سه‌ر جێییكردن , كه به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن لغه الفراش , زیانیشی هه‌یه بۆ زمانی یه‌كه‌م .ئه‌وه‌ش له ده‌رهاویشته‌كان به ده‌رده‌كه‌وێت .ئه‌و فێربوونه له كۆمه‌ڵگای زمانی دووه‌م هه‌یه .بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كوڕه كوردێك پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێكی ئینگلیز كرد , ئه‌وا پرۆسه‌ی فێربوونی زمانی دووه‌م ,ئینگلیزی, بۆ كوڕه كورده‌كه ئاسان ده‌بێت , چونكه په‌یوه‌ندی ژن و مێرد وا له كه‌سی فێربوو –learner- , كه كوڕه كورده‌كه‌یه, ده‌كات دانه وشه‌ی –vocabulary- – زمانی دووه‌م دوور له شه‌رم و ته‌ریقبوونه‌وه فێر بببێت.ڕێگایه‌كه له هه‌ر ڕێگایه‌كی تر له ڕووی ده‌روونیه‌وه په‌سه‌ند تره .له ناوه‌ندی فێربوونه‌وه زۆر به‌ربه‌ستی وه‌ك ته‌مه‌ن و شه‌رم و ته‌ریقبوونه‌وه هه‌ن , به‌ڵام فێربوونی نێو هاوسه‌رگیری نییه !
هاوسه‌گیری له‌گه‌ڵ ژنی بێگانه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی بێگانه له ڕووی دین و كه‌لتوره‌وه زیانی خۆی هه‌یه .ئێمه له نووسینێكدا باسی ئه‌وه‌مان كردووه , كه دایه‌سپۆرای كوردی له‌گه‌ڵ هاوسه‌گیری ژنی بێگانه هۆكارێك ده‌بێ بۆ كوشتنی زمانی كوردی! له‌و پرۆسه‌یه‌دا زمانی دایك ون ده‌بێت ؟؟ زمانی ” دایكی ” ئه‌و زارۆكه‌ی له‌و هاوسه‌رگیریه په‌یدا ده‌بێت , كامه‌یه :زمانی كوردیه یان زمانی ئینگلیزیه؟! ئێمه ده‌زانین زارۆك زمانی دایكی –ئینگلیزی – فێرده‌بێ و زمانی باوكی –كوردی- دره‌نگ فێرده‌بێ یان هه‌ر فێرنابێ!!
كه‌واته به كورتی چۆن فێربوونی نێو هاوسه‌رگیری بیانی سوودی هه‌یه , زیانیشی بۆ كورد هه‌یه!