چ ناوێک
کنێر حه سه ن…..
چ ناوێك له عه شقت ئه نێ ی
له شێتیم.. له یاخی بوون و توڕه ییم
چ ناوێك له و سحره ئه نێ ی
كه خۆشه ویستیم بۆ تۆ به عه شق ناودێر ناكاو
تا ئه و په ڕی باخه كانی ماڵی جوانیش ڕامئه پێچێ
چ ناوێك له م عه شقه ئه نێ ی
كه هه میشه به دوای ئه وینم ڕا ئه كا و
له هه ناسه مدا ئه خه وێ و
له ڕۆحیشم پێناسه كان تاڵان ئه كا
دێ و زۆر میهره بان ده ستم ئه گرێ
ئه مبا بۆ خۆدانه به ر شه پۆڵه كانی عه شق
بۆ دۆزینه وه ی پێناسه یه کی ده روێشانه
ئیدی له وێ كاتمان نابێ بۆ دۆزینه وه ی ناوه کان
كاتمان نابێ بۆ ڕامان له ڕابردوو داهاتوه نه هاتوه كان
ئێمه ئه وین كاته كانمان بۆ خۆ ئه بات
ئیدی عه شق بۆ هه میشه له ماڵه كه م موو شتێ پێناسه ئه كات
تۆ هاتی وعه شقت لاسار
وه ك سه ره ڕۆییه كانی خوێن شیرینترین منداڵ بوو
من یاخی بوونه كانتم خۆش ئه ویست و
نه مئه ڕوانیه ڕۆحی ماندووت
من چاوه كانی عه شقی تۆ م ڕائه مووسی و
نه مئه ویست له وه تێ بگه م
تۆ بۆ دێ ی و سڵ له بێئارامی چاوم نا كه یه وه
من له گه ڵ تۆ سه فه رم كرد
لام سه یر بوو پلا نه تر سناكه كانم
له م سه فه ره په شیمانیان نه كردیه وه
تۆ بێنازترین پیاوی ڕۆژهه ڵات له نێو ده سته كانی من
جوانترین ئه وین له ڕابردووی وشه كانم
بباره به هه رچ ناوێ به سه ر هه ناسه كانمدا دا بباریت
دڵنیابه شعرو ڕۆح و ساته كانم جوانتر ئه كه ی
بباره به گوڕتر به سه ر یاخی بوونه كانم
كه ئارامیه كانت زه وت ئه كه ن
ببووره ،من ڕێگاكانم سه ختن و
تا ئێستاش ئارامی له ده فته ری پلانه كانم نه نوسراوه
ببوره پیاوی میهره بان
من هه ر له ڕێگا دام وسۆزی هه ناسه كانتم له ڕۆحدایه
من هه میشه ڕائه كه م و شه ڕه كانم له گه ڵ كات دا
تۆو ئاواته كانتم بیر نا به نه وه
وه ره نیگا مه سته كانت با ساده بن وه ك ڕه نگی ئاو
تۆ به ساده یی بڕژێ به سه ر هه سته كانی من و
به ساده یی بۆ تا هه تایه به ندم كه
من ته نها له باوه شی تۆ دڵنیام و
خۆشبه ختیش زۆر نزیكه له ماڵه كه م
چ ناوێك له م عه شقه ئه نێ ی
كه له نێو باخه كانم تا ئێستاش گوڵ ئه چێنێ
گوڵ له به رده رگای ماڵ و
سه ر په نجه ره و هه یوان وپه ڕتوك و
سه ر په نجه كانم ئه ڕوێنێ و
ڕێم پێ نادات ڕێگاكانی با خه كان بێنمه وه پێش چاو
كه هێشتا گوڵه كانت له وێ نه بوون
من ئیتر ڕێگا كان و سنووری زه وی با خه كان ناناسمه وه
من ئیتر به ر ده رگای ماڵه كه شم وون بوو له گوڵه كانی تۆ و
جوانیه كانت
دوور که وتنه وه م ،له م هه موو گوڵه
سه ره تای گه ڕانێكی تره
به دوای ده رگای باخه کانت