گفتووگۆ لەگەڵ بوار نورەدین خاوەنی کتێبی ره‌دوكه‌وتن.. شوناسی ئازادیخوازانه‌ی ژنی كورده
ده‌كرێت به‌دوای سه‌رچاوه‌یه‌كدا بگه‌ڕێین كه ره‌دوكه‌وتنی لێ هه‌ڵده‌هێنجرێ و ئازایه‌تی و ئازادی به تاكه‌كان ده‌به‌خشێت و هانیان ئه‌دا به‌پابه‌ندی نه‌مێننه‌وه و هه‌وڵی رمانی حه‌ساره‌كان بده‌ن تا بزانن ئه‌ودیوو سنوور چ باسه؟ ده‌كرێت بپرسین بۆ چ مه‌به‌ستێك دێته ئارا ؟ بێگومان پێكه‌وه ژیانی ئازادیانه له‌خۆ ده‌گرێت ! به‌دوور له كۆت و به‌ندی رای ده‌وروبه‌ر و كه‌لتوور و دین و كۆمه‌ڵگای چه‌ق به‌ستووی بێ بیر له گۆڕان ! دروستكردنی خێزانیش به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان لادان نیه به‌لاڕێدا و هێنانه‌كایه‌ی ته‌نگژه ! به‌ڵام پابه‌ند نه‌بوونه به بنه‌ماكانی داب و كه‌لتوور !؟ بۆیه ئێدی بۆ هه‌چ مه‌به‌ستێك بێت قبوڵ نیه و به‌لادان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت ! هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیش كه ته‌واوكه‌ری یه‌كدین پیاون و ده‌یسه‌لمێنن .. كه ئه‌مه‌ش هاته ئارا چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌م رێیه‌دا رێی كردووه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و نمونه‌شمان زۆره له‌م باره‌یه‌وه، شاسواری ئه‌م درامایه‌ش سۆز و خۆشه‌ویستی كه‌سه‌كانه بۆ یه‌كدی و جوانتركردنی ژیانه به رووانگه‌ی نوێ ، بۆیه جێی خۆشحاڵیه كه نه‌وه‌كانی رابردوومان ئه‌م ده‌روازه‌یه‌یه‌یان وه‌ده‌ست هێناوه ، ئه‌ی ئێمه گه‌ره‌ك نیه ئه‌مه بكه‌ینه ده‌ستمایه و ئاینده‌مانی لێوه دیاری بكه‌ین ؟ ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیاری دیكه ئاراسته‌ی به‌ڕێز (بوار نوره‌دین) ده‌كه‌ین كه خاوه‌نی په‌رتووكی (ره‌دوكه‌وتن له كه‌لتوری كوردیدا) یه و له كۆڕێكدا كه یه‌كێتی ژنان و ئینستیوتی كه‌له‌پوری كورد له (29/3/2009) دا بۆی سازدابوو به تێر و ته‌سه‌لی له‌م بابه‌ته دووا بۆیه له نزیكه‌وه به‌پێویستم زانی بیدوێنم :
* كه‌لتووری كوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
كه‌لتوور ، ته‌نیا وشه‌یه‌كه به‌ڵام مانا و واتایه‌كی فراوان ده‌به‌خشێت، له زمانی كوردیدا وشه‌ی (فه‌رهه‌نگ) لای زۆرێك له خه‌ڵك و نووسه‌رانی كورد به هه‌مان مه‌به‌ست به‌كاردێت. كه هه‌موو پاشماوه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی گه‌ل له(مێژوو، زمان، فۆلكلۆر، ئایین، ئه‌ده‌ب، دابونه‌ریت، هونه‌ر، …تاد) ده‌گرێته‌وه هه‌ر یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ش، چه‌ند لقێكی دیكه‌یان لێده‌بێته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه، قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌لتووری كورد، كارێكی هه‌روا ئاسان نییه. پێویسته تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه نێگه‌تیفانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌لتووری كورد هه‌بووه، ئه‌وانیش: ئایین، نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت یان ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی، كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاته ده‌ره‌كییه‌كان به‌سه‌ر كورد و كوردستاندا، سلبیاتی ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندییه‌كان، تاڕاده‌یه‌كیش سه‌ختی (سروشت) ی كوردستان. له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و بنه‌ما و هۆكارانه‌دا، مێژووی مرۆڤایه‌تی كه ئێستا ره‌نگه له پێشكه‌وتووترین قۆناغدا بێت، له كوشتن و بڕین و تاڵان و كاولكردن رزگاری نه‌بووه و هێشتا ئارامی نه‌گرتووه …!؟ له ئاكامدا چه‌ندین دابونه‌ریت و گرفت و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگاكاندا په‌یدابوون و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن واته: هه‌ر كۆمه‌ڵگایه و به جۆرێك به ده‌ست سووچ و په‌نا چه‌وته‌كانییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
بێگومان زۆربه‌ی ئه‌و كێشه و دابونه‌ریتانه سه‌رشان و ملی توێژه لاوازه‌كانی گرتۆته‌وه و ئه‌وان له توێژه ده‌سه‌ڵاتدار و به تواناكان گرفتارتربوون و زۆرتر تووشی قوربانی ئه‌و زۆردارییانه بوون ، له‌م نێوانه‌دا (مێینه و منداڵا) هه‌میشه زه‌مینه‌یه‌كی فراوان و له بار و گونجاو بوون بۆ ئه‌و تراژیدیا مێژووییانه.
كه‌لتووری كوردیش به‌هه‌مان شێوه؟ چونكه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ژیان و سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤه‌وه هه‌تا ئێستا، مێژووی مرۆڤایه‌تی چه‌ند قۆناغێكی به خۆیه‌وه دیوه، وه‌ك: مێسالاری، كۆیلایه‌تی، شوانكاره‌یی، كشتوكاڵی، ده‌ره‌به‌گایه‌تی …تاد، كه له هه‌موو قۆناغه‌كاندا و به درێژایی مێژوو هه‌میشه مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵا سروشت و هاوڕه‌گه‌زه‌كانیاندا، له ژێر كاریگه‌ری (ململانێ له پێناوی مانه‌وه‌دا) له رووبه‌ڕوویه‌كی سه‌ختدا بوون، كه لای زۆرێكیان بۆ به‌ربه‌ره‌كانێتی ده‌وروبه‌ر و خۆویستی و خۆپه‌رستی خۆیان ترازاوه، له‌ئاكامدا كۆمه‌ڵێك بوون به سه‌رده‌سته و ئاغا و كوێخا به‌سه‌ر كه‌سانی لاواز (له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژی و ئابووری) ه وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه مرۆڤایه‌تی به سه‌ر چین و توێژ و ده‌سته و تاقمدا دابه‌شكردووه، هه‌روه‌ها به هۆی هاتنی ئایینه‌كانه‌وه، چونكه ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌یان (بۆ پێڕه‌وكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگاكان)، خاوه‌نی چه‌مكی تایبه‌ت به‌خۆیان بوون، كه به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه دیسانه‌وه به جۆرێكی دیكه جیاوازی ئایینی و چینایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری دروست بووه.
* ڕه‌دووكه‌وتن چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
ره‌دووكه‌وتن و هه‌ڵگرتن، له كه‌لتووری كورددا مێژووێكی دێرینی هه‌یه، كه تاكی كورد یان وه‌ك یه‌كێك له دابه خێڵه‌كییه‌كان پاراستوویه‌تی، یان به هۆی هاتنی كه‌لتووری داسه‌پاوی بێگانه و په‌یدابوونی دابونه‌ریته خوار و چه‌وته‌كان، ناچاربوون له بارودۆخه سه‌خت و دژواره‌كاندا، بیتاشن و له بری ئه‌وه‌ی خۆیان بخنكێنن یان بسوتێنن…! وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك به‌كاریان هێناوه و سه‌روه‌رییه‌كانیان كردووه‌ته قوربانی خۆیان و پێكه‌وه‌بوونیان. هه‌روه‌ها ره‌دووكه‌وتن، كاریگه‌رییه‌كی ته‌واوی له سه‌ر خێزانی كورد هه‌بووه؟ چونكه ڕه‌دووكه‌وتن له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان و هه‌موو ئایین و ئایینزاكانی (زه‌رده‌شتی، جووله‌كه، ئیسلام، ئێزیدی، عه‌له‌وی، كاكه‌یی) دا باوبووه، تا ئێستاش له زۆر ناوچه‌دا پێڕه‌و ده‌كرێت.
له هه‌ندێ بارودۆخدا ئه‌م دابه له لایه‌ن مافخۆر و ژیان دزه‌كانه‌وه به‌كارهاتووه و ناشیرین و ناپه‌سه‌ندیان كردووه، ئه‌گه‌رنا دیارترین و گه‌وره‌ترین هه‌وڵ و تێكۆشان و قوربانیدان و سه‌ركێشی مێینه بووه، له پێناو رزگاربوون له دابونه‌ریته دزێوه‌كان.
* سه‌ره‌تاكانی ئه‌م سنووربه‌زاندنه چۆن ده‌بینیته‌وه؟
بێگومان سه‌ره‌تاكان یان هۆكاره‌كانی ڕه‌دووكه‌وتن، كه كارییگه‌رییان له‌سه‌ر په‌یدابوون و به‌رده‌وامبوونی ئه‌م دابونه‌ریته هه‌بووه، بریتین له:
1- جۆره‌كانی پێكه‌وه‌گرێدانی نێر و مێ له كۆمه‌ڵگای كوردیدا ئه‌مانه‌ن: شیربایی (قه‌له‌ن، نه‌خت)، ژن به ژن (به‌ردێلی)، زاواڕه (زاوابه‌ند، زاواڕێوی)، گه‌وره به بچوك، خوێن خۆشكردن، ژن به‌سه‌رهێنان، بنه‌تۆو (بنپشك)، سێبه‌گایی (سێبه‌سه‌ره).
2-دابونه‌ریته‌كان كه ئه‌وانیش: خزمایه‌تی، حه‌یراندن (به‌ستن)، جیاوازی ته‌مه‌ن له هاوسه‌رگیریدا، سوورانه (بووكانه)، كریڤ و كریڤایه‌تی، بیانوو، په‌یوه‌ندی نێوان میوان و خانه‌خوێ، هۆكاره‌كانی دیكه‌ش كه لقیان لێنابێته‌وه ئه‌مانه‌ن: هه‌ندێ سه‌ربه‌ستی كه‌لتووری، ئابووری یان چینایه‌تی، ئایین، جوانی (سپه‌هی)، هه‌ڵنه‌كردن، ئاستی رۆشنبیری… هتد ..
* پێتوایه ڕه‌دووكه‌وتن قبوڵنه‌كردنی ئه‌و سنووربه‌ندییه‌یه كه كه‌لتوور سپاندوویه‌تی..یا شوناسێكی ئازادیخوازانه‌ی ژنی كورده كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كۆت و به‌ندی قبوڵ نه‌كردووه ؟
بێگومان وایه… به‌ڵام ئه‌م پرسیاره دوو وه‌ڵام له‌خۆده‌گرێت، یه‌كه‌میان: ئه‌گه‌ر كه‌لتووری كورد كه‌لتوورێكی تاڕاده‌یه‌ك قورس بووبێت به‌سه‌ر توێژی مێینه‌دا، ئه‌وا نێر و مێ پێڕه‌ویان كردووه بۆئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچی ئه‌و قورساییانه‌ی پێبده‌نه‌وه، دووه‌میشیان: ده‌كرێت بڵێین كه كه‌لتووری كورد ئه‌وه‌نده قورس و گران نه‌بووه بۆ ئازادی تاك، تاڕاده‌یه‌ك هه‌ندێ كه‌لێن و سووچ و په‌نای تێدایه كه تاك (نێر و مێ) توانیویانه كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن و تاوه‌كو به‌ئاێستاكه‌ش ده‌گات بیپارێزن… چونكه به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانم، بۆم ده‌ركه‌وتووه كه له‌ناو زه‌رده‌شتییه‌كانیشدا جۆره دابێك هه‌بووه كه پێی گوتراوه (خودسه‌رای ژن) و هاوشێوه‌ی ڕه‌دووكه‌وتن و هه‌ڵگرتن بووه…
* ده‌كرێ خه‌باتی ژنان كه به‌و شێوازه ده‌ستیپێكردووه ئاینده‌ی به جوانی ببینرێ و زاڵ بێت به‌سه‌ر كۆت و به‌ندانه‌ی دێته ڕێ ؟
ڕه‌وشی ژن په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵگاوه ، واته هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێش بچێت، ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. به‌ڵام:
1- ره‌نگه تاكو ئێستا رێكخراوه‌كانی مێینه وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیبێ، یان كه‌مته‌رخه‌م بووبن بۆ هه‌ندێ لایه‌نی راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه و بره‌ودان به رۆشنبیركردنی مێینه… راسته كار و بووژاندنه‌وه‌ی زۆر كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ده‌بوایه كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی یان هیچ نه‌بێ ئێسگه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆیان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن و بتوانن به به‌رنامه و كاری شیاو و پوخته بۆ ئێستا و دوارۆژی مێینه‌ی كورد، به‌رنامه‌كانیان ئاماده‌بكه‌ن و بیكه‌نه زه‌نگێك بۆ لێدانی گشت ده‌رگا و ده‌روازه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵگای كوردی، چونكه كێشه و گرفته‌كان زۆرن و پێویستیان به هه‌وڵا و تێكۆشانی فره‌تر هه‌یه.
2- هه‌روه‌ها پێویسته فره‌تر بایه‌خ به پێگه‌یاندنی كادر و خه‌ڵكانی پسپۆڕ بدرێت بۆ تاووتوێكردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی مێینه ..
* ئه‌گه‌ر شتێك مابێت بته‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت؟
تا ئێستا هیچ كتێبێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌نووسراوه، هه‌روه‌ها وه‌ك پێویستییه‌كی ئه‌ده‌بی و فۆلكلۆری و كه‌لتووری، توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه، ته‌نیا له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كدا به ناونیشانی سه‌ربه‌خۆ یان به شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی تێكه‌ڵكێشی بابه‌تی هه‌مه‌جۆر كراوه. له‌به‌رئه‌وه خۆم به خۆشحاڵا ده‌زانم كه توانیم بابه‌تێك هه‌ڵبژێرم و كاری له‌سه‌ر بكه‌م، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كێشه و گرفته كه‌لتوورییه‌كانی ژنی له ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا… تێدا كۆكراوه‌ته‌وه و قسه‌یان له‌سه‌ر كراوه. له‌كاتێكدا پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه: توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی ئه‌م دابه، یان هه‌ر دابونه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیكه، زۆر له‌وه به‌رفراوانتره كه ئێمه كارمان له‌سه‌ر كردووه و بیرمان لێكردۆته‌وه، ره‌نگه نه به‌م توێژینه‌وه‌یه و نه به چه‌ندینی دیكه، كه‌سێك به ته‌نیا نه‌توانێت شیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واو بۆ بابه‌ته‌كه بكات، به‌ڵام ده‌كرێ ئه‌م كاره بكه‌ین به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی ئه‌م دابه له به‌رده‌م توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه كه‌لتووری و فۆلكلۆری و ئه‌ده‌بییه‌كاندا، بۆ نووسه‌ران و توێژه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا یان له رابردوودا، ئه‌گه‌ر شایه‌ت بیانه‌وێ كار و هه‌ڵسه‌نگاندنی چڕتری له سه‌ر بكه‌ن.
خاڵێكی تریش كه به پێویستی ده‌زانم ئاماژه‌ی پێبكه‌م، ئه‌مه‌یه: ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به تێڕوانینێكی مۆدێرن ته‌ماشایان بكه‌ین و به خۆمان و نه‌وه‌كانی داهاتوو و ته‌واوی جیهانی بناسێنین، چونكه (ره‌دووكه‌وتن) ره‌نگه به مه‌زنترین سه‌ركێشی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و قاره‌مانێتی ئافره‌تی كورد دابنرێ له مێژوودا، هه‌روه‌ك پێشتر باسمانكردووه تاك به گشتی و مێینه به‌تایبه‌تی به چ شێوه‌یه‌ك و له ژێر چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌ره‌كیی و ناوه‌كیدا ژیانی به‌سه‌ربردووه.
له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر كچ و ژنی كورد له چه‌رخه كۆنه‌كانه‌وه توانیبێتیان به (ره‌دووكه‌وتن) به‌رپه‌رچی هه‌موو دابونه‌ریته‌كان بده‌نه‌وه، له‌گه‌ڵا نه‌بوونی هیچ جۆره پشت و په‌نایه‌كی مسۆگه‌ر (چونكه هه‌روه‌ك پێشتر باسمانكردووه له هه‌موو قۆناغه‌كاندا ترسی ئه‌تككردن و كوشتن‌یان له پێشدا بووه)، كه‌واته بۆ ده‌بێ ئێستا كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئافره‌ت توانیویه‌تی سه‌ربه‌ستییه‌كی كه‌م تا زۆر له بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌سته‌به‌ربكات، نه‌توانن به‌رپه‌رچی یاسا و رێسا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بده‌نه‌وه؟!
• سه‌رنج :
خۆزگه ئه‌م سه‌رنج و تێبینی و بۆچوونانه ده‌بوونه په‌یامێك یا رێگه خۆشكردنێك بۆ رێكخراو و گروپ و ژنانی كۆڵنه‌ده‌ری كورد و تا لێیه‌وه بتوانن ئاینده به‌شێوه‌یه‌كی نوێگه‌رییانه و مرۆییانه كاره‌كانیان رێكبخه‌نه‌وه و ژنێتیان بكه‌نه په‌یامێك یا شوناسێك و بۆ هه‌موو لایه‌كیشی بسه‌لمێنن كه هه‌ن…
بوار نوره‌دین كێیه ؟
– ساڵی 1962 له شاری قه‌ڵادوزێ له دایك بووه.
– ساڵی 1999 په‌رتوكی هاواری دڵ ی بڵاوكردۆته‌وه، پێنج جار چاپكراوه‌ته‌وه ..
– ساڵی 2004 په‌رتوكی ده‌نگی مێینه له گۆرانی فۆلكلۆری كوردیدا ی بڵاوكردۆته‌وه و به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كتێبیشه‌وه خه‌ڵاتی باشترین په‌رتوكی بواری هونه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پێدراوه.
– ساڵی 2004 په‌رتوكی بیبلۆگرافیای كتێبی فۆلكلۆری كوردی 1860-2004 ی ئاماده‌كردووه.
– ساڵی 2005 په‌رتوكی ره‌دوكه‌وتن له كه‌لتوری كوردیدا ی بڵاوكردۆته‌وه.
– ساڵی 2006 په‌رتوكی یادنامه ی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌یادی په‌نجا ساڵه‌ی كۆچی دوایی یه‌كه‌م مه‌لیكی كوردستان شێخ مه‌حموودی حه‌فید دا نوسراوه و خه‌ڵاتی مه‌دالیای ئاڵتونی وه‌رگرتووه..
– ساڵی 2007 په‌رتوكی میر عه‌بدال خانی بدلیس ی دووجار چاپكردووه..
– ساڵی 2009 په‌رتووكی ئه‌ستێره‌ی سوور ی بڵاوكرده‌وه ..
– فه‌رمانبه‌ره له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
yousif_kazh@yahoo.com
ئامادەکردنی: یوسف خەلیل