
بولبول …. ستار ئەحمەد
Closed
من هاوڕێی مناڵانم
بولبولێكی نه‌خشینم
وه‌كو ساوای ده‌روون پاك
دونیا رازاو ده‌بینم
به‌یانیان زوو به نه‌غمه
بۆ شادی گوڵ ده‌خوێنم
پهرچهمو لاسكی باخچه
به‌بێ ئاگا ناشكێنم
بهیاریو به گۆرانی
به‌نێو باخا هه‌ڵده‌فڕم
لانه‌ی خۆم ده‌پارێزم
شه‌ونمی گوڵزار ده‌سڕم
حه‌زم له ئازادی یه
ژینی تهلبهندم ناوێ
درۆیه كه‌س وه‌كوو من
چیا‌و تاڤگه‌ی خۆش ناوێ