
دەسەلاتی هەرێم بەرپرسی یەکەمەلە کوشتاری ژنان لە کوردستان
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، به‌ڵگه‌یه‌کی تریان له بێ ده‌ربه‌ستی به‌رامبه‌ر به‌تاوانه‌کانی کوشتنی ژنان وئه‌و توندوتیژیه‌ی به‌ره‌و ڕووویانکراوه‌ته‌وه ئاشکراکرد. به پێی هه‌واله‌کان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11 / ئه‌یلوول – سێپتێمبه‌ر / 2012) له دادگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی رێكخراوه‌كانی ژنان سێیه‌م دانیشتنی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی كوشتنی مامۆستا ساكار به‌ڕێوه چو که تیایدا دایکی مامۆستا ساکار له ژێر باری کۆمه‌ڵێک فشاری ده‌روونی و خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ئاماده نه‌بووه سکالا له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی تۆمار بکات ولیخۆشبوونی ڕاگه‌یاندووه له تاوانبار. به‌م جۆره‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ لیبوردنی گشتی، باوکی مامۆستا ساکار “بکوژی کچه‌که‌ی” له زیندان ئازاد کرا .
ئه‌م هه‌نگاوه که‌به‌بڕیاری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و جێبه‌جێ کردنی له‌لایه‌ن حکومه‌ت و دادگاکانی سه‌ر به‌پارتی ویه‌کیه‌تیه‌وه ده‌ستی بۆبراوه نه‌ک هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرایه بۆ ئه‌وه‌ی که‌ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت ودادگاکان خۆیان هۆکارو سه‌رچاوه‌ی تاوانه‌کانی کوشتن و ئه‌و هه‌موو توندوتیژیه‌ن که‌ڕووبه‌ڕویی ژنانی کوردستان بۆته‌وه، به‌لکو ته‌واوی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت وهه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆپێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری هاوبه‌شی نێوان فه‌رمانگه حكومییه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ به‌رگرتن به‌تاوانه‌کانی کوشتنی ژنان به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف به‌درۆو بێناوه‌ڕؤک ده‌ردێنێ. ته‌نانه‌ت ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵات هێچ مانایه‌ک بۆ ڕێچکه‌ی یاسایی و عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی و دادوه‌ر و دادگا ناهێڵێته‌وه. سه‌رۆکی هه‌رێم به‌م بڕیاره‌ی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی که به حساب بۆ پارێزگاری له گیانی ژنان له کوشتنی ناموسی هه‌موار کراونه‌ته‌وه ده‌خاته ناو زبڵدانه‌وه و له جێگه‌ی دا هانی ” سوڵحی عه‌شایه‌ری ” ده‌دات بۆ کۆ‌مه‌ڵگه. سوڵحێک که‌له‌سه‌ر بنه‌مای پیاوسالاری و وڕاگرتنی فه‌رهه‌نگی بەربەریانەی ناموسپه‌رستی دامه‌زراوه.
کوشتارو قه‌سابی کردنی ژنان به‌ده‌ستی براو باوک و میر‌ده‌کانیان، به‌درێژایی 20 سالێ ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتەی حکومه‌ت و یاسا‌و دادگایه‌ی که‌یه‌کیه‌تی و پارتی دایان مه‌زرانددوه، قوربانیه‌کانی ده‌یان هه‌زاری تێپەڕاندوه وکاره‌ساته تراژیدیه‌کانی که‌متر نیه له‌کاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال وشەری ناوخۆ، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر به‌رپرسانی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ن که‌ئه‌م به‌لاو موسیبه‌ته‌یان به یاسای فره‌ژنی وڕاگرتنی شەریعەت و فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری و ژێڕپێنانی که‌رامه‌ت و ئازادیه‌کانی ئینسانی ژن وه‌ڵام پێداوه‌ته‌وه وپاراستویانه.
بڕیاری ئازادکردنی بکوژانی ژنان، له‌ژیڕناوی لێبوردنی گشتیدا، نه‌ک هه‌ر سوربوونی ده‌سه‌ڵاتداران له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه نائینسانیه‌ی که‌ژنانی کوردوستانی تیاڕاگیراوه ده‌سه‌لمێنێ، بگ‌ره هه‌نگاوێکه بۆبره‌ودانی هه‌رچی زیاتری تاوانه‌کانی کوشتنی ژنان به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف وبێخه‌مکردن وده‌ستئاوه‌ڵاکردنی ئه‌وانه‌شه که‌به‌فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوانه‌ی پیاوسالاریه‌وه، چه‌قۆکانیان به‌سه‌ر سه‌ری ژنانه‌وه ڕاگرتووه.
ئێمه له ریکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەلاتی ، ئازاد کردنی تاوانباری کوشتنی مامۆستا ساکار به توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین و به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تری ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆسه‌ر ژیان و مافه‌کانی ژنان ده‌زانین. ئێمه جگه‌له‌وه‌ی که‌به توانای خۆمان وبه‌پێکهێنانی یه‌کڕیزی ڕێکخراوه‌کانی ژنان وهه‌ڵسوراوان و ئازادیخوازان، تێده‌کۆشێن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره و گه‌یاندنی ئه‌م سکانداله به هه‌موو نیوه‌نده نیو ده‌وله‌تیه‌کان، هاوکات داواده‌که‌ین که بکوژانی ژنان لە ژیر هەر ناوێک‌دا بێت ئازاد نه‌کرێن و هیچ جۆرە لی بوردنیکی گشتی و تایبەتی نەیانگریتەوە .
لیره‌شه‌وه بانگه‌وازی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان و هه‌موو رێکخراوه و گروپه‌کانی ژنان و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له کوردستان و ده‌ره‌وه‌یدا ده‌که‌ین کە یەکدەست بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره و ئه‌م هاندانه به ئاشکرایه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ کوشتنی ژنان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف بێنه‌مه‌یدانه‌وه.
ڕێکخراوی ژنانی کورد وخۆر‌ه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لە بەریتانیا
11/09/2012
په‌یوه‌ندی : ژماره ته‌له‌فۆنی : ؛ 07748851125, 07894252708
info@kmewo.org