Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
چۆن فەلسەفە بخوێنینەوە

چۆن فەلسەفە بخوێنینەوە

Closed
by September 10, 2012 فەلسەفە

 

 

 چۆن فەلسەفە بخوێنینەوە؟

 

گریمانە بكە هەنوكە تۆ تێكستێكی فەلسەفی دەیخوێنیتەوە،ودەشێت ئەم تێكستە پەرتووك یان گوتارێك بێت، چانەسەكانیش بریتین لەوەی ناونیشانی تێكستەكە لەیەك كاتدا سەرسوڕهێنەرە و بەدڵنیاییەوە ترست لێی هەیە، هەنوكە چۆن لەو تێكستە نزیك دەكەویتەوە؟

1 – بۆ تێگەیشتن بخوێنەرەوە:

پێش هەموو شتێك ئەوەی دەیخوێنیتەوە تێكستێكە و ئەوەت لە یاد بێت كاتێك تۆ فەلسەفە دەخوێنیتەوە لە ڕاستیدا ئەوەی  تۆ كاری لەسەر دەكەیت بریتی یە لە تێگەیشتنی ئەوەی دەیخوێنیتەوە. ئەمە بەشێوەیەكی سەرنج ڕاكێش لە فۆرمەكانی دیكەی خوێندنەوە جیاوازە.بۆ نموونە كاتێك تۆ لاپەڕەی ڕۆژنامەیەك دەخوێنیتەوە تا تێبگەیت سەرۆكی شارەوانی چی وتووە،یان كەش و هەوای ئەمڕۆ چۆنە، جیاوازە لەوەی دەقێكی فەلسەفی بخوێنیتەوە. بەم پێیە خوێندنەوەی فەلسەفیانە بریتی یە لە مەشقێ لە تێگەیشتندا:پێویستە تۆ لەم سۆنگەیەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەیت، واتە بەوە دەست پێبكەیت چۆن كاتی خوێندنەوەت ڕێك دەخەیت.

2 – فەلسەفە بریتی یە لە گفتوگۆ: 

دووەم خاڵ لە تێكستدا: نوسینی فەلسەفیانە نوسینێكی ڕازی كەرە و بۆ ئەوەی بتوانیت مامەڵە لەگەڵ تێكستێكی فەلسەفییدا بكەیت،دەبێت لە یادت بێت تۆ ڕووبەڕووی بیروڕای نوسەرێك دەبیتەوە كە هەوڵ دەدات بە ڕاستیەتی یان ناڕاستیەتی پۆزیشنێك ڕازیت بكات.ئایا تۆ پۆزیشنی نوسەرەكە قبووڵ دەكەیت؟ بەشێوەیەكی ڕۆشن و گونجاو ئەمە بۆ ئەوە زۆر گرینگە تا بزانی ئەوە چی یە و ستڕاتیژی ڕەوانبێژی چ كارێكی لەسەر شانە: لێگەڕێ با ببینین چۆن ئەمە ئەنجام دەدەیت.

3 – سوود لەكات وەربگرە:

سێیەم شت كە دەبێت تۆ هەمیشە لەیادی نەكەیت ئەوكاتەی دەخوێنیتەوە ئەوەیە : تۆ دەبێت تێبگەیت بابەتەكە چی یە،بەڵام ئەمە نابێت بە خێرایی بكرێت. فەلسەفە باشترینە كاتێك لە فراگمێنتەكاندا بەكار دەهێنرێت.تۆ پێویستە سەرنج لە چەندیەتی نەدەیت،و باشترە لە قووڵی بابەتەكە وردبیتەوە،و ئامانجە ڕاستەقینەكان ڕێك بخەیت.كاتێك پەڕەی ڕۆمانێك دەخوێنیتەوە دەتوانیت لە سی چركەدا ئەم كارە بكەیت ،بەڵام لە فەلسەفەدا ئەمە زیاتر دەخاێنێ و هەندێك لاپەڕە لە فەلسەفەدا بەنرخن،لەبەرئەوە لانیكەم تۆ پێویست بە دە خولەك هەیە تابیان خوێنیتەوە،وئەگەر یەكەم جاریشت بێ بابەتەكە ببینیت.هەنوكە ئەگەر تۆ دە لاپەڕە لە كاتژمێرێكدا بخوێنیتەوە ئەوە حاڵەتێكی مام ناوەندە بۆ هەنگاوی خێرا تا بابەتە فەلسەفییەكان بخوێنیتەوە.

4 – گرفت چی یە؟:

بە پلانێكی زۆر سوودبەخش بەرەو پێش بڕۆ، و لەڕاستیدا بەرلەوەی بخوێنیتەوە، خێرا خوێندنەوەی تێكستێك بۆ ئەوەی لەبارەی خاڵی سەرەكی نوسەر هەستێك بئافرێنیت،هەوڵدانە بۆ خوڵقاندن و پێكهاتەی نوسینەكە.ئەگەر ئەو  گوتارێك بێ، پێویستە یەكەم و دواین پەرەگرافی هەمووی بخوێنیتەوە،ئەگەر هێشتا مەزەندەی خاڵێك ناكەیت،تەواوی تێكستەكە ئەزمون بكە،ئەگەر پەرتوكێك بوو،سەیری ناوەڕۆكی پەرتووكەكە بكە و سەرنجی دەربڕینەكان بدە،ئەگەر پێویست بوو بژاردەیەك بخوێنەوە تاوەكو گریمانەی ئەوە بكەیت كام پەڕەگرافیان دیارترینە،بەدڵنیاییەوە بەم ئەزموونە تۆ دەتوانیت تێگەیشتنێكی باشتر لە تێكست بە دەست بهێنیت. 

5 – ئاسوودە بە و چێژ لە خوێندنەوە وەربگرە:

هەنوكە كاتی ئەوەیە تا بخوێنیتەوە،لەبەرئەوە ئاسودە و ئارام بە و چێژ لە خوێندنەوە وەربگرە! پێنوسەكەت بەدەستەوە بگرە و لە پەرەگرافە زۆر گرینگەكاندا ببینە: لەكوێدا تێزە سەرەكییەكان باس كراون، لەكوێدا چەمكە گرینگەكان ناسێنراون، لەكوێدا ئارگۆمێنت یان بەڵگەكان ئامادەكراون. هەوڵ بدە هەستت لەبارەی لاوازترین خاڵەكانی ناو تێكستەكە هەبێت. ئەمە پلانێكە لە ئەركی دواتردا یارمەتیت دەدات. 

6 – تەنیا بیربكەرەوە:

بەلای زۆر كەسەوە فەلسەفە هاومانای بیركردنەوەی ڕەخنەگرانە(critical thinking)یە،لەكاتێكدا دەشێت ئەمە زێدەڕۆیی بێ،بەدڵنیاییەوە شتێك بۆ ئەوە هەیە. ئەركی تۆ وەك خوێنەرێكی فەلسەفە تەنیا ڕەخنەكردنی تێكستێكی زانستی نی یە،وەك ئەوەی لەگەڵ تێكستێكی بایۆلۆژی دەیكەیت: تۆ بە بەرەنگاری ڕازی ببە وناتوانیت، بەڵام بە نایابی ڕووبەڕووی بەرەوە.بەم پێیە تۆ بۆ سەرنجە ڕەخنەیی و سودمەندەكان لە تێكستەكەدا بگەڕێ،ئەگەر توانیت هەندێك لە پێشنیارە سودمەندە كاریگەرەكانی تەواوی تێكستەكە بدۆزیتەوە تا خاڵێك بۆ شیكاری دابنێی،دەبێت لە یادت بێت زۆربەی خاڵەكان تۆمار بكەیت. هەرچۆنێك بێ،هەموو شتێك گریمانە دەكرێت. ئەگەر هیچ شتێكت بەبیردا نەهات،ئەوە مانای ئەوەیە تۆ هێشتا بە باشی نەگەڕاویت،ئەزموونی تەواوی تێكستەكە بكە و هەوڵ بدە داهێنەر بیت. ئەمە لە ڕاستیدا هونەرێكە.

7 – بەشێوەى سەرپێيی بڕیار مەدە و بیرمەكەرەوە:

بەشێوەیەكی ئاسایی ڕەخنەكردنی فەلسەفیانە بە هزرینی خێرا سەركەوتن بەدەست ناهێنێت.فەلسەفە شێوازێكە لە هزرین،لەكاتێكدا ئەوە بەتەواوەتی زۆر گونجاوە بۆ بیركردنەوەی دروست و ناسەرپێیيانە ئەوكاتەی دەخوێنیتەوە، پێویستە لانیكەم سێ جار بابەتەكانت ئەزموون بكەیت بەرلەوەی كەمێك پابەند بیت پێیان و بەدەنگی بەرز باسیان بكەیت. ئەوەی لە یەكەم دیمەندا دەدرەوشێتەوە،زۆرترە وەك لەوەی  شتێكی بێ كەڵك لە دووەم یان سێیەم بەكاربردندا بەرهەم بهێنیت.كەواتە لە یادت بێت: ئەمە یاریەكی ئارامە: خاكەڕا،ئارام و دوربین بە.

8 – برەودان بە هاوسۆزی فەلسەفیانە و ڕەخنەكردنی خود:

ئەگەر وەزیفەی تێكستێكی فەلسەفی بریتی بێت لە خوڵقاندنی هەوڵێك تا بكۆشێت تۆ بە شتێك ڕازی بكات، بە پێچەوانەوە لانیكەم چاوەڕوان دەكرێت دووجار مەبەستی نوسەر لەم تێكستەدا ڕازی كردنی خوێنەر بێت.بۆ ئافراندنی مەزترین لێهاتووی خوێندنەوەی فەلسەفیی پێویستە تۆ هەندێك برەو بە هاوسۆزی فەلسەفیانە و ڕەخنەكردنی خود بدەیت. نوسینی فەلسەفە بەرەنگاری یە،تێبگە: دوای ئەوەی تۆ هەندێك ڕەخنەی گونجاوت خستەڕوو،لەگەورەترین هەنگاوەكانت بەردەوام بە و هەوڵبدە لە دژیان بوەستیتەوە، خەیاڵی ڕۆڵی نەیارەكەت بكە و هەوڵبدە وەڵامی ڕەخنەكانت بدەیتەوە،ئەوەندی دەتوانیت لۆژیكی بە: ئەم تاقیكردنەوە بەشێوەیەكی دراماتیكی تێگەیشتنی تۆ لە تێكستە فەلسەفی یەكە باشتر دەكات وچەند بۆچونێكت نیشان دەدات كە پێشتر لە لات ڕوون نەبوون. 

9 – لەسەر خوێندنەوە بەردەوام بە:

كاتێك سەرقاڵی ئەوەیت تا سەرنجە ڕەخنەییەكانت ڕێك بخەیت،هەمدیس تێكستەكە بخوێنەرەوە تا یادەوەریت نوێ بكاتەوە،هزرەكانت فراوان بكات،و دڵنیابە لەوەی بەدروستی مەبەستی نوسەرت ڕاڤەكردووە.

10 – بەشداری  بكە لەگفتوگۆی فەلسەفیدا:

یەكێك لە بە بەرهەمترین ڕێگاكان بۆ فراوان بوونی هزرەكانی كەسێك لەبارەی تێكستێكی فەلسەفی بریتییە لە گفتوگۆكردنی ئەو تێكستە لەگەڵ كەسانی دیكەدا،لە خاڵی یەكەمدا، ڕەنگە ئەوە شتێكی وردبیانەبێت تا سەرنجەكانت لەگەڵ هاوڕێ متمانە پێكراوەكانت كە  بە فەلسەفەوە سەرقاڵن تاقی بكەیتەوە،یان ئەگەر تۆ دەرفەتی ئەوەت لەگەڵ هاوپۆلەكانتدا هەبێت ئەم كارە بكە،هەوڵ بدە لە سەرنجەكانیان تێبگەیت و ئەوە ببینیت ئەگەر ئەوان توانیان تێگەیشتنی تۆ لەبارەی تێكستەكە باشتربكەن.لە كۆتایدا تۆ دەتەوێت بتوانیت ئایدیا فەلسەفیەكانت لەبارەی ئەو تێكستەی دەیخوێنیتەوە لەتەك گوێگری نەناسراودا نیشان بدەیت.

سەرچاوە:

http://philosophy.about.com

How to Read Philosophy?

Ten tips to approach a philosophical texts

By: Andrea Borghini,

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.