
كتێبێك به زمانی عه‌ره‌بی له باره‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی حه‌سه‌ن سلێڤانی، چاپ كرا
“ئێستاتیكای ده‌ق و جیاوازی گوتار- خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كاره ئه‌ده‌بییه‌كانی حه‌سه‌ن سلێڤانی”، به زمانی عه‌ره‌بی له دیمه‌شق چاپكرا.
ئه‌م كتێبه له ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی دكتۆر خه‌لیل شوكری هه‌یاسه، ل لایه‌ن خانه‌ی تهمموز له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
كتێبه‌كه 18 خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی نووسه‌رانی كورد و عه‌ره‌بی له باره‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی شاعیر و چیرۆكنووس حه‌سه‌ن سلێڤانی، له‌خۆگرتووه.
“ئێستاتیكای ده‌ق و جیاوازی گوتار” له 257 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌دا چاپكراوه و كه‌وتۆته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
له كتێبه‌كه‌دا كه له‌باره‌ی چیرۆك، رۆمان و شیعره‌كانی سلێڤانی نووسراوه، نووسه‌ران د. محه‌مه‌د سابیر عه‌بید، د. خه‌لیل شوكری هه‌یاس، د. غانم محه‌مه‌د خدر، جه‌مال نوری، خالیده خه‌لیل، عه‌لی عه‌بدولئه‌میر ساڵح، لوقمان مه‌حمود و علوان ئهلسلمان و چه‌ندینی نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری ئه‌كادیمی دیكه، به‌شداران.
سلێڤانی، سه‌رۆكی لقی دهۆكی یه‌كیه‌تیی نووسه‌رانی كورد، جگه له نووسینی ژانره‌كانی چیرۆك، شیعر و رۆمان، وه‌ك وه‌رگێڕێكی به‌تواناش زۆرێك له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه كوردییه‌كانی بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه.