Skip to Content

Saturday, December 14th, 2024
هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ ڕه‌خنه‌

هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌ ڕه‌خنه‌

Closed

 

 

 

یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانی دروست بوونی ده‌سه‌لاتێكی ته‌ندروست بونی ڕه‌خنه‌ و چاودێری كردنی ده‌سه‌ڵاََته‌كانه‌ تا بتوانرێ‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ڕه‌خنانه‌وه‌ كار بۆ چالاكتركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكرێ‌ به‌ دیوێكی تردا ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان پێویستیه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ ببێته‌ فشار بۆ ئه‌وه‌ی جیبه‌جێ‌ كردنی بڕیاریه‌كان نه‌بێته‌ هۆی دروست بونی مشه‌خۆری ..با بپرسین كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕه‌خنه‌ ده‌گرن و وه‌له‌ كێ‌ ی ده‌گرن ..؟

ئه‌مرَو ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ به‌رده‌م دروست بونی قۆناغێكی نوێدایه‌ ئاراسته‌كانی چاودێری كردن و ڕه‌خنه‌ گرتن فراوانتر ده‌بێت كه‌ ده‌كرێ‌ بوترێ‌ قۆناغی زیندبونه‌وه‌ی ئاراسته‌كانی ڕه‌خنه‌ كه‌ ده‌كاته‌ (ئۆپۆزسیۆن , میدیای سه‌ربه‌خۆ , شه‌قام ) كه‌ له‌ دوای دروست بونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ هه‌موو ئاراسته‌كان چالاكتر بوون كه‌ ده‌كاته‌ ئه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ‌ له‌ سه‌ركه‌وتن بۆ بونیادی دیموكراتیه‌ت دروست بووه‌ خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌توانێت هه‌ڵگری پاشخانێكی ئاماده‌گی بێت بۆ ئه‌م ڕه‌خنانه‌ و فشارانه‌ بێگومان وه‌ك كایه‌یكی نامۆ به‌ واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی و دوژمن به‌ ده‌سه‌ڵات سه‌یری ده‌كات له‌ دواجاردا ده‌بێته‌ هۆی دروست بونی به‌ریه‌ككه‌وتنی ناهوشیارانه‌ دور له‌ سه‌ره‌تاكانی كۆمه‌ڵگای مۆدێرن و ده‌سه‌ڵاتێكی كراوه‌ ..ئێسته‌ ده‌سه‌ڵات له‌ قۆناغی ڕوو به‌ ڕووی دنیایه‌ك ئاراسته‌ی ڕه‌خنه‌ بوته‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه‌ هه‌ر له‌ ڕه‌خنه‌ی نه‌رمه‌وه‌ تا ڕه‌خنه‌ی ڕه‌ق و زبر و گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستێك كه‌ گاڵته‌جاڕیانه‌ ڕه‌خنه‌كان ئاراسته‌ ده‌كرێت چونكه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاَته‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ نه‌رمه‌كان بێت و به‌ دواداچون بۆ ئه‌م ڕه‌خنانه‌ بكات به‌ ناچاری زۆر ڕه‌خنه‌ گری نه‌رم به‌ره‌و ئاراسته‌ی ڕه‌خنه‌ی ڕق ده‌ڕوا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لایه‌نی به‌رپرس له‌ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌خوێنه‌واره‌ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێبه‌خشیوه‌ ڕابردوه‌ نه‌ك تایبه‌تمه‌ندێتی و پڕۆفیشناڵی كه‌ له‌ دواجاردا به‌ زه‌ره‌ری ده‌سه‌ڵات ده‌شكێته‌وه‌ چونكه‌ گه‌ر بێتو ڕه‌خنه‌ نه‌رمه‌كان نه‌بنه‌ پێوه‌ر بۆ چاودێری ده‌سه‌ڵات ئه‌و كات هیچ چارێك نامێنێته‌وه‌ جگه‌ له‌ زمانی ڕه‌ق و زبر .

ئێسته‌ ڕاگه‌یاندنه‌ حزبیه‌كان به‌ تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ زمانی هه‌ڕه‌شه‌ به‌كار بهێنن به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌كان به‌ تایبه‌ت ئۆپۆزسێون لای ئه‌وان نابێت چاودێره‌كانی گشتی و میدیا و  هاوڵاتی هیچ له‌ باره‌ی گۆڕانكاری ناوچه‌یی و ناوخۆییه‌وه‌ بڵێن به‌ تایبه‌ت له‌ دوای لاواز بونی یه‌كێتی له‌به‌رده‌م پارتیدا و كونتڕۆل كردنی ته‌واوی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له‌ لایه‌ن پارتیه‌وه‌ كه‌ بوه‌ هۆی داگیركردنی ته‌واوی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و تێكچونی هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتیدا ..ئه‌وان پێیان وایه‌ به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌وه‌ ناكرێت چاودێرێكی سیاسی یان هه‌ر یه‌كێك له‌ میدیاكان جگه‌ له‌ پیاهه‌ڵدان و بێده‌نگ بوون هیچی تر بوترێ‌ كه‌ كۆی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ ده‌كاته‌ ئه‌وه‌ی بڵێین سه‌ره‌تایه‌كی زۆر ترسناك هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌بری ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ بۆ فراوانبونی ڕه‌خنه‌كان بڕه‌خسینێ‌ دێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ڕه‌خنه‌گران ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ بێده‌نگ نه‌بن توشی سازاكان ده‌بنه‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا نه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی خۆیدا ده‌كرێت و نه‌ تاك باوه‌ڕی ته‌واوی به‌ پاكی سندوقه‌كانی ده‌نگدان هه‌یه‌ و په‌رله‌مان به‌ ته‌واوی نه‌بوه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتی باڵاو سیستمی هه‌رێم له‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌وه‌ نه‌بوه‌ته‌ په‌رله‌مان و هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش نه‌بوته‌ نیشتمانی و  حزبیه‌ …. ئه‌گه‌ری سه‌ره‌تایه‌ك له‌ وه‌ستانی بزاوته‌كان هه‌یه‌  ئه‌وه‌شی كه‌ هه‌یه‌ له‌ ئارادایه‌ كه‌ سه‌رانی ده‌سه‌ڵات پشتیوانی له‌م جۆره‌ هه‌ڕه‌شانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدرێت بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م ڕه‌خنانه‌ و ڕه‌خنه‌ی كارتۆنی دروست بكرێ‌ ئه‌وا هه‌رێمیك به‌رهه‌م ده‌هێنری پڕ له‌ ڕۆبۆرت و كۆیله‌ و دروست بونی دیكتاتۆریه‌ت ئه‌و كات ئه‌وه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵگا شه‌ڕی بۆ ده‌كات وه‌ك هه‌ر یه‌كێك له‌ وڵاتانی ناوچه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروست بونی شۆڕشی سپی و خۆپیشاندانی گشتی ئه‌گه‌ر تا ئێستا داواكاری هه‌بێت بۆ چاكسازی و ڕیفۆرم ئه‌و كات دروشمه‌كان ده‌گۆڕین بۆ (ارحل ) خۆ ئه‌گه‌ر نه‌توانرێ‌ كار بۆ دروستكردنی زه‌مینه‌ی فراوان بۆ ڕه‌خنه‌ نه‌رمه‌كان بكرێت و هه‌ڕه‌شه‌ به‌كار بهێنرێت ئه‌وا پارتی به‌ پله‌ی یه‌ك و یه‌كێتی وه‌ك پاشكۆی پارتی ده‌كه‌ونه‌ به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی مێژویه‌وه‌ ئه‌وكات ڕه‌خنه‌ نه‌رمه‌كان و ڕه‌قه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ناو ده‌برێت به‌ به‌هاری میلله‌تان بۆیه‌ ده‌كرێت ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ ببێته‌ جێ‌ ی هه‌لوێست وه‌رگرتنی كۆی كۆمه‌ڵگا تا ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ كه‌ڕه‌تی سفر نه‌كرێته‌وه‌ .

 

sharazwri@gmail.com

 به‌ختیار شاره‌زوری

 

Previous
Next