پیاچوونه‌وه‌یه‌ک به کتێبی(جه‌هاله‌تی ئیسلام و دنیایی هاوچه‌رخ)
له نووسینی ئارام ڕه‌شید….
به‌شی دووه‌م……
تاهیر ڕه‌حیم……..
له به‌شی په‌یدا بوونی خوداکان و شێوه‌کانی په‌رستن له لاپه‌ره‌ی 45 به دواوه هاتووه مانگ یه‌کێکه
له کۆنترین په‌رستراوه‌کان که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ڕاو شکار له کۆمه‌ڵی سه‌ره‌تایی چونکه‌له رێگه‌ی مانگه‌وه ڕیگا‌کانیان ده‌دۆزیه‌وه،له‌گه‌ڵ پێش که‌وتنی مرۆڤ و فێر بوونی کشتووکاڵ پێویستیان به تیشکی خۆر بووه له به‌ر ئه‌وه ڕۆڵی خۆر وه‌کو خوایه‌ک هاته پێشه‌وه چوونکه کشتووکاڵ به‌بێ خۆر نابێت وه کشتووکاڵش سه‌رچاوه‌ی رزقیان بووه.له‌لای مه‌غۆلیه‌کان ئاسمان خودای مه‌زن بووه وه‌لای چین وه هندیه‌کان ووشه‌ی خودا (فیدی) ئاسمان دایکی خودابووه،(زیوس) له‌لای یونانه‌کان واته ئاسمان وه‌لای فارسه‌کان خودا (ئاهورا ) به مانای ئاسمانی شین دێت.
به پێی په‌رسه‌ندنی ئامرازی به‌رهه‌م هێنان وکۆمه‌ڵگا خودا‌ش گۆڕانی به‌سه‌ر هات. له لای مرۆڤه‌کانی کۆن ئاژه‌ڵیه‌ن کردۆته خوای خۆیان هاروه‌کو چۆن تاوه‌کو ئیستا هه‌ندێک ئاژه‌ڵ وه‌کو مانگا پیرۆزه .
چه‌نده‌ها جۆری خودا هه‌یه که هه‌ریه‌که‌یان ئه‌رکێکی جیاوازی هه‌یه وه له‌ناو ئیسلامشدا زۆری ئه‌م خوایانه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه به شیوه‌ی مه‌لائیکه که هه‌ر یه‌که‌ی وه‌زیفه‌ی خۆی هه‌یه وه‌کو ئیزرائیل خوای مردن میکائیل خوای رزق جوبرائیل خوای پۆست، شه‌یتان خوای شه‌ڕ وه خوای گه‌وره‌ش خوای چاکه‌یه. واتا خواکانش به شێوه‌ی کۆمه‌لگا ده‌ستووریان هه‌یه وه‌کو پاشا وه میر، کۆیله.
مرۆڤ کا‌تێک فێری کشتووکاڵ بوو پێویستی به جێنیشین بوو فێر بوو خانوو بۆ خۆی درووست بکات هه‌ستا له پاڵ خانووه‌که‌ی خۆیدا خانووی بۆ خواش درووست کرد وه‌کو که‌عبه ،مزگه‌وت،که‌نیسه،لالش…
لێره‌دا نووسه‌ر وێنه‌یه‌کی جوانمان ده‌داتێ که چینه چه‌وسێنه‌ره‌کان هه‌رده‌م خوایه‌کیان له شێوه‌ی خۆیان درووست کردوه وه ناردویانه‌ته ئاسمان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی کاراساتێکمان تووش بێت له جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرین بچین یه‌خه‌ی خوای ئاسمان بگرین وه‌کو ئه‌وه‌ی ئیسلام له هه‌موو کاراساتێکدا ده‌ڵێن(لن یصیبنا الاماکتب الله لنا)*واتا هیچ شتێکمان تووش نابێت مه‌گه‌ر خوا نووسیبێتی، واتا هه‌ر ناخۆشیه‌کمان تووش بوو ئه‌وه خه‌تای ده‌سه‌ڵات نیه به‌ڵكو ئه‌وه خوا خۆی نووسیوێتی هه‌روه‌ها لافاو بوومه‌له‌رزه. جه‌نگ.ئه‌نفال و کیمایی بارانی هه‌ڵبجه برسێتی و هه‌ژاری ،ده‌وڵه‌مه‌ند .هه‌مووی خوا خۆی نووسوێتی وه به‌پێی بۆ چوونی ئیسلامش چی له خواوه بێت خۆشه ده‌بێت هه‌ر سوپاسی بکه‌ین .دوایی نووسه‌ر دێته سه‌ر شێوه‌کانی خواپه‌رستن.
شێوه‌کانی په‌رستن له ئایینێکه‌وه بۆ ئایینێکی تر جیاوازه ئه‌ویش به پێی گه‌شه‌کردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه که ئایینه‌که‌ی تێدا درووست بووه. نوێژ کردن له لای زه‌رده‌شتی و ئیسلام 5 جار بووه له‌لای صابئی 3 جار ،یان رۆژوو گرتن له لای زه‌رده‌شتی حه‌رام بووه چونکه توانای جووتیار که‌م ده‌کاته‌وه له لای مه‌سیحی رۆژوو گرتن گۆشت یان ئه‌وه‌ی حه‌زی لێبکه‌ی له‌و ماوه‌دا له خۆتی حه‌رام بکه‌ی .
قوربانی کارێکی تری ئایینه که مرۆڤ هه‌ر له کۆنه‌وه به‌کاری هێناوه بۆ مه‌رامی جیاواز وه‌کو به‌رگری کردن له لافاو یان زه‌وی به‌ره‌که‌تی تێ که‌وێت ،له ئه‌فسانه‌ی یونانی ئاسکیان کرددوه به قوربانی هه‌روه‌کو چۆن له لای یه‌هودی وه ئیسلام له ئه‌فسانه‌ی ئیبراهیم کا‌تێک ده‌یه‌وێت کوڕه‌که‌ی سه‌ر ببڕێت بیکات به قوربانی خوا به‌رانێکی بۆ ده‌نێرێت تاوه‌کو له جیاتی کۆره‌که‌ی سه‌ری ببڕێت .
له‌م به‌شه‌دا نووسه‌ر زۆر زانیاری تێدا کۆکردۆته‌وه به وورده‌کاریه‌وه باسی ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا به‌ستوێتی به واقیی ئێستای کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه .
*سوره‌تی التوبه ئایه‌تی 51
* ئه‌م نووسینه چوار به‌شه له 27/9/2006 له ژووری چه‌پی سه‌ربه‌خۆ پێشکه‌ش کراوه. به‌شی تری به دوادا دێت.