Skip to Content

Sunday, April 28th, 2024
بۆ ڤیکتۆر خارا و ئێوارەی ١١ی سێبتامبری ١٩٧٣

بۆ ڤیکتۆر خارا و ئێوارەی ١١ی سێبتامبری ١٩٧٣

Closed
by September 12, 2012 ئەدەب

 

 

 

سێبتامبری ١٩٧٣یە. ئێرە سانتیاگۆ دۆ شیلیە. کۆمەڵی نیزامی، گۆپاڵ بە دەست و بەکرێ گیراوانی ئامریکایی، سەرکەوتوانە جادەکانیان گرت. گرتن و دەست بەسەر کردنەکان دەستی پێکردووە. ٥٠٠٠ کەسیان لە یاریگای estado de chile کۆ کردۆتەوە و دەست بەسەر کردووە؛ ڕۆشنبیران، خوێندکاران، سۆسیالیستەکان، کۆمۆنیستەکان، و هەموو هەوادارانی حکومەتی “خەڵکی” سالوادۆر آلێندە و شاعیران و هونەرمەندەکان. ڤیکتۆر خاراش لە نێوان ئەواندایە. رۆژەکان بە ئازار و ئەشکەنجە تێپەڕ دەبن.

ئێرە ئامریکای باشورە، سازمانی سیخوڕی سیا، کۆمپانیا گەورە نێو دەوڵەتیەکان و بانکە گەورەکان 

حکومەتی “خەڵکی” سالوادۆر ئالێندەیان لەناو بردوو و حکومەتی فاشیستی ژێنێڕاڵ پینۆشەیان لە جێی داناوە. 

ئێستا کاتی تەواو کردنی حسابە.

رۆژی ١٥ سێبتامبری ١٩٧٣یە. ڤیکتۆر خارایان ئەشکەنجە کردووە و ئەو لەسەر زەوی کەوتووە. پەراسوو و دەستەکانیان بە تەور شکاندووە. ڕەئیسی زیندانی یاریگا، سەرخۆش لەو سەرکەوتنە بەرەو ڤیکتۆر خارا دەڕوات. چی هەڵەیەک! دیکتاتۆرەکان هەمیشە نەفامن: ((پێت خۆشە بۆ هاوڕێکانت گیتار لێبدەیت و بخوێنیت؟)) ڤیکتۆر وەڵامی بەڵێ دەداتەوە. رەئیسی زیندان دەستوور دەدات گیتارەکەی بۆ بهێنن. ڤیتۆر خارا بە دەستە شکاو و خوێناویەکان گیتارەکەی لەباوەش دەگرێت و سرودی یەکگرتوویی دەخوێنێت. هاورێکانی لەگەڵی دەیڵێنەوە:

خەڵکی یەکگرتوو، هیچکات شکست نادرێت

خەڵکی یەکگرتوو، هیچکات شکست نادرێت

هەستەوە، بخوێنە

کە ئێمە سەرکەوتوو دەبین

 

El pueblo unido, jamás será vencido,

El pueblo unido jamás será vencido..

De pie, cantar

Que vamos a triunfar

 

… سرودەکە ناتەواو مایەوە و سەربازەکان ڤیکتۆریان خستە بەر بارانی فیشەک.

٣٥ ساڵ تەمەنی بوو.

سرودی یەکگرتوویی دوای ئەو ئێوارە خوێناویە، بوو بە سرودی هەموو ئازادی خوازەکانی جیهان: پۆرتوگال، ئێران، یونان، فیلیپین،نیکارا گوئە…

ئەو سرودە هێشتاش نوێ بوونی خۆی لەدەست نەداوە هەر وەک چۆن لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ لە ئێران ئازادی خوازەکان دەیان وتەوە :

هەستەوە، لەجێ دەر بێنە، بینای کاخی دوژمن…

وە هەروەها لە ئۆکراین چەند ساڵ لەمەوبەر، لە (راپەرینی پرتەقاڵی)دا ئەو سرودە لە کۆڵان و جادەکان شاری کیف دەنگی دەدایەوە.

 

ئەم داگیر کاری و کوشت و کوشتاری شیلی، بووە هۆی نەفرەت و بێزاری هەموو ئازادی خوازێک و لە کۆتاییدا و لە ساڵی ١٩٩٠ شیلی لە دەست پینۆشە ڕزگاری دەبێت و دوبارە ئازادی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە

پینۆشە بەرەو هەر وڵاتێک دەروات لەگەڵ تورەی و بێزاری و ڕقی کۆمەڵانی خەڵکی ئەو وڵاتە ڕووبەروو دەبێتەوە، وە لە کۆتاییدا ساڵی ٢٠٠٦ پینۆشە دەمرێت.

 

 لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەو یاریگایە بە ناوی ڤیکتۆر خارا  ناو دەنرێت.

و، لە فارسیەوە: هێمن ئەمانی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.